
علی بانیشاری
ئی پۆسته سپاما. پێویستا جاڤاسکریپت چالاک بۆ, you need JavaScript enabled to view it
ئه‌و باجه‌ی یه‌كێتی وپارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7دای بونی كادێری فاشیل بوو، هه‌ر ئه‌و كادێرانه وایان كرد سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دووحیزبه توشی شۆك بێت، چونكه تا ئێستا دوو حیزبه باڵا
ده‌سته نه‌یان توانیوه كادێری به ئه‌زمون په‌روه‌رده بكه‌ن. ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و سینارۆیه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی7-3دا، گۆمه‌كه‌ی یه‌كێتی وپارتی زیاتر قوڵتربێت وده‌رهاتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه له گۆمه‌كه لاواز بێت، له كۆنگره‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌دا سه‌رجه‌م كادێره فاشیله‌كانی ئه‌و دوو حیزبه له ناخی ئاودا بخنكێن وئه‌گه‌ر ده‌رهاتنه‌وه‌یان لاواز بێت! ئه‌وه‌ی بوه‌ته جێگه‌ی باس ماوه‌یه‌كه و له نێوان یه‌كێتی وپارتیدا بونی ئه‌و كادێرانه كه‌نازان چۆن له‌م زروفه ناسكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكه‌ن، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دووحیزبه‌ش له‌وه‌ده‌ترسن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌دا به هۆی بونی ئه‌و كادێرانه‌وه باجێكی قورس بده‌ن. به‌رپرسانی یه‌كێتی وپارتی ڕۆژانه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌هۆی نه‌زانی كاركردنی كادێره‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان وحكومه‌تدا توشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه، خه‌ڵك وحكومه‌ت له‌و حیزبانه ده‌تۆرێن، كادێره‌كانیش ته‌نها مه‌به‌ستیان به‌ڕێكردنی ڕۆژه‌و وه‌رگرتنی موچه‌كه‌یانه كه مووچه هه‌ریه‌كه‌یان له مانگێكدا نزیكه‌ی(400)هه‌زار دیناره. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو پارتی ویه‌كێتی دا باسی لێوه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه" له كۆنگره‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌دا كۆتایی به ته‌مه‌نی ئه‌و كادێره فاشیلانه بێت و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێن، ته‌نها موچه‌یه‌كی كه‌میان بۆ سه‌رف بكرێت و له شوێنی ئه‌واندا ئه‌و كه‌سانه دابنرێن كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی سێ یه‌می ناوه‌ندیان هه‌بێت، چونكه ئه‌و كێشانه‌ی كه یه‌كێتی وپارتی له ڕابردوودا ڕوبه‌ڕوبونه‌وه به‌هۆی ئه‌و كادێره نه‌خوێنده‌وارانه‌وه بوه كه نه‌یان زانیوه ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌یه‌كیش بخوێننه‌وه".له كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه یه‌كێتی وپارتی ئه‌نجامیان دابوو ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی وتبوی چۆن ده‌بێت پارتی (63) ساڵه خه‌باتده‌كات و یه‌كێتیش (33)ساڵه نه‌مان توانیبێت كادێرێكی فه‌عال دروست بكه‌ین، ئه‌و ئه‌ندامه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت"كادێری وامان هه‌یه ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كه‌ی ده‌وام ده‌كات كه هاتیش بۆ ده‌وام تا ده‌ڕواته‌وه چوار قسه ناكات". كه‌سه ڕۆشنبیره‌كانی یه‌كێتی وپارتی پێان وایه شه‌رمه‌زاریه بۆحیزبه‌كه‌یان نه‌یتوانیبێت كادێركی وه‌ها په‌روه‌رده بكان كه سود به‌كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نێت. زۆربه‌ی حیزبه‌كانی جیهان كێشه‌ی كادێری ناته‌ندروستیان هه‌بوه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له كۆنفراس یان له كۆنگره‌دا به هۆی دروست بونی پاڵه په‌ستۆیه‌كی زۆره‌وه ئه‌و كادێرانه له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان لادراون.، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه ئاخۆی كۆنگره‌ی ئه‌م دوو حیزبه كه بڕیاره له (2010)ئه‌نجام بدرێت كورسی له‌و كادێرانه ده‌سێنێته‌وه، یاخود به‌هۆی پاڵاپشتی كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه كه پله‌یان به‌رزه وه‌ك خۆیان ده‌مێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌كۆنگره‌دا بڕیار بدرێت له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و كادێرانه بێگومان ئاینده‌ی ئه‌و دووحیزبه باشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت گه‌وره‌تریت قوربانی له‌داهاتودا به‌هۆی ئه‌وه كادێرانه‌وه ئه‌و دووحیزبه ده‌یده‌ن، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆش كه‌س باسیان ناكات، ئه‌وه‌ی بوه‌ته وه‌رهه‌م له‌لای لایه‌نگرانی یه‌كێتی وپارتی بونی ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه بوو كه له‌لایه‌ن كادێرانه ئه‌وانه‌وه درابوو به هاوڵاتیان به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌برانه سه‌ر. خاوه‌ن شه‌هیدێك ده‌ی وت" به‌خودا به‌ده‌یان جار فڵان كادێر هاتوه لام وتویه‌تی ئه‌م فۆڕه‌مه پڕبكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه زه‌ویه‌ك وه‌ربگریت بۆ شه‌هیده‌كه‌ت به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌م نه‌هاته دی". چاودێران پێان وایه ده‌بێت یه‌كێتی وپارتی به‌خۆیاندا بچنه‌وه و كادێری به توانا‌و خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێز دروست بكه‌ن، چونكه كادێر چاوی حیزبه‌و به‌نه‌بونی كادێری به‌ئه‌زمون ئه‌و حیزبه كوێرده‌بێت و ئاینده‌ی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته لای هاوڵاتیان ڕه‌ش ده‌بێت، چونكه ئه‌و كادێره فاشیلانه دۆخێكی وایان نه‌خولقاندوه كه حیزب له‌لای هاوڵاتی سوك بێت و سیقه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی كه درابوو به هاوڵاتیانی كوردستان له‌ده‌ست بدرێت.




