مناڵانی كورد
مناڵانی كورد دورن له‌به‌هه‌شتی مناڵی و له دۆزه‌خی ئازاره‌كانی گه‌وره‌دان
ئاماده‌كردنی:عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
منداڵ ئه‌و جیهانه‌ی هه‌روه‌ك یۆستاین گارده‌ر ده‌لێ بریتیه له‌به‌هه‌شتی مرۆڤ
، به‌هه‌شتێك به گه‌وره‌بوونمان لێ ی داده‌بڕێین‌و به‌ره‌و دۆزه‌خی گه‌وره‌بوونمان مل ده‌نێین. به‌ڵام منداڵی كورد دووره له بۆن‌و به‌رامه‌ی به‌هه‌شت، منداڵی كورد دووره له هه‌ناسه‌كانی به‌هه‌شت‌و نوقمه له ناشیرینییه‌كانی گه‌وره‌یی، لێره منداڵ گه‌وره‌یه، گه‌وره‌یه له‌خه‌فه‌ت‌و مه‌راق، گه‌وره‌یه له‌ئازاره‌كانی ژیان‌و گه‌ران گه‌ران به‌دوای پاروویه‌ك ژیاندا، لێره منداڵ یان له‌ترافیك لایته‌كاندا كلێنس ده‌فرۆشێت، یان سه‌رقاڵی سڕینی خه‌رده‌ل‌و تۆزی پێڵاوه‌كانی گه‌وره‌ییه، هه‌ربۆیه خه‌مه‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و وێنه‌ی پیرێك ده‌نوێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه رۆژی جیهانی منداڵ له‌لای ئێمه ته‌نها رۆژێك نییه، به‌ڵكو ساڵێكه‌و ته‌مه‌نێكه له شێواندنی جوانیه‌كان‌و گه‌نجی. لێره كه‌س گه‌وره‌ی منداڵنیه ، نه حكومه‌ت باوكه‌و نه‌باو ك و دایمك گه‌وره‌ی منداڵن منداڵ گه‌وره‌ی نییه‌و هه‌تیوه، هه‌تیوه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یگه‌ێننه‌وه بۆ منداڵی.له‌م رێپۆرتاژه‌دا دیدگا‌و ۆچونێكی هه‌مه‌لایه‌نه له‌مه‌ر ژیانی گه‌نج‌و مونداڵی ئه‌م وڵات‌و ده‌ڤه‌ره پێشچاو ده‌خه‌ین.
زۆرێك له منداڵانی گونده‌كان دووجار باجی بێباكی و حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان ده‌ده‌ن جارێك ئه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه گونده‌كان لێی بێبه‌شن جارێك ئه‌و ژیانه منداڵانه‌یه‌ی كه ئه‌وان بۆ ڕۆژێك له‌ڕۆژان خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن، رابه‌ر ابوبه‌كر 14 ساڵ له‌گوندێكی ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ژی، ڕۆژانه حه‌وت كیلۆمه‌تر به‌پێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌گونده‌كه‌ی خۆیانه‌وه تا قوتابخانه‌كه‌ی خۆیان له‌شارۆچكه‌ی خورماڵ ته‌یده‌كه‌ن، رابه‌ر وتی" وه‌ره هه‌شت مانگ به‌پێ ڕێگه‌ی قوتابخانه ببڕیت یه‌ك ڕێكخراو نه‌یه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانته‌وه ئیتر چی له‌ڕۆژی جیهانی منداڵان بكه‌م كه هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه‌یه".
(رایان عوسمان وه‌ك توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) به‌م جۆره‌بۆ ئه‌م رۆژه وتی"(1/6) یادێكه‌وه یادێكی جیهانیه بۆ منداڵان دانراوه به‌ڵام منداڵا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه به‌و چاوه‌ی كه ئێستا له‌و ووڵاته‌دا سه‌یر ده‌كرێ، بۆ نموونه من له نوسینێكی خۆما ووتم سه‌یرم پێ دێ چۆن به‌رپرسه‌كانمان له خۆشترین ژیان ئه‌ژین‌و منداڵه‌كانمان له‌و ناخۆشیه‌و نه‌هامه‌تیه‌و نه‌بوونی ئه‌مانه‌تیه ئه‌ژین ئه‌سڵه‌ن ده‌بێ ئێمه بڵێین خۆشی‌و شادی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ منداڵه‌و دروستكراوێكی ئێمه‌ش بدرێ به‌وان چونكه منداڵا نه‌وه‌ی تازه‌و نوێن ڕه‌نگه ئێمه‌ش زۆر شتی جوان له دونیای منداڵانه‌ی ئه‌وان فێر بین، چونكه ئه‌وان له داهاتوودا ده‌بن به به‌رپرس‌و به وه‌زیرو به ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر ئێمه زۆرێكمان دایك‌و باوكه‌كان نه‌خوێنده‌وار بوون‌و هه‌ر هه‌مووشمان كه له ڕێگای ڕژێمی به‌عسه‌وه به كۆمه‌ڵێك داب‌و نه‌ریت‌و توند‌و تیژی‌و چه‌وسانه‌وه په‌روه‌رده كراین، ئێمه‌ش وا بكه‌ین به‌و شێوه په‌روه‌رده سه‌قه‌ته منداڵه‌كانمان نه‌وه‌یه‌كی خراپ ده‌رده‌چێ‌و ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌رناچێ كه ئێمه داوای ده‌كه‌ین‌و چاومان له نه‌وه‌یه‌كی شارستانی‌و پێشكه‌وتووه .
هه‌وه‌ها سه‌باه‌ت به‌كاركردن به مناڵان وتی"من سه‌باره‌ت به‌و دیاردانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ن قسه‌و باسی خۆم هه‌یه، وه سه‌رنج‌و تێبینی‌و ته‌فسیراتی زیاترم هه‌یه یه‌كێك له‌م دیاردانه به‌كارهێنانی منداڵه له بۆ ئیش كردن بۆ كرێكاری ئه‌وانه‌ی له شه‌قامه‌كانن ئه‌وانه‌ی له كارگه‌كانن ئه‌وانه‌ی له دوكانن دیاره هۆكاری خۆی هه‌یه به‌ڵام من به پێی ئه‌وه‌ی كه له (ستاندای یاسای عاله‌میه) بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵ، من لایه‌نگری هیچ هۆكارێك نیم منداڵا كاری پێ بكرێ له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵا نه‌وه‌ی دواڕۆژه نه‌وه‌ی نوێیه ده‌بێ تۆ زه‌مینه‌ی بۆ ساز بكه‌ی هه‌سته‌كانی جه‌سته‌ی، وه لایه‌نی فیكری لایه‌نی فیركردنه‌وه‌ی له سروشتی جیهانی خۆیدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی زامن بكه‌ی وه ئاسایی بكه‌یه‌وه زه‌مینه‌ی بۆ بڕه‌خسێنێ كه له ئاینده‌دا نه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه تاكێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنی، بۆیه من دژی به‌كارهێنانی منداڵم نه‌ك له (1/6) به‌ڵكو له هه‌موو ڕۆژه‌كانیا له هه‌موو ساته‌كانیا ،
زۆ جار دایك و باوك له‌به باری سه‌ختی ژیان به‌ناچاری مناڵه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رئیش دایكێك وتی ناوم مه‌نوسه ئه‌وجا قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م منیش به‌ڵێنم پێدا وتی"من مێرده‌كه‌م كه‌ده‌كاته باوكی ئه‌م مناڵه‌ی كه له‌به‌رده‌می تۆدا وه‌ستاوه له‌شه‌ری ناوخۆدا تیاچوودوای كۆچی دوای ئه‌و 4مناڵم به‌سه‌ره‌وه به‌جێماوه‌و كرێچیشم خۆله‌م وڵاته‌ی ئێمه‌شدا ژن عه‌یبه‌یه ئیش بكات،ده‌ی باشه به‌بێ مه‌عاش و كاسبیه‌ك چۆن چیات بگوزه‌رێنین ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌و مناڵه‌م عه‌ره‌بانه‌كه نه‌گێرێت بێخه‌رجی ده‌بین"زیاتر قسه‌ی كردوو وتی"بۆحه‌ز ناكه‌م مناڵه‌كانی منیش وه‌كو مناڵی مه‌سوله‌كان له‌خۆشترین ژیاندا بن ،منیش مناڵی خۆمم خۆش ده‌وێ به‌ڵام ناچاری وامان لێ ده‌كات ئیشیان پێ بكه‌ین



