كێشه‌ی به‌هه‌ڵه‌به‌كارهێنانی مۆبایل كێ لێی به‌رپرسیاره؟!!!!
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
ته‌كنه‌لۆجیا وه‌ك ئامێرێكی سه‌رده‌میی بوه‌ته هۆكارێكی چالاك كه توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ته‌واوی و سه‌رانسه‌ری جیهان
به ئاڕاسته‌یه‌كی تردا ببات و گۆڕانێكی كرداریی به‌سه‌ردا بهێنێت, ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ته‌كنه‌لۆجیا نه‌بوایه ژیانی جیهان به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌بوو, كه تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین ئه‌و گۆڕانه به‌لایه‌نی باش‌دا و زۆربه‌ی كاتیش خراپ‌دا ڕۆشتووه, هه‌ڵبه‌ت كه گومان له‌وه‌دا نی یه، زۆربه‌ی ووڵاتان له‌و گۆڕانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه بێبه‌ش نه‌بوون، ئه‌مه‌ش به پێی تایبه‌تمه‌ندی سیاسه‌تی ووڵاته‌كه‌یه, دیاره كه هه‌رێمه‌كه‌ی خۆشمان به‌شێكی باشی له‌و گۆڕانه به‌ر كه‌وتووه, كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵێ هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له گرنگترینیان بوونی بازاڕای ئازادی بێ سه‌روبه‌ره, یه‌كێ له‌و ئامێره نایاب و جوانانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا, مۆبایله, كه به‌شێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێت له بواری گۆڕانه ته‌كنه‌لۆجیاكاندا, كه كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و........هتد دا, بابپرسین و بڵێین: ئایا ته‌كنه‌لۆجیا به شێوه‌یه‌كی گشتی و مۆبایل به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تا چه‌ند سودی لێ وه‌رگیراوه؟, له هه‌مووی گرنگتر كێ سودی لێ وه‌رده‌گرێت؟, بێگومان ئه‌و پرسیارانه دوو پرسیاری وه‌ڵام ساده‌ن, به‌ڵام ئایا تا چه‌ند پێش هاتنی ئه‌و كۆمپانیا مۆبایلانه وه‌ڵامێكی پراكتیكی دراونه‌ته‌وه, ڕه‌نگه‌ش وه‌ڵامی درابێته‌وه, به‌ڵام پێده‌چێت كار له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان نه‌كرابێت, به‌هه‌رحاڵ, ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه كه بیخه‌مه ڕوو ئه‌وه‌یه كه پێویسته له‌لایه‌ن ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی جۆرێك له سانسۆریان بۆ دابنرێت, چونكه هه‌موومان ده‌زانین هه‌ر به‌هاتنی ئه‌و كۆمپانیانه كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی تری بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دروست و زیاد كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی نا و هه‌رێمه‌كه‌مان, ڕه‌نگه حاشا له ڕوداو گه‌لێكی وه‌ك كوڕ و كچ كوژران و هه‌ڵوه‌شاندنی چه‌ندین خێزان و ... كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی تر نه‌كرێت, كه هه‌موو كێشه‌كان به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی مۆبایل ده‌ستێكی زۆری هه‌بووه له به‌ره‌وپێش بردنیان و گواستنه‌وه‌یان, ڕه‌نگه ئه‌وه بوترێت كه پێش هاتنی ئه‌م مۆبایلانه ئه‌م كێشانه هه‌ر هه‌بوون, به‌ڵێ هه‌بوون ئه‌ی ئایا ئه‌م كۆمپانیایانه ده‌ستێكی باشتریان نه‌بووه له زیاد كردن و دروستكرنیان به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر, و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سوده‌كانی پشت گوێ ناخه‌م، به‌ڵام كێشه‌كان جێگه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنن, ده‌كرێ كه چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه به‌وه‌ی كه:
1.میكانیزمێكی گونجا دابنرێت بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی, كه به شێوه‌یه‌كی جدی كار له‌سه‌ر ڕۆشنبیری تاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكات و تاكی كۆمه‌ڵگه فێر بكرێت له‌وه‌ی بیری ئابوری تاكه كه‌سی خۆی هه‌بێت, كه ئه‌مه به‌خاڵی هه‌ره گرنگ ده‌زانم له دروست به‌كارهێنانی مۆبایل.
2.نه‌هێڵدرێت ئه‌و كۆمپانیایانه چیدی ئه‌و سیمكارتانه به‌و شێوه هه‌رزانه بفرۆشن, وا بكه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك دا ماڵوێرانیه‌كی له‌م شێوه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا دروست بكرێت, و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه زۆربه‌یان نازانن بۆ مۆبایلیان پێیه هه‌ڵی بگرن و بۆ هه‌زاران كاری نادروست به‌كاری بهێنن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ڕاسته ته‌كنه‌لۆجیا سودێكی باشی گه‌یاندووه به هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌ڵام هۆی زۆربونی ئه‌و كۆمپانیایانه له هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
1.بوونی بازاڕێكی ئازاد و بێسه‌ر و به‌ر.
2.هه‌وڵی سه‌رمایه‌داری تاكی, ته‌واوی خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ خۆی سه‌رمایه‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌بێت و نه‌ك خه‌ڵك به‌ڵكو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تیش كرێچی ئه‌وبن, ئه‌مه‌ش سروشتی هه‌موو ئینسانێكه و پێویسته سنورێك بۆ سه‌رمایه‌داریش دابنرێت.
3.بوونی سیاسه‌تێكی تێك ده‌رانه, كه من پێم وایه سیاسه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه تێك بدات كه خۆی له تێكدانی خێزاندا ده‌بینێته‌وه و هه‌وڵی سه‌ربه‌ست ژیانێكی بێ سنوری نا مرۆڤانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات.
دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌توانین زۆر به ئاسانی زۆربه‌ی كێشه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و ته‌نانه‌ت نه‌شیانهێڵین, به‌ڵام ئایا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ین؟, من پێم وایه نا!, ئه‌گینا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه هه‌وڵێكی بۆ ده‌درا!



