هونه‌رمه‌ندانی هه‌ورامان سه‌ره‌رای په‌راوێز خستنیان ده‌كرێن به‌ئامرازێك بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن
جیهانی هونه‌ر و موزیك ، جیهانی ڕۆح و جوانیه‌كانی فه‌رهه‌نگ له‌هه‌وراماندا ڕیشه‌یان داكوتاوه ئه‌م جیهانه تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی ڕۆچوی ناخی نه‌ته‌وه‌ی بونمانه ئه‌گه‌ر ڕامیاری ده‌وڵه‌تان توانیبێتی
سنورێكی ده‌ست كرد له‌نێوان جوگرافیای خاكماندا بكێشن ئه‌گه‌ر ڕامیاری ده‌وڵه‌تان توانیبێتیان داڵده‌ی هه‌زاران خائین و خۆفرۆش بكه‌ن كه‌بازرگانی به‌سه‌ر لاشه‌ی نه‌ته‌وه بونمانه‌وه بكه‌ن ئه‌وا تائێستا نه‌یانتوانیوه ڕێله‌دورگه‌ی پاك‌و خاوێنی ئاواز‌و ستران و گۆرانیه‌كانمان ده‌ركه‌ن تائێستاڕامیاری ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر نه‌یانتوانیوه هونه‌ری هه‌ورامان له ڕسه‌نیه‌تی داڕن و بازرگانی پێوه بكه‌ن ڕژێمی به‌عس له‌هه‌ورامانی عێراق و ڕژێمی (په‌هله‌وی) دواتریش ڕژێمی ئیستای شیعه ئیمامیه‌كان نه‌یان توانیوه هه‌یمه‌نه‌ی سنور به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و گۆرانیی هه‌ورامیدا بسه‌پێنن كاسێت و كۆنسێرت و گۆرانی و شامانیه‌كانی هه‌ورامان یه‌ك ڕۆح و یه‌ك سه‌نگه‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تیان هه‌یه له‌هه‌موو ماڵێكی كوردستاندا هه‌رگیز ڕامیاری ده‌وڵه‌تان نه‌یانتوانیوه درز بخاته نێوهورمه‌نده‌كانمانه‌وه ، ئه‌وكاتانه‌ی بست به بستی ئه‌م خاكه ئاگرو ئاسن بوو كاسێته‌كانی عوسمان هه‌ورامی له ماڵ به‌ماڵی كوردستاندا بزه‌و شادی و نه‌ته‌وه بونمانی په‌خش ده‌كرد بره‌وی گۆرانی هه‌ورامی له‌كاتێكدا بوو ناووناتۆره‌ی عه‌ره‌ب و فارس و كه‌لچه‌ری غه‌یان و بێگانه‌كان دنیای كوردستانی ته‌نیبوو به‌ڵام به‌عس نه‌یتوانی سروشتی هه‌ورامان له گۆرانی هونه‌رمه‌ندان داببڕێت ، گۆرانیه‌كان له‌هه‌وراماندا سیاچه‌مانه‌كان له‌م خاكه دێرینه‌دا به‌زیندووی ماونه‌ته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وكاتانه‌ی كه‌زمان و زار‌و خاك و ئابوریمان ده‌دزرا ئه‌وده‌مانه ڕادیۆی كرماشان و كه‌ركوك و سنه گه‌شه‌ی به‌هزری گۆرانی كوردی ده‌دا چونكه گۆرانی شتانێكه سنور و سیاسه‌ت ناتوانێت به‌كاری بهێنێت به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته دژواره‌ی كه‌نه‌یتوانی سنورێك بۆده‌نگی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی وه‌ك عوسمان هه‌ورامی دا‌نێت ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردیدا گه‌مه به‌هونه‌رو سترانی هه‌ورامی و كرمانجی و كوردی ده‌كرێ ئه‌م ڕۆ له‌سایه‌ی حیزبایه‌تیدا وه‌خته په‌روباڵی ڕه‌سه‌نایه‌تی و هزری گۆرانیه‌كانمان ده‌شێوێنرێت ئه‌مڕۆ پێرو گروپێكی هه‌رزه فه‌رهه‌نگ ڕاست بونه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت وه‌ك چۆن نه‌وت و بنكه گومرگیه‌كان وه‌ك چۆن سامان و داهات و ئاوی ئه‌م وڵاته بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه بازرگانی به گۆرانی و حیزبایه‌تی به‌ئاواز و زار‌و فه‌رهه‌نگمان بكه‌ن.ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كوردستانه پێویسته بیپه‌رژێته سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌نی هه‌ورامان ،ئه‌وه ده‌زگا ئه‌كادیمی و فه‌رهه‌نگیه‌كانی هه‌رێم ده‌بوورێز له‌ئه‌دای ره‌سه‌نایه‌تی هه‌ورامی بنێت،ئه‌و عه‌قلی رۆشنبیریه‌ی هه‌رێم ده‌بووله‌زانكۆكانه‌وه‌دامه‌زراوه‌وكۆرساتی فێركاری نما به‌رۆحی گۆرانیه‌كان بدات،هه‌روه‌كو چۆن راسته‌وخۆ له‌وه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌هونه‌رمه‌ندانی غه‌یان و بیانی ده‌هێنرێن و رێزله‌خه‌مو ئازاره‌كانیان ده‌گیرێت ،به‌وجۆره‌ش ده‌بووحكومه‌ت وه‌ك نه‌ته‌وه‌ئاورێك له‌و ده‌نگه نه‌مرانه بداته‌وه،نه‌ك ئه‌و ده‌نگانه‌ببنه ته‌زبیحی ده‌ستی هه‌رزه پرۆفیشناڵه‌كان،ئێستازۆربه‌ی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان وه‌ك پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌یان گۆرانی یه‌كێك له‌گۆرانی بێژه هه‌ورامیه‌كان ده‌هێنێت و له كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه په‌خشی ده‌كات و خۆی ده‌كات به دڵسۆزی خه‌ڵكی هه‌ورامان كه‌چی له واقیعدا هیچ كام له‌و لیست و قه‌وارانه بوچه‌كترین كارێكیان له‌ده‌ست نایه‌ت كه‌بۆ خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌م هه‌ورامانه‌ی ئه‌نجام بده‌ن ،ته‌نانه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌خۆیان به ئۆپۆزسیۆن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بۆ ته‌نها جارێكیش ئه‌وئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7/2009هه‌ڵبژێردراون سه‌ردانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیان نه‌كردوه‌و نه‌هاتوون له كه‌م و كوری و گیر‌و گرفته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بكۆڵنه‌وه،كه‌چی ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌لێدانی گۆرانی هونه‌رمه‌ندان و چه‌ند قسه‌یه‌كی بریقه‌دار سه‌رنجی خه‌ڵكی هه‌ورامان به‌لای لیسته‌كه‌یاندا رابكێشن،به‌ڵام دڵنیابن خه‌ڵكی هه‌ورامان هیچ كات رازی نابێت به‌وشێوه‌یه پیرۆزیه‌كانی بكرێنه‌گاڵته‌جارو بۆمه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیدا به‌كاریان بهێنن.




