
هه‌ورامان علی تۆفیق
هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تی ده‌نگ کۆکردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕێژه‌ی زیاتر مافی هه‌موو لایه‌که ، له دوونیادا شێوازی هه‌ڵبژاردن پره‌نسیپی یاسایی خۆیی هه‌یه و له چوار چێوه‌یه‌کدا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت ، له وڵاتانی دیموکرات و پێشکه‌وتوو که هه‌میشه یاسا و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و مافه‌کانی مرۆڤ و هێمنی ئارامی و ڕه‌وتی ئاسایی ژیانی هاوڵاتیان له
کاتی هه‌ڵبژارن و دوایی هه‌ڵبژاردن یه‌کسانه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هیچ کاریگه‌ریه‌ک له ڕه‌وتی ئاسایی ژیانی هاوڵاتیان ناکات .. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و له شاره‌کاندا ته‌نها له جێگایه‌کی سه‌ره‌کی و هه‌موو لیسته‌کان پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه ، که هه‌ر لیستێک له چه‌ند ئه‌ندامێک تێناپه‌ڕێت سه‌په‌رشتی ئه‌و بنکه‌یه ده‌که‌ن له‌وێشدا ته‌نها دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵاندا به‌شیوه‌ی ڕیکلام بۆ پارته‌کانیان و چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌ک له به‌رنامه‌ی کاری پارته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن و گفتوو گۆیی ئاسایی و هێمن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت ، له راگه‌یاندنه‌کانیش دا ئه‌و دیارده‌یه زۆر به‌ساده‌ی وه‌رگیراوه ، کاندیدکراوه‌کان و نوێنه‌رانی پارته‌کان به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاه‌دنه‌کان ده‌که‌ن ئه‌ویش له چه‌ند که‌ناڵێکی تایبه‌ت و بۆ چه‌ند کاتژمێک و به‌ستنی کۆڕ‌و سیمیناری تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی کار بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان .. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م وڵاتانه‌دا ڕێژه‌یه‌کی دیاروو به‌رچاوی هه‌وڵاتیان ئاگایان له سیاسه‌ت و ڕه‌وتی سیاسی نیه‌و زۆر به‌لاشیانه‌وه گرنگ نیه‌و زۆریش هه‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا خۆیان یه‌ک لایی نه‌کردۆته‌وه که ده‌نگ به‌کێ بده‌ن و ده‌نگیش ناده‌ن ... که‌واته به‌رنامه‌و کار له دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بنه سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ دیاری کردنی کاریگه‌ری لیسته‌کان بۆ داهاتوو ... هه‌ڵواسینی چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاندیک کراوه‌کان له‌سه‌ر ڕێگایی سه‌ره‌کی شاره‌کاندا له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێکی تایبه‌ت دا به بێ ئه‌وه‌ی شار ناشیرین بکرێت و سیمایی بگۆڕدرێ ... بۆ شێوازی ده‌نگ دانیش هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه پێش وه‌خت کارتی تایبه‌ت له ڕێگایی پۆسته‌وه بۆیان ده‌ڕوات له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و شوێنی ده‌نگدانی بۆ دیاری ده‌کرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه یه‌ک شه‌ممه دیاریده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌س له کارنه‌کات ، چونکه ڕۆژێک دواکه‌وتن له‌کار له‌م وڵاتانه‌دا زۆر زیانی ئابوریان پێده‌گا بۆیه ڕه‌چاوی هه‌مه لایه‌نه‌یی ئه‌م پڕۆسه‌یه کراوه‌و به‌یاسا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت .. گه‌نجان و منداڵان به‌هیچ شێوازێک ئاگایان له‌م پڕۆسه‌یه‌نیه‌و به‌هیچ شیوازێک به‌کارناهێنرێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ی لیسته‌کان ...
به‌داخه‌وه هه‌میشه وڵاتانی دواکه‌وتوو و تازه پێشکه‌وتوو ئاسته‌نگ و باری نائارامی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌دیار ده‌که‌ون ... ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دا ده‌یبینین و له ڕێگایی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌دی ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان شێوازێکی تایبه‌ت و جیاوازه له بێ ئارامی و دوور هه‌موو ڕێنمایه‌کی یاسایی و مرۆیی ... ئه‌ویش له‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆیی ده‌گرێته‌وه که لایه‌نی سلبی ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه‌ن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا :
1. تێنه‌گه‌یشتن له تێکرایی ئامانجه‌کانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و بڕوابه‌خۆنه‌بوون و ترس له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان .
2. به‌کارهێنانی منداڵان له هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یانده‌کان ، ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی ئاژاوه ده‌نێنه‌وه و شه‌و تابه‌یانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن و له‌نێو سه‌یاره‌کاندا به بێ هیچ ڕه‌چاوکردنی یاسا کانی سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان به‌دێژایی کات پروپاگه‌نده‌یان پێ ده‌کرێت ..
3. تێکه‌ڵ بوونی سیاسه‌ت به گه‌وره‌و بچوکی ژیانی ئاسایی تاک و لێک جیانه‌کردنه‌وه‌ی له لایه‌نه‌کانی دی ژیان و ئه‌مه‌ش واده‌کات که هه‌موو شتێک پێکه‌وه تێکه‌ڵ بێت و دواتر نه‌توانرێت ڕه‌وته‌کان بۆ داهاتوو ئاسایی ببنه‌وه چونکه ئه‌م شێوه دیاردانه بوونه‌ته داب و ئاسته‌نگه به‌و خێراییه کۆتای‌یان پێ بێت .
4. بێزارکردنی هاوڵاتی و ده‌نگه ده‌نگ و شیواندنی ڕێچکه‌یی ئاسایی هاتووچۆ که خۆیی له‌خۆیدا گرفتی هه‌یه‌و له‌و ئاسته‌ی پێویستدا نیه .
5. له‌کارخستنی ئه‌و خه‌که به‌درێژایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دوور که‌وتنه‌وه‌یان له خوێندن و کار‌و کاسپی و ژیانی ئاسایی خۆیان و ئاسته‌نگ دروست کردن بۆ بازار .
6. ناشیرین کردنی سیمای شار ، به‌هه‌ڵواسینی لافیته‌و و دروشم و وێنه‌و ده‌یان شێوه‌ی دی له‌و شیوازانه‌ی که به بڕوایی ئه‌وان هۆکارێکه بۆ زیاتر ڕاکێشانی هاوڵاتیان تا ده‌نگه‌کانیان به‌وان بده‌ن .
7. هه‌ڵمه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری راگه‌یاندنه‌کان به‌شیوازێک بینه‌ر بێزارده‌کان له ده‌ره‌نجامی دووباره بوونه‌وه‌ی زۆری شته‌کان و له‌یه‌ک چوونی ته‌واویی پڕوپاگه‌نده‌کان .. هه‌موو ئه‌وکاته‌ی که ته‌رخان کراوه بۆ ۆڕوپاگه‌نده ده‌کرێ له‌چه‌ند کات ژمێرێک دا و به‌چڕو پڕی به‌ر‌نامه‌یه‌ک بۆ کاندیده‌کان و شێوازی ڕونه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی به‌رامبه‌ر و به‌دیارخستنی جیاوازیه‌کان له به‌رنامه‌و کاره‌کاندا نه‌ک جیاوازیه‌کان له فکرو ئایدیۆلۆژیای سیاسی دا .
8. دروست بوونی ئاژاوه و شه‌ڕ و له وڵاتی ئێمه‌دا به‌خێرایی چه‌ک و کوشتن و لێدان و زیندانی و ئازاردان و ڕوبه‌ڕووی هاوڵاتیان و لیسته‌کان ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌نجامی ڕه‌چاونه‌کردنی ڕێنماییه‌کان و ڕه‌وتی ئاسایی نه‌بوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌کارهێنانی منداڵان و که‌سانی نامه‌سئول که‌بۆ خۆیان به‌دوای ئاژاوه‌دا ده‌گه‌ڕێن .
گه‌ر له تێکڕایی ئاسته‌نگه‌کان بڕوانین و له‌ناوه‌ڕۆک دا لێکیان بده‌ینه‌وه و خۆیان له‌یه‌ک ئامانج دا ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش کاندیدی زیاتری ئه‌م لیست و ئه‌و لیست به‌ره‌و په‌ڕله‌مان بڕوات .. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م به‌وه‌دا که کورد سیاسه‌تی کردۆته خۆراکی ڕۆژانه‌ی ژیانی و بێ ئه‌و خۆراکه ناتوانێت به‌ئاسایی بژی و حزب و تیکه‌ڵ بوون به‌و شێوه که‌شوو هه‌وایه و بوونی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وابه‌سته بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی و نان و بژێویی ژیان ، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌کاته کۆمه‌ڵگایه‌کی وابه‌سته‌بوو به‌سیاسه‌ت و ژیانی سیاسی و راسته‌وخۆ گرفته سیاسیه‌کان زۆر به‌خیرایی کاریگه‌ری له‌سه‌ری ده‌بێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له درێژایی ساڵانی دوایی ڕاپه‌ڕینه‌وه بینیمان ناته‌بایی سیاسیه‌کان و ناکۆکیه‌کانی پارته‌سیاسه‌کان به‌خێرایی ده‌گوازرانه‌وه نێوکۆمه‌ڵگاو کێشه‌کان له‌نێوخه‌ڵکدا زیاتر ته‌شه‌نه‌یان ده‌کرد و ده‌گه‌یشته ئاستێک که چاره‌سه‌ری ئاسان نه‌ده‌بوو . له‌هه‌مان کات دا که کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ڕیژه‌یه‌کی که‌م خه‌ڵکا‌نێک هه‌بن که خۆیان یه‌ک لایی نه‌کردبێته‌وه و ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه به‌لای خۆیاندا ڕاکێشێت یان بیرورایی هه‌وادارانی دی به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ و ده‌نگه‌کانی زیاتر کات ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی له لیستێک بێت ئاسته‌نگه گۆڕینی ، پاشان ئه‌و ڕیکلامه زۆره و ئه‌و گرفته بێ شومارانه و ئه‌و وێنه له ڕاده‌به‌ده‌رانه و دووباره بوونه‌وه‌ی دروشمه‌کان و نه‌بوونی گۆڕان له به‌رنامه‌کاندا و بڕوانه‌بوون به به‌ڵێنه‌کان و دروست بوونی پردێک له نێو خه‌ڵک و حزبه‌کاندا بێ له هه‌وادارانی خۆیان ، ئه‌مانه واده‌کات نه‌ک ده‌نگه‌کان زیادبن به‌ڵکو ده‌نگه‌کان که‌م بنه‌وه و خه‌ڵک دوورکه‌ویته‌وه له بیر‌و ڕایی پێش پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ...
راگه‌یاندنه حزبیه‌کان و ئه‌و زمانه‌ی له دژایه‌تی کردنی به‌رامبه‌ره‌کانیان دا به‌دیار ده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له نێوان لیستی گۆڕان و یه‌کێتی دا هه‌مان ئه‌و ڕۆژانی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌می دوای ڕاپه‌ڕین و ناکۆکیه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی و دواتر په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی براکوژی ، ئه‌م شێوازه راگه‌یاندنه درێژه پێدانی ئه‌و به‌رنامه‌و بیروباوه‌ڕه‌یه که ڕێچکه‌ی له‌سه‌ر گیراوه .. هه‌مان ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی که شانازی به‌سه‌نگه‌ر کواستنه‌وه له لایه‌که‌وه بۆ لایه‌کی دی وه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ی کوفره بۆ به‌ره‌ی ئیمان سه‌نگه‌ریان گواستبێته‌وه ، که‌ی ده‌بێ له‌وه بگه‌ن که ئه‌وانه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌و له‌سه‌نگه‌رێکدا خه‌بات ده‌که‌ن خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ڕنین و ئه‌وانه بازرگانی ئه‌و شێوه ناکۆکیانه‌ن هه‌رگیز ئه‌و جۆره‌که‌سانه له هێمنی و ئارامی دا ناژین و ئه‌و کاته‌ی که حزبه کوردیه‌کان خۆیان له‌و که‌سانه پاک بکه‌نه‌وه ده‌کرێ بڵێن له یه‌که‌م هه‌نگاوی نوێکاری دان و ئاینده‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌ره‌و گه‌شانه‌وه ده‌ڕوات ...
بۆ کۆیایی هاتن به‌م ئاسته‌گیانه و دروست بوونی ڕه‌وتێکی ئاسایی له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هۆشیاری سیاسی و ئامانجه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڕاهێنانی خه‌ڵک له شیوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م کاته هه‌ستیارانه‌دا ، به‌ڵام گرنگ تر ئه‌وه‌یه که لایه‌نه‌کان به‌خۆیان ئه‌و ڕێچکه‌یه بۆ خۆیان دروست بکه‌ن و ڕێگا به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان نه‌ده‌ن به‌و شێوه ڕه‌فتارانه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌که‌ن .. له له لایه‌کی دی ئێمه‌ی کورد پێویستمان به یاسایه‌ک هه‌یه که هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوازێکی سه‌رده‌میانه ڕێک بخات و ڕێگا له ئاژاوه‌گێڕی و شێواندنی پڕۆسه‌نگرێ ...




