سوپاس و پێ‌زانین
بای ئه‌جه‌ل هات و له‌ناکا ده‌فته‌ری ژینی دڕییم
تا دۆێنی خۆنچه‌بووم و ئه‌مڕۆ به ناهه‌ق هه‌ڵوه‌رییم
مه‌رگ هه‌قێقه‌تێکی تاڵه‌به‌ڵام مه‌رگی ئاواره‌یی و دووره‌وڵاتی خه‌مبارترین مه‌رگه‌چوون چیرۆکی پرماته‌مینی خنکاندنی ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌که له مێژه تاسه‌مه‌ندی ڕواندنی داری ئازادین و گۆلاوی هه‌سته نیشتمانیه‌کانیان مه‌نگی خۆێنه‌هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن مه‌رگ له دووره‌وڵاتیدا شه‌هاده‌ته
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی یه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و خۆشک و برایانه ده‌که‌ین که له کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و رێوره‌سمی به خاک سپاردنی برای ئازیزی کۆچکردوومان سه‌عدی شێخ جه‌مال نه‌قشبه‌ندی به‌شداریان کردوه له باشوورورۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وڵاتانی ئۆروپا و ئه‌مریکا یان له ڕیگای ته‌له‌فوون و بروسکه‌وه هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕیوه و بوونه‌ته مایه‌ی سه‌بر و به‌رخۆدانی ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌رامبه‌ر به‌وکۆسته هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆاره‌وه ده‌که‌ین که به ناردنی په‌یام یان به‌شداری راسته‌وخۆ هاوخه‌می ئێمه‌بوون
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێوه‌به‌روئه‌ندامانی ماڵپه‌ری هه‌وراماننۆ
کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کانی باشوور و رۆژهه‌ڵات له وڵاتی سوید،شاری بۆرۆس
ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان له‌شاری گۆتنبۆرگ .
سۆپاسی دووباره‌مان بۆ ئه‌رکی به‌شداربوونتان به‌ئاواتی له‌ش ساغی و ته‌من درێژی ئێوه‌ی ئازیز
هیوادارین بتوانین وه‌ڵامگۆی خۆشه‌ویستی وزه‌حمه‌ته‌کانتان بیین، ته‌ندرۆستی وسه‌رکه‌وتن و سه‌رفیرازیتان له خالقی ویژدانی پاک داواکارین
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی



