عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد تاچه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌ری توركیا‌و په‌كه‌كه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟
هه‌موو چاودێران له و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه هه‌ره‌شه‌ی توركیا بۆ
به‌ڵكو په‌كه‌كه بیانوویه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك ئامانجی دیكه كه تائێستا له ناو ئه‌جیندا داخراوه‌كاندا ئاشكرا نه‌كراون.
حكومه‌تی توركیا كه پرسی سنور به‌زاندنی رووبه‌رووی په‌رله‌مانی توركیا كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بوو هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكاته بریاریكی سیاسی و له ژێر په‌رده‌ی شه‌ری دژه تیرۆردا رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بكاته پاڵپشت و شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یدا بكات .
ئه‌گه‌ر تا دوێنێ نكۆڵی له بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له توركیا ده‌كرا، ئه‌وا ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی توركیا و فاكته‌ره نێوده‌ڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌ت بوونی كیانێك له باشووری كوردستان، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لمانده‌وه له ناوچه‌كه‌دا نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌و چوارچێوه‌ی پێده‌گوترێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رووی جوگرافی و سیاسی و مێژووی و ئابووری و كلتوری بوونی هه‌یه و پێویسته ئه‌م بوونه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كان دانپێدابنرێت، توركیا هه‌نگاوێكی تاڕاده‌یه‌ك باشی هاوێشتووه له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له وڵاته‌كه‌یدا، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان پێویستیان به چاودێریكردن و به‌دوادچوون و خێرایی هه‌یه، له هه‌مانكاتیشدا كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌ن كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه داده‌نێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان روویدا.
ئه‌م مانگه له ئاكامی شه‌ڕو پێكدانێكدا چه‌ند سه‌ربازێكی توركیا و چه‌ند چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان كوژران، ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌ك بوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ، به‌ڵام چاودێران و به‌رپرسانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ده‌ستپێكه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نییه، هه‌روه‌ك ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه. له هه‌مبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هێزه‌كانیان ئاماده‌ن هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان ببه‌نه ناو قوڵایی خاكی توركیا ئه‌گه‌ربێتوو توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گاكانیان. ئه‌ردۆگان وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشه‌كانی په‌كه‌كه ناتوانێت سیاسه‌تی توركیا بگۆڕێت و ئارامی وڵاته‌كه‌مان تێكبدات.
له‌لایه‌ن خۆیشیانه‌وه به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی ئێراقه و به‌رپرسانی به‌غدا به‌رپرسن له‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌و هێرشانه و به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریش رێگه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسنووره‌وه هیچ رێككه‌وتنێك ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ك جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ته‌نیا به رێگه‌ی ئاشتیانه و دیالۆگ و كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كان ده‌بێت.



