به‌یاننامه
به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی كاتی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی كاتی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
دیسانه‌وه ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چاپ‌و وه‌شان ده‌كرێت
به‌ستنی كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بۆ ڕووناكبیران‌و نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسانی نێو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی گورزێكی كوشنده، و ده‌ستێكی خائین بوو، بۆ خنكاندنی هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ستانه‌وه و ئازادی ویژدانی رۆژنامه‌نووسیی ئیسلامیی، ئه‌م كۆنگره‌یه له ده‌رهاویشته‌ی كاره‌كانیدا دڵی بزووتنه‌وه‌ی سست و لاواز كرد‌و له‌كاروانی ژیانی سه‌رده‌میانه و به‌های زانستیانه‌ی پارتێكی مۆدێرن خست، راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌زموونێكی پرشنگداری له خه‌باتی ئه‌ده‌بێكی به‌رگریكارانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست پێشكه‌شكرد، و هه‌موو شانازییه‌كی ووته‌و نوسین و جورئه‌تی دژ به دیسپۆتیزمی به‌عس له رابردووی خۆیدا شوێنكرده‌وه، ده‌كرێت بڵێین قه‌ڵه‌مه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌خه‌باتی شاخ و خه‌باتی سیاسیانه‌ی ئازادی دوای ڕاپه‌ریندا قه‌ڵه‌می ئیمان و نموونه‌ی مۆراڵی ره‌سه‌ن و به‌ویژدانی گه‌لی كوردی موسڵمان بوون، گۆڤاره‌كانی ده‌نگی باوه‌ڕ وئه‌زموون و نه‌فیرو ئاڵای ئیسلام و جه‌ماوه‌ر و سنوور و چه‌نده‌ها بڵاوكراوه و ده‌نگی ئازادی تر، نموونه‌ی ئه‌و ده‌نگه به‌حه‌یاو جوامێرانه‌یه بوون، كه وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی نومایان به دوونیای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كورد ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه كاروانێك بناغه‌كه‌ی ئیمان‌و جورئه‌ت‌و جیهاد بێت، كاروانێك بناغه‌كه‌ی ئه‌زموونێكی نه‌پساوه بێت له ئیرشاد و په‌یامی ئه‌خلاق‌و ده‌نگی زانایانی ئایینی ڕه‌سه‌ن‌و لاوانی به‌ڕه‌وشت‌و به‌ده‌ستنوێژی كورد، پێویسته هه‌میشه به‌گوڕو به شه‌وق بێت‌و سڵ له پلان‌و په‌یامی ناحه‌زان نه‌كاته‌وه‌و مل نه‌دات بۆ ئیراده به‌زیوه‌كانی كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندخواز و كاسه‌لێس‌و عه‌قڵ تاریك، ئه‌مڕۆ له ڕه‌وشێكداین رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌دنیایه‌كی هه‌ستیارو جه‌نجاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری‌و سنووره‌كانی ئازادی و ڕاده‌ربڕین بوونه‌ته به‌شێك له فشار‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵسووراندنی ژیانی خه‌ڵكی، له‌به‌ر ئه‌وه كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كایه‌یه‌كی پێویست‌و هه‌نووكه‌یی ژیانی خه‌ڵكه‌و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوون‌و كرانه‌وه‌ی وڵات‌دا به‌ره‌و پڕۆسه‌ی دیموكراسییه‌ت ئه‌م كایه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندترو زه‌نگینتر ده‌بێت، هه‌ربۆیه ناكرێ ڕابروویه‌كی زه‌نگینی وه‌ك ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كه ئه‌ركی ئیرشاد‌و ئیمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له ئه‌ستۆیه، له‌م كاروانه‌ی ڕاگه‌یاندكارانی كورددا دووا كه‌وێت‌و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ژموونی قه‌ڵه‌مه چڵێس‌و كاسه‌لێس‌و غه‌ییانه‌كانی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ، مۆراڵی كورد بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی ژیانی خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه قه‌ڵه‌مه‌كانمان ئیسلامییانه بخه‌ینه گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جه‌خاری ئه‌وه ده‌خۆین كه ئیراده‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌هێزه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئیراده‌یه‌كی لاواز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ڕاگه‌یاندنێكی نا پڕۆفیشناڵ‌و دوور له به‌رامه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی‌و زانسته، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ڕاگه‌یاندنێكی سه‌رئێشه‌دار و پڕ ژانه له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی ئه‌كادیمییه‌ت‌و زمانه‌وانی‌و ڕیالیزمی بوون، به‌ڵێ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێمه ڕاگه‌یاندنێكی مردووی ڕۆمانسییه‌و ده‌ست‌و په‌نجه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌خشان به‌سه‌ریدا زاڵه، نه‌ك ئه‌دای واقیع‌و ڕۆژگار، گرفته‌كانی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، هه‌ر وه‌ك پێشووتر له‌چه‌ندین بۆنه‌و باری تردا خراونه‌ته ڕوو، بریتی یه له م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه:
1. تۆراندن یاخۆ توڕه‌كردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی ئه‌كتیڤ‌و كارا‌و ماندووی ناو بزووتنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنه ماندووه‌كه‌ی.
2. گوێنه‌گرتن بۆ ڕه‌خنه‌و پێشنیار‌و تێبینی به‌كه‌ڵك‌و سه‌رخه‌ر له‌مه‌یدانی رۆژنامه‌نووسی ئیسلامی‌دا.
3. كارنه‌كردن به پسپۆڕی‌و خه‌ڵكی ئه‌كادیمی، به‌پێچه‌وانه‌وه پێدانی پۆسته‌كان به‌كه‌سانێك كه له‌گه‌ڵ پسپۆریان ناگونجێت! بۆنموونه، ئێستا له‌مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌دا كه‌سێك نابینرێت كه له‌دنیای ڕاگه‌یاندن‌و نووسین نێزیك بێت!
4. به‌گه‌ڕ نه‌خستن یاخود دیار نه‌مانی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ته‌رخان كراوه.
5. ته‌شكیل نه‌كردنی ڕاگه‌یاندنی نوێ‌و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسییه‌كان له ئۆرگانه‌كانی ڕاگه‌یاندندا.
6. لاوازی (بڵاوكراوه‌ی باسك!) له‌ڕووی ناو‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه، به‌جۆرێك له‌میدیای كوردیدا ناوێكی وونه‌و هیچ سۆراخێكی ئه‌كادیمی بوونی لێوه دیار نییه، ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له‌پێش كۆنگره‌دا ڕۆژنامه‌یه‌كی زیندووی كارا‌و دڵسۆز به ڕاستی‌و دروستی بانگه‌وازی ئیسلامیی بوو.
هه‌ربۆیه ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندنكارانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی سه‌بری ئه‌ییوبمان له هۆشداری‌و نه‌سیحه‌ت‌و ڕه‌خنه‌و، ئاگاداركردنه‌وه‌ی شورا‌و سه‌ركردایه‌تی‌و ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بڕی، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و لاوازی ڕاگه‌یاندنمان كۆڵییه‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییمان به‌رز كرده‌وه، بۆیه وه‌ك پێویستییه‌ك‌و وه‌ك دڵسۆزییه‌كمان بۆ ڕۆژنامه‌نووسی ئیسلامیی بڕیارماندا دوا جار (ئه‌نجومه‌نی كاتیی ڕاگه‌یاندن)ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستانی/عێراق ڕابگه‌یه‌نین‌و له‌یه‌كه‌م پڕۆژه‌ماندا كاربكه‌ین بۆ چاپ‌و وه‌شانكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی)، كه له‌ژماره(314)ه‌وه، وه‌ستاوه‌و مرێنراوه‌و شوێنی سه‌نگینی به بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌ك باسك پڕكراوه‌ته‌وه! هه‌ر بۆیه سه‌ركردایه‌تی‌و ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌و خوێنه‌رانی دڵسۆز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پشت به‌خواو هێزی له‌بن نه‌هاتووی لاوانی دڵسۆز‌و خه‌مخۆرانی بانگه‌وازی ئیسلامیی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕۆژنامه ناوازه‌كه‌ی بزووتنه‌وه وه‌شانده‌كه‌ین، و پڕۆژه‌ی زیندووی گۆڤاری فیكریمان وه‌شانده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌رك‌و گیرفانی خه‌ڵكی خه‌مخۆری ئیسلامیی په‌نجه ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر چه‌وتی‌و چه‌وێڵییه‌كان‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌مڕۆ، وه‌ك ڕه‌وتێكی ئه‌هلی‌و سازگار له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌مان كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئیمان‌و ئیسلامه‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ش نێوی ته‌واوی ته‌شكیله‌ی نوێی (ئه‌نجومه‌نی كاتی ڕاگه‌یاندن)ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه:
(ئه‌حمه‌د ڕه‌نجیار، عه‌بدوڵڵا مه‌لا ئه‌حمه‌د، عه‌لی حاجی زه‌ڵمی، هێدی هه‌ولێری) وچه‌ند به‌ڕێزێكی تر كه پێیان باش نه‌بوو، ناوه‌كانیان لێره‌دا تۆمار بكرێت، به‌ڵام پشت به‌خوا له‌گه‌ڵ ده‌رچوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه ماندوونه‌ناسانه ده‌كه‌وێته به‌ر چاوتان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ستافی ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامین:
خاوه‌نی ئیمتیاز
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
(فه‌خری)
سه‌رنووسه‌ر
ئه‌حمه‌د ره‌نجیار
به‌رێوبه‌ری نووسین
عه‌بدوڵڵا مه‌لا ئه‌حمه‌د
سكرتێری نووسین
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
نوسینگه‌ی هه‌ولێر: (هێدی هه‌ولێری) نوسینگه‌ی سلێمانی: ( كاروان ڕه‌شید)
نوسینگه‌ی گه‌رمیان:( عه‌بدوڵڵا گه‌رمیانی) نوسینگه‌ی ڕانیه: ( سه‌باح موحه‌ممه‌د جه‌لكی)
نوسینگه‌ی هه‌ورامان - شاره‌زوور:( ڕیاز مه‌حموود كاكه – عومه‌ر موحه‌ممه‌د زه‌ڵمی)
تێبینی : به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ووته‌بێژی (ئه‌نجومه‌نی كاتی ڕاگه‌یاندن)ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، (عه‌لی حاجی زه‌ڵمی) ده‌بێت، بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك له‌مه‌ڕ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان پێوه‌ندی بكه‌ن، به ژماره ته‌له‌فۆنی به‌ڕێزیانه‌وه(07501245462).
ئه‌نجوومه‌نی كاتیی ڕاگه‌یاندنی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستانی/ عێراق
18ی جمادی الپانیه1431 – 1/6/2010



