علی بانیشاری-زانكۆی سه‌لاحه‌دین
یه‌كێك له‌ودیاردانه‌ی ئێستا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین زۆربووه لێدانه، لێدان له زانكۆ بوه‌ته مۆدێلی سه‌رده‌م، ئه‌گه‌ر قوتابی لێنه‌دا ئه‌وه‌ی به خیانه‌ت باز باسده‌كرێت،
لێدان واته نه‌چونه ژوره‌وه‌ی قوتابیان له موحازه‌ره‌كان، ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه‌كه‌و جیاوازله ساڵانی تر شه‌ن وكه‌وكردنی ئه‌و قوتابیانه ده‌ستی پێكردوه كه فێره لێدان بونه. به‌ڵام ئه‌و شه‌ن وكه‌وكردنه‌ی قوتابیان تائێستا چه‌ند كۆلێژێكی گرتوته‌وه، هه‌ندێك كۆلێژیش خۆیان بۆ ئه‌و لافاوه ئاماده‌كردوه كه‌به‌ر قوتابیه لێده‌ره‌كانیان بكه‌وێت. ئه‌وه‌ی لای من وه‌ك قوتابیه‌كی زانكۆ‌و ڕۆژنامه‌نوسێك جێگه‌ی خۆشحاڵیه دورخسته‌وه‌ی ئه‌و قوتابیه فاشیلانه‌یه كه له زانكۆكان فێره لێدان بون، چه‌ندین قوتابی تریشیان فێری ئه‌وه ڤایرۆسه‌كردوه. هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران پشوی ڕه‌سمیان بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌رگرت. وه‌ك مۆستایه‌كی زانكۆ باسی لێوه‌كرد ئه‌وه قوتابیانه‌ی له موحازه‌ره‌كان لێده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه وایه خیانه‌تیان له‌و مامۆستایه كردبێت! به‌ڵام كێشه‌كان زیاتر له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه پشوه ڕه‌سمیه‌كان دێته پێشه‌وه قوتابی چه‌ند ڕۆژێك پاش پشوو دوای پشوو لێده‌دات، زانكۆكان له‌و كاته‌دا توشی ئه‌زمه‌ی موحازه‌ره‌كان ده‌بن.قوتابیه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆی گێرامه‌وه كه وتیان موحازه‌ریه پشتم ده‌شكێت. چونكه ناتوانم له موحازه‌ر دابنیشم وه‌ك ئه‌و ده‌یگوت به خودا تا ئێستا نازنم هۆكار چیه كه حه‌زم له موحازه‌ره نیه! چۆن ده‌بێت قوتابیه‌كی زانكۆ نه‌زانێت حه‌زنه‌كردن له موحازه‌ره‌یه هۆكاری چیه؟ئه‌م قوتابیه به‌ڕێزه له خۆی ناگات ئه‌ی دوا ڕۆژ چۆن ده‌توانێت میله‌تێك تێ بگه‌یه‌نێت؟ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كی بێزاركردوه وپرسیارێكی گرنگی دروست كردوه بۆ چی قوتابیان ده‌توانێت له به‌یانیه‌وه تا ئێواره له حه‌وشه‌ی زانكۆ‌و كافتریاكاندا بمێنه‌وه،
به‌ڵام نه‌توانن له موحازه‌ره‌كاندا به‌شداری بكه‌ن. هه‌ندێك له كۆمه‌ڵناسه‌كان بۆ چونیان وایه نه‌چونه ژوره‌ی قوتابیان بۆ موحازه‌ره‌كان ته‌نها هۆكاری ته‌مه‌ڵیه‌وه هیچی تر، چونكه قوتابی كورد فێر نه‌بوه كه بتوانبَت چه‌ند سه‌عات گوێ له مامۆستا بگرێت، قوتابی چاوه‌ڕِوان ناكات كه ئه‌وه‌ی له ئاماده‌یی فێری بوه له زانكۆ زیاتر فێر ببێت، چونكه له ئاماده‌یی سه‌رجه‌م شته‌كان به ویستی قوتابی نه‌بوه سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا ته‌نانه‌ت له چونه ژووره‌وه‌یان بۆ پۆله‌كان. ئێستا كه هاتوه زانكۆ ئازاده ئه‌ویش ئه‌و ئازادیه‌ی قۆستوه‌ته‌وه، لێره‌دا هه‌موومان له‌وه ده‌گه‌ن قوتابی كورد هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ناكات. پێویسته ئێمه‌ی قوتابی زانكۆ هه‌موومان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له‌مه‌و دوا فیرَه لێدان نه‌بین، حه‌ره‌می زانكۆكانمان نه‌شكێنین وهه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن.




