عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
كێشه‌ی توركیا‌و په‌كه‌كه یان كێشه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كان
په‌یمانی لۆزان مرۆ كرا‌و له توركیادا له كورد زیاتر ڕه‌گه‌زێكی گه‌وره‌تری تیا نه‌بوو،
لۆرد كرۆزنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلته‌ره‌و سه‌رۆكی نوێنه‌ره‌كان له لۆزاندا چه‌ندجار دووپاتی كرده‌وه كه گوایا پارێزگاری له مافی كورد ئه‌كه‌ن، كه چی هه‌ر دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موصڵا له نێوان توركیا‌و ئینگلیز، گفته‌كانی له یاد كردوو په‌یمانی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵا به‌سترا، به‌مجۆره تورك به‌رنامه‌ی دۆزه‌خ داخستنی بۆ كورده‌كان ده‌ستپێكرد، ئیتر هه‌موو شتێكی كوردی قه‌ده‌غه كرا، بۆیه لێره‌وه ڕێكخراوه كوردیه‌كان شتێكیان شك نه‌ده‌برد بێجگه له په‌نا بردن بۆ هێز كه تاكه ڕێگای به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ی تورك بوو به‌رامبه‌رنیشتیمانه‌كه‌یان،وه‌ك هه‌موولایه‌ك ده‌زانین، پارتی كرێكارانی كوردستانیش وه‌ك پارتێكی كوردی كوردستانی توركیا،كه‌وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌ڵستكارخۆی ناساندوه‌ناوه ناوه‌هێرش ده‌كاته‌سه‌رپێگه نیزامیه‌كانی تورك، له به‌رامبه‌ریشدا توركیا تۆپبارانی نێوچه سنووریه‌كانی كوردستانی باشور ده‌كات، ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه سروشتی ژیان‌و وێنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره یاخیه‌كان‌و خه‌ڵكی ئه‌و زه‌ویانه‌یه، ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ی نێویان نراوه سنووری عێراق‌و ئێران‌و سوریا، هه‌واڵێكی له‌و جۆره درێژكراوه‌ی ئه‌زموونێكه له جه‌نگ‌و ململانێ‌و كێشه‌ی سنووری، كه به‌رده‌وام ده‌رهاویشته‌كانی له كوشت‌و بڕو ئاواره‌یی به‌ولاوه هیچی تر نه‌بووه، ئێستاش له لایه‌كه‌وه توركیا ئابووری خۆی هێناوه‌ته سه‌ر چۆك تاوه‌كو سه‌ربازێكی زیاتر ڕاپێچی سنوور بكات، عێراقیه‌كانیش پێیه‌كیان قوڕی خه‌ستی كوشت‌و بڕی ناوخۆ ده‌شێڵێ‌و پێیه‌كی ڕووت‌و بێ پێڵاویشیان به‌سه‌ر دڕك‌و داڵی ئه‌م برینه كۆنه‌ی ئه‌مڕۆدا خوێنی لێ ده‌چۆڕێ، په‌كه‌كه‌ش له گشت كات زیاتر وزه‌ی سه‌ربازی‌و سیاسیان تاو پێداوه، ئه‌وان له لێدوانه‌كانیاندا ده‌ڵێن ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌ش نه‌یتوانیوه ئێره بگرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م ململانێیه‌دا ده‌گوزه‌رێ پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ڕێكخراوێكی یای‌و پارتێكی نوێ‌ی وه‌كو په‌كه‌كه بێت، كێشه‌یه‌كی سنووریه، كه ڕابردووه‌كه‌ی زۆر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته مه‌نگۆلیه‌كانی وه‌كو توركیا‌و ئێران‌و عێراق كۆنتره، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌ر زوو حساباتی خۆیان كردووه‌و ڕێكه‌وتنه سنووریه‌كانی نێوان عوسمانی‌و سه‌فه‌وی كه خۆیان له ئه‌ماسیه‌و زه‌هاو ئه‌رزڕۆمی یه‌كه‌م‌و دووه‌مدا ده‌بینێته‌وه شایه‌نی ئه‌م ڕه‌وشه‌ن، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كانی وه‌كو توركیا‌و ئێران‌و عێراق‌و سوریاش، كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره جوان لێی تێده‌گه‌ن‌و پێش له دایك بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حكومه‌ته ساواكه‌ی باشووری كوردستانیش ئیمزا‌و مۆری ڕێكه‌وتنیان كردووه‌و مۆره‌كه‌شیان له دیمه‌شق‌و تاران‌و به‌غدادو ئه‌سته‌مبوڵا هه‌ڵگرتووه، ئه‌وان له مه‌نگۆلبوونی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یه سه‌قه‌ته‌كه‌یان چاك ده‌ترسن، بۆیه به‌شار ئه‌سه‌دو ڕه‌جه‌ب‌و نه‌ژاد كۆكن، بۆیه تاریق هاشمی لیستی كورده تیرۆریسته‌كان ده‌خه‌نه گیرفانی‌و به‌ره‌و ووڵات ده‌ینێرنه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌وان بۆ به سروشتی كردنی سنووره ده‌ست كرده‌كان، پشتگیریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ست‌و خۆڵی له پشته، ده‌زانین توركیا له مێژووی نوێیدا تا بوونی خۆی بسه‌لمێنێ زیانێكی زۆری‌دا، ئه‌وان پاش ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی‌و ئازاد بوونی عه‌ره‌ب، خۆشیان له ده‌ستچوون، ئه‌تاتورك بۆ هێنانه‌وه‌ی ئابڕووی تورك، زاڵا بوو به‌سه‌ر یۆنان‌دا، ئه‌رمه‌نی ئیباده كرد، بویه به‌كرێ گیراو‌و جاشی لینین، له‌م پێناوه‌دا له جه‌نگی غالیبولی، چاره‌كه ملیۆنێ تورك كوژران‌و شه‌ست هه‌زار به‌ریتانی‌و فه‌ڕه‌نسیان كوشت، دواجار كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان سه‌روه‌ریان له لۆزاندا بۆ تورك گه‌ڕانده‌وه، به مه‌رجێ مافی كه‌مایه‌تیه‌كانی وه‌كو یه‌هود‌و ئه‌رمه‌ن‌و یۆنان بپارێزن، له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌ی ڕه‌نجی بێوه‌ر بوو كورد بوو، كوردی عه‌سای ده‌ستی كه‌مالیه‌ت، ژێر پێ خراو سنووره‌كانی به‌ر خه‌نجه‌ر دران، ئیتر لێره‌وه به دۆڕانی وویلایه‌تی موسڵا كێشه‌ی سنوور هه‌ستایه سه‌ر پێ، ئه‌م هه‌ستانه به پشت به‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵا ئێران‌و سوریا‌و عێراق كێشه‌كانیان له‌سه‌ر خۆیان كه‌م ده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ده‌مرێنرا، له‌گه‌ڵا ئێران‌دا ڕێكه‌وتنی سه‌عد ئاباد، حه‌فتا ساڵا په‌یوه‌ندیه‌كانی پێ تۆكمه كردن، به‌ڵام ئێستاش ئێران به‌شێكه له كێشه‌كان‌و سنووره‌كانیان بۆنی خوێنی لێ دێ، له‌گه‌ڵا عێراقیش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان پاراستنی ئه‌م سنووره ده‌ستكرده له مێژه زیندووه، شۆڕشی یه‌كه‌می بارزانیه‌كان بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی شاهیدی ئه‌م ڕه‌وشه‌ن، ئاسانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ك چۆن شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی له خاكی توركیادا ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق كرایه‌وه به‌و جۆره‌ش كورده یاخیه‌كانی باكور له سنووری عێراقدا ته‌سلیم به توركیا بكاته‌وه به‌ڵام نه‌كردنی ئه‌م كاره نه‌توانینی ئه‌و كاره‌یه ئه‌گه‌رنا ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێكی تره له گه‌مه‌كردن به سنووره‌كانی كوردستان. چونكه له ئاماژه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانیدا، كه ده‌ڵێ پشیله‌یه‌كیش ته‌سلیم ناكه‌ین ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه ناتوانن، وریاش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه ئه‌ویش پۆشاكی ته‌زویرو سنووری ده‌ستكردی پۆشیوه، ئه‌و ده‌مانه‌ی په‌كه‌كه له ساڵی 1984 ز له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌ی لاوی چه‌پڕه‌و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان شۆڕشی چه‌كداری ده‌كات، ده‌بینرێ چه‌ندین ڕێكه‌وتنی سنووری به‌رژه‌وه‌ندخواز ووڵاته ناكۆكه‌كانی وه‌كو ئێران‌و تورك‌و عێراق‌و سوریا له پایته‌خته‌كانیان كۆ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌شی سنووریه‌و گرفته‌كه‌شیان هه‌ر كورده، له شۆڕشی ئۆجه‌لان‌و ڕێبازی ئاپۆچیه‌تیدا تا ئێستا 40.000 چل هه‌زار سه‌ربازی تورك‌و كورد كوژراون‌و نیو ملیۆنیش ئاواره‌ن، هه‌ر به ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌م ووڵاتانه بۆ كێشه‌ی كورد، به ده‌مه‌وه‌چوونێكی تای ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان. له ڕێكه‌وتنه سنووریه‌كاندا هاوسه‌نگ ناكاته‌وه‌و دواجار خه‌نجه‌ری غه‌در ده‌وه‌شێنن، هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ره‌تادا ئۆجه‌لان ڕاوێژكاری ئه‌سه‌دی باوك بوو، ئه‌و سنووره‌كانی كرده‌وه له‌به‌رده‌م ده‌یان هه‌زار كوردی توركیادا، كه به عه‌ره‌بی نه‌ده‌دووان، ئه‌و زمانه‌ی سوریا بۆ هاووڵاتیه كورده‌كانی خۆی پێی قه‌ڵس ده‌بوو، به‌ڵام فشاری توركیا له‌سه‌ر سوریا هه‌روه‌كو چۆن ئێستا له‌سه‌ر عێراق ده‌كرێ، بووبه‌هۆی ده‌ستگیر كردنی ئۆجه‌لان له كینیا، ساڵی 1999ز، ئه‌مه‌ش به هاوكاری توركی –سووری- ئه‌مه‌ریكی بوو، لێره‌وه مه‌عنه‌ویاتی په‌كه‌كه نه‌ماو بێ پشت‌و په‌ناو سه‌ركرده كرا، ئه‌وه ده‌ردی ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌یه له‌سه‌ر ووڵاتانی هاوبه‌رژه‌وه‌ند كه كورده‌كانی ناوچه‌كان‌و پارته جیاوازه كوردیه‌كان به یه‌كتردا هه‌ڵده‌شاخێنن، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و فشاره‌ی سوریای ناچار به ده‌ركردنی په‌كه‌كه كرد هه‌مان فشاره‌و حكومه‌تی عێراقیش هه‌روا لێ ده‌كات، ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه سوریا كه‌شی به هاری بۆ په‌كه‌كه ڕه‌خساندبوو، ئێستاش عێراق له‌ژێر نیری ئه‌مریكادایه، ئه‌مریكاش په‌كه‌كه له لیستی تیرۆردا داده‌نێت‌و ئه‌وان به میلیشیا‌و عه‌سابه ناوزه‌د ده‌كات، دواجار ڕه‌نگه داهاتووی په‌كه‌كه له‌م كێشانه‌دا تاریك بێت‌و له خه‌باتی سیاسی كوردستانی باشوور‌و چیاكانی قه‌ندیلدا بێ كه‌سكوژ بكرێن، به‌ڵام ده‌نگێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و ڕه‌نگێكی سروشتی خاك‌و ئاوی نێوان سوریا‌و ئێران‌و توركیا‌و عێراق هه‌ر ده‌مێنێت‌و به‌رده‌وام كێشه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه زیندوو ڕاده‌گرێ‌و پێمان ده‌ڵێ: ئه‌م ئاڵۆزیه خه‌تای په‌كه‌كه نیه، خه‌تای سنووری ده‌ستكردوو بڕیاری سه‌قه‌تی زلهێزه‌كانه.



