كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌رگی هه‌ورامیه‌كان
چاودێرێك:
هه‌ورامان ئه‌و به‌شه جوگرافیای كوردستانه،كه هه‌میشه به بنكه‌و ناوه‌ندی شۆڕشه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی كورد
ناسراوه وهۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند خاڵێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه بریتین له سروشتی شاخاوی ناوچه‌كه‌و دڵ‌و ده‌رون فراوانی دانیشتوانه‌كه‌ی و جوامێری و شوڕش گێڕیان.هه‌ورامیه‌كانیش بێ دوو دڵی به‌و په‌ڕی له‌خۆ بردووییه‌وه ماڵ و سامان وخۆێنی خۆیانیان به شۆڕش به‌خشیوه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه پارته كوردیه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ستیان گه‌یشه‌ده‌سه‌ڵات و ئاشنا بوونه‌وه به ژیانی شاره‌كان ئیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بایان دیبێ نه‌باران ئه‌وه‌ی له‌یادیان نه‌بێت ناوچه خۆشی نه‌دیوه‌كه‌ی هه‌ورامانه. ئه‌وه‌تا پارتی بۆ سودو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌بارزانی دووه‌م ناوی ده‌بات. به‌ڵام له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌دالای ئه‌و حیزبه شتێك نیه ناوی هه‌ورامان بێت. هه‌رچی یه‌كێیه‌تیشه زۆرجار چه‌پكه گوڵی تۆپ و ڕاجیمه‌و گه‌مارۆی ئابووری و په‌لكێش كردنی سوپای داگیركاری ئه‌مه‌ریكا بۆی و به‌كار بردنی یۆڕانیۆمی مونه‌زه‌ب و چه‌كی له‌یزه‌ری خه‌ڵاتی ده‌ستی بووه بۆی له‌هه‌مووش ناڕه‌حه‌ت تر ئه‌وه بووه كه د. به‌رهه‌م سه‌ردانی ڕانیه‌و هه‌ڵبجه‌و گه‌رمیانی كرد بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ردی بناغه‌ی زانكۆیه‌كی بۆ دانان و به‌ڵام له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ورامان له‌خۆی ڕانه‌بینی سه‌ر به‌رز بكاته‌وه بۆ هه‌ورامان بڕوانێت چونكه به‌یه‌ك سه‌ر به‌رزكردنه‌وه كه‌لاوه وێرانه‌كانی ده‌ستی سه‌دامی ده‌بینی كه به‌ڕیز 16 گوندی وێران ده‌هاتنه به‌رچاوی و بۆ هه‌ورامان ئه‌مه‌شی نه‌كرد و به‌ڵكو بڕیاری نه‌دا نه‌ك زانكۆ‌و په‌یمانگایه‌ك ، ته‌نها گوندێك ئاوه‌دان بكاته‌وه .من ئه‌م باسه بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ورامیه‌كان به‌جێ ده‌هێڵیم ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه كه ئه‌ویش بریتیه له خواحافیزی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌رامیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ . لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه كۆمه‌ڵ به‌و هه‌نگاوه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه كه لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه به‌تایبه‌ت گه‌رمیانیه‌كانیان كه ده‌یانوت ئاخ بۆ ڕۆژێك تۆڵه‌ی خۆمانمان له‌و هه‌رامیانه ده‌سه‌نده‌وه ؟به‌ڕاستی ئه‌وهه‌ورامیانه‌ی ، كه دواكه‌وته‌ی ئه‌م پارته بوون به‌ئاشكرا بۆیان ده‌ركه‌وت كه شوێن كڵاوی بابردوو كه‌وتوون ,تۆ بڵێی له كۆی 47 ئه‌ندامی كۆنگره‌و 11 پاڵێوراوی سه‌ركردایه‌تی به‌بۆچوونی هه‌ڵه‌ی ئه‌وان ئیماندارێكیان تێدا نه‌بووبێت تا گه‌رمیانیه‌كان و ئه‌ندامانی تری كۆمه‌ڵ ده‌نگیان بده‌ننێ ،تا له ڕیزی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گروپه هه‌ورامیه‌كان دانه‌بڕێن .یان ئه‌مه وڵامێكی كردارییه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌وه بۆ هه‌ورامیه‌كان .یان ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵ سه‌نگه‌ری خه‌باتی له هه‌ورامانه‌وه بۆ شاره‌كان گواستۆته‌وه بێ منه‌ت بووه له‌و هه‌ورامیانه‌ی كه وه‌ك مه‌دالیا خۆیان به زۆر له‌سنگ و به‌رۆكی ئه‌و حیزبه دابوو . وا ئێستا به‌ناچار كراوی پێیان بووتری ئێوه نه ئیمان دارن و نه پێویستیمان پێتانه فه‌رموون ڕێگا سه‌خته‌كانی هه‌ورامان بگرنه به‌رو به‌رۆكمان به‌رده‌ن.ئه‌وه‌ی ماوه بوتری ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ورامیه ده‌ركراوه‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و گروپه له‌بیر ده‌كه‌ن و بێ وڵام داده‌نیشن یان وڵامێكی پێویستی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه ده‌ده‌نه‌وه.



