بۆیه‌كه‌م جارفلیمێكی هه‌ورامی "مڵوه‌ی خه‌م " دێته به‌رهه‌م

مقداد ده‌ره‌مه‌ری هه‌ورامان 07501160577
كوندی ده‌ره‌ی مه‌ر له هه‌ورامان له‌سه‌رئه‌ركی خۆیان كار له‌به‌رهه‌م هێنانی فلیمێكی یه‌ك كاتژمێری ده‌كه‌ن
كه‌به‌شێوه‌ی هه‌ورامی له‌نوسینی عه‌فان عوسمان وده‌رهێنانی سه‌ردارقادر له‌لایه‌ن علی مورادیه‌وه‌كاری وێنه كرتنی بۆده‌كرێت كاری وێنه‌كرتنی له‌سنوری هه‌ردوو گوندی سه‌ركه‌ت وده‌ره‌ی مه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. وده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كه‌یش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا له70% كاره‌كانی ته‌واو كردووه‌یه‌كه‌م فلیمی هه‌ورامیه له‌کوردستانی ئه‌م دیوو.
ده‌رهێنه‌ری مڵه‌وه‌ی خه‌م به‌دوالاپه‌ره‌ی راگه‌یاند" ناكرێت به‌فلیمێكی له‌م شێوه‌یه, دیمه‌نی هه‌ورامان له‌روانكه‌ی فراوانی هونه‌رو پێكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌ربخه‌یت, به‌ڵام كه‌كار له‌م فلیمه‌داده‌كه‌ین ,بۆئه‌وه‌یه كلتوری هه‌ورامان به‌زیندویی رابكرین هه‌رئه‌مه‌یش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی سه‌خت و كه‌رانه‌وه بۆرابردوو بكه‌ینه ته‌وه‌ری كاره‌كه‌مان"
سه‌ردارقادر" یه‌كه‌م فلیمه به‌شێوه‌ی هه‌ورامی ده‌هێنرێته به‌رهه‌م,له‌هه‌ورامانی ئه‌م دیوو , دووای ئێمه‌یش خه‌ڵكی ترخه‌ریكن, هه‌روه‌ها زیاتر له‌هه‌شتا ئه‌كته‌ر رۆڵی تێداده‌بینێت باس له‌كرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ورامان ده‌كات له‌روی چاره‌سه‌ركردنیانه‌وه "
به‌رپرسی دارای كروپه‌كه به‌دوالاپه‌ره‌ی چاودێری أگه‌یاند"زۆرهه‌ڵمانداوه بۆئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكرێت بۆكاری له‌م شێوه‌یه, به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌بوو هه‌ربۆیه وه‌ك ستافی كروپه‌كه‌مان كه‌شه‌ش كه‌سین دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی چوارمانك كه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كارله‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ین"
سه‌باره‌ت به‌بوچه‌ی فلیمه‌كه مقداد حه‌مه‌صالح ووتی" له‌ده‌ركای زۆركه‌سمان داوه به‌سوپاسه‌وه هاوكاریان كردووین چ كه‌سایه‌تی هه‌ورامی وخه‌یره هه‌ورامی چ كه‌ناڵه‌كانی راكه‌یاندن,به‌راستی وه‌هاكارێك پێویستی به‌بوچه‌یه‌كی زۆر هه‌یه به‌ڵام ئێمه بوچه‌مان نه‌كردووه‌ته پێوه‌ر بۆكاركردنمان "



