نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت
You are here

كورد چۆن دەڕواتەوە بەغدا؟

چاپکه‌رده‌ی


ئاسۆ عەلی فەرەج
پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش ئەم پرسیارە لەسەر ئاستی تاك یاخود هێز و گرووپ و لایەن و میدیاكانیشەوە پرسیارێك بووە تاڕادەیەك وەڵامەكەی روون نەبووەتەوە، ئەمەش بۆ هەندێك هێز و لایەنی بەشدار بووی پرۆسەكە دەگەڕێتەوە هێشتا بڕیاریانەداوە چۆن دەچنە بەغدا.


سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە چەندین پەیامیدا بۆ هەموو لایەكی روونكردەوە لە بەغدا كورد پێویستی بەیەك گوتاری و یەك دەنگی هەیە بەتایبەتی لە پرسە نەتەوەیی و ستراتیژییەكانی تایبەت بە كورد لەم ئێراقە نوێیەدا، پەیامەكە خواستی لایەك نەبوو ئەوەندەی خواستێكی گشتی كورد بووە، بەڵام لە هەڵبژاردندا ئەم پرسە تاڕادەیەك نەچووە سەر سكەی خۆی و ترسێكی لای خەڵك دروستكرد، ئاخۆ هەموومان یەك دەنگ دەبین یاخود نا، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئیدی هەریەكە و بە ئامانج و كۆمەڵێك ئەجێندا و بە رێتم و ئاوازی جیاوازەوە جانتاكان پڕ دەكەن و بەرەو بەغدا بەرێدەكەون، چونكە چوون بەرەو بەغدا و كورد لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق و بەشداریكردن لە حكوومەتی ئایندەی ئەم وڵاتە پەیوەندی بە كۆمەڵێك پرسی بچووكەوە نییە، بەڵكو چون بۆ بەغدا، چوونە بۆ شەڕێكی دەستووری و نەتەوەیی، چون بۆ بەغدا وەك چوونی نێو پەرلەمانی كوردستان نییە، بەڵكو ئەمە پەیوەندی بە ئایندە و چارەنووسی میللەت و نەتەوەیەكەوە هەیە لەسەر ئاستی ئێراق.
وا بە چەند لیست و بەهاوپەیمانییەكی بەهێزەوە كورد بەشداریەكی زۆر فراوانی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ئێراق كرد، گەرموگوڕی هەڵمەتی بانگەشەیش نەبووە هۆكاری خوانەخواستە شەڕێكی نەخواستراو، ئەمەیان زۆر گرنگ بوو، چونكە دەلەلاتی خەمخۆری و هۆشیار وتێگەیشتنی تاك بوو بۆ پرۆسەیەكی مەدەنیانە و دیموكراسیانە. ئەنجامە بەرائییەكانیش ئاماژەی روونیان تێدایە، بەڵام هەموویان دەچنەوە سەر هەمان پرسیارەكە و شەقامی كوردی و میدیا و چاودێرانی سیاسیش دەپرسنەوە كورد چۆن دەڕواتەوە بەغدا؟
هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە چاوی لەوەیە كورد لە بەغدا هێز بێت، هەرگیز كورد بیر لەوە ناكاتەوە كورد لە بەغدا پەرتوبڵاوبن و لەریەكە لە ئاوازێك بخوێنێت و پرسە گرنگەكانی تایبەت بە چارەنووسی كورد و ئایندەی ئەم نەتەوەیە بچووك بكرێتەوە بۆ ناكۆكیەكانی ناو هەرێمی كوردستان، هەر لەم پێناوەشدا بووە كورد بەم رێژە بەرچاوە و بەم حەماسەتە گەرمەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی كردووە و متمانەی بە هێز و لیستەكان داوە، كەواتە مادامەكێ چارەنووسی نەتەوەیەك دەخرێتە بەردەم ویژدانی ئەم لیست و هێز و نوێنەرانەی كورد، دەبێت بە قەدەر ئەم متمانەیە لە ئاست ئەو بەڵێنەدا بن كە بە بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستانتاندا بۆ ئەوەی چوار ساڵی نوێنەرایەتیان لە بەغدا لە هەمبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانی كورد یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن و ئەو شەڕە بكەن مافی كورد و بەرژەوەندییەكانی نەكەوێتە مەترسییەوە.
ئی پۆسته‌ سپاما. پێویستا جاڤاسکریپت چالاک بۆ, you need JavaScript enabled to view it

کۆمێنتێ (0)Add Comment

کۆمێنته‌که‌ت بنویسه‌‌
وردیته‌ر | گه‌وره‌ته‌ر

busy