نیشتیمانم له خه‌ودا !!
سه‌هین موفتی
ئی پۆسته سپاما. پێویستا جاڤاسکریپت چالاک بۆ, you need JavaScript enabled to view it
به ) مه‌وجوود سامان( پێشكه‌شه
ده‌سته ملانێی ببوم ...
هێدی هێدی ...به نه‌رمی
لێوه‌كانیم ته‌ڕتر ده‌كرد ....
قاچه‌كانمان لێك ده‌ئاڵاو
سه‌ره په‌نجه‌كانم به‌ره‌و
جووته سێوی سووری ئێرانی !!
ده‌بردو ...
هه‌ناسه‌كه‌یشی
بۆنی بنێشتی توركی و !!
بنباڵیشی بۆن موعه‌ته‌ری
( پاریس ) و !!
سوخمه‌كه‌یشی له جنسی
(دیمه‌شق ) و !!
مایۆكه‌یشی
په‌مه‌ییه‌كی (به‌یرووت ) ی !!
نیشتیمانم ده‌یگوت :
گێژه !!!
گه‌مژه !!
چه‌تیو !!
به‌ته‌نها تۆ خۆماڵیت !!


