
ئیسماعیل هه ورامی
ئی پۆسته سپاما. پێویستا جاڤاسکریپت چالاک بۆ, you need JavaScript enabled to view it
ئه‌وه‌ی كوره نازداره‌كه‌ی هه‌ورامیه‌كان ،كاك هه‌ورامان علی توفیق له‌یادی كرد،بی لًیًت.
پاش سڵاوریًزێكی بێ پایانم بۆت.
له عێراقی دوای 2003 ئه‌مه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه و هێمایه بۆ ده‌وری بوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له هه‌ر وڵاتێك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌وری بێت ئه‌م قازانجانه‌ی ده‌بێت:
1. چه‌نده پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی ده‌وری ( واتا پاش ته‌واو بوونی واده‌ی قانونی خۆی ) به‌ڕێوه بچێت، هێنده موماره‌سه‌ی دیموكراسی گه‌شه ده‌كات، هێنده وڵات به‌ره‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ده‌وڵه‌تی داموده‌زگایی هه‌نگاو ده‌نێت.
2. ئه‌وه‌نده‌ش له دیكتاتۆریه‌ت و حوكمی تاكه كه‌سی و تاك حزبی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
3. خزمه‌تكارێتی حكومه‌ت: كاتێك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام و ده‌وری ده‌بێت... هاوكێشه‌یه‌ك دێته گۆڕێ كه ( حكومه‌ت ده‌بێته خزمه‌تكاری خه‌ڵك، نه‌ك خه‌ڵك خزمه‌تكاری حكومه‌ت بێت ) خۆتان ده‌زانن له جیهانی رۆژهه‌ڵاتی خۆمان به‌رده‌وام خه‌ڵك خزمه‌تكاری حكومه‌ته، به‌رپرسه‌كان له بری ئه‌وه‌ی Public Servant واتا خزمه‌تكاری گشتی بن، ده‌سه‌ڵاتدارن، له بری ئه‌وه‌ی خۆیان بچووك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، خه‌ڵك ده‌چه‌وسێننه‌وه. له جیهانی شه‌رقی به‌رده‌وام بۆشایی Gap ی گه‌وره له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات هه‌یه. كاتێك هه‌ڵبژاردن دێت و ده‌بێته ده‌وری و شوێنی خۆی ده‌گرێ، ئه‌و بۆشاییه ورده ورده بچووك ده‌بێته‌وه، به ئه‌نجامدانی چه‌ند ده‌وره‌یه‌كی رێك و جددی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی، به ئۆتۆماتیكی په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات زۆر له‌یه‌كتر نزیك و چاڵاك ده‌بێت...
به‌شداری سیاسی :Political participation
له ساده‌ترین پێناسه‌دا بریتیه له‌و چاڵاكییه‌ی هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له نواندنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی دروستكردنی بڕیار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هه‌ڵبژاردنیش یه‌كێكه له ئاسته‌كانی به‌شداری سیاسی. واتا به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن ده‌توانرێ وه‌كو یه‌كێك له ئاماژه‌كانی ئاستی به‌شداری سیاسی هاوڵاتیان له‌م وڵاته‌دا بێته ژماردن..
ئه‌مه ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌مكێك كه پێی ده‌گوترێ گوێنه‌دان به سیاسه‌ت ( اللامبالات السیاسیه – political Apathy ئه‌م چه‌مكه پێچه‌وانه‌ی به‌شداری سیاسییه، واتا بایه‌خ نه‌دانی هاوڵاتیان به كاروباری سیاسی.
گوێنه‌دان به به‌شداری سیاسی له هه‌موو وڵاتانی دونیا به ئاست و رێژه‌ی جیاجیا بوونی هه‌یه، بۆ نمونه له ئه‌مریكا به‌رده‌وام رێژه‌یه‌كی هاوڵاتیان هه‌ن كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، گوێ به كاروباری سیاسی و ده‌نگوباس ناده‌ن، ته‌نانه‌ت له گه‌رمترین كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن نازانن كاندیده سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كێن.
له وڵاتانی شه‌رقیش كاتێك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دێته ئارا رێژه‌یه‌ك له لاموبالات سه‌رنج ده‌درێ، هه‌ر چه‌نده هه‌ڵبژاردن وه‌كو مۆدێل نامۆیه.
جیاوازییه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كه له رۆژئاوا لاموبالات دیوی پۆزه‌تیڤی هه‌یه، هاوڵاتی به‌شداری ناكات چونكه دڵنیایه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ڵبژاردن ده‌ربچێت ناتوانی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و ده‌ستكاری بكات، یان ژیانی به‌ره‌و خراپتر به‌رێ، خۆ ئه‌گه‌ر واشی كرد، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خه‌ڵك گومرگی ده‌كه‌ن و له كورسی دایده‌به‌زێنن.
له رۆژهه‌ڵات لاموبالات به دیوی نه‌گه‌تیڤه، هاوڵاتی پێی وایه به‌شداری بكات یان نا شتێك ناگۆڕدرێ و كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و دروست نابێ، بۆیه كاتێك داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ی به‌شداری بكات، ئاسانترین وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه كه ( جاره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌شداریمان كرد و هه‌مان به‌ڵێنتان دا، كوا چیتان كرد )
ئه‌م خاڵه‌یه پێویست ده‌كات كه هانی خه‌ڵك بدرێ رێژه‌یه‌كی به‌رز به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه كه‌می به‌شداری مانای ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت.
_______________
23/2/2010
ئه‌مه‌ته‌نهاوه‌كووئیزافه‌یك له‌بۆبابه‌ته‌كه‌ی كاك هه‌ورامان.
برایه‌تیم فه‌رموو
ئیسماعیل هه‌ورامی




