جه‌بارئه‌حمه‌د
گۆڕان ئه‌و هێزه‌ی هاوكێشه كانی گۆڕی
گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان گۆڕه‌پانێكی وه‌ستاوی چه‌ق به‌ستو بوو پێش(25/7)
گۆڕه‌پانێكی وه‌ستاوی چه‌ق به‌ستوش پێوی ستی به‌هێزێكی ئاكتیڤی بزوێنه‌ره بۆئه‌وه‌ی بیشڵه‌قێنێت ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی دایه بیهێنێته كه‌نارئه‌وه‌ی له‌ژێربه‌ڕه‌یه بیخاته‌سه‌ر به‌ڕه په‌رده له‌سه‌ر بوجه‌زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته لابدات وجیاوازی نێوان گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره كان‌و نوێ میران نه‌هێڵێت موچه ببڕێته‌وه بوسه‌ر جه‌م كابانانی ماڵ داهاتی ئه‌م وڵاته نه‌داته ئوتمبێلی جام تاریك وبیان خاته‌خزمه‌تی په‌رله‌مان تاره وێنه‌كیش وخه‌وتوه‌كان ئیترلێره‌و له‌م هه‌رێمه له دوای(25/7) مرۆڤ ده‌توانێت له‌به‌رده‌م بت‌و سه‌نه‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵات دا ئیبراهیمانه بڵێت( نا) به‌زمانی گوڵ كۆتوزنجیره‌كان تێك بشكێنێت بۆیه فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌مو تاكێكی دڵسۆزی ئازادی و ڕاده‌ر بڕین . ڕۆژی (25/7) بكاته‌ڕۆژی ڕێنسانسی كوردی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان جه‌ماوه‌رێكن ئازادی له‌خوێنی ده‌ماره كانیان دا چه‌كه‌ره‌ی كردوه بۆیه بێ ئازادی توانای ژیانیان نیه ئازادیان به‌وێنه‌ی هه‌واو ئاو پێویسته مێژوی خه‌باتی سیاسی دژی ڕژێمی به‌عسی فاشی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رخه‌باتوبه‌رگری خه‌ڵكی كوردستان بۆئازادی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌عسی فاشی نه‌یتوانی ملی پێ بدات وسه‌ری پێدانه‌وێنێت كێ؟ ده‌توانێت ئه‌وه‌بكات هه‌ر كه‌سێك به‌و خه‌یاڵه بێته كوردستان بیه‌وێت جه‌ماوه‌ر لغاو بكات یاخود ڕامی بكات ده‌بێت به‌و ئاواته‌وه سه‌ر بنێته‌گۆڕ هه‌موو هێزه سیاسیه كانی كوردستان باش له‌وه حاڵین كه‌به‌ر ته‌سك كردنه‌وه‌ی سنوری ئازادی لێره‌و له‌م جوگرافیایه له‌گه‌ڵ ئاو هه‌وای ئه‌م هه‌رێمه وێك نایه ته‌وه ته‌با نابێت بۆیه ده‌بێت هێزه كان له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه ڕابێن نه‌ك بیانه‌وێت جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕابێت تواتدنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد له‌ناو تابوتی حیزب دا به‌م جوگرافیایه نامۆیه‌جه‌ماوه‌رو هێزی سه‌رشه قامی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌هیچ ئایدیا‌و مۆسیقای هیچ مۆسیقیه‌ك ڕانایه‌ن ئه‌بێت هونه‌ر مه‌ندی مۆسیقاكه به‌ویستی ئه‌وان مۆسقا عه‌سف بكات تۆنه‌كانی به‌و فۆڕمه ڕێك بخات كه‌تعبیر له‌واقعی ئه‌وان بكات ده‌نا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه زۆر سركه‌و به‌و ئاسانیه ڕانایه‌ن ده‌م ناده‌مێك موجیزه‌یه‌یه‌ك ده‌خولقێنن به‌وێنه‌ی (25/7) ئێمه‌ی كورد به‌درێژای مێژوو قوربانیمان له پێناو ڕانه هاتن و ڕام نه‌كردندا داوه قورسه بتوانرێت به‌مۆسیقاو تونێك هه‌ڵپه‌ڕیت كه‌شفره كانی تێنه گه‌یت چونكه تێگه‌یشتن له‌كۆدو تۆنی موسیقیه‌ك قورسه كه به تۆنامۆبێت باس له ناڕه حه‌تی و خۆشیه كانی تۆنه كات ئێمه ئیتر پێویستمان به‌زمانو تۆنێكه به‌ڕسه‌ن كوردی بێت زمانی ئه‌و واقعه بێت كه تیای دا ده‌ژین باس له‌و خۆشی و ناخۆشیانه بكات كه به شێكن له‌و واقعه‌تاڵه‌ی ئێمه‌ی تیادا ده‌ژین له‌بیر كردنه‌وه‌ی تاكی كوردی له‌ناو پاشخانی كورده‌واریدا شوێن و مه‌كانیا هه‌یه‌جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه هه‌ر هێزێك بتوانێت به‌م زمانه دیالۆگ بكات كێشه‌و گرفته كان چاره سه‌ر بكات ئێمه‌وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر پێویستمان به‌م شێوه دیالۆگه هه‌یه نه‌ك دوبه‌ره‌كی و دژوه‌ستان! خه‌می ئێمه خه‌می نه‌بونی كه‌سانی ڕاست گۆو سیاسی به هه‌ڵوێست و چاپوكو چالاكه هه‌رزه گۆی و هه‌رزه ڕه‌فتاری و بێگانه په‌ر ستی ده‌ردی ڵمان چاره سه‌ر ناكات ده‌ست له‌ناو ده‌ست وپشتگیری یه‌كتر چاره سه‌ری ده‌ردی ئێمه‌ی وه‌ك نه‌ته‌وه لایه



