گوڵانیش بوبه به‌لاش!!!
جه‌بارئه‌حمه‌د
گوڵان گۆڤارێكی مانگانه‌ی زمان حاڵی (پ د ك) بێگومان
زۆرن ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی زمان حاڵی حیزبه ده‌سه‌ڵات داره كانن به‌هه‌ر شێوه‌و فۆڕمێك بێت ئه‌م جۆره میدیایه تعبیر له بیر‌و بۆچونی تاقمێك یان حیزبێكی موعه‌یه‌ن ده‌كات هه‌مو سه‌ر چاوه‌ویه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی ودارای یان له‌جۆگه‌له‌ی ئایدیایه كی تایبه‌ت دا ئاو ده‌خواته‌وه ئه‌م كرداره‌ش دژه له گه‌ڵ هه‌موو فۆڕم‌و شێوه‌و شكڵێكی( ڕۆژنامه گه‌ری ئازاد‌و سه‌ر به خۆدا ) كه به‌پێی فه‌ر هه‌نگی ڕۆژنامه نوسی ئه‌مڕۆبێت ئه‌و جۆره میدیا یانه‌ی نوسه‌رو ئینشانوسه كانیان دیلی تا قمێكی دیاری كراون ئاو له‌سه‌ر چاوه‌ی ئه‌و تاقمه‌وه ده‌خۆنه‌وه به‌میدیای حزبی ناسراون ئه‌م جۆره له‌میدیاش هێند دیلن قه‌ت ناتوانن ڕسته‌یه‌ك بڵێن پێچه وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حیزب بێت !له‌سنوری بیری ته‌سكی حیزب ده‌رچن كاتێكیش میدیا به‌م شێوه‌وشكڵ وفۆڕمه ئیشی كرد جگه‌له گه‌وجاندن و ته‌ریك كردنی خوێنه‌ر هیچ ئامانجێكی ترناكه‌له‌پچه‌ی حیزب له‌ده‌ستیان دایه‌و ئازادی له‌لای ئه‌وان هیچ مانایه‌كی نیه بۆیه ڕقیان له‌ئازادی ده‌بێته‌وه نوسه‌ره ئازاده‌كانیش له‌ژێر له‌ڕحمه‌تی تیرۆری ئه‌م تاقمه‌داده‌ر ناچن بۆیه زۆر به ئاسانی خوێنیان حه‌ڵاڵ ده‌كرێت ده‌بنه دوژمن وده‌بێت هه‌وای ئازادیان لێ بسه‌نرێته‌وه چونكه به‌و ته‌پڵ وده‌فه حاڵیان لێنایه‌ت كه‌له مه‌ر قه‌دو خانه‌قای حیزب دا لێده درێت هه‌ر بۆیه ئه‌م تاقم و گروپانه ده‌توانن گۆڤار یان ڕۆژنامه بخه‌نه بازاڕه‌وه به به‌لاش و حه‌لاش چاوه ڕێی هیچ دا هاتو فرۆش وده‌س كه‌وتێك نه‌كه‌ن كه‌له‌و ڕۆژنامه یان گۆڤارانه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت وه به هه‌زاران تیراژیشیان لێده‌ر بكه‌ن گرنگیش نیه ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤاره كانیان ببنه په‌ڕۆی پرته‌قاڵ سڕین یان شوشه پاك كردنه‌وه گرنگ ئه‌وه یه درێژه به نه‌ریتی چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌ر بده‌ن بێئاگاله‌وه‌ی خوێنه‌رو خوێنده‌واره كانی ئه‌م وڵاته ئه‌وانه‌ی دڵسۆزی ڕای ئازاد‌و سه‌ر به خۆن كاتیان نیه وه‌ختی خۆیان به هه‌ده‌ر بده‌ن ئه‌و دێڕه سواوانه‌بخوێننه‌وه كه به‌و ئامانجه نوسراون خوێنه‌ر چه‌واشه بكه‌ن ڕاستیه‌كان ئاوه‌ژوبكه‌نه‌وه چونكه ئه‌مڕۆله‌ژێر سایه‌ی عه‌وله‌مه‌و مۆدێر نه‌دا چینی ڕۆشنبیر وه هایان لێهاتوه له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵو میدیا ئازاده كانه‌وه به‌دور له‌میدیا كانی سێبه‌ریش ئه‌گه‌ر بیه وێت ده‌توانێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك دا گه‌شتێك بكات به‌دونیادا ئاگای له هه‌واڵ وجمو جوڵه كانی سه‌رتاپای زه‌وی بێت وه‌ڕاستی ودروستی هه‌واڵێكی ده‌ست بكه‌وێت ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كی بێت .



