نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت
You are here

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی

چاپکه‌رده‌ی

ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵات نیه‌ هۆرامیه‌كانی ناوێ
هێز ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش هۆرامان له‌ په‌رێزی كاره‌كانیاندایه‌
زۆرجار قسه‌ی زل‌و میدیای په‌رش‌و بڵاوی كوردی، ئه‌وانه‌ی كلكی حزب‌و ته‌رفداری لایه‌نێكن، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ كورسی ده‌سه‌ڵات، چاكی ووشه‌و به‌ڵێنی زل‌و گوتاری ڕۆمانسی ده‌ده‌ن به‌ گوێی تاكی كوردیداو له‌گه‌ڵا هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكیاندا به‌ڵێن ده‌ده‌ن دونیای خه‌ڵك بكه‌نه‌ دونیای خه‌ون‌و هه‌موو خواسته‌كان به‌ مۆدیلێكی سه‌رده‌میانه‌ بهێننه‌ دی .

به‌ڵام ئه‌م نه‌زمی به‌ڵێندانی پێش وه‌خته‌، تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌یشتۆته‌ هۆرامان، تاوه‌كو ئێستا به‌ڵێنی پێش وه‌خت‌و درۆینه‌ش به‌ هه‌ورامان نه‌دراوه‌، تاوه‌كو ئێستاش زاری سایكۆلۆژی‌و هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تاندنیش بۆ دونیای هۆرامیه‌كان نه‌بووه‌ته‌ سوكنایی مۆدێل .
ئه‌وه‌ چه‌ندین جاره‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ چوو، ئه‌وه‌ چه‌ندین درامای تراژیدی‌و ده‌ستی شه‌ڕ یه‌خه‌ی هۆرامانی گرت، ئه‌وه‌ چه‌ندین زمانی تۆمه‌ت‌و خه‌تا لێره‌ی هۆراماندا حزبه‌ سیاسیه‌كان ئه‌سپی خۆیان تێدا تاو دا، وه‌لێ تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و به‌ڵێنێكی دڵخۆشكه‌رو ئاوه‌دانیه‌كی شیاو ئێره‌ی نه‌گرتۆته‌وه‌، هه‌ورامان ئه‌مڕۆ ناوێكی چۆڵ‌و وێرانه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ورامان دونیایه‌ك سه‌روه‌ری‌و مێژووو فۆڵكلۆرو وه‌فای پێیه‌ بۆ كورد، به‌ڵام له‌ ئێستادا ژیانی هه‌ورامان تاریكه‌و ئاواییه‌كانی كه‌لاوه‌و كانیاوه‌كانی بێ نازو هاژه‌ن، ئه‌مڕۆ پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات خۆیان ناخه‌نه‌ خانه‌ی لێپرسراویه‌تیه‌وه‌ بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆحه‌ پاكه‌ی كورده‌واری، هۆرامیه‌كان ئه‌مڕۆ به‌ گوێره‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌نسروپۆلۆژی‌و باستان شوناسی ڕۆحی ڕاسته‌قینه‌ی كورده‌، سیمای خه‌ڵكه‌كه‌ی، ده‌وری خه‌ڵكه‌كه‌ی، جوگرافیاو ڕه‌نگ‌و ئاوازی وته‌كانیان هه‌مووی ده‌رون‌و بۆنی كورده‌واریه‌، به‌ڵام له‌ ژێر پۆستاڵی پارتایه‌تیداو له‌ ژێر پای ناوچه‌گه‌رێتیدا هه‌ورامان فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی پێشێل ده‌كرێ، ئه‌مڕۆ هه‌روه‌كو چۆن ئابوری جینه‌كانی ئوسترالیاو ماوریه‌كانی نیوزله‌نداو هندیه‌ سوره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خاكه‌كه‌یان بوون نه‌مان‌و خه‌ڵكێكی غه‌ریبه‌ بوونه‌ سه‌ركرده‌و سه‌رۆك كۆمارو ئه‌وانیش پاڵه‌ییان پێ ڕه‌وا نه‌بینرا، هۆرامیه‌كانیش به‌و جۆره‌ له‌ په‌رێزی ده‌سه‌ڵاتدا، تاوه‌كو ئێستا به‌ موعاره‌زه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، به‌ ئیسلامیی‌و عه‌لمانی‌و چه‌په‌وه‌ یه‌ك به‌ڵێن بۆ به‌رز ڕاگرتنی تایبه‌تمه‌ندی هۆرامیه‌كان نه‌درا، تاوه‌كو ئێستا له‌ ده‌ستوورو ڕێساو كارنامه‌ی حزبه‌كاندا هۆرامان ده‌نگی نییه‌، تاوه‌كو ئێستاش جێگه‌ی ووشه‌ی هۆرامی‌و نوسینێك به‌ زاری هه‌ورامی له‌و جه‌نگه‌ هزریه‌‌و ڕێزمانیه‌ی سۆران‌و كرمانجدا نیه‌، هه‌ربۆیه‌ زۆر به‌ ئاشكرا لێره‌دا ده‌ڵێین ئه‌مڕۆ نه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار، نه‌وه‌یه‌كی زرنگی هۆرامی ئاسا، نه‌وه‌یه‌كی مه‌ژك چه‌كدار به‌ شعورو زانست، له‌ناو كه‌لاوه‌ تاریكه‌كانی هۆرامانه‌وه‌ ده‌یه‌وێ ڕابردووی خۆی له‌ ئه‌مڕۆدا ببینێت‌و ده‌نگێكی ناسیۆنالیستی توند ڕابگه‌یه‌نێت، كه‌ چیدی مرۆڤ پێویسته‌ سه‌روه‌ریه‌كانی نه‌هێڵێ بخرێنه‌ ژێر قاچ‌و پێویسته‌ مافی وه‌ك یه‌ك بوون دونیای ئێره‌دا بگرێته‌وه‌ .

 

کۆمێنتێ (0)Add Comment

کۆمێنته‌که‌ت بنویسه‌‌
وردیته‌ر | گه‌وره‌ته‌ر

busy