گرفت و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ژماردنیان ئاسان نییه ، چجای باسکردن و شرۆڤه‌کردنیان . ژماره‌یه‌کیان هینده ڕیشه‌یان دوره ، گه‌ر بخوازیت له‌دوایان بچیت پێویست ده‌کات سه‌رله‌به‌ری مێژویان بۆ هه‌ڵده‌یته‌وه ،

گرفت و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ژماردنیان ئاسان نییه ، چجای باسکردن و شرۆڤه‌کردنیان . ژماره‌یه‌کیان هینده ڕیشه‌یان دوره ، گه‌ر بخوازیت له‌دوایان بچیت پێویست ده‌کات سه‌رله‌به‌ری مێژویان بۆ هه‌ڵده‌یته‌وه ،
گۆڕان هه‌ر ئێستادا ، پێویسته له‌بیری چیدا بێت !!
گرفت و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ژماردنیان ئاسان نییه ، چجای باسکردن و شرۆڤه‌کردنیان . ژماره‌یه‌کیان هینده ڕیشه‌یان دوره ، گه‌ر بخوازیت له‌دوایان بچیت پێویست ده‌کات سه‌رله‌به‌ری مێژویان بۆ هه‌ڵده‌یته‌وه ، تاوه‌کو له‌ڕیشه‌وه بیانقرتێنیت . هه‌روك چۆن هه‌ندێکیشیان هینده په‌لوپۆیان هاویشتوه ، چونه‌ته نێو چه‌ندین جومگه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، هه‌ر که‌ناڵه‌ش په‌یوه‌سته به‌بوارێکی زانستیه‌وه ، بۆیه له‌ته‌ته‌ڵه و جیاکردنه‌وه‌یاندا پێویستت به‌چه‌ندین گروپی پسپۆڕی ده‌بێت تاوه‌کو بێئه‌وه‌ی له‌چاره‌سه‌کردنیاندا ماکی دیکه‌یان لێبه‌که‌وێته‌وه ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ بگیرێته‌به‌ر . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌کیشیان هینده تانوپۆ دارن که ئه‌گه‌ر له‌ڕێگای به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌شه‌وه به‌پێی پلانێکی ته‌ندروست بێئه‌وه‌ی هیچ گرێوگۆڵیان بێته ڕێگا ، له‌چاره‌سه‌رکردنیاندا بچنه بواری پراکتیزه‌کردنه‌وه ، ئنجا پێویست به‌ته‌مه‌نێك ماوه هه‌یه تاوه‌کو ئاسه‌واره‌کانیان ده‌سڕێته‌وه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، کاتێك ( گروپێك ، پارتێك ) ی سیاسی دروستده‌بێت ، ئیتر خۆبه‌خۆ وه‌زیفه‌یه‌تی هه‌مویان بخاته ژێر باری سه‌رنجیه‌وه ، وه‌ك هاوکێێشه‌یه‌کی هاوسه‌نگراو نه‌خشه‌ی دروستی هه‌مویان بکێشێت و کار له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنیان بکات . له‌و پێناوه‌شدا به‌مه‌به‌ستی ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتیان که‌شایسته به‌مرۆڤ بێت چالاکیه‌کانی رێکبخات . گومانیشی تێدا نییه له‌دیدگای کاری سیاسی‌دا پۆلبه‌ند و له‌نێو ئه‌و پۆلبه‌نده‌شدا ڕیزبه‌ندیان ده‌کات .
له‌م ڕوانگه‌شه‌وه ده‌یبینم کاری لیستی گۆڕان نه‌ک هه‌ر ئاسان نییه ، بگره قورس و گرانیشه . به‌جۆرێك له‌هه‌مو پارته‌کان قورس‌تر و گرانتره . بۆیه به‌ڕه‌وای ده‌زانم هه‌مو که‌سێکی هوشیار و ئازادیخواز له‌سه‌رخستنیدا بۆ هاوکاری و ئاسانکاریکردن ، درێخی نه‌کات . به‌وه‌زیفه‌ی بێچه‌ندوچونی خۆی بزانێت .
بینینی من بۆ ئه‌و بارقورسیه‌ی لیستی گۆڕان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که :
1 ـ له‌بنه‌ڕه‌تدا ( گۆران ) چه‌مکێکی فکری فره ڕه‌هه‌نده ، له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ تایبه‌ت و په‌یوه‌ستده‌کرێته‌وه به‌سه‌رله‌به‌ری گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه . هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئاستی تاك ، په‌یوه‌ست و گرێدراوی ئاستی گه‌شه‌ی هوشیاری تاکبه‌تاکی کۆمه‌ڵ ده‌کرێته‌وه . لیستی گۆرانیش له‌سێبه‌ری ئه‌م چه‌مکه‌وه ، بۆته خواست و جێسه‌رنجی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی لانیکه‌می ما‌نایان بۆچه‌مکی گۆڕان هه‌یه . ئه‌وان پێده‌زانن لیستی گۆڕان خودی ( گؤڕان ) نییه ، به‌ڵکو میکانیزمێکه بۆ جوڵه پێکردنی یه‌که‌کانی گۆڕان . هه‌رچه‌نده له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش له‌ڕوی پێکاهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه خاڵێکی به‌هێزی لیستی گۆڕانه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته به‌رده‌وام ده‌رکی ئه‌وه بکرێت که له‌هه‌مو پارته‌کانی دیکه زیاتر چاودێری ده‌که‌ن و له‌که‌مترین هه‌ڵه‌دا ده‌یخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و به‌سه‌ریدا تێناپه‌ڕن . بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م توێژه زیندوه‌ی کۆمه‌ڵ به‌باری باشه‌دا پشتگیری بکات ، پێویسته به‌رده‌وام لیستی گۆڕان هه‌ستیار و له‌باری ئاگاییدا بێت . ئه‌مه‌ش وریایی و هوشیاری زۆری پێویسته و له‌نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا ئاسان نییه و گرانه .
2 ـ ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت به‌شێکی زۆری پێکهاته‌ی هێزی گۆڕان ، توێژه سرکه چالاکه‌که‌ی کۆمه‌ڵ ، که لاوانن پێکی ده‌هێنن . ئه‌مانه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ به‌ڕه‌چاوگرتنی ته‌مه‌ن ، جوڵاوترن . له‌سروشتدا جۆرێکی یاخی بون له‌ناخیاندا ئاماده‌یی زیاتره ، خاوه‌نی خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌یین ، داواکارییان زۆره و جۆرێك له‌خێراییان پێوه دیاره . هاوکات له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ڵه‌کانی پارته‌کانی دیکه به‌تایبه‌ت پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نابێته جێی سه‌رنجیان ، چونکه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌کانیاندا ڕاهاتون . به‌ڵام به‌و پێیه‌ی هیوا و خه‌ونه‌کانیان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان هه‌ڵچنیوه هه‌م چکۆلانه‌ترین هه‌ڵه‌ی لێقبوڵ ناکه‌ن و هه‌م داواکاری به‌په‌له‌یان هه‌یه . ئه‌مه‌ش فشار له‌سه‌ر لیستی گۆڕان دروست ده‌کات و پێویسته به‌وردی ڕه‌چاو بکرێت . به‌جۆرێك بێئه‌وی فه‌رامۆش بکرێن به‌ڵام له‌بڕیاریشدا په‌له‌کردن هه‌ڵه به‌رهه‌م ده‌هێنێت . ئه‌مه‌ش ته‌نها دققه‌تی ده‌وێت گه‌رنا له‌خۆیدا کاتێك لاوان ده‌بنه پاڵپشتی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی به‌مانای یه‌کێك له فاکته‌ره به‌هێزه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و قه‌واره‌یه ده‌گه‌ینێت .
3 ـ لیستی گۆڕان نه‌ك هێشتا بنجی له‌نێو کۆمه‌ڵدا دانه‌کوتاوه ، به‌ڵکو هێشتا به‌ته‌واوی خۆیشی فۆرمۆڵه نه‌کردووه . واته ئایدیادێکی هاوبه‌ش بۆ چۆنیه‌تی کاری رێکخراوه‌یی به‌ساوا ده‌بینم . چونکه تاوه‌کو ئێستاش هه‌ستده‌که‌م ژماره‌یه‌ك له‌که‌سه دیاره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، له‌میانه‌ی ( ریفۆرم و گۆڕان ) دا بڕیاری یه‌کجاره‌کیان نه‌داوه ، ئه‌وه چجای ژماره‌یه‌کی دیاریان خۆیان یه‌کلاکردۆته‌وه و بڕوایان به‌گۆڕان وه‌ك چه‌مکێکی فکری و فه‌لسه‌فی هه‌یه . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی تێکۆشان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵ هاتونه‌ته مه‌یدان . ئه‌مه به‌پیچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌کی دیکه‌یانه‌وه تاوه‌کو ئێستاش پێیان وایه ده‌بێت له‌نێو حزبی دایکدا ، ریفۆرم بکریت . واته له‌و باوه‌ڕه‌دان حزب وه‌ك میکانیزمی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ،گرفتاری هه‌یه و پێویستی به‌ڕیفۆ‌رم کردن هه‌یه . هۆکاری هاتنه ده‌ره‌وه‌شیان گوێ بۆ نه‌گرتیانه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حزبه‌وه . له‌وێشه‌وه هه‌ست به‌بارگرانی لیستی گۆڕان ده‌که‌م ، که هیواخوازم له که‌شێکی‌ئارام و له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی فراواندا هه‌مو ئه‌و گرفتانه تێپه‌ڕێنرێن .
به‌ده‌ر له‌م هۆشداری و یاده‌وه‌ریه ، وه‌ك ده‌زانرێت یه‌کێك له‌گرفته هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه هه‌نوکه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له‌ئێستادا ، که‌ده‌ردی کۆمه‌ڵی کوردی سه‌خت و کارا کردوه ، که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌و خۆ سه‌رله‌به‌ری ژیانی داگیر کردوه . به‌ئاگایی و نائاگایی ته‌واوی تاکبه‌تاکی کۆمه‌ڵی کورده‌واری گرفتار و کۆڵه‌وار کردوه ، به‌جۆرێك په‌یوه‌ستی هه‌مو جومگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کراوه‌ته‌وه که هه‌ر له‌گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆشێکه‌وه تاوه‌کو ئینتمای نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی خستۆته به‌رمه‌ترسیه‌وه ، به‌حزبی کردنی کۆمه‌ڵی کوردیه ..
جا ئه‌مه که‌ی ده‌ستی پێکردوه و چۆن کراوه و کێ لێی به‌رپرسیاره ! مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌یه . ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم هه‌مو پارته سیاسیه‌کان به‌شدارن و پشکیان له‌و گۆت و فه‌له‌جکردنه‌ی کۆمه‌ڵدا هه‌یه . کامه‌یان مێژوه‌که‌ی درێژتره ئه‌وه‌یان ده‌ستی له‌و وێرانکردنه‌دا زیاتره ، کامه‌یان کارایی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ زیاتر بوه ئه‌وه‌یان ده‌ستی به‌زه‌برتر بوه . کامه‌شیان ئێستا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ده‌کات ئه‌وه‌یان تاوانباره به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌ڵ .
هه‌رچه‌نده لیستی گۆران وه‌ك ده‌رکه‌وته‌یه‌کی نوێ به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌وشه‌ی کۆمه‌ڵ به‌رپرسیار نییه ، به‌ڵام وه‌ك چۆنیه‌تی و کاتی هاتنه نێو مه‌یدانی گۆڕه‌پانی سیاسی ، به‌سروشت وه‌زیفه‌یه‌تی وه‌ك کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌رنجی بخاته سه‌ر و تێبکۆشێت بۆ تێپه‌ڕاندنی .
چونکه مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ به‌مشێوه‌یه ، نه کۆمه‌ڵ له‌توانایدایه به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی گه‌شه‌ی ئاسایی بکات و به‌ره‌و گۆران وه‌ك کۆمه‌ڵگه ڕێبکات . نه‌لیستی گۆڕانیش وه‌ك لیست ، ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو که‌شوێن هیوای هه‌وادارانی بێت له‌ماوه‌ی چوارساڵی دیکه‌دا مسۆگه‌ر بکات . بۆیه زۆر گرنگه به‌مه‌به‌ستی تێکشکانی ئه‌م هه‌یمه‌نه‌ی حزبیه که بۆته به‌شێك له‌تێکدانی خه‌یاڵگه‌ی کۆمه‌ڵگه ، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حزب ببرێته‌وه شوێنگه‌ی خۆی و سیاسه‌ت بۆ کۆمه‌ڵ ببێته وه‌ڵام هاتنی له‌ساته هه‌ستیاره‌کاندا ، سیاسه‌تکردنیش ببێته پسپۆڕی ، پێویسته :
یه‌که‌م : . کردنی لیستی گۆڕان به‌قه‌واره‌یه‌کی سیاسی پێویسته . به‌ڵام ناکرێت له‌باشترین حاڵه‌ت و فراوانترین بنکه‌یدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ئێستای کوردستاندا ، له ده‌هه‌زار که‌س زیاتر که‌خه‌ریکی سیاسه‌تکردن بن ئه‌ندامی هه‌بێت . به‌هیچ وه‌جێك لیستی گۆڕان و ڕابه‌رانی ئه‌و لیسته ، ناکرێت بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ئه‌و قه‌واره سیاسیه ناوبنێن حزب و پارت . ئه‌مه‌ش له‌تێکشکانی هه‌یمه‌نه‌ی حزبیدا مانا و مه‌غزای سیاسی خۆی هه‌یه .
دوه‌م : هه‌وڵبده‌ن کاری یه‌که‌م و گرنگیان له‌په‌رله‌ماندا به‌پێی یاسا ، کۆنترۆڵ و گه‌مارۆدانی داهاتی حزب له‌سه‌ر بوجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت . به‌جۆرێك هه‌مو قه‌واره‌یه‌کی سیاسی به‌بێجیاوازی ، داهاتی گرێدراوی ئه‌و کورسیانه بکرێته‌وه که‌له په‌رله‌ماندا هه‌ن . به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر کورسیێك* له‌سه‌د هه‌زار دۆلار داهاتی له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر نه‌بێت . واته بۆ هه‌ر سه‌د کورسیه‌که له ده ملیۆن دۆلار زیاتر ته‌رخان نه‌کرێت . سه‌باره‌ت به یانزه کورسیه‌که‌ی دیکه‌ش په‌یوه‌ست بکرێنه‌وه به ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیانه‌وه ، واته هه‌ر بۆنمونه گه‌ر کورسیێکی سه‌د کورسیه‌که هێزی بیست هه‌زار ده‌نگی هه‌بێت ، کورسیێکی یانزه کورسیه‌که‌ش هه‌یانه هێزی سێهه‌زار ده‌نگی هه‌یه ، له‌بارێکی وه‌هادا ڕه‌چاوی هاوسه‌نگی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ دیاریکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که‌بۆیان دیاری ده‌کرێت ، بکرێت .
ئه‌مه له‌خۆیدا به‌شێکه له‌میکانیزمی تێکشکانی هه‌یمه‌نه‌ی حزب . هه‌روه‌ك چۆن به‌شێکه له‌میکانیزمی ئه‌و تێکۆشانه‌ی که حزبی پێ له‌حکومه‌ت جیا ده‌کرێته‌وه ، بۆ کردنه هێزی پێشمه‌رگه و هاوشێوه‌کانیه‌تی به هێزی حکومی لێره‌شه‌وه‌یه حکومه‌ت کارا ده‌کرێت و.. هتد . له‌کرده‌یه‌کی له‌و جۆره‌شدا خۆبه‌خۆ زیاتر له شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر داهاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لانیکه‌م چاره‌سه‌ری به‌شێکی گرنگی چاره‌سه‌رکردنی هه‌ربه‌نمونه که‌رتی کشتوکاڵی پێده‌کرێت . کورت و پوخت ئه‌مه کلیلی چاره‌سه‌ری ده‌یان گرفتی پێکه‌وه گرێدراوه . که‌تاکو به یاساچاره‌سه‌ر نه‌کرێت زۆر له‌چاره‌سه‌ره‌کان ده‌بنه ئاسته‌م ..
* ( بۆ زانیاری ئه‌وه‌نده‌ی که من زانیاریم هه‌بێت بۆ هه‌ر کورسیه‌ك له په‌رله‌مانی سویدا بڕی چل و پێنج هه‌زار دۆلار ته‌رخان کراوه )
