ته‌وێڵه وپرسی كه‌می خزمه‌ت گوزاری
جه بارئه‌حمه‌د
شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه ناوچه یه‌كی هه‌ورامانی لهۆنه وكه‌وتوه‌ته كوردستانی باشوره‌وه
له‌سه‌ر سنوری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ڕۆژهه‌ڵاتی باكوری كوردستانی عێراقه ئه‌م ناوچه یه‌له‌ڕوی ئیداریه‌وه سه‌ر به ناحیه‌ی( بیاره) یه سه‌ر به قه‌زای (هه‌ڵه‌بجه) یه‌سه‌ر به پارێزگای سلێمانی مه‌ودای دوری ئه‌م ناوچه یه بۆپارێزگای سلێمانی (105)كم مێژوی دروست بونی ئه‌م ناوچه یه نه‌زانراوه به هۆی دێرینی ناوچه‌كه‌وه جوانی سروشته كه‌ی زۆری باخ‌و باخات وه كانیاوی شێوه یه‌كی جوانی دڵڕفێنی به‌خشیوه ته ناوچه‌كه. كاریگه‌ری زۆری هه‌بوه‌له‌سه‌ر نوسه‌رو شاعیروئه‌دیب ومێژوونوس وپیاوانی ئاینی بۆیه زۆر به یان له تێكست وه نوسینه كانیان دا ئاماژه یان پێداوه .وه‌ك مامۆستا ( عه‌بدولڕه‌قیب یوسف.معبدولغه‌فور.شاكرخه‌صبان . مامۆستا عه‌بدولره‌زاق.شاكرفتاح.مامۆستاگۆران )زۆری تریش له‌مێژووی ڕێبازی ته‌سه‌وفدا ئه‌م ناوچه یه‌پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌بوه‌به‌ئه‌زهه‌ری كوردستان ناوی براوه.دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌زۆری میوان دۆستن به‌ڵگه‌ش بۆئه‌مه‌نه‌بونی هیچ ئوتێل ومیوانخانه یه‌كه له‌ناوچه كه‌دا وه‌خاوه‌ن نه‌ریتی جۆر به جۆرن له وانه نه‌بونی هیچ دوژمنایه‌تیه‌ك له‌ناوچه‌كه‌دا بۆماوه‌ی زیاترله(50په‌نجاساڵ)دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌دورن له‌گه‌لێك نه‌ریتی دوا كه‌وتوانه‌ی وه‌ك (ژنبه‌ژن گه‌وره به بچوك كچدان له‌بری خوێن شیر بای و زۆر شتی تر) په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه تیه‌كان زۆر به هێزن له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌موتاكێكی ته‌وێڵه‌ی ده‌بێت پیشه یه‌كی ده‌ستی بزانێت بۆئه‌وه‌ی پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له ژیانی دا له‌ڕوی دینداریه‌وه گه‌وره‌ترین خانه قای ئه‌وناوچه یه‌له ته‌وێڵه دایه بۆته مه‌مله كه‌تی عیشقی سه‌دان عه‌لامه‌ی دینی وه‌ك (مه‌وله‌وی وشێخ سراجدین شێخ بهادین شێخ عوسمان) ئه‌م كه‌سایه تیانه‌ش ڕۆژانێك ئه ستێره‌ی گه‌شی دین بون له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا موریدو ته‌كیه‌وخانه قایان هه‌بوه ڕێنوێنی خه‌ڵكیان كردوه بۆدین داری خانه قای ته‌وێڵه ش ئێستاخاوه‌نی مویه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد) (دخ )له‌سه‌ر بێت كه‌دیاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوه بۆئه‌و ناوچه‌یه‌وه ته‌وێڵه‌یه‌كانیش زۆر ڕێزی ئه‌وموه ده‌گرن ده‌ی پارێزن چونكه‌به‌موڵكی خۆیانی ده‌زانن له خانه قای ته‌وێڵه دا شتێكی ئه‌نتیكه‌ی تری لێیه كه به كه‌شكۆڵ ناوده‌برێت له‌شێوه‌ی فانۆسێكی سیحری دایه‌ڕه‌نگی قاوه‌یه‌كی تێره له‌ناو ڕۆنی ورچدا كوڵێنراوه تائێستاماوه .ئه‌م شاره دێیه ئه‌گه‌ر به‌وردی تێیدا بگه‌ڕێیت به سه‌دان شوێنه‌وارت به‌رچاو ده‌كه وێت كه هه‌ریه كێكیان پێناسه‌ی سه‌رده‌مه كه‌ی خۆیه تی وڕازێكی له پشته‌وه‌یه هه‌مویان پێكه‌وه ده‌لاله‌ت له دێرینی ئه‌م ناوچه یه ده‌كه‌ن له‌ڕوی مێژوویه‌وه له‌ساڵی(1928)قوتابخانه‌براوه‌ته ئه‌م ناوچه یه له[(26/9/1956) وه‌صی عبدوللاْ ] چه‌ندیاوه‌رێك سه‌ردانی ئه‌م ناوچه یه‌ی كردوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌وه وله‌ماڵی لێپرسراوی ئه‌وكاته (رئیس محمد سان ئه‌حمه‌د) پێشوازی كراوه هه‌موو دێیه كه‌ش به فه‌رش وموج ڕازێنراوه ته‌وه بۆیه دوای ئه‌وسه‌ردانه‌كاره‌باوئاوی بۆهاتوه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس كردنه له‌سه‌رده‌می شۆڕش داته‌وێڵه وه‌ك هه‌مو ناوچه كانی تری كوردستان پشكی شێری له‌خزمه‌ت كردن به‌ر كه‌وتوه به‌ڵام تا ئێستا ئاوڕێكی وه‌ك پێویست لێنه‌دراوه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌و كه‌مو كوڕیانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه كه به گشتی به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن
1:نه‌بونی جاده یه‌ك قیرتاو كه سه‌یرانگای ئاوێسه‌ر ببه‌ستێته‌وه به‌ناو دێكه‌وه ئه‌مه گرفتێكه‌زۆرجار خاوه‌ن باخه‌كانی توشی كێشه‌كردوه هه‌رچی باخیان هه‌یه هه‌موو تۆزخوار دویه‌تیئه‌مه‌ش كاری كردوه‌ته‌سه‌ركه‌می به‌روبومی باخه‌كان وباخه‌كانیان وێران بون
2:لێنه‌پرسینه‌وه‌ی ئه‌و كابینه حكومیانه‌ی كه له ئاوێسه‌ردا كراون هه‌ردانه یه كیان بڕی (3500$) كه‌وتوه له سه‌ر حوكمه‌ت ئێستاش بونه‌ته جێگه‌ی قاچاخ چیه كان هه‌مویان وێران بون له‌كاتێكدا ئه‌مانه موڵكی شاره وانین ده‌بێت دا هاتیان بۆده‌وڵه‌ت بێت
3: نه‌بونی جێگه‌یه‌ك بۆپارك كردنی ئه‌وئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌چنه‌ناوسه‌یرانگا كه‌وه وه‌ستانیان به شێوه یه‌كی زۆر ناڕێكوپێك به‌جۆرێك گرفت بۆگه‌شتیاران دروست ده كه‌ن
4: بونی ئه‌و هه‌موزبڵ وپیسیه‌ی كه قه‌راخ جاده كانی ته‌نیوه سه‌ر ئه‌نجام ده‌بێته هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌به نه‌وتانه‌ی سه‌یرانگای ئاوێسه‌ركه‌له‌داهاتودا هه‌مویان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر وشك بونی باخه‌كان



