
به‌ناوی خوای گه‌وره
له‌وه‌هاساتێكداكه‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌عێراقدابه‌ئه‌زمونێكی چاره‌نووس ساز‌و هه‌ستیاردا تیده‌په‌رێت ،پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ئارادایه، به‌وئومێده‌وه كه‌له‌رێگه‌ی دیموكراسیه‌وه
سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی گه‌لی عیراق ئه‌وهزرو بیره‌خێڵه‌كی ودیكتاتۆریه‌ی جاران كه‌له‌گه‌ڵ خواست و خه‌ون وئاواته‌كانی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی نه‌ده‌هاته‌وه تێپه‌رێنێت..
له‌وه‌ها ساتێك‌دا كه‌تاكی كوردی له‌به‌رچاوی روونه‌كه‌زۆرێك له‌كێشه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تاكو ئێستاش به‌چاره‌سه‌نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.! وه‌ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن وبه‌رهه‌می ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌نگاوی جیددی بۆ هه‌ڵبگرێت ,!وه‌باوه‌ری وایه كه‌شه‌ری یبلۆماسی و دیمۆكراسی له‌به‌غداد ئه‌مرۆ له‌شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌ی دوینێ كه‌متر وئه‌هوه‌نترنیه.!
مه‌خابن كه‌چی بۆئه‌م مه‌به‌سته‌پیرۆزه‌و كاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌مه‌به‌ستی ورروژاندنی رای گشتی وكۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ وبۆمه‌به‌ستی پرفرۆشی گۆڤاری رێگا له‌ژماره (12)به‌رواری 5-ئازاری 2010ز له‌سه‌رزاری كاندیدیكی هاوپه‌یمانی گاڵته به‌موقه‌ده‌ساتی كورد ده‌كات.!له‌سه‌ردیری لاپه‌ره‌ی گۆڤاره‌كه‌ی ده‌ینوسێت!( هه‌ورامی زمان نیه..فڵته فڵته.!
بۆیه ئێمه وه‌كو دامه‌زراوه‌ی كلتووری ژیوائیدانه‌ی ئه‌م گوته‌یه ده‌كه‌ین رایده‌گه‌یه‌نین كه:
1- دیالێكتی هه‌ورامی یه‌كێكه له‌ره‌سه‌نترین دیالێكته‌كانی زمانی كوردی ، سه‌رده‌مانێكی درێژ ئه‌م زاره زمانی ره‌سمی گه‌وره‌ترین میرنشینی كوری(میرنشینی ئه‌رده‌ڵان) بوه.خاوه‌ن باكگراوندێكی مێژوویی وكلتوری وئه‌ده‌بی گه‌وره‌یه ، تائه‌مرۆش زیاتر له دووملیۆن كورد به‌ودیالێكته گفتوگۆ ده‌كه‌ن.بۆیه به‌یه‌كێك له‌موقه‌ده‌ساتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دێته ئه‌ژمارو هیچ كوردێكی ره‌سه‌ن رازی نیه كه به‌شێوه‌یه ئیستهزائی پێوه‌بكرێت.
2-نه‌هه‌ورامیه‌كان و نه‌هیچ كوردێكی ره‌سه‌ن له‌هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه ئاماده نیه كه‌موقه‌ده‌ساتی بكرێته ده‌سماڵی ئه‌م لایه‌ن وئه‌ولایه‌نی سیاسی وبۆكاری هه‌ڵبژاردن به‌كاری بهێنن، چونكه كاری هه‌ڵبژاردن میكانیزمی ئه‌خلاقی پێویسته‌و خودی پرۆسه‌كه‌ش میكانیزمێكه بۆخزمه‌ت به‌مرۆڤ و موقه‌ده‌ساتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه..!
3- ئێمه‌له ناوه‌ندی كلتووری ژیوا له‌پاڵ ئیدانه‌ی ته‌واوی ئه‌وووته‌و كاره رایئه‌گه‌یه‌نین كه له‌رێگه‌ی تۆماركردنی داوای یاساییه‌وه بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی و ئه‌وانه‌ی گۆڤاری رێگا ش ، ئه‌یسه‌لمێنین : كه به‌سوك ته‌ماشه‌كردنی موقه‌ده‌ساتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌فڵته فڵته!نه‌ك شتی تر.
ناوه‌ندی كلتووری ژیوا
1-3-2010ز




