ڕۆژنامه به‌لاشه كانی كوردستان حیزبیه كان وه‌ك نمونه
جه‌بارئه‌حمه‌د
ڕۆژنامه ئۆرگانێكه له‌سیستمی ڕاگه‌یاندن یان به‌شێكه له
ڕۆژنامه ئۆرگانێكه له‌سیستمی ڕاگه‌یاندن یان به‌شێكه له به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن خۆشبه‌ختانه ئه‌م به شه‌ی ڕاگه‌یاندن زۆر ئه كتیڤه‌له‌كوردستاندا زۆری ڕۆژنامه‌و گۆڤاره كان له‌كوردستاندا وای كردوه هه‌نێك بۆره ڕۆژنامه ڕێگه یان پێبدرێت وبێنه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌وبه‌ئاره‌زوی خۆیان هه‌واڵ وزانیاریه كان ئاوه‌ژوو بكه‌ن یان بیان شێوێنن به‌پێی ستراتیژوبۆچونی خۆیان شیكاری ڕوداوه كانبكه‌ن له‌كویێدا زیانی بۆپه‌زه كان هه‌بوو ئه‌و مه‌وقعه‌ی ڕوداوه كه بقرتێنن تۆزێك ترشوخوێی پێوه بكه‌ن وه بی فرۆشنه‌وه به‌خوێنه‌ر. هه‌ر نوسین و نوسراوێك یان ڕاپۆرت و چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی وئایدیای ده‌سه‌ڵات دا نه‌گونجێت یاخود ناكۆك بێت ئه‌مان ئاوه‌ژووی بكه‌ن و له‌ناو به‌ر ژه‌وه‌ندی و بۆچونی خۆیاندا ته‌فسیرو پاك نوسی بكه‌نه‌وه‌وسه‌رله‌نوێ دای بڕێژنه‌وه په‌خشی بكه‌ن له‌ناو خه‌ڵكدا ئه‌م جۆره كردارانه پشكی شێریان به‌ر ڕۆژنامه‌وڕۆژنامه نوسه حیزبیه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی زمان حاڵی ئایدیایه‌كی تایبه‌ت بن هه‌رگیس ناتوانن به‌ئه‌ركی ڕۆژنامه نوسی خۆیان هه‌ڵبسن ده‌وری خۆیان بگێڕن له سه‌ر شانۆی پڕمل ملانێی كوردستان. زۆرجار بوجه‌یه كی زه‌به‌لاحی وا بۆئه‌م جۆره بۆره‌ڕۆژنامانه سه‌رف ده‌كرێت كه‌سیش نایان خوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بدرێت به‌هاووڵاتیه هه‌ژاره كانی كورد ستان ئه‌وا هیچ كه‌سێك نامێنێت له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌و بێت! له‌م نیشتمانه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ڕۆژنامه‌یه كی ئاسای ده‌ر بكات ده‌بێت خاوه‌ن بوجه‌یه كی به‌هێزوزه به‌لاح بێت بۆئه‌وه‌ی له ئه گه‌ری قه‌یرانی دارای نه‌ترسێت وه به‌رده‌وام بێت گوێ نه‌دات به‌وه‌ی خوێنه‌ری هه‌یه یان ده‌یكه‌نه‌په‌ڕۆی پرته‌قاڵ سڕین ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه له‌م هه‌رێمه ئازاد‌و فید ڕاڵه‌ی ئێمه‌دا ڕۆژنامه ی وامان هه‌یه به به‌لاش و حه‌لاش ده‌درێته خه‌ڵك !كه‌سیش نازانێت بوجه‌كه‌ی به‌قودره‌تی قادر له‌كوێ وه‌یه‌كێ یارمه‌تی ده‌دات؟ ده‌زگاله‌بن نه هاتوه‌زه‌به‌لاحه‌دارایه‌كه‌ی حیزب نه‌بێت كێ ده‌توانێت موعجیزه‌ی له‌وچه‌شنه‌جێبه‌جێ بكات هه‌موو كه‌سێك باش ئه‌وه ده‌زانێت ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌هه‌ده‌رده‌درێت له‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره بۆره به‌لاشانه‌دا له گیر فانی كێ ده‌درێت وه قوت و پاره‌ی كێیه ؟ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕۆژنامه حیزبیه كان تێی كه‌وتون ڕۆژانه به‌ده‌یان و هه‌زاران تیراژده‌ر ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی كه‌س بیان خوێنێته‌وه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌ئیفلاس بون كه‌نیشانه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئیتر حیزب ئه‌و فریاد ڕه‌س وڕجولل حدیدی یه نیه كه بۆی هه‌بێت ته‌ده‌خول له‌ژیانی تاك دا بكات لێره‌و ئه‌وه تێده گه‌ین كه‌ئیتر ئه‌م نیشتمانه پێویستی به وتاری عاتیفی و ئینشانوسی نیه ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به‌ڕه‌خنه‌ی جدی و عه‌قڵی ئیداری وكادری پرۆفیشناڵ و ته‌كنۆكرات هه‌یه. ئه‌م نیشتمانه ئیترپێویستی به عه‌قَڵی شاخ نیه هه‌رئه‌م هۆكاره شه‌وای كردوه شۆڕش گێڕه كانی دوێنێ ده بنه بازرگانی ئه‌مڕۆ، ڕۆژبه‌ڕۆژی سه‌رده‌می شاخیان ده‌فرۆشنه‌وه به‌ده‌فته‌ره دولاری ئه‌مڕۆ كه‌س نكوڵی له‌پیرۆزی چركه‌كانی سه‌رده‌می شاخ نیه چونكه هه‌رئه‌و گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌بونخوێنی خۆیان ده‌كرده خه‌ڵاتی نیشتمان كه‌سیش ئه‌وه‌نده سپڵه‌و بێ وه فاوپێنه‌زان نیه ئه‌وساتانه‌ی پێشمه‌ر گه‌ی بیر چێته‌وه به‌ڵام مافی هه‌ر هاووڵاتیه كه ده‌ست بخاته سه‌ر زامه كانی جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه دابه‌ش كراوه كه‌تائێستاش خوێن له‌زامه‌كانی ده‌چۆڕیت وخه‌ونی بون به‌ده‌وڵه‌ت (خه‌وێكی شاعیرانه‌یه) بۆئه‌وه‌ی به هه‌موو مان به‌بێ منه‌ت چاره سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكه‌ین، هیچ گروپ و ده‌سته‌و ڕه‌وتو تاقمێك ناتوانێت هه‌موو سێوه كان بخاته توره كه‌ی خۆیه‌وه .چونكه كه‌س به‌تاپۆخاوه‌نی بستێك زه‌وی ئه‌م نیشتمانه‌نیه بۆهیچ گروپ وڕه‌وتوده‌سته‌و حیزبێك نیه كوردستان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه كانی خۆی دابه‌ش بكات له نێوان هه‌رێمه كاندا ناسنامه‌ی زه‌ردو سه‌وزو سپی بداته هاووڵاتیان ئه‌كرێت گروپێك له‌پارچه‌یه‌كی بچوكی ئه‌م نیشتمانه‌دا قاعده‌ی زۆر بێت وهه‌یمه‌نه‌وهه‌ژمونی هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بێت لێره‌دا گرنگی كاری ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌وانی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌جێنداو ئایدۆلۆجیای خۆی به‌ڵام ئه‌ركیه‌تی ئه‌م بڵاو كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر حیسابی پاره‌و بوجه‌ی خۆی بێت نه‌ك به‌كار بردنی سامانی گشتی وه‌سود وه‌ر گرتن له‌و موڵكه‌ی كه‌تایبه‌ته به‌نیشتمان, ئه‌گه‌ر هه‌ر گروپێك ئه‌م داهاته‌ی نیشتمانی لێبسه‌نرێته‌وه ئه‌وا بێگومان ناتوانێت به‌به‌لاشو حه‌لاش ئه‌وداهاته‌ی هه‌یه‌تی له‌ڕۆژنامه یه‌كی نه‌خوێنراوه‌ی چه‌ند هه‌زار تیراژی دابه‌هه‌ده‌ربدات .كه‌سیش سودی لێنه‌بینێت ته‌نها كوڕان‌و كادرانی حیزب یائه‌وانه‌ی به‌ده‌نگی ته‌پڵی حیزب هه‌ڵده په‌ڕن گوێ له‌پڕو پاگه‌نده‌و وتاره ئینشا نوسیه كانی ناو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره به‌لاشوحه‌لاشه‌كان ده‌گرن وه باوه‌ڕیان پێده كه‌ن ده‌نا خوێنه‌ری زیندو چاپوك به‌هیچ جۆرێك گوێ له هه‌واڵووتاره ئینشا نوسیه چه‌واشه كاریه كانیان ناگرێت خوێنه‌ری كورد له‌و قاوغه ده‌رچوه كه‌به ئینشا كانی گروپ و ده‌سته‌و ڕه‌وتێكی دیاری كرا‌و باوه‌ڕبكات هه‌ر هه‌واڵ یان زانیاریه‌كی بوێت ئه‌وا به گرتكه‌یه‌كی ماوسی ئینته‌ر نێته كه‌ی به‌سه‌دان جۆری جیاواز زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه یاخود وتاره ده‌بینێت بۆئه‌وه‌ی ڕاستی ڕوداوه‌كه بزانێت ئیتر له‌كوێ به‌ئینشایه‌كی نوسراوی ناو ڕۆژنامه‌و گۆڤارێك ڕازی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕاست گۆوجێگه‌ی متمانه‌ی نه‌بێت زه‌حمه‌ته‌به‌وه ئیكتفا بكات وه ڕازی ببێت له‌ئه‌وروپاو دونیای مۆدێرنه‌و جیهانگیری دا نه‌ریتێك هه‌یه هه‌موو خوێنه‌رێك هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌و گۆڤارێكدا سه‌رچاوه‌ی هه‌مو زانیاریه كانی ئه‌وڕۆژنامه یان گۆڤاره‌یه كه‌ڕۆژانه ده چێته به‌رده‌ستی هه‌ڵبه‌ت بونی ئه‌م نه‌ریته له‌دونیای ڕۆژئاواداپه‌یوه‌ندی به دروست بونی ئه‌و متمانه‌یه یه له‌نێوان خوێنه‌رو ڕۆژنامه كانداهه‌یه به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا سه‌ره ڕای بونی ئه‌و له‌شكره زۆره‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره كان كه‌هه‌ندێك جار هۆی شه‌رمه‌زارین ده‌بینیت وتارێك یان چاوپێكه‌وتنێك له‌چه‌ندڕۆژنامه‌وگۆڤارێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ئه‌م جۆره نه‌ریته له‌هیچ وڵاتێك دانیه !!! یاخود وتارێك ده‌خوێنیته‌وه له‌گه‌ڵ مانشێته كه‌یدا ئاسمان ڕێسمانه هیچ ده‌زوله‌یه‌ك پێكیانه‌وه نابه‌ستێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و پاشا گه‌ردانیه‌ی كه‌سه‌رتاپای دونیای ڕۆژنامه گه‌ری ته‌نیوه له‌م وڵاتی عه‌وله‌مه‌و جیهانگیریه دا سیحری ئه‌م ڕۆژنامه‌و گۆڤاره بێ دا هاتانه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر بفرۆشرێن یان نا باكیان نیه كار گه‌شتوه به‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگایه كی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات ده‌ی وت ئه‌و داهاته‌ی له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و نوسیندا به‌خه‌رجی ده‌ده‌یت وه‌ك وایه بیده‌یت به ئاو ئاوه كه‌ش بڕژیت ئه‌مه به‌ته‌نها ڕۆژنامه حیزبیه كانی نه‌گرتوه‌ته‌وه به‌ڵكو ڕۆژنامه‌و گۆڤاری مه‌سئول و لێپرسراوه كانیشی گرتوه‌ته‌وه كه‌هه‌ر به‌ر پرسێك ڕۆژنامه‌و گۆڤارێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كار‌و چالاكیه كانی بڵاو ده‌كاته‌وه ڕوداوه‌كان به‌پێی بیروتێگه‌شتنی خۆی ڕاڤه‌ده‌كات ئه‌مه‌ش كه‌ناڵێكه بۆبه هه‌ده‌ر دانی سامانی نیشتمانی



