راپه‌رین (كوردوهه‌ڵه‌بجه—شیعه‌وكه‌ربه‌لا)
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌بڵێم كه‌ده‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه,ئه‌وه مه‌به‌سته‌مان ته‌نها شاری هه‌ڵه‌بجه نیه وه‌ك سنورێكی جوگرافیای ته‌سك, كه‌بریتییه‌له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (پیر محمد.پاشا.كانی عاشقان ..كانی قوڵگه..سه‌را..شێخ سمایل..مامۆستایان و هتد....) به‌ڵكو هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه چه‌ق و ناوه‌ندی ئیداری و ڕۆشنبیری پانتاییه‌كی گـه‌وره و فراوانی ناوچه‌ی هه‌ورامان و
راپه‌رین (كوردوهه‌ڵه‌بجه—شیعه‌وكه‌ربه‌لا)
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌بڵێم كه‌ده‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه,ئه‌وه مه‌به‌سته‌مان ته‌نها شاری هه‌ڵه‌بجه نیه وه‌ك سنورێكی جوگرافیای ته‌سك, كه‌بریتییه‌له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (پیر محمد.پاشا.كانی عاشقان ..كانی قوڵگه..سه‌را..شێخ سمایل..مامۆستایان و هتد....) به‌ڵكو هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه چه‌ق و ناوه‌ندی ئیداری و ڕۆشنبیری پانتاییه‌كی گـه‌وره و فراوانی ناوچه‌ی هه‌ورامان و شـاره‌زوور بووه . تاده‌گاته‌سه‌ر شـاته‌كه‌ی مه‌وله‌وی.
ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆخۆی مێژوویه‌كی گه‌شی له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و بزوتنه‌وه‌ی مه‌عریفی نێوان كلتور و كۆمه‌ڵگای كوردیداهه‌یه. بۆنمونه له‌ڕوی سیاسییه‌وه هه‌ڵگیرسانی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له‌م ناوچه‌یه‌دابوو و ته‌نانه‌ت یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێش خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یه. وه‌له‌ڕوی مه‌عریفیشه‌وه ئه‌وه‌هه‌رئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه كه‌سانی گه‌وره‌ی وه‌ك (مه‌ولاناخالید و ..نالی و..مه‌وله‌وی و..شێخانی هه‌ورامان و.. عادیله‌خانم و..ئه‌حمه‌دموختار و ..گۆران) به‌رهه‌م ده‌ێنن . كه‌تائه‌مڕۆ جێ په‌نجه و جێ هزری ئه‌ومرۆڤانه له‌بواره‌كانی ئه‌ده‌بیات و خواناسی و ته‌سه‌رف و جوان كاری و داهێناندا دیار‌و به‌رچاوه. وه‌ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌مێژوودا توشی چه‌نده‌ها كاره‌سات و ماڵ وێرانی بووه و خه‌ڵكه‌كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕنه‌و كوردپه‌روه‌رانه‌یانه‌وه ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بوون .كه‌دواكاره‌سات تراژیدیای كیمیاباران كردنی(16/3/1988) بوو. جاهه‌ق وایه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراقی و ده‌ه‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی ئاوڕی جدی له‌م شاره‌بده‌نه‌وه‌و ده‌ستیان له‌ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و ڕزاندنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌دا پڕبه‌ره‌كه‌ت بێت. چونكه‌زیاده‌ڕوی نیه‌گه‌ربڵێین .. ئه‌وه‌هه‌ڵه‌بجه‌بوو كوردی به‌هه‌موو دنیاناساند و كاره‌ساتی كیمیاباران بوو. بووه‌هۆی وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد دا ,بۆیه ڕاستكردنه‌وه‌ی كه‌لاوه‌كان و ...لاكردنه‌وه له‌قوربانیان و..قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ..زیندو كردنه‌وه‌ی مه‌عالیمی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری ئه‌م شاره ,ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌و واجب وكارێكی پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گره .نه‌ك خێر‌و سه‌ده‌قه‌پێكردن .به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و پرسیار‌و تێڕمانه ئه‌وه‌یه,كه‌ئاخۆ له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه تائه‌مڕۆ كێ به‌رپرسیاره له‌كه‌موكورتی ئه‌م شاره‌و , یان و بۆئه‌وه‌ی به‌ری ڕۆژ به‌بێ ژنگ نه‌گیرێ و دوژمنانی دیموكراسی به‌ناوی دیموكراسییه‌وه خۆڵ نه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵكی , ئه‌وا ئه‌م داتا‌و ژمارانه له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حكومرانی لایه‌نه‌وكان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو .بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانبانی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه ڕاستییه‌كانیان بۆده‌ركه‌وێت و به‌ئینسافه‌وه حكوم بده‌ن. جائه‌و كاته خۆیان سه‌رپشكبن له‌گوڵباران كردن و به‌ردباران كردنی ئه‌ولایانه‌دا كه‌به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان بۆماوه‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ست ڕۆیشتوو بوون و كه‌چی ڕۆژێك له‌ڕۆژان چرای ماڵێكیان پڕ نه‌كرده‌وه له‌نه‌وت و بگره‌گه‌ر ڕۆژێ كه‌سێك ویستبێتی سه‌ردانی ئه‌وشاره‌بكات و هه‌وڵ بدات ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆدرێژبكات,
دوای شكستی سه‌دام له كوه‌یت له 1991 دا، سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی باشور له دژی ڕژێم به ته‌واوی ڕقی گه‌وره‌ی سه‌دامی به‌رامبه‌ر شیعه ئاشكراكرد. ئه‌و تانكانه‌ی كه ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان له‌ناوبرد ئه‌و دروشمه‌یان هه‌ڵگرتبوو "له‌مڕۆوه شیعه نیه."مه‌زارگه شیعیه‌كان ڕوخێنران و دروستی بیڕوڕای شیعه خرایه ژێر پرسیاره‌وه. شاره دێرینه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ته‌ختكرا-خانوه‌كان، دوكانه‌كان، مه‌زارگه و ناوه‌نده ئاینیه‌كان
سێ مانگ پاش ڕاپه‌ڕین، ئه‌و كاته‌ی هێمنی گه‌ڕێنرابوه‌وه، مزگه‌وتێكی مێژوویی شیعه له شاری باكوریی سامه‌ڕڕا ته‌ختكرا. سه‌دام هه‌وڵیده‌دا هه‌موو ئاسه‌وارێكی شوناسی شیعه له هه‌موو شوێنێكی ووڵاتدا بسڕێته‌وه.
له 1991 دا، سه‌رۆك جۆرج بۆشی باوك هانی عێراقیه‌كانی دا بۆ ڕاپه‌ڕین له دژی زۆرداره‌كه- و واشیان كرد، هه‌ردوو كوردی باكور و شیعه‌ی باشور. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داوای له عێراقیه‌كان كرد كه سه‌دام لابه‌رن، ئه‌مریكا ڕێی به سه‌دام دا كه هه‌لیكۆپته‌ر به‌كاربێنێت بۆ له‌ناوبردنیان له‌و ناوچه دژه فڕینه‌ی كه دانرابوو بۆ پارێزگاریكردنیان. ڕێی پێدا كه عه‌ره‌بی هۆڕه‌كان بكوژێت به تانكه‌كانی دوای ئه‌وه‌ی پێی ووت كه ناتوانێت به فڕۆكه‌كانی بیانكوژێت. ئه‌مریكا، به بێ كاردانه‌وه، چاودێری ووشككردنی هۆڕه‌كان و وێرانكردنی ژینگه نایابه‌كه‌یانی ده‌كرد.
، به‌ڵام نابێت هیچ له‌و تووڕه‌ییان ئاڕاسته‌ی كورد‌و سووننه بكه‌ن: له عێراقی دوای سه‌دام،كورد‌و سووننه و شیعه ده‌بێت پێكه‌وه بژین و كاربكه‌ن.
عێراق ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی جیهانی عه‌ره‌به‌وه. ئارامی له عێراقدا كلیلی ئارامی ناوچه‌كه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته عێراق پێویستی به پلانی مارشاڵ هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات و دابینكردنی ئابووریه‌كی جێگیر. هه‌روه‌ها پێویستیشی به‌وه‌یه كه خۆی كۆنتڕۆڵی ژیانی سیاسی خۆی بكات. عێراق كه‌سانێكی به‌هره‌داری زۆر و چینێكی ناوه‌ندی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌توانێت عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت. ئه‌مریكا ناتوانێت به ڕێگای سه‌ربازی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كۆنتڕۆڵی عێراق بكات.له‌كۆتایداماوه‌ته‌وه‌بڵێینئه(20)ساڵی ته‌واوه‌هه‌له‌بجه كیمیابارانكراوه‌دوای (17)ساڵله‌حوكمداری حكومه‌تی كوردی وپاش(5)ساله‌روخانی روخانی رژێمی به‌عس هێشتا زۆرێك له‌كه‌لاوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه راست نه‌كراونه‌ته‌وه‌برینداره‌كانی به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی وبه‌ده‌م ئازاره‌كانیانه‌وه‌ده‌ناڵێننتاوانبارانی ئه‌كاره‌ساته وبه‌رپرسانیسه‌ركوت كردنی راپه‌رینه‌كانی باشوروكوردستان ئائێستابه‌سزای یاسای خۆیان نه‌گه‌شتوون ؛جێیخۆیه‌تی ئاورێكی جدی له‌دۆسیه‌ی ئه‌شاره‌بدرێته‌وه




