حكومه‌تی هه‌رێم له‌نێوان به‌رداشی بێ متمانه‌ییدا
ئی پۆسته سپاما. پێویستا جاڤاسکریپت چالاک بۆ, you need JavaScript enabled to view it

ئیسماعیل هه‌ورامی
بۆگه‌ن كردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی،ڕۆژبه‌ڕۆژواخه‌ریكه هه‌موومان ده‌كاته‌نوسه‌ر،هه‌روه‌ك چۆن بێ كاره‌باییی زۆربه‌مانی كردووه‌ته‌شاعر،ئه‌م مردووشۆره‌كوردانه‌چۆن ده‌توانن حكوم ڕانی بكه‌ن ،
له‌م سه‌رده‌می ئایدۆلۆژیاییی ته‌كنۆلۆژیاد،ئه‌مانه‌عه‌قڵیان له‌ناوگه‌ڵیان دایه،خوێنی حه‌یزی كچه‌لبنانی وتوركی وئێرانیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی مرۆڤ بونیشیان لێسه‌ندونه‌ته‌وه.كاسی كردونه،هه‌رچه‌ندده‌ڕوانمه‌واقعی كوردستان ده‌قاوده‌ق له‌دارستانێكی گه‌وره ده‌چێت.بۆیه‌كان بابه‌یه‌كه‌وه‌بڕوانیینه‌ئه‌م شێرووپلًنگانه بزانیین تاچه‌نده‌ده‌كرێت متمانه‌یان پێ بكرێت.منداڵانه‌شرۆڤه‌ی متمانه ده‌كه‌م ،ئه‌گه‌رمردن كه‌ته‌نهاحقیقه‌تێكی موتڵه‌قه،ماوه‌م بدات له‌داهاتوویكی زۆرنزیكداچۆنیه‌تی تیرۆركردنی د.سه‌لاح هه‌ورامی بۆئه‌وهاوڕێ به‌ڕێزه‌ڕوون ده‌كه‌مه‌وه،كه‌له‌كۆمێنتێكاكه‌بۆی ناردوومه‌زۆرعاجزه‌لێم ،به‌ڕاده‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خلاق باركردووی كوردیم ده‌زانی،من نگران نییم وهه‌ردووچاوت ماچ ده‌كه‌م ،خۆزگه‌پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بدات،پرسیاری ئه‌وه‌ی بكردبایه،كیبووجه‌سته‌ی سه‌رده‌شتی له‌موسڵه‌وه‌له‌گه‌ڵ باوكیداهێنایه‌وه‌ه ه‌ولێر؟هاوڕێ بۆپرسیارت نه‌كردله‌كه‌سێكی نزیكت كێبووته‌رمه‌كه‌ی سه‌رده‌شتی به‌ناوكۆلێژی ئاداب داگه‌ڕاند؟هاوڕێ ئه‌ی نه‌ده‌كرابپرسی كێبووجه‌سته‌ی سه‌رده‌شتی برده‌به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه‌ی دكتۆرسه‌لا ح ووتی دكتۆرواكاكه‌سه‌رده‌شتیشمان هه‌روه‌ك جه‌نابت وله‌هه‌مان شوێن جه‌لاده‌كان ڕۆحیان لێسه‌نده‌وه؟ ئه‌ی هاوڕی نده‌كرابپرسی كێبووله‌به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌ی دكتۆردابه‌ده‌سه‌ڵاتی وت خوێنی سه‌لاح هه‌ورامیشمان له‌یادنه‌چووه؟ئه‌مانه من كردم ناڕاسته‌وخۆهه‌مان داخی دڵ جه‌نابت بووكه‌دام به‌گوێ ده‌سه‌ڵات دا،ئه‌زیزم من هه‌رگیزپێش ڕووداوه‌كان ناكه‌وم وزۆرعاتفی نییم ،من هه‌رگیزپاساوبۆكوشتن ناهێنمه‌وه،چونكه‌كوشتن له‌ژێرسێبه‌ری هه‌رئایین وئایدۆلۆژیایكدابێت كارێكی تاسه‌رئێسقان دزێوه،به‌ڵام ئه‌گه‌ربۆخواش بێت باجارێك حقیقه‌تێك له‌زارمانه‌وه‌بێته‌ده‌ر،بابه‌تی پێشووم كه‌له‌م سایته‌به‌ڕێزه‌بڵاووبوویه‌وه،زیاترئامانجم ده‌رخستنی ئه‌خلاقی ڕاگه‌یاندنی كوردی بوو،كاتێك كوردستان پۆست وچه‌ندسایتێكی به‌رێزی تربڵاویان كرده‌وه‌كه‌من له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیركراوم،به‌ڵام ئه‌م درۆگه‌وره‌یه له‌پێناووچی ؟ئه‌مه‌له‌هه‌مووشتێكه‌وه‌نزیك بێت له‌ڕاستیه‌وه‌دووره،بۆیه‌پێش ده‌ست كردن به‌نووسینه‌كه‌م ده‌مه‌وێت به‌شعرێكی دكتۆرعبدالله‌په‌شێوببمه‌میوانت،هیوادارم ببمه میوانێكی ڕۆح سوكی ماڵه‌كه‌ت ودواترئه‌گه‌رڕوخست بدیت ئاوڕێك له‌چه‌مكی متمانه‌بدمه‌وه‌ودواتركێرڤی متمانه‌ی هاوڵاتیان له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردیمان تاڕاده‌یك بۆڕوون ده‌بێته‌وه‌له‌چه‌ئاستێكی تۆقێنه‌ردایه:
جوتێك پێڵاوی ڕه‌شم له‌پێ یه:
پینه‌دار،هه‌رزان،گه‌مار،سووك،گڵاو
هه‌زارجارئه‌م پێ وئه‌وپێی پێ كرا‌و
چه‌ندجاركه‌واسه‌رنجیان ده‌ده‌م،
به‌ده‌ست خۆم نی یه،
لموزی پێڵاو
قه‌پۆزی هه‌ندێ
سه‌ركرده‌ی كوردم دێنێته‌به‌رچاو!
له‌سه‌ر ه‌تاوه پێویسته بڵێین كه ده‌بێ جیاوازی له نێوان شه‌رعییه‌تی رژێم و متمانه‌كردن به دامه‌زراوه‌گه لێكی تایبه‌تدا بكه‌ین. هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك ناتوانێ نه‌كه‌وێته به‌ر ڕه‌خنه‌ی به‌شێك له كۆمه‌ڵگاوه. له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئاڵۆزیه‌ك له نێوان ڕه‌وایه‌تی رژێم و یاسایبوونی حكومه‌تدا هه‌یه. له ووڵاتێكی دیمووكراسیدا، ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ده‌وری ده‌گۆڕدرێ و،له راستیدا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به ته‌واوی به شه‌رعی داده‌نرێ چونكه رێوشوێنگه‌لێكی فه‌رمی و رێكخراو بۆله شوێندانانی كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان له جێی كۆمه‌ڵێكی دیكه‌دا بوونی هه‌یه. دژایه تیكردن له‌گه‌ڵ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وهه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ متمانه‌كردن به ڕاستی كاركردن و دروستی رژێمدا پێكدژ نین.
نابێ ڕاده‌ی متمانه‌كردن به دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ رێژه‌ی سه‌دی خه‌ڵكیدا كه پشتوانی شێوازی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پرسه جیاوازه‌كانی وه‌كو شوێنی نیشته‌جێبوون، هه‌لی كار، په‌روه‌رده‌ی و فێركردن، باج، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و خانه‌نشینی و ... هتد ده‌كه‌ن، به هه‌ڵه‌وه وه‌ربگرین.
ڕای گشتی له‌باره پرسگه‌لێكی وه‌هاوه به‌رده‌وام له گۆڕاندایه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌كانی حیزب‌دا هه‌یه و،ئه‌گه‌ری هه‌یه كه له كاتی لاچوونی یاخود گۆڕانی حیزبه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاوه‌ژوو ببنه‌وه.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد پێناسه‌ی (لیپست) (Lipist) كه تێیدا پشت به‌ستراوه به تێروانینی هاوڵاتیان له باسكردنی ره‌وایه تیدا باس ده‌كه‌ین:-
"ره‌وایه‌تی" بریتییه له توانای هه‌ر سیسته‌مێك له به‌دیهێنان و پاراستنی ئه‌و بڕوایه دا كه دامه‌زراوه سیاسییه هه‌بووه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه گونجاوترینن." له ڕووی تیۆرییه‌وه چه‌نده ئه‌ندازه‌ی شه‌رعییه ت كه‌متر بێ، ڕای به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ زیاتره. كه واته بۆ پێدانی ئه‌زموونی چه‌مكی شه‌رعییه‌ت گونجاوه كه هه‌ندێ له‌و پێومان وناسێنه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به زه‌بروزه‌نگه‌وه وه نه‌بوونی مافه كانی مرۆڤ و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێن. ئه‌م ناسێنه‌رانه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئازادی ڕاده‌ربرین و ئازادی پێكهێنانی لیژنه‌كان، ئازادی رێپێوان، ڕاده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سوپا له گۆره‌پانی سیاسی‌دا، هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روانه، ئازادی ڕێكخراوه مه‌زهه‌بییه‌كان، سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادی، ململانێی ئا زادانه‌ی حیزبه‌كان و نه‌بوونی تیرۆری حكومه‌تی و ... ه تد به‌نده. به به‌رزی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌روونترین نیشانه‌كانی نه‌بوونی شه‌رعییه‌ت. له دۆخی ئاسایی‌دا ڕووخانی رژێمه سیاسییه‌كان پاش گه‌نده‌ڵی گشتی و سه‌رتاپاگیر ڕووده‌دات كه شایه‌نی باشترینیان نمونه‌گه‌لێكی مێژوویی وه‌كو ڕووخانی بنه‌ماڵه ی پاشایه‌تی له چین و ڕووخانی شای ئێران و نومه‌نه گڵاتۆره‌كانی یه كێتی سۆڤیه تی جاران. كاتێ كه‌ده‌سه‌ڵاتی داد تووشی وه‌هاگه نده‌ڵیه‌ك بێت، ئیترهیوایه‌ك بۆهاوڵاتیان نامێنێته‌وه.پاش ئه‌وه ده‌شێت چاوه‌ڕوانی قه‌یرانی شه‌رعییه‌ت بین.سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌ئه‌وڕیسواییانه‌ی كه‌گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كه‌ن.به‌پێویست نیشانه‌ی، نه‌بوونی شه‌رعییه‌ت نیه، چونكه گه‌نده‌ڵی كاتێك ئاشكراده‌بێت كه‌تاڕاده‌یه‌ك (ئه‌ندازه‌یه‌ك)ئازادی ڕاده‌ربڕین بوونی هه‌یه. له‌حاڵه نه‌شازه‌كاندا(ڕیزپه‌ره‌كاندا) ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی ده‌شێت ئه‌زموونی ئینكارنه‌كراوی كاركردی دیمۆكراسیانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌بێت...وڵاتگه‌لێكی دیاریكراو كه دیمۆكراسییه‌تی وه‌ها ڕیشه‌داریان هه‌یه توانای چاك كردنی هه‌ڵه سیاسییه كانیان له‌به‌رامبه‌رهێزی سوپادا هه‌یه یان سه‌رۆك كۆماربكشێته‌وه.....
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وئه‌نجامه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌توانێت ڕاده‌یه‌كی زۆری متمانه لای هاوڵاتیان دروست بكات كه‌توانیبێتی فه‌زایه‌كی ئازادی ڕاده‌ربڕین بره‌خسێنێ بۆكۆی پێكهاته ڕه‌گه‌زی ونه‌ته‌وه‌ی وئایینی وكولتوورییه‌كان، وه‌هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی هه‌ڵومه‌رجێكی له‌باربۆپێك هێنانی لیژنه‌وگروپ له‌لایه‌ن ئه‌م پێك هاته‌وچینانه‌وه بۆدروستكردنی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌یه‌ك كه‌خۆیانی تێدا مانیفێست بكه‌ن، زیاتریش پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادی وجیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی داد‌و نه‌هێشتنی ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی له‌كاروباری سیسته‌می خوێندن(قوتابخانه‌كان، په‌یمانگه‌و زانكۆكان) كه‌ئه‌م ناوه‌ندانه چه‌نده له‌م جۆره‌ده‌ست تێوه‌ردانانه‌دوربێت، هینده ڕه‌وتی زانست زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت وبنه‌ماو یاخود پێوه‌ره‌كانی خوێندن و وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ئاست وقۆناغه جیاوازه‌كانی خوێندندا بۆكۆی تاكه‌كان ئاسان ویه‌كسان ده‌بێت، جاسه‌ربه هه‌رپێكهاته‌و گرووپ وچین وتوێژو یان كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی وكه‌مه ئایینییه‌ك بن كه‌دواجارئه‌مه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌حاڵه‌تی پێچه‌وانه‌كه‌ی، ده‌بێته هۆی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌حكومه‌ت.
كاتێك كه‌باس له‌هه‌بونی متمانه ده‌كه‌ین، واتاباس له‌دۆخێك ده‌كه‌ین كه‌تێدا كۆمه‌ڵگاو هاونشتیمیانیان(تاك، گروپ، توێژوچینه‌كان......هتد باوه‌ڕیان وایه یان پێیان وایه كه‌خودی دام وده‌زگافه‌رمییه‌كان وئه‌دای ئه‌م دام وده‌زگایانه‌ش بۆكۆمه‌ڵگا گونجاوترین، ئه‌مه‌ش واتا پێدانی شه‌رعییه‌ت به‌حوكمه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه كه‌ئاكامی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگایه به‌حوكمه‌ت. كه حوكمه‌ت لای هاوڵاتیان دروستی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌خۆی وكاره‌كانی كه حوكمه‌تێكه ده‌توانێ پێداویستی ویاسا ومافی هاولاتیان دابین بكات وبپارێزێت بابزانین زانایانی كۆمه‌ڵناسی چۆن ده‌ڕواننه پرسی شه‌رعییه‌ت وچۆنیه‌تی:
ماكس ڤێبه‌ر كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ((شه‌رعییه‌ت)) ده‌كات شه‌رعییه‌ت بڕوابوونه به‌وه‌ی كه‌ده‌سته‌ڵاتی حاكم له‌هه‌روڵاتێكدا به‌رهه‌قه فه‌رمان ده‌ربكات وهاوڵاتیان له‌سه‌ریانه ملكه‌چی بن.
له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه متماته لای هاوڵاتیان ئه‌و باوه‌ڕه‌ی وكه‌پێی وایه فه‌رمان وكاره‌كانی حوكمه‌ت بۆكۆمه‌ڵگا گونجاون وپێویسته هاونیشتیمانیان خۆیان ملكه‌چی بن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگا ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی كه ووڵات به‌ڕێوه ده‌بات، لایه‌نی شه‌رعییه‌ت وهاوڵاتیان ڕه‌وایه‌تیان پێبه‌خشیوه بۆئیداره‌كردنی ووڵات. كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌م باوه‌ڕو متمانه‌یه‌ش لای هاوڵاتیان بونیان هه‌بوو، مانای ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌دای حوكمه‌ت له‌ئاستی زۆربه‌ی داخوازی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیاندایه، بۆی هه‌یه زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌شێوازی حوكمه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا ناڕازی بن و وابزانن وسیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی هه‌موو تاكه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به‌پرسَیكی تایبه‌ت، دادپه‌روه‌رانه‌نیه یان كاركردنی حوكمه‌ت ناخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه وراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی واته متمانه‌كردن به دامه‌زراوه‌كانه‌وه نیه. به‌ڵكو كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌رفراوان بوونی متمانه به بكه‌ره‌كانی...ده‌كرێ بڵێن له هه‌ڵسه‌نگاندنی یاخود دیاری كردنی ڕاده‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌دامه‌زراوه‌كان یان به‌ڕژێمی سیاسی كوردستان دووئاست دیاری بكه‌ین :
1 - له‌ئاستی ئه‌دای حوكمه‌تدا 2- سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراوه‌كان.
دیاره هه‌ردوو ئاسته‌كه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌پچڕاویان پێكه‌وه هه‌یه وده‌شێت لایه‌نی سێیه‌میش هۆكارێكی كاریگه‌ربێت له‌متمانه‌ی ئه‌واندا به‌حوكمه‌ت، كه كه‌سان و بكه‌ره‌كانی كار وچالاكییه جۆراوجۆره‌كان له‌فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه حوكمییه‌كاندا بۆئه‌مه‌ش پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌و فراوان بكرێت...... ، وه‌ده‌بێت دوولایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌به‌رچاوبگرین كه‌متمانه یاخود نه‌بونی متمانه‌یه به‌بكه‌رو دامه‌زراوه‌كان.
برایه‌تیم بفه‌رمون
ئیسماعیل حه‌مه‌خان ناسراوبه‌ئیسماعیل هه‌ورامی
هه‌ولێر22/5/2010
________________________
په‌راوێزه‌كان:
1- به‌شیریه، حسێن، بنه‌ماكانی زانستی سیاسی، و/ ابوبكركاروانی، چاپی یه‌كه‌م ، چاپ خانه‌ی په‌یوه‌ند، هه‌ولێر2004
2- گێدنز، ئه‌نتۆنی، كۆمه‌ڵناسی، و/ حسن احمد مسته‌فا، چاپی یه‌كه‌م، پاپ خانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر2009
3- محمد، مرادحكیم، كۆمه‌ڵه ده ست گۆتارێكه پێشكه‌شی قوتابیانی قۆناغی دووه‌می به‌شی كۆمه‌ڵناسی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات كراوه، 2008
4- هێورد، ئاندرو، تێوری سیاسی، و/ گۆران صباح، چاپی یه‌كه‌م بڵاو كراوه‌ی ئاراس، هه‌ولێر 2007
5- موسلیح ئیروانی،ئیسلام وناسیۆنالیزم له‌كوردستان، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای چاپ وبڵاوكراوه‌ی ئاراس، هه‌ولێر2004
1- د.علی دلاور،مبانی نڤری علمیپژوهش درعلوم انسانی واجتماعی،انتشارات رشد،چاپ دوم،تهران،1382
2- غلامعباس توصلی و مریم موسوی.،مفهوم سه‌رمایه درنڤریات كلاسك وجدیدباتاكیدبرنڤریه‌های سه‌رمایه‌ی اجتماعی.
3- ماتیه دوگان ، مدیرتحقیقات علمی درمركزملی مگالعات فرانسه ،سنجش مفهوم مشروعیه‌ت واعتماد ،ترجمه دكترپرویز پیران_ دانشگاه علامه‌گباگبای
4- دكترمریم شریفیان پانی ،فصلنامه‌ی علمی پژوهش رفاه اجتماعی،سال یكم،ژ،2 سه‌رمایه‌ی اجتماعی، مفاهیم اصلی وچارچوب_نڤری، ،ل6.
5- پیوترزتومكا،اعتماد، یك نڤریه جامعه‌شناختی، ا، ترجمه،فاگمه گلابی ،ترجمه،نوبت چاپ: اول،1384
6- دكترسعیدگروسی ،بررسی رابگه اعتماد اجتماعی واحساس امینت(مگالعه موردی دانشجویان دختردانیشگاه ازاد جیرفت)، ،2006
7- دكترحمودرحمانی،دكتر اسماعیل كاوسی،اندازه‌گیری ومقیاسه سرمایه اجتماعی دربخشش های دولتی وخصوص،پژوشی دانشگاه ازاد اسلامی، تهران2008
8- محمودكتابی دیگران،سرمایه‌اجتماعی وتوسعه اجتماعی فرهنگی،مجله‌پژوهشی دانشگاه اصفهان علم انسانی جلدهفدهم،شماره5،اصفهان،2004
9- سجاد اوحانك ومحمدجواد زاهدی،بررسی اعتماد اجتماعی وعوامل مۆپربدان دربین ساكنان شهرزنجان،مجله‌جامعه‌شناسی ایران دوره ششم،شماره4
10- پژوهشنامه‌ی علوم انسانی
11- بررس میزان اعتمادا اجتماعی(پژوهشنامه‌ی علوم انسانی)
12- ماتیه دوگان، سنجش مفهوم مشروعیت و اعتماد، مدیر تحقیقات علمی در مركزمگالعات فر‌نساCars.13
13- -چنارسعدعبدلله، ڕۆڵ وكارگه‌ری په‌روه‌ده له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، كۆلێژی ئاداب، هه‌ولێر2009



