نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت
You are here

شەنیەر خەرپانەیی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکه‌رده‌ی

ئەی ساحیبی دوو برۆی هوما
ئەی تەبیبی مەجنونی کێو

دەسا بكە لوتفی عەبدە نوتفی
دەردە‌ دارە بێ نەوایە مەوتنی ‌دڵ

ئەی ساحیبی دوو برۆی هوما
ئەی تەبیبی مەجنونی کێو

دەسا بكە لوتفی عەبدە نوتفی
دەردە‌ دارە بێ نەوایە مەوتنی ‌دڵ

 

.........................................................  هێرش خەرپانەیی

 

ئەی ساحیبی هزرو زانین

 

ئەی نەگەشتەی وڵاتی دوور

 

قامەت بە‌ژن شیوا‌‌وی خۆم

 

گشت ڕەقیبن خەیاڵی تۆ

 

 

 

نزا لەبەردەم دەرگای تۆدا

 

ئەی خالقی هەموو وجود

 

بکە تیماری دەردی من

 

لادە ئەفکاری دڵی ئەو

 

 

ڕیێ ‌بە خۆمو وشەم مەگرە

 

با ئازادبین بۆ توۆ بدوێین

 

لە فکرو خەیاڵ ڕاهەژێ

 

لێک نزیک بین نزیکو دوور

 

 

بەندەی خوڵامی بێچارە

 

کۆتو بەندی ئێرەی شکاند

 

چاو لەڕێگەی گەڕانەوەم

 

لوتفت هەبێ تۆ سەروەرو ئەمن خوڵام

 

نەما تاقەتو سەبری جارانم

 

بەفرینە سەرو ڕیشی هەنوکەیم

 

تەبیب بە (هێرش)بۆ تەنهایم لەوی

 

دار ئاسان بۆ پیریم ئەی یاران

 

وا بە جاریێ ڕام ماڵی بەرگی دوو بەرگین

خەریبی نێو وڵاتی دوور عاشقێکی مەستو خەمگین

ئەو ئازادە بۆخۆی ئەژی

ئازادی کردە دیاریم بۆ خۆم بژیم!!!!!!

 

 

ڕابە (ئازیز) هاکا لە درگای بڕیارم دا

کات چەقی کرد پەرێشانم بۆ دیدەنیت

لە لاوی خۆمو چونم بە پیری دێمەوە لات

قبوڵ بکە چاوەکانت هەر چۆن ئادەمێکیان نیشان دایت

.......شەنیەر خەرپانەیی 28ـ8ـ2009ـ وودڤاڵە سوید