
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
به‌رده‌وام ده‌بیستین وده‌بینین، به‌تایبه‌ت له كۆبونه‌وه‌ی فراوانی حزبی وبۆنه تایبه‌تیه‌كان وكاته‌كانی تر، ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات وحزب پێویستی به حه‌ماسه‌ت وه هاتنه‌مه‌یدانی گه‌نج هه‌یه، ئاله‌و كاته‌دا به‌رپرسان ده‌كه‌ونه هۆنینه‌وه‌ی قسه‌ورسته‌ی یه‌ك به‌دواییه‌كی تایبه‌ت به مه‌دحوسه‌نای گه‌نج!!له‌وێدا كاریگه‌ریك له‌سه‌ر ناخووهۆش وجه‌سته‌ی گه‌نج دروست ده‌كه‌ن تاگه‌نجان
هانبه‌ده‌ن رووه‌وبه‌ره‌كانی شه‌ڕمڵبنێنن!تا له‌یه‌ككاتدا بپڕژێنه سه‌رشه‌قام وپڕۆتستۆیی هه‌موو ئه‌و بڕیاروبه‌رنامانه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات وحزبی حاكم یه‌ك ناگرنه‌وه.
مێژوو بۆمانی سه‌ڵماندوه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شۆڕشه‌كان له‌سه‌رده‌ست وبه‌تواناوبوێریی گه‌نج به‌رپاكراوه‌وده‌ستپێكراوه. ئه‌گه‌رگه‌نجان نه‌بوبن به‌پیروپه‌كه‌وتوه‌كان كوا به‌رخودان دێته‌ئاراوبوون؟به‌لام ته‌مه‌نداره‌كان بۆ پاراستنی پێگه‌یی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می خۆیان وهه‌بون ومانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك سه‌ركرده‌وناساندنی خودی خۆیان به سه‌ركرده‌ی كاریزما، به‌رده‌وام له‌بیری ئه‌وه‌دابونه به په‌یڤ وقسه‌یی كاریگه‌ر ناخووهۆشی گه‌نج داگیربكه‌ن و وابكه‌ن گه‌نجان ته‌سلیمی ژێرئیڕاده‌یی خۆیان بكه‌ن!!له‌رابردوودا، هه‌ریه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانن وناوییان ناه‌ێنین له‌باره‌ی سه‌رنجڕاكێشان وداگیركردنی سه‌رتاپایی روحوگیانیگه‌نج په‌یڤ و‌دروشمی تایبه‌ت به خۆیان وگه‌نج هه‌یه!وه‌كگه‌نجان (سه‌ریی ڕمن، رووناكیین، چران، مه‌شخه‌ڵن، پێشڕه‌ون،گیانبازن ومۆمن،... تائه‌م دروشمانه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌رده‌بڕێن وبه‌یانده‌كرێن كه ئاگریی شه‌ڕبه‌رزده‌بینری وداگیرساوه!
كاتێكیش كه ره‌وش ئارام ده‌بێته‌وه‌وكاریگه‌ریه‌كانی نه‌مانی ده‌سه‌ڵات وكورسی كپ ده‌بنه‌وه، گه‌نج تاوانبارده‌كری به خاڵیی له‌بیرونه‌بونی ئینتیماو راڕاو هیچ له‌بارانه‌بوو! زۆرجار ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌له‌كاتی شه‌ڕوشۆڕشدا دروشمی ئاگرین به‌باڵاییگه‌نجیان ده‌به‌خشی وده‌كه‌وتنه مه‌دحوسه‌ناییان، هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه له‌كاتی شێنه‌یی وئارامیدا له كۆبونه‌وه فراوان وتایبه‌تیه‌كانیاندا به قسه‌یی توندوبهه‌ێزوتوڕه‌ییه‌وه‌گه‌نجانیان تێكده‌شكاندوده‌یانشكاندنه‌وه!!هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه كه رۆژێك له‌رۆژان به‌هه‌زارانگه‌نجیاندابه‌كوشتوكه‌مئه‌ندامیانكردن وهه‌ژاروڵێقه‌وماووده‌ربه‌ده‌رییانكردن!ئه‌ی بۆ ئێستا ئاوڕێك له‌وگه‌نجانه ناده‌نه‌وه؟
ئه‌ی بۆ ئاورێك له‌ئه‌وگه‌نجانه‌ش ناده‌نه‌وه كه رۆژانه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خۆیان باس له ژیان وموعاناتی خودی خۆیان ده‌كه‌ن وهه‌ستی خۆیان چۆن ده‌رده‌بڕن.
كه‌چی هه‌رله‌ئێستاوه لایه‌نه‌كانی به‌شداربوی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه بڕیاره ئه‌نجامبدری وبكری، كه‌وتونه‌ته‌خۆبۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگی زۆرترین له‌گه‌نجان بۆخۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن!چونكه ده‌زانن رێژه‌ی گه‌نج له‌م كوردستانه زۆره‌وئه‌وان له‌به‌رنه‌بونی وهه‌ژاریی نه‌یان توانیوه ژیانی هاوسه‌ری پێكبه‌ێنن وولات جێبه‌ێڵن وله‌ده‌وری حزبدا كۆیان بكه‌نه‌وه!كه‌واته ئه‌كری ئێمه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پرسیارێك له‌گه‌نجان بكه‌ین وبڵێین:ئێوه‌ی گه‌نج تێڕوانینتان بۆ هه‌ڵبژاردن چیه‌وچۆنه؟




