رونكردنه‌وه‌یه‌ك له موحه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز كاندیدی ژماره 17ی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
له‌ژماره (12) گۆڤاری رێگا مه‌گه‌زین و له لاپه‌ڕه (10)ی ئه‌و گۆڤاره‌دا بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه له ژێر ناونیشانی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌نگ به كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌ده‌ن،
یان گوایه موحمه‌دی مامۆستا مه‌لا عه‌لی قسه‌ی به هه‌ورامیه‌كانی گوتبێت، ئه‌مانه هه‌ندێ درۆی شاخداری بێ بنه‌مان و هه‌ندێ میدیا بازاڕی خۆیانی پێ گه‌رم ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و میدیایانه میسداقیه‌تی خۆیان له ده‌ست بده‌ن وه هیچ كات ئه‌م دوو خیاره خیتابی بزووتنه‌وه‌كه‌مان نین، و هه‌میشه ئێمه پشت ئه‌ستوورین به جه‌ماوه‌ری خۆمان و هه‌ڵگری هیچ ئایدیا و ئایدۆلۆژیایه‌كی تر نین كه گومان له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت و ماهیه‌تی رێبازه‌كه‌مان دروست بكات، هه‌ورامیه‌كانیش جێگای رێز و سه‌ربه‌رزی ئێمه بوون، وه خزمه‌تمان كردوون و له خزمه‌ت كه‌سانی وه‌ك جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و پیشمه‌رگه ماندوه‌كانیاندا بوین و له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شماندا ئه‌و راسته‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بووه‌وه كه ئێمه تێكه‌ڵ به خوێنی برا هه‌ورامیه‌كانمان بوین و به براو خوشكی خۆمانیان ده‌زانین، ئه‌وه‌ی كه له دووره‌وه ده‌هۆڵ ئه‌ژه‌نێ ره‌نگه وه‌ك شایه‌ر هه‌رجاره و له هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كدا گیرفانیان گه‌رم بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ماوه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌مان و خه‌مخۆرانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه پشت ئه‌ستوورین به خوای خۆمان و پاشان هیممه‌ت به‌رزی ئێوه‌ی تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسی رێبازی بزووتنه‌وه‌كه‌مان.
وه به دڵنیاییه‌وه ئێمه ئه‌و ته‌شیهره قبوڵ ناكه‌ین و گۆڤاری ناوبراو ده‌ده‌ینه دادگا، تاكو جارێكی تر نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی تره‌وه و گیرفانیانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه.
هه‌ر بژین و سه‌ربه‌رز بن
والسلام علیكم
موحه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز
كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لیستی هاوپه‌یمانی




