
عه‌لی زه‌ڵمی / ئنگلاند
په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و سیاسه‌ت، ئابوریی، میدیا و چه‌ندین بواری تری ژیانی رۆژانه‌ی مه‌ردوم له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا و به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌و‌توه‌کاندا، تا راده‌یکی زۆر په‌یوه‌ندێکی ئاشکراو یه‌کلاکه‌روه بوو. واته په‌یوه‌ندێک بوو ره‌نگرێژ کرابوو بگره له‌مه زیاتریش دیاریکرابوو به پێناسه‌کانی مۆدیرنه بۆ ئاین و جیهانبینی تێورسته مۆدێرنیزمه‌کان ئیدی چ له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوریی، که‌لتوریی هتد.. ئه‌و تێڕواننیه باوه‌ی که بۆ دیارده‌ی ئاین هه‌بوو زۆر به سانایی له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا کورتکرابوه بۆ چه‌ند خانه‌یه‌ک و ناولێنانیک که زۆر جار سوسیۆلۆگ و بیریاران بۆی ده‌گه‌ڕانه‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندنه کانیاندا. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌که به‌بێ گرفت ناوزه‌د ده‌کرا که گوایا هه‌ریه‌ک سه‌ر به به‌ره‌یه‌کی ژیانی مرۆڤی سه‌ره‌ه‌من واته ستراتیژی دوالیزمه‌کان ( بۆ زیاتر روونکردنه‌وه خوێنه‌ری به‌رێز ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووتارێکی نوسه‌ر له‌ژێر ناوی گرفتی دوالیزمه‌کان له بونیادی فکری‌دا ، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ) وه‌ک ئاین قیامه‌تی و روحی و سیاسه‌ت و بواره‌کانی تر دونییای، ئاین دۆگما و ترادیسۆن زانست پێشکه‌وتن و ئه‌زمونگه‌ری و ئاین ده‌سه‌ڵاتی خوا‌و و دونیاش مرۆڤ ئابه‌م شێویه. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه هه‌رزوو پرسیاری خرایه سه‌رو په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و تاک و ئاین و کۆمه‌ڵگه ( به‌لای که‌مه‌وه له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وه‌توه‌کاندا ) و هه‌روه‌ها ئاین و گشت بواره ژیواره‌یه‌کانی دی مرۆڤ چیدی به په‌یوه‌ندێکی ساده و بێ گرۆگۆڵ نه‌بیینرا له لایه‌ن بیریار‌و لێکۆڵه‌ره پۆستمۆدێرنسته‌کانه‌وه. ئێمه لێره‌دا ناچینه‌وه به‌و هه‌مه لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌کاریه‌یی له‌م نێوه‌نده‌دا کراوه به‌ڵکو سه‌رنجی خۆمان کورت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئاین و مییدیا یان وردتر دیارده‌ی ئاین له‌سه‌ره‌می هه‌ژموونی وێنه‌و میدیادا. ئایا په‌یوه‌ندیکی دژواره و ئاڵۆزه یان ساده و راسته‌وخۆ یان کامیان له به‌رژه‌وه‌ندی کامیاندایه و ئایا چیدی هه‌ریه‌ک له ئاین و میددیا ئه‌و پیناسه کلاسیکی و ساده‌یه‌یی جیهانبینی مۆدیرنه به‌سه بۆیان یان پیناسه‌و ناسینیه‌وه‌ی نوێان گه‌ره‌که.
زۆرێک له بیریاران رووداوه‌که‌ی یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ری 2001 له ئه‌مه‌ریکا به خاڵیکی وه‌رچه‌رخان ئه‌ژمێرن له تێوه‌گلانی نێوان ئاین و میدیادا و ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی پاشتر له رووداوه‌که که‌وتنه‌وه به هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی په‌یوه‌ندیکی نوێێ وه‌سف ده‌که‌ن له نێوان ئاین و میدیادا. به‌ڵام ئێمه له‌م نوسینه‌دا ئه‌و ئارگومینته ره‌تده‌که‌ینه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌که زۆر له‌وه به‌قوڵتر ده‌بیننین به‌ڵکو ده‌یبه‌ستینه‌وه به‌و راڤه سۆسیۆلۆژییه‌یی که پێوایه هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ک که دروست ده‌بێت زاده‌ی زنجیره‌یه‌ک له گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕیی سیاسی و ئابوریی و که‌لتورییه له کۆمه‌ڵگه‌و ژیانی تاککدا. ئه‌م گۆڕنکاریانه‌ش وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وه‌توه‌کاندا له‌سه‌ره‌تاکانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه و چه‌ندین بواری گرنگ و سیستمازه بووی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه خرانه ژێر پرسیاره‌وه وه‌ک شێوازی ژیانی تاک و گروپه‌کان ، خه‌رجیان، هاوسه‌رگییری، کارکردن ، شوێنی نیشته‌جێبوون ، رێژه‌ی منداڵبوون، په‌یوه‌ندی سێکسی و خۆشه‌ویستی به‌ده‌ر له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، چالاکی روحی و دواتریش په‌یڕه‌وکردنی ئاین و دیاره‌ده‌ی توندڕه‌ویی ئایننی.
یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی سه‌رنجی بیریارانی به‌لای خۆیدا ره‌کێشاوه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و میدییا ده‌رکه‌وتنی ئه‌و هه‌مه به‌رنامه‌و مادده ئیعلامیانه‌یه له‌که‌ناڵه‌کاندا له‌سه‌ر دیارده‌ی سحر و جادوو، چاره‌سه‌ری ده‌روونی و رۆحی هتد. به‌رهه‌مهێنانی ژانری فیلمی ترسناک و ترسێنه‌ر ( Horror film ) و پیشاندانی ئه‌و هه‌مه دیمه‌ن و ئاکشنه سه‌یروسه‌مه‌ره‌و فه‌نتازییه له لایه‌ن هۆلیودوه و پاشان زۆربوونی داواکارو بینه‌ری ئه‌و فلمانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دیسان یه‌کیکی تره له‌و ده‌رکه‌وته نوێینانه که ره‌خنه‌گرانی ئاین و فیلم و کۆمه‌ڵناسه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌م دیاره‌ده‌یه راگرتوه. وه‌ک زۆربه‌ی ئاماره‌کان پێشانی ئه‌ده‌ن ئه‌م ژانره‌ی فیلم زۆر له‌هه‌ڵکشاندایه و رۆژ له‌دوای رۆژ بینه‌رو هه‌وادارانی له‌زیادبووندایه، هه‌ندێ له کۆمه‌ڵناسه‌کان ئه‌م دیارده‌یه بۆ بۆشایی رۆحی ده‌گێڕێنه‌وه له وجودی مرۆڤی سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا ( به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ زۆریک له ئیسلامگه‌راکان ئه‌م ئارگومینته فیکریی و ره‌خنه‌یه‌ی ده‌قۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی و بانگه‌شه‌ی ئاینی خۆیان) ، گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بۆ قۆناخه‌کانی مێژووی مرۆڤ یان وردتر بۆ قۆناخبه‌ندیه‌کانی مێژوونوسان و به‌تایبه‌تی میژوونوسانی فیکر‌و هزری مرۆڤ. که قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تایی ژیانی مرۆڤه‌کانیان داناوه به قۆناخی ئه‌فسانه‌یی واته هه‌موو دیارده‌و پرسیار و گومانه‌کانی مرۆڤ هه‌بوه له‌رێگه‌ی ئه‌فسانه‌کانه‌وه ته‌فسیری بۆکراوه. واته هه‌ر ترس و گومانیک مرۆڤه‌کان هه‌یان بووبێ سه‌رچاوه‌که‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه بۆ هێزی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ و سروشت وه‌ک ره‌شه‌با، خۆر، هه‌ور ، ئاو ، مانگ بێگومان ئه‌م ئوبژیکتانه‌ش له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک کراوه و تێکه‌ڵی ژیانی رۆژانه کراون و بوونه‌ته چیرۆک و سه‌رگوزشته ئیدی نه‌وه بۆ نه‌وه گوازراوه‌ته‌وه. قۆناخی پاشتر قۆناخی ئاینه و وردتر ئاینی ئاسمانی ، لێره‌وه مرۆڤ هه‌نگاویکی هزری و مه‌عریفی گه‌وره‌ی بڕیوه. مرۆڤ توانی و رکێفی به‌سه‌ر ترسی خۆیدا شکا و گومان و ترس و دیارده‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی سیستمازه‌کرد. به مانا له سیستمی پۆلێنی زمانه‌وه بیگره تا هیراکیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره داموده‌زگای مه‌عریفی و سیاسی بۆخۆی رێکخست له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌عریفیه‌ی به‌ده‌ستی هێنابوو ، واته سه‌رهه‌ڵدانی جیهانبینی ئاینی و سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ماکانی لاهوتی ، ئیتر له‌وێوه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و به‌مه‌رجه‌عکردنی ده‌سه‌ڵآتی خوایی له کاروباری ده‌وڵه‌ت و ژیانی رۆژانه‌دا وه‌ک ئیمپراتوریه‌کان له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا. له‌م مێژووه دوردرێژه‌دا به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو دونیای رۆژئاوا و جیهانی ئیسلامی‌دا ، چه‌ند تاک ( فه‌یله‌سوفان، عارفه‌کان به‌نمونه ) و گروپێکی که‌می لێده‌رکه‌یت ئیدی ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکانی ژێر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیکی لاهوتی و ئاینی له چوارچێوه‌ی جیهانبینیکی دیاریکراودا ژیاوه، بیریکردوه‌ته‌وه به گومان پرسیاره‌کانیه‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنه‌ته گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌ی هێنایه ئاراوه له په‌یوه‌ندی نێوانی مرۆڤ و خۆاو مرۆڤ و مرۆڤ ، به جۆرێ مرۆڤ له توانسته ئه‌قڵیه‌کانی خودی خۆیه‌وه نه‌ک پشت به‌ستن به‌شتی تر وه‌ک سحر و ئاین توانی له زۆرشت بکۆڵێته‌وه له سروشتدا له‌ناویانیشدا خواوه‌ند. سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ردوو گۆڕانکاری گه‌وه‌ره‌ی وه‌ک شۆڕشی زانستی و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌یله‌سوفانی رێنسانس له هه‌ردوو چاخی شانزه‌و هه‌ڤده‌ی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و و باکوردا له‌بواری دونیابینی مرۆڤدا بۆ دیارده‌کانی سروشت خوا و په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و زانست هتد. بوویه هۆی دابڕان و به‌رپابوونی پارادایمی نوێ له بواری ئه‌بستمۆلۆژیا و مه‌عریفه به‌رهه‌مهێناندا که به‌جۆرێک دابڕان دروست بکات له‌ته‌ک میراتی گریک و رۆمه‌کاندا.کاره‌کانی گالیلۆ و کۆپه‌رنیکۆس و به‌یکون به‌تایبه‌تی له بواره‌کانی زانستی بۆشایی ناسی و ئه‌ستێره‌ناسی و زانستی ئه‌زمونگه‌ریدا نمونه‌ی ئه‌و پارادیم و دابڕانه مه‌عریفیانه بوون له بونیادی فیکر‌و زانستی فه‌یله‌سوفانی رینسانس و دواتریش به‌ربڵاوکردنی ئه‌م دابڕانه بۆ گشت بواره‌کان وه‌ک سیاسه‌ت و ئازادیه گشتی و تاكیه‌کان ، ئابوریی ئازاد هتد له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌یله‌سوفانی رۆشنگه‌ری له‌سه‌ده‌ی هه‌ژه‌ده‌همدا. هه‌ڵگرتنی کۆرپه‌ی که‌پیتالیزم له هه‌ناوی مۆدیرنه‌دا و له رێگه‌ی بزاوته‌کانی پرۆتیستانزم و کالڤانیزم ئاراسته‌یه‌کی تایبه‌تی دایه ره‌وتی مێژوویی مۆدێرنه. هه‌ربۆیه ئه‌و هێڵه ره‌خنیه‌ییه‌ی له مارکسه‌وه بۆ ماکس ڤێبه‌رو دواتر قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت و فه‌یله‌سوفانی بونیادگه‌را و پاش بونیادگه‌راو دواتریش ره‌وتی پۆستمۆدێرنه له هه‌ژمونی که‌پیتاڵ و جیهانبینی مۆدێرنه (که لای ئه‌مان به حیکایه‌ته گه‌وره‌کانی رۆشنگه‌ری ناو ده‌برێت) جێگای ره‌خنه وتێڕامان بووه و له‌م پێناوه‌دا میراتیێکی گه‌وره‌ی مێژووی ره‌خنه به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌و خاڵه‌ی ئێمه وێک ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کورته مێژوووه‌دا باسمان کرد ئه‌وه‌یه چیدی له‌م قۆناغه پڕ هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و سیاسه‌ت یان ئاین و زانست یان رۆح و مادده ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌قلیدی و رۆشنه نییه که له هه‌ژموونی قۆناغی فکرو جیهانبینی مۆدێرنه‌دا هه‌بووه. وردتر بدوێن په‌یوه‌ندی نێوان میدیا و ئاین گه‌لێک ئاڵۆزتره له‌وه‌ی ئیمه هه‌روا به‌سانایی وێنه‌ی بابایه‌کی ریشدار ئه‌بینین له که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا و هه‌ره‌شه له رۆژئاوا ده‌کات. به‌نجامین باربه‌ر له کتێبی جیهاد دژی ماکۆرڵد واته جیهاد دژی دونایی به ماکدۆناڵد کراو که ئاماژه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه‌کان و هه‌ژموونی جیهانگه‌ریی باس له‌وه‌ده‌کات که هه‌نووکه جیهاد ته‌نها مه‌رامیکی ئاینی رووتی له پشته‌وه نییه و به‌س به‌ڵکو سیخناخه به‌ده‌یان گریمانه و ئامانجی تر بۆ نمونه ئامانج له لێدانی بنکه‌ی بازرگانی جیهانی له نیۆیۆرک سیپتمبه‌ری 2001گه‌ر ته‌نها ئاینی بوایه ئه‌بوو تیرۆرسته‌کان یانه و تیاترۆکانی شه‌وانه‌یان بته‌قاندایه‌وه. ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیکی سه‌یر هه‌یه بۆ نمونه له نێوان تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و گروپه توندڕه‌وه‌کاندا ، زۆریک له‌و بڕوایه‌دان هه‌ردوو هاوکاری یه‌کترن کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و گروپه توندڕه‌وه ئاینیه‌کان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی قازانج.




