ئاینده‌ی كورد له‌نێوان فاشیزم و مه‌زهه‌بگه‌راكاندا
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
پاش په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه كان ،ورده ورده فاشیزمه‌كان و مه‌زهه‌بگه‌راكان خه‌ریكی دروست كردنی هاو په‌یمانین
،به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له بگره‌و به‌رده‌یه‌دا ئێراقیه‌كان به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت،یه‌كێك له‌و زه‌ره‌ره‌گه‌ورانه‌ش بریتییه له‌جه‌نگی تایفه‌گه‌ری،زۆر جار لێره‌و له‌وێ زاراوه‌ی تایفه‌گه‌ری و جه‌نگی تایفه گه‌ری له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه بریتیه له جه‌نگێكی ته‌عه‌سوب گه‌ری و به‌شێكه له ڕه‌گه‌ز په‌رستی هه‌ندێك له دژی هه‌ندێكی تر . ئه‌م ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌ش ده‌بێته هۆی لێك ترازاندنی پێك هاته‌ی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تێك دانی باری ئاسایشی گشتی یه‌ك نیشتمان . دواتریش به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ژیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه به‌های جیۆپۆلیتیكی دانیشتوان كه به‌ڕه‌گه‌زێكی گه‌وره‌ی سامانی سروشتی و نه‌ته‌وه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێن له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌رده‌چێت و وزه‌و تواناكانی به‌رهه‌م هێنان و پێكه‌وه نانی هێزی سه‌ربازی له‌ده‌ست ده‌درێن و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌بات و سه‌نگی سیاسی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌بار ده‌بات . جا ئه‌گه‌ر به‌و پێودانگه سه‌یری ئێراق بكه‌ین ئه‌وا ده‌یان ڕواڵه‌ت و شێوه‌ی ئه‌م دیمه‌ن نه‌گریسه به‌رچاو ده‌كه‌وێت و كوشتن له‌سه‌ر هه‌ویه‌ش نمونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌م دیارده بوو كه له‌ئێراقی به‌دیموكراتی كراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا دا ده‌بینرا. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌م گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی پێشووی ئێراق نیه و به‌ڵكو بریتیه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و لیست و قه‌وارانه‌ی كه به‌رگێكی به‌ناو دیموكراتیان به‌به‌ردا كراوه‌و خۆیان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئێراق دا كوسیان هێناوه . ئه‌گه‌ر سه‌رنجی پێك هاته‌كانی هه‌ریه‌كه له‌لیست و قه‌واره پێك هێنراوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گۆڕه‌پانی ئێراق بده‌ین و له گۆشه نیگای جوگرافیای سیاسیه‌وه توێژینه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین ئه‌وا هه‌مان دیارده ناشیرینه‌كه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌ڵام ئه‌م جار له‌به‌رگێكی تردا ده‌بینینه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌م جاره‌یان جه‌نگ كۆڵانه‌كانی به‌غداد نه‌گرێته‌وه ، ڕه‌نگه ئه‌م جاره جه‌نگ له‌سه‌ر تایفه‌ی سونه‌و شیعه نه‌بێت ، ڕه‌نگه ئه‌مجاره عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌كان نه‌بنه ئامانجی یه‌كتری و یه‌كتر بۆ ژێر چه‌قۆی یه‌كتر كێش نه‌كه‌ن ، به‌ڵكو بو پێچه‌وانه‌وه دژه‌كانی دوێنێ، ئه‌مڕۆ ببنه دۆستی یه‌كتر و ڕووبه‌ڕووی گه‌لێكی بێ شوانی لێك دابڕاوی وه‌ك كورد ببنه‌وه . ڕه‌نگه جه‌نگی ئه‌م جاره شه‌كی نێری كورد بێت بۆ ژێر قه‌ناره‌ی قه‌سابی عه‌ره‌ب . ڕووداوه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا و خانه‌قین و دواتریش موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و كێشه‌و ململانێكانی ناوشاری كه‌ركوك وپێك هێنانی ئه‌و لیست و قه‌واره نوێیانه‌ی حیزبه كانی ناوه‌ندو باشور ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراوه‌و ئه‌وه‌شی ماوه ڕابگه‌یه‌نرێت ، ته‌نها یه‌ك بانگ و هاوارێكیان هه‌یه‌و په‌تی گرێدانه‌وه وهاوبه‌شیان دژایه‌تی كردنی كورده به‌س . ئێمه‌ی كوردیش به‌سیاسه‌تی نه‌عامه‌وه سه‌یری پێشهات نوێێه‌كان ده‌كه‌ین . هه‌نگاوه‌كانی سیاسیه‌كانی كورد ئه‌وه‌نده‌ی به‌ره‌و لێك ترازاندنی زیاتر ئه‌ڕۆن نیو ئه‌وه‌نده به‌ره‌وه یه‌كگرتن ناچن . تاكو ئێستاش لێدوانی سیاسی كورد روون نیه..لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار دێته پێشه‌وه ده‌پرسن ،كه ئایا ئه‌م ڕه‌وشه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه یان نا؟ ئایا تاكه‌ی سیاسیه‌كانی كورد بیر له یه‌ك وتاری سیاسی ناكه‌نه‌وه ؟؟ ئایا تاكه‌ی ماڵی كورد به په‌رشوو بڵاوی بمێنێته‌وه ؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بین به‌رانبه‌ر به كێشه‌كانی گه‌ل ؟ كورد نابینێت نابیستێت كه دژه‌كانی وا خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ جه‌نگی كۆتایی ؟ ئایا كورد‌و سیاسه‌كانی بێ ئاگان له نیازه شاراوه‌كان ؟ ئه‌وه‌ی ماوه لێره‌دا بگوترێت ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسیه‌كان به‌ڕێوه‌ن و جه‌نگی ئه‌م جاره‌ی تایفه‌گه‌ری له ئێراقدا شه‌ڕی جاده‌كانی شاری به‌غداد نیه به‌ڵكو جه‌نگی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تری كوردستانه و به‌دوریش نازانرێ سه‌ری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی تریش بخوات و ڕۆژانی داهاتووش وڵامی پرسیاره‌كان به ڕوونی ده‌داته‌وه



