
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی
نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه‌بۆچی ده‌بێ هه‌رچی بۆنه‌یه‌ك له‌وسه‌ری دنیا هه‌بوو ئێمه‌ی كوردیش بۆی هه‌ڵپه‌رین ؟ یائه‌گه‌رهه‌ر ده‌ڵێن ناكرێ و نابێ ده‌بێ ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو میلله‌تانی جیهان وه‌ك چۆن جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ولاتمان هه‌یه ده‌بێ رۆژی خۆشه‌ویستیشمان هه‌بێ!!ده‌پرسین جیاله‌و هه‌موو ڕۆژانه‌ی ساڵ بۆ ده‌بێ ته‌نها14/2 و وه‌له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو ناو‌و ڕه‌مزو
داستانه كوردیانه‌ی ده‌لاله‌ت له خۆشه‌ویستی و عه‌شقی پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌ن هه‌رده‌بێ ناوێكی بێگانه ببێته ناوونیشانی ئه‌و ڕۆژه‌مان ؟!، له‌كاتێكدا ئێمه هه‌م وه‌كو كورد‌و هه‌م وه‌كو ڕۆژهه‌لاتی زۆر وێنه‌ی جوانتر‌و كاریگه‌رترمان له‌به‌رده‌ست دایه كه پڕن له‌ڕاستگۆیی و فیداكاری له‌پێناو خۆشه‌ویستی دا ، جگه له‌وه‌ی مانای خۆشه‌ویستی لای زانا‌و عاریفانی خۆمان زۆر فراوانتریش بووه له‌و عه‌شقه مه‌جازیه‌ی ئه‌وان كه وێله ته‌نها به‌دوای جوانیه‌كانی ڕواڵه‌ت دا ، ده‌یانی وه‌كو مه‌وله‌وی و نالی و سالم و وه‌لی دێوانه‌و ...هتد، له‌پاڵ عه‌شقی مه‌جازی دا عه‌وداڵی عه‌شقێكی حقیقیش بوون و به‌دوای جوانیه‌كانی رۆح كه‌وتوون .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌و زۆری تریش سه‌رنج و پرسیار پێویستیان به قسه‌و نووسینی تێر‌و ته‌سه‌ل هه‌یه به‌لام من لێره‌دا ده‌مه‌وێ ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك لایه‌نی ئه‌و بۆنه و یاده داهێنراوه قسه بكه‌م كه یه‌كێكه له هه‌نارده بێسه‌مه‌ره‌كانی جیهانگیری رۆژئاوا‌و به‌شێكه له‌و ته‌وژمه خێرایه‌ی ده‌یه‌وێ هه‌موو راِبردووێكی خۆمان له‌بیر بباته‌وه و كۆنه‌ی خۆیمان به نوێ پێ بفرۆشێ ، ئه‌ولایه‌نه‌ش بریتییه له [ڕاستگۆیی] !!بێگومان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌و ڕۆژه‌دا به هه‌زاران كه‌س به‌یه‌كتری ده‌ڵێن [ خۆشم ده‌وێی ] وه چه‌پكه گوڵ له‌نێوان یه‌كتر دا ده‌گۆرنه‌وه، له كوردستانی خۆشمان دا به حوكمی چاولێكه‌ری و حه‌زكردن به‌هه‌موو شتێكی بێگانه به‌چاك و خراپیه‌وه ، كه ئه‌و هه‌سته له ناخی زۆرێك له گه‌نجان و رۆشنبیرانمان دا ڕه‌گی داكوتاوه ، چه‌ند ساڵێكه ئه‌و بۆنه‌یه زۆر به گرنگ ده‌گیرێ و لاوان هانده‌درێن تا له‌و رۆژه‌دا به‌ختی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه و هه‌ر چۆنێك بووه به كه‌سێك له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان بلێن : خۆشم ده‌وێی!! كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش كه ئه‌زمه‌ی بێ به‌رنامه‌یی و كات به‌ڕێ كردنیان هه‌یه ، له‌و هه‌له كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و چه‌ند سه‌عاتێك كاته فه‌راغه‌كانی خۆیان به‌ریپۆرتاژی تایبه‌ت به‌و رۆژه پڕده‌كه‌نه‌وه ..
پێم وانیه كه‌س بتوانێ نكوڵی له‌وه بكات كه‌وا سه‌ره‌كی ترین كۆله‌كه‌ی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه بریتییه له راستگۆیی ، چونكه پێچه‌وانه‌ی ڕاستگۆیی ته‌نها درۆیه ، درۆش خه‌سڵه‌تێكی ئه‌وه‌نده ناشیرینه له‌هه‌ر شتێك دا هه‌بێت بۆگه‌ن و قێزه‌ون و بێبایه‌خی ده‌كات نه‌خاسمه له‌بابه‌تێكی ئاوا گرنگ و سه‌ره‌كی ژیاندا ، درۆكردن له‌هه‌ر شتێك دا رێپێدراو بێ یابۆ ناچاری په‌نای بۆ ببرێت به‌لام له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی دا هیچ پاساوێكی نیه‌و نابێ په‌نای بۆببرێ چونكه ده‌بێته هۆی خه‌ڵه‌تاندن و به‌هه‌ڵه‌دا بردنی كه‌سێك به‌بێ هۆ [مه‌گه‌ر له‌دوای زه‌واج بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و میّرد وه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه].
تائێره بابه‌ته‌كه سه‌لمێنراوو بێ كێشه‌یه ، به‌لام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره‌و گومانی له‌سه‌ره ئه‌وه‌یه داخۆ خۆشه‌ویستی گه‌نجانی ئه‌مرۆ به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی به‌بۆنه‌ی ڤالانتاینه‌وه ئیدیعای خۆشویستنی ئه‌كتر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی تاچه‌ند ڕاستگۆیی تێدایه ؟ ئه‌وه چ جۆره خۆشه‌ویستیه‌كه و ئایا ڕه‌وایه به‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه بڵێین خۆشه‌ویستی؟!
پێم وایه دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی و ڕاستگۆیی له‌ناو ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه زۆره‌ی خۆشه‌ویستی دا وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی ئاو له‌ناو بیابانێكی وشك و برینگ دا سه‌خت و دژواره ..ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی ناوی لێنراوه خۆشه‌ویستی ئێستاكه بۆته باو‌و خووی پێوه‌گیراوه هه‌رگه‌نجێك له‌خولیای ئه‌وه‌دایه چۆن یه‌كێك بخاته داوه‌وه‌و پێ ی ڕابوێرێ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات ئه‌وا خۆی به‌لاوازو به‌جێماو ده‌زانێ ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه سۆزداریانه زیاتر له‌ئه‌نجامی جۆره برسێتیه‌كه‌وه دروست ده‌بن كه‌گه‌نجان تووشی بوون ، ئه‌و حه‌زه سروشتیه‌ی هه‌موو نێر‌و مێ یه‌ك بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هه‌یه‌تی شتێكی ئاساییه هه‌بێ به‌لام ئیستاكه به‌هۆی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه وروژێنه‌رانه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانی t.v و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه‌وه پیشان ده‌درێن ، گه‌نج و هه‌رزه‌كاره‌كان پێش وه‌خت و له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه ئه‌و هه‌ستانه‌یان ختوكه ده‌درێن و ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و باسانه‌وه ، جاله‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا كاتی ژنهێنانیان نیه یابۆیان ناڕه‌خسێ ژن بێنن هه‌وڵی دروست كردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ كچاندا ..ڕوانینی زۆربه‌ی گه‌نجه عاشقه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان وه‌كو ڕوانینی كه‌سێكی برسی وایه بۆ ژه‌مه خواردنێكی چه‌ور ، كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌ر ته‌نها تێر كردنی ئاره‌زووه‌كانیه‌تی ، له‌وه‌ش خرابتر ئی واهه‌یه ئامانجی ته‌نها سوككردنی ئه‌و كچه‌یه كه‌به‌ناو خۆشه‌ویستیه‌تی ، ڕه‌نگه زۆر نه‌خشه‌ی گڵاوو نامرۆڤانه‌ش دابنێ بۆ زه‌لیل كردن و ئابڕوو بردنی ، واته ئه‌و جۆره‌یان گۆشت ده‌خواو ئێسقانیش ده‌شكێنێ.
بێگومان له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئامانجه‌كه ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی پێی بڵێی خۆشه‌ویستی چونكه خۆنزیك كردنه‌وه له‌كه‌سێك بۆ مه‌رامی خۆت پێی ناگوترێ خۆشه‌ویستی به‌ڵكو ئه‌وه هه‌لپه‌رستیه ، كه‌سێك كه‌سێكی خۆشبوێ سووكی ناكا ، به‌ڵكو هه‌میشه چاكه‌ی ئه‌وی له‌چاكه‌ی خۆی زیاتر لامه‌به‌سته ئه‌گه‌ر پێویست بوو قوربانیشی له‌پێناو دا ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی منه‌تی به‌سه‌ر دابكات ، هه‌روه‌كو یارانی پێغه‌مبه‌ر ئاماده‌ی هه‌موو فیداكاریه‌ك بوون له‌پێناو خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا چونكه به‌حه‌ق خوا‌و پێغه‌مبه‌ریان خۆش ده‌ویست ، به‌لام خۆشه‌ویستیه‌كانی ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌ناو گه‌نجاندا باوه‌و كوروكچێك په‌یمانێك ده‌ده‌نه یه‌كتر بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌ته‌مای چین و بێ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی یه‌كتری بناسن ته‌نها به‌هۆی فشاری غه‌ریزه‌و بۆ تێركردنی ئاره‌زووه‌كان ئه‌و بریاره ده‌ده‌ن ، ئه‌وه قه‌ت ڕه‌وا نیه پێی بگوترێ خۆشه‌ویستی . خۆشه‌ویستی به‌بێ یه‌كترناسینێكی قووڵ و ڕه‌چاوكردنی ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتنی به‌قۆناغی زه‌واج پڕۆژه‌یه‌كی سه‌قه‌ت و بێ به‌رهه‌م ده‌بێ جگه له‌كات به‌زایه‌دان كایه‌یه‌كی مندالانه هیچی تری لێ سه‌وز نابێت.
جارێ زۆربه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌ستنانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆڕاستی نیه‌و نیازی كوره‌كه ژنهیّنان نیه ، وه‌ئه‌وانه‌ش كه‌نیازیان زه‌واجه زۆریان یاله‌نیوه‌ی ڕێ له‌یه‌كتر په‌شیمان ده‌بنه‌وه یه‌كێكیان واز له‌وی تر دێنێ یان به‌هۆی كه‌س و كار‌و هه‌ژاری و شتی تر ڕێگریان بۆدروست ده‌بێت كه‌ئه‌وه‌یان تاوانی كۆمه‌لگاشی تێدایه، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ش زۆرن و له‌ژماره نایه‌ن.. ئه‌و به‌شه كه‌مه‌شی كه‌ده‌گه‌نه ئه‌نجام و خێزان پێكه‌وه ده‌نێن له‌رێی په‌یوه‌ندی سۆزداریه‌وه ئه‌وا زۆریان له ژیانی خێزانی‌دا سه‌ركه‌وتوونابن و پێكه‌وه ناگونجێن..له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌زانكۆی قاهیره ئه‌نجامی داوه سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی[زواح الحب] و هاوسه‌رگیری په‌یڕه‌و كرا‌و [تقلیدی] ، تێیدا هاتووه :
ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌دوای چیرۆكی خۆشه‌ویستیه‌وه ئه‌نجام دراوه [ 88%]ی به‌دڵه‌راوكێ كۆتایی هاتووه ، واته ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتن له[12%] تێناپه‌رێ، كه‌چی ئه‌و هاوسه‌رگیریه باوه‌ی به [تقلیدی] ناو ده‌برێ [70%]ی سه‌ركه‌وتوو بووه ، ئه‌وه‌ش مانای وانیه كچ و كور به‌بێ هیچ جۆره یه‌كتر ناسین و بینینێَك خێزان دروست بكه‌ن بێگومان ئه‌ویش په‌سه‌ند نیه و پێویسته به‌ئه‌ندزه‌ی پێویست ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بره‌خسێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌سه‌ربێ به‌و مه‌رجه‌ی له‌وسنورانه‌ده‌رنه‌چن كه شه‌رع دایناون.




