|

به‌شی دوه‌م :
دوزلهێزه‌که زۆران ده‌گرن .. له‌وڕوانگه‌وه که‌یه‌کێتی هه‌رچه‌نده نه‌ی ده‌ویست چه‌خماخه‌ی شه‌ڕ لای ئه‌وه‌وه لێبدرێت به‌ڵام له‌هه‌مو کاتێکدا مه‌یلی تێکشاندنی پارتی هه‌بو ، ده‌یخواست پارتی له‌شوێنێکه‌وه چه‌خماخه لێبدات و ئه‌میش گڕی ئاگره‌که به‌تین بکات . پارتیش پاش ئاماده‌کاری ته‌واو ،
به‌شی دوه‌م : دوزلهێزه‌که زۆران ده‌گرن .. له‌وڕوانگه‌وه که‌یه‌کێتی هه‌رچه‌نده نه‌ی ده‌ویست چه‌خماخه‌ی شه‌ڕ لای ئه‌وه‌وه لێبدرێت به‌ڵام له‌هه‌مو کاتێکدا مه‌یلی تێکشاندنی پارتی هه‌بو ، ده‌یخواست پارتی له‌شوێنێکه‌وه چه‌خماخه لێبدات و ئه‌میش گڕی ئاگره‌که به‌تین بکات . پارتیش پاش ئاماده‌کاری ته‌واو ، له‌و کاته‌دا شه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌کێتیتی هێشتا کۆتایی پێنه‌هات بو چه‌خماخه‌ی شه‌ڕی له‌ڕانیه‌وه لێدا . ڕوداوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ زۆر دورنیین و باسکردنیان وه‌زیفه‌ی ئه‌م نوسینه نییه . ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ست ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی که‌چه‌ندین جار له‌مه‌یدانی زۆراندا پارتی ده‌که‌وت و له‌لایه‌ن وڵاتێکه‌ووه ده‌ستده‌خرایه بن هه‌نگڵی و هه‌ڵده‌سێنرایه‌وه . له‌درێژه‌ی ئه‌و که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی پارتیدا زۆرجار له‌ڕێگه‌ی فشاری دبلۆماسیه‌وه له‌لایه‌ن زلهێزه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌نده‌کانه‌وه ئاماژه به‌یه‌کێتی ده‌درا که نابێت ترازوی هێز له‌نێوان ئێوه و پارتیدا تێکبچێت . به‌ڵام یه‌کێتی له‌و ئاماژانه تێنه‌گه‌یشت و هه‌ر سور بو له‌سه‌ر جێبه‌جێکردن و تێپه‌ڕاندی گرێ ده‌رونیه‌کانی . له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی شه‌ڕیشدا یه‌کێتی زیاترده‌که‌وته ژێر فشاری داواکاریه‌کانی خه‌ڵکه‌وه . له‌کاتێدا سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه و پارتی و حکومه‌تی عێراقه‌وه له‌ژێر چه‌ندین ئابڵۆقه‌ی ئابوری‌دا بو ، واته له‌ژێر فشارێکی گه‌وره‌ی ئابوری‌دا بو .بۆیه له خه‌یاڵگه‌ی یه‌کێتیدا پێویستی ده‌کرد کۆتایی به‌شه‌ڕه‌که بهێنێت . به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری هه‌وڵیدا به‌چاککردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیادا ، ده‌ستی پارتی له‌له‌شکرکێشی ده‌وڵه‌تاندا کورت و کۆتا بکات . تاکه ڕێگایه‌ك بۆ پارتی گه‌ر ته‌سلیم به‌ئیراده‌ی یه‌کێتی نه‌بێت ڕژێمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراقی له‌به‌رده‌مدا مابو . له دوا ئه‌ژمارده‌کانی یه‌کێتیدا به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ هێزه‌کانی داڕشت گه‌ر پارتی ده‌ستی له‌وڵاتانی دراوسێ ببڕێت ئه‌وا به حه‌فتاودو کاتژمێر مه‌یدانی شه‌ڕله‌به‌رژه‌وه‌ند خۆیدا کۆنترۆڵ ده‌کات . وه‌ك ئاماژه‌مدا له‌بۆچونی یه‌کێتیدا ڕێگه‌ی سێهه‌م له‌به‌رده‌م پارتیدا نه‌بو . یان ده‌بو بچێته ژێربار و وه‌ك هێزێکی تێکشکاوی مه‌یدانی شه‌ڕ داواکاریه‌کانی یه‌کێتی په‌سه‌ند بکات یان ده‌بێت ڕێگه‌ی دوه‌م که‌ڕێگه‌ی به‌غدای بگرتایه‌ته به‌ر . له‌ئه‌ژمارده‌کانیشیدا به‌غدا ڕێگه‌ی مه‌رگی حه‌تمی هه‌ر هێزێكی کوردی بو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه .بۆیه به‌و ڕێگه‌یه‌یی ده‌زانی که‌پارتی وێرانی ئه‌و تونێلی مه‌رگه نه‌فره‌تاویه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناکات و گریمانه‌ی یه‌که‌م هه‌ڵده‌بژێرێت . که‌چی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی ڕه‌وتی ڕوداوه‌کاندا ده‌رکه‌وت جگه له‌متمانه‌ی به‌هێزه‌که‌ی له‌هه‌مو ئه‌ژمارده‌کانیدا به‌هه‌ڵه‌دا چوبو . پارتی له‌نێوان ناپاکی گه‌وره و که‌وتنی له‌به‌رده‌م هێزێکی کوردی‌دا ڕێگای ناپاکی هه‌ڵبژارد . خه‌ڵکی کوردستانیش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی لێبکات و پشتی تێبکات چه‌پڵه‌ی بۆ لێدا و ئاماژه‌ی قاره‌مانیان بۆ ده‌کرد .. هه‌رحاڵ وه‌ك ده‌رکه‌وت ده‌رنجامی دیمه‌نه‌کانی زۆرانبازیه‌که‌ی ئه‌م گرێ ده‌رونیانه‌ی پارتی و یه‌کێتی ناپاکی و نیشتمانی به‌رهه‌مهێناو لێکه‌وته‌وه ... سی ویه‌کی ئاب ، هێمایه‌ك بۆ ناپاکی .. ئاماژه‌یه‌ك بۆ خه‌مساردی ..تونێلێك بۆ بێ هیوایی ... ناوزه‌ده‌کردنی سی و یه‌کی ئابی ساڵی 1996 ، به ( ڕودا و ، کاره‌سات ، هه‌ڵه‌ی گه‌وره ) و هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی له‌و جۆره ، له‌خۆیدا هیند هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ه‌یه ده‌بێته‌وه به‌به‌شێك له‌تاوانه گه‌وره‌که .. هه‌روه‌ك چۆن گه‌ڕان به‌دوای پاساوێکدا که ڕه‌وایه‌تی به 31ی ئاب بدات ، گه‌ڕانه به دوای دۆزینه‌وه‌ی پاساوێکدا که شه‌فاعه‌تی ناپاکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بکات ، ئه‌وه‌شیان له‌بیرکردنه‌وه‌ی مندا جۆرێکه له‌ناپاکی به‌رامبه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه ده‌کرێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کرده‌یه‌کی له‌و جۆره بێڕێزیکردنه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ ، وه‌ك بونه‌وه‌رێکی هۆشله‌به‌ری چالاك و کردنیه‌تی به گیانه‌وه‌رێکی ناهۆشمه‌ندی ته‌وه‌زه‌ل .. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك کاڵفامی به حساب سیاسی و به‌وانه‌شه‌وه بونه‌ته ده‌نگۆیان و وه‌ك جۆرێك له‌سیاسه‌ت سه‌رنجی ده‌خه‌نه‌سه‌ر و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن ، نیشانه به‌وه‌یه که‌له‌ئه‌لف بای سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتون و تێگه‌یشتنیان بۆ زانستی سیاسی له‌مانای کۆڵانه‌که‌یان بۆ سیاسه‌ت ( فرتوفێڵ ، درۆ و ساخته‌چێتی ) تێپه‌ڕناکات . له‌بارێکی وه‌هاشدا داڕنینی زانسته سیاسیه‌کانه له‌گه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی . له‌به‌ر ئه‌وه 31ی ئاب له ( سروشت و قه‌باره و جوگرافیادا ) جگه له تاوانی گه‌وره‌ی ناپاکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه هیچی دیکه نییه . به‌ڵام دیاره هه‌مو ئاکامێك له‌ده‌رنجامی ژماره‌یه‌ك هۆکاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . قسه‌کردن به‌مه‌به‌ستی ده‌رده‌شه‌کردنی هۆکاره‌کانی تاوانێك جگه له‌وه‌ی که‌پێویسته ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و مانایه نییه ڕه‌وایه‌تی به‌خودی تاوانه‌که بدات .. له‌و ڕوانگه‌شه‌وه به که‌مێك ورد بونه‌وه و تێڕامان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره نیشتمانییه ، ئه‌وا ئاسان به‌دیار ده‌که‌وێت که ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی له گرێیێکی ده‌رونی گه‌وره‌و خراپ‌دا له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌که‌ی که‌یه‌کێتییه وه‌ستاوه . له‌کاتێکدا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه به‌ئاسان و بێباکانه زه‌مینه‌سازی بۆ بکات ، به‌ڵام ئاماده‌یی تێدا نییه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌که‌یدا بگاته لێکگه‌یشتن ..له‌ڕاستیدا تێگه‌یشتنێکی ئێجگار سامناکه ( که‌سێك ، گروپێك ، پارتێك ) به جۆرێك بیربکاته‌وه نیشتمانێك ئه‌وی تێدا نه‌بێت ، نیشتمان نییه . هه‌روه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ ئه‌و خوازیاری قاتوقڕی بێت ! له‌کاتێکدا به‌ناوی پارتێکی سیاسیه‌وه هه‌ڵگری بانگه‌شه‌ی پارێزه‌ریشی بیت ! ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه هه‌ڵگری باوه‌ڕی نازییه‌ته ، که‌پێی وایه له کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌وره‌تره و له‌بنه‌ڕه‌تدا کورد بۆ ئه‌وه هاتۆته بون تاوه‌کو خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌رداری بن . زانراویشه ناپاکی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵی مرۆیدا وه‌ك دیارده‌یه‌کی ناپه‌سه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی تاوانێکی گشتگیره و له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا چه‌ند باره بۆته‌وه . بۆیه پێناسه‌یه‌کی گشتی وه‌رگرتوه . له‌سه‌ر ئاستی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌ویژدانی تاکبه‌تاکی کۆمه‌ڵگه‌وه . واته له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌دا به‌جۆرێك له‌جۆره‌کان ویژدانی تاکبه‌تاکی کۆمه‌ڵ بریندار ده‌بێت . له‌و دیدگایه‌شه‌وه‌یه شایسته به‌تێپه‌ڕین و لێبورده‌یی نییه . له‌به‌ر ئه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بڤه‌کردنی ناپاکی و ئاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی له‌ویژدانی کۆمه‌ڵگه‌دا ، هاوزه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی کۆمه‌ڵگه ئارام و ئاسوده بێت ، پێویست ده‌کات به‌پێی سه‌رده‌م ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن . سه‌باره‌ت به‌سزای تاوانبارانیش له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ ، لانیکه‌م سزایه‌کی مه‌عنه‌وی به کۆمه‌ڵ پێویسته ، به‌جۆرێك ئه‌و که‌سانه له‌نێو کۆمه‌ڵدا قێزه‌ون و بێزار و ناپه‌سه‌ند بکرێن ، سه‌رجه‌م جوڵه و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان به‌گومانه‌وه سه‌رنجی بخرێته‌سه‌ر . خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی یاساییش سه‌روه‌ر بێت ، ئه‌وا پێویست ده‌کات دادگایی بکرێن و به‌توندترین به‌ندی سزای یاسادانان ، سزا بدرێن . واته به‌نمونه ئه‌گه‌ر قورسترین به‌ندی یاسای سزا دانان له‌و وڵاته‌دا ، به‌ندکردنی هه‌تا مردن هه بێت ، ئه‌وا پێویسته به‌و به‌نده سزا بدرێن . له‌بارێکی وه‌هاشدا ده‌سه‌ڵاتێك حوکم بکات و به‌و جۆره له‌گه‌ڵ ناپاکاندا سه‌ودا نه‌کات پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بخرێته ژێر پرسیاره‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ( خێڵگه‌رایی ـ تۆتالیتاری ـ دکتاتۆری .. هتد ) به‌کورتی نادیمۆکراتی بێت و له‌سێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ ، پشت له‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ن و له‌که‌مترین هه‌لدا وه‌لای نێن . به هه‌ر هۆیه‌ك له‌هۆیه‌کانیش گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر تاوانی ناپاکیدا به‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کرد و به‌ئاسان به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی ، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵ و هوشیاری تاكی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بخرێته ژێر پرسیاره‌وه . وه‌ك ئاماژه‌م پێدا به‌هیچ پاساوێك تاوانی گه‌وره‌ی 31 ی ئاب جگه له‌ناپاکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هیچ به‌رگێکی دیکه‌ی به‌به‌ردا ناکرێت . ئه‌نجامده‌ره‌که‌شی وه‌ك ئاشکرایه پارتی بو ، پارتیش ئه‌و لایه‌نه سیاسیه بو که‌به‌حساب له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌وه‌ڵامی داگیرکاریه‌کانی دوژمن‌دا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری پێکهاتبو . بۆیه به‌ڕودانی 31 ی ئاب پارتی له مه‌غزاو مانای سیاسی خۆی خاڵی خاڵیکرایه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بو ئه‌ندامه‌کانی که‌به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تیکردنی دوژمن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌نێویدا خۆیان ڕێکخستبو به‌وانه‌شه‌وه که جه‌ماوه‌ری بون ، یه‌کسه‌رو ده‌ستبه‌جێ پاکانه‌ی خۆیان له‌پارتی بونیان بکردایه . هه‌روه‌ك چۆن به‌پێی سروشتی تاوانه‌که و به‌پێ لۆژیك ، ده‌بوایه سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان نه‌فره‌تیان لێبکردایه . له‌هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌شدا ڕه‌وابو له‌دیدگای خه‌ڵکی کوردستاندا پارتی بون مایه‌یی شه‌رم و شوره‌یی بێت . که‌چی وه‌ك ده‌رکه‌وت ئه‌مه‌نه‌ك هه‌ر ڕوی نه‌دا بگره ئه‌وه‌ی که بینیمان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه لۆژیکیه بو . هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌کۆمه‌ڵی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی ، به‌رامبه‌ر به‌و کرده ناپاکییه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی کوردیه‌وه نه‌گیرایه‌به‌ر . به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ڕویدا و نیمچه ڕه‌وێکی به‌کۆمه‌ڵی دروستکرد هه‌ڵوێستی حزبی بو ، به‌پله‌ی یه‌که‌م که‌سانی سه‌ر به‌یه‌کێتی بون . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه پارته سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ئه‌وانه‌یان که‌پێشتر سه‌ر به پارتی ناسراو بون ، دواتر له‌و په‌رله‌مانه‌دا که‌پارتی به‌ڕێوه‌ی برد نه‌ك هه‌ر ئاماده‌ییان هه‌بو بگره سه‌رکرده‌ی ناپاکانیشیان چه‌پڵه باران کرد . به‌وه‌ش هه‌ڵوێستی پارته‌کانی سنوری یه‌کێتیشیان گوماناوی کرد و سه‌ربه‌خۆ بونی خستنه ژێر پرسیاره‌وه . له‌و ده‌رنجامه‌شه‌وه به‌یه‌کجاری ئه‌وه ساخبویه‌وه که‌ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر ناپاکی 31 ی ئاب له‌نیمچه ڕه‌وێکی به‌کۆمه‌ڵدا ڕویدا ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌ڵوێستی حزبی بو هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی نه‌بو .. پاش ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر پارتی نه‌فره‌تی لێنه‌کرا بگره له‌لایه‌ن زۆرێك له خه‌ڵکی کوردستانیشه‌وه وه‌ك قاره‌مانێتی و سیاسه‌تی حه‌کیمانه ئه‌ژمارده‌ی بۆ ده‌کرا . له‌وێشه‌وه سه‌لمێنرا که خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره ناپاکیه‌یی که‌له‌دژی کرا ، خه‌مسارد بو . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه چۆن و له‌پای چی کۆمه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی وا گه‌وره خه‌مسارده ؟! بارێك قسه هه‌ڵده‌گرێت و وه‌زیفه‌ی ئێستای ئه‌م نوسینه نییه ، لێره‌دا به‌په‌سه‌ندی ده‌زانم ته‌نها ئاماژه به‌وه بده‌م که یه‌کێك له مه‌ترسیه هه‌ره گه‌وره‌کانی به‌حزبی کردنی کۆمه‌ڵ لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . به‌حزبیکردنی کۆمه‌ڵ ، به‌جۆرێك کۆمه‌ڵ چه‌واشه ده‌کات کله‌له‌توانایدا نه‌بێت ناسینێکی دروستی بۆ مافه‌کانی هه‌بێت . له سێبه‌ری هه‌لومه‌رجێکی له‌و جۆره‌دا نه‌ته‌وه له‌حزبدا کۆده‌کرێته‌وه و پیرۆزیه‌کانیشی له‌سه‌رۆکدا کورتده‌کرێنه‌وه . هه‌روه‌ك چۆن نیشتمانیش هاوشێوه‌ی پاپۆڕێکی گه‌ڕۆك وایه به‌جۆرێك له‌کامه شوێندا حزب و سه‌رۆك باڵاده‌سته ئه‌و شوێنه ده‌بێته نیشتمان . به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حزب تێپه‌ڕین سنوره‌کانی نیشتمان کۆتای‌یان پێدێت . هه‌ر بۆیه ئه‌و که‌سانه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان هه‌سست به‌نامۆیی ده‌که‌ن و خۆیان به‌بێگانه ده‌زانن . له‌بارێکی ئاوهادا ئیتر شوێنێك نامێنێته‌وه بۆ ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی . بانگه‌شه‌کردنیش بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه دۆستی هیچ نییه جگه له‌درۆیه‌کی نه‌جیب . ده‌رنجام به‌حزبیکردنی کۆمه‌ڵ ئه‌و تونێله پێچاو پێچه‌یه کۆمه‌ڵ ده‌گه‌یێنێته ئه‌و شوێنه‌ی خۆی و نیشتمان و نه‌ته‌وه ده‌کاته فیدای حزب . به‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆکی حزب پایه‌دار بێت نیشتمان له‌زه‌ینیدا فه‌نا ده‌بێت . له‌دوجاردا ده‌ڵێم به‌حزبیکردنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له‌لایه‌ن هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ( یه‌کێتی و پارتیه‌وه ) ته‌مێکه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی سه‌روچاوی کۆمه‌ڵی کوردی گرتوه . ئاسته‌مه ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵگه‌یی هه‌ڵگرێت تاوه‌کو ئه‌و ته‌مه نه‌ڕه‌وێندرێته‌وه . بۆیه پێویسته وه‌ك کێشه‌یه‌کی هه‌ره سه‌ره‌کی له‌لایه‌ن که‌سانی هوشیار و گروپ و هێزه ئازادیخوازه‌کانه‌وه سه‌رنجی بخرێته‌سه‌ر . ( ئومێد ده‌که‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌توانایدا هه‌بێت ئه‌م وه‌زیفه‌یه بگرێته ئه‌ستۆ که هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌و باره‌وه ڕای خۆم به‌یان بکه‌م ) ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌م خه‌مساردی کۆمه‌ڵی کوردیه به‌رامبه‌ر به‌تاوانی 31 ی ئاب که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی وه‌ك کێشه‌یه‌کی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی به‌هیند وه‌ریگرێت و له ئه‌جندای خۆیدا شوینێکی به‌رفراوانی بۆ ته‌رخان بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاسه‌وارێکی سایکۆلۆژی خراپی له‌سه‌ر دانا و گه‌یاندیه لوتکه‌ی بێهیوایی و ته‌سلیم به‌خواسته‌کانی 31 ی ئابی کرد . سه‌رنج بدده‌ن : هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا له‌ئه‌ژمارده‌کانی یه‌کێتیدا ، گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه گریمانه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراو بوو ، به‌ڵام ته‌نها دیوێکی ئه‌و گریمانه‌یه له‌به‌ر چاو گیرا بوو ، پێی وابو له‌ئه‌گه‌ریی کرده‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌وه‌ڵام دێت و بڵانسی هێزه‌کان ڕاده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و به‌یه‌کجار پشت له‌پارتی ده‌که‌ن و به‌وه‌ش پارتی توشی هه‌ڵوه‌رین ده‌بێت . به‌ڵام حسابی بۆ ئه‌و هه‌مو سه‌رکێشی و لاساریانه‌ی خۆی نه‌ده‌کرد به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ، ئه‌مریکا هه‌ڵوێستێکی دیکه پیشان بدات . بۆیه وه‌ك ده‌رکه‌وت هه‌م نه‌یده‌ویست ئه‌و بڵانسه له‌و شوێنه‌دا وه‌ك یه‌کێتی ده‌یویست ڕاگرێت و هه‌م ده‌شیخواست نامه‌یه‌کی تاڵ به‌یه‌کێتی بدات و ته‌مێی بکات . هاوکات له‌وه‌ش دڵنیا بو له‌هه‌ر شوێنکاتێکدا چاو له‌هێزه ده‌ره‌کیه‌کان سور بکاته‌وه هاوکاری هێزه‌که‌ی پارتی ڕاده‌گرن . ئه‌و کاته‌ش له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی یه‌کێتیدا خۆیان ناگرن و ده‌گه‌نه‌وه ئاستی خۆیان . بۆیه له‌کاتی ڕودانی 31 ی ئابدا ئه‌مریکا هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بو جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری کلینتۆن سه‌رۆك کۆماری ئه‌مه‌ریکا به ( گه‌ر من بومایه له‌جیاتی مه‌سعود به‌رزانی و ئه‌وه‌م بکردایه پێش ئه‌وه‌ی بکه‌ومه به‌ر ده‌ست گه‌لی ئه‌مریکا پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌کانم ده‌یانکوشتم ) نامه‌ی خۆی گه‌یانده پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی ، هه‌روه‌ك چۆن پێناسه‌یه‌کیش بو بۆ ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی . به‌وه‌ش ڕوداوه‌که‌ی وه‌ك ناپاکی گه‌وره‌یی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناساند . ده‌بو یه‌کیتی ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی بکردایه ، له‌کاتێکدا گه‌ر سه‌رۆکی به‌ناو هه‌ڵبژێراوی دو خولی هه‌رێم ! خۆی واته‌نی ته‌کلیف له‌سه‌دام حوسێن بکات ، تاوه‌کو ئه‌ویش به‌سوپاسه‌وه به‌ده‌م داواکاریه‌که‌یه‌وه بێت و به‌ناوی ئه‌وه‌ی گوایه کوردستان له سوپای پاسدارانی ئێران پاکده‌کاته‌وه له‌شکرکێشی بێ ئه‌ندازه بۆ سواری سه‌ری په‌رله‌مان و پایته‌ختی هه‌رێم بکات و ئه‌مریکا له‌کاتی پێویستدا به‌وه‌ڵام نه‌یێت! ترازوی هێز تێکده‌چێت و ده‌رنجام به‌وشێوه‌ی لێده‌رده‌چێت که هه‌مومان به‌چاوی خۆمان بینیمان . ته‌واوی دامه‌زراوه حکومیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ( به‌شی یه‌کێتی ) له هه‌فته‌یه‌کدا کۆتای‌یان پێ هات . دواجار‌هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌ر سنور کۆبونه‌وه و ته‌نها به‌شی دانیشتنی خۆیان خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه مایه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئێران داگیرساند . یه‌کێتی به پاڵپشتی تۆپخانه‌ی ئێران له‌ماوه‌ی چل ڕۆژدا گه‌ڕایه‌وه بۆ نزیك شوێنه‌کانی خۆی . به‌جۆرێك له‌حساباتی ئه‌مه‌ریکادا له‌و شوێنه‌دا پێویست بو هێزه‌که‌ی یه‌کێتتی بوه‌ستێنرێت تاوه‌کو له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه نزیك به‌هاوسه‌نگی بێت . گه‌رنا یه‌کێتی خوازیار بو له‌وه‌ش زیاتر مل بنێ و پێشی ده‌کرا ، به‌ڵام ئه‌مریکا هۆشداری زیاتری پێدا که‌پێویسته له‌وه زیاتر جوڵه نه‌کات . به‌وه‌ش له‌باری سایکۆلۆژیه‌وه به‌هینده‌ی دیکه گرێ ده‌رونیه‌کانی یه‌کێتی گرێیاوی بون و هه‌ستی به‌برینداری زیاتری خۆی ده‌کرد . بۆیه سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و ئاماژانه‌ی ئه‌مریکا ، که‌چی هه‌ر به‌دوای هه‌لدا ده‌گه‌ڕا و هێزه‌کانی ڕێکده‌خسته‌وه ، تاوه‌کو له په‌لامارێکدا سیاسه‌تی جهانی غافڵگیر بکات و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هێزه‌کانی پارتی بکاته‌وه ئه‌وبه‌ری ئاو ، واته له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر بیانکاته ده‌ره‌وه . بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ده‌یخواست له هێرشێکدا به‌ناوی ( گه‌رده‌لولی دوه‌می تۆڵه ) به‌ختی خۆی تاقیبکاته‌وه . به پێی ئه‌و پلانه سه‌ربازیه‌ی دایڕشتبو به‌هیوابو له میانه‌ی حه‌فتاو دو کاتژمێردا هێزه‌کانی پارتی به‌و شێوه‌یه لێبکات که‌به‌رنامه‌ی داڕشتبو . به‌ڵام له‌وزۆرانه‌شیاندا له دوانزه کاتژمێری یه‌که‌میدا فڕۆکه‌ی تورکیا هاته سه‌ر به‌ره‌کانی شه‌ڕ و به هه‌ڵدانی چه‌ند موشيکێك دیسان له پشتگیریکردنی پارتی به‌مه‌به‌ستی نه‌که‌وتنی ، هۆشداری بۆ وه‌ستانی یه‌کێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی تێبگات ، نارد . هه‌ر بۆیه به‌درێژایی چڵ ڕۆژی دیکه له‌گه‌ڵ هه‌ر فشارێکی یه‌کێتیدا به‌ده‌یان فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌هاتن و سه‌نگه‌ری هێزه‌کانی یه‌کێتیان له‌به‌رژه‌وه‌ند پارتیدا بوردومان ده‌کردن . تاوه‌کو له‌ده‌رنجامی سه‌رسه‌ختی یه‌کێتی و هێواش تێگه‌یشتنی و له‌چرکه‌ساتی ئه‌گه‌ریی پسانی هێزه‌کانی پارتیدا ، پاش چل ڕۆژ به‌هێزی ئاسمانی و زه‌مینی و به‌پاڵپشتی ده‌یان تانك و زرێپۆشی پێشکه‌وته ، هێرشکرایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی یه‌کێتی و به‌زۆر گه‌ڕندیانه‌وه شوێنی خۆی . پاش ئه‌وه‌ش که‌هێزه‌کانی پارتی له‌شوێنه‌کانی پێش هێرشه‌که‌ی یه‌کێتی وه‌ستێنران ، ئنجا یه‌کێتی به‌ته‌واوی له‌وه گه‌یشت که له‌ڕێگای زۆرانگرتنه‌وه ، به هیچ وه‌جێك به‌هاوکاری هێزی ده‌ره‌کی له‌توانایدا نییه له‌مه‌یدانی زۆراندا پارتی تێکبشکێنێت و پشتی له‌زه‌وی بدات . دواجار له‌میانه‌ی نێوان دوساڵدا ، یه‌کێتی له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ناپاکی نیشتمانی کرد . ده‌یخواست له‌که‌شێکی نه‌شه‌ڕ نه ئاشتیدا دنه‌ی هه‌ردو دیوی سۆزداری و عه‌قڵانیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بدات ، تاوه‌کو له‌به‌رامبه‌ر ناپاکیدا هه‌ڵوێست دژ به‌پارتی وه‌رگرن . که‌چی له‌و ده‌رنجامه‌وه که‌کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌حزبی کرابو ( به‌شێکی تاوانی ئه‌و به‌حزبیکردنه‌ش ڕوبه‌ڕوی خودی یه‌کێتی ده‌بێته‌وه ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناکۆکیه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی ڕیشه‌یه‌کی له‌مێژینه‌یان هه‌بو ، به‌پێی تێپه‌ڕبونی مێژوش ئاسه‌واری ئه‌و ناکۆکیانه به‌نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ڕۆچو بون ، هاوکات چه‌ندینجاریش میوانداری له‌شکرکێشی دوژمن کرابو ، به‌جۆرێك له‌دیدگای خه‌ڵکی کوردستاندا ئاسایی کرابویه‌وه . هه‌مو ئه‌وانه له‌شکرکێشی سه‌دام حوسێنیشیان تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر له زهنیه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا ئاسایی کردبویه‌وه . بۆیه له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی له‌و شێوه‌یه‌شدا خه‌مساردانه سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا کرد و که‌مترین هه‌ڵوێستی به‌کۆمه‌ڵیان وه‌رنه‌گرت . به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی چاوه‌ڕی ده‌کرد له‌هیچ بارێکه‌وه ڕوی نه‌دا . بۆیه گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نه‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌که‌دا بواری تێکچونی ترازوی هێز ده‌دات ، نه‌پارتی هیچ سنورێکی بۆ ده‌ستێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا هه‌یه ، نه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش له‌به‌رامبه‌ر حه‌رامترین کرده‌ی پارتیدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و پشتی تێده‌که‌ن ، له‌بارێکی وه‌هاشدا تێپه‌ڕاندنی گرێده‌رونیه‌کانی کارێکی بێهوده‌یه . واته 31 ی ئاب و ده‌رنجامه‌کانی هه‌م له‌سه‌رئاستی کۆمه‌ڵ و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جهانیش ، یه‌کیه‌تیان گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌باشترین باری ئه‌و زۆرانگرتنه‌دا که‌سیان پشتیان له‌زه‌وی نادرێت و بۆ هه‌میشه گاڵ ده‌که‌ون . سه‌باره‌ت به پارتیش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌باری سایکۆلۆژیه‌وه هه‌ستی به‌لاوازی ده‌کرد ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌موان چاکتر خۆی ده‌ناسی و ده‌یزانی تاوه‌کو چ ئاستێك دوژمنه‌کانی کورد و وڵاتان به هانایه‌وه دێن و ده‌ست ده‌خه‌نه ژێر باڵی ، به‌تایبه‌ت پاش ئوه‌ی که به‌چڵ ڕۆژ له‌دواخاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیه‌وه که به‌ری یه‌کێتیان چۆڵکرد زۆر خراپ تێكشکا . به‌جۆرێك گه‌ر ئه‌وجاره‌ش سدام حوسێن ڕێگای که‌رکوکی بۆ نه‌کردایه‌ته‌وه و به‌فریایی نه‌که‌وتایه ، سه‌رۆکی پارتیش ڕزگار بونی ئاسان نه‌ده‌بو . بۆیه زوتر تێگه‌یشت و به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌منون بو . بۆ ئه‌و ده‌ستی ده‌ستیکردنه‌ی پارتیش له‌ڕێکه‌وتنی ساڵ 1988 له‌واشتنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکادا ڕویدا ، جگه له‌نازکردن هیچی دیکه نه‌بو . ئێسته‌ش ئه‌و نازه هه‌ر ده‌کات و په‌یوه‌سته به‌پاشخانی فکری سه‌رۆکه‌وه که له‌دیواخاندا فێری بوه . گرێ ده‌رونییه‌کانیان ، به‌ده‌ور که‌ناڵێکلی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن .... هه‌ڵبه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا گرێ ده‌رونیه‌کانیان ، له ده‌رنجامی مه‌یلی گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت . ده‌سه‌ڵاتێك له‌بیرکردنه‌وه و زهنیه‌تی هه‌ردولادا ، که له‌ده‌رنجامی شۆڕبونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیاندا پێی گه‌یشتبون وه‌ك ( هۆکار و میکانیزمێك ) بۆ پێشکه‌شکردنی باشترین خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵ ، له‌مانای گه‌وهه‌ری خۆی که‌وتبو . واته له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵات له‌مانای گه‌وهه‌ری خۆیدا هۆکاره ، بۆڕێکخستنی کۆی جوڵه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی تواناکانیان و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئیراده‌یان به‌ئاراسته‌ی ژیانێکی باشتر به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یێکیی سیاسی و کارگێڕیدا کاروباره‌کانی وڵات به‌جۆرێك ڕێکده‌خرێت که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاکوکۆی کۆمه‌ڵی له‌ئێستا و ئاینده‌دا تێدا ڕه‌چاو بکرێت . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌باشترین باریدا به‌ته‌نها له کۆی ژیانی خه‌ڵك له ئێستادا به‌رپرسیار نییه ، به‌ڵکو له‌ژیانی ئاینده‌ی کۆمه‌ڵیش به‌رپرسیاره . که‌چی له‌بیرکردنه‌وه‌ی به‌کرده‌وه‌ی هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا ، ده‌سه‌ڵات بویه ئاکام . له‌بارێکی وه‌هاشدا گه‌ل و وڵات بونه ( میکانیزم و هۆکار) بۆ خزمه‌تکردنی حزب و سه‌رکردایه‌تی حزب . بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ڕایه‌ڵ و په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌جۆرێك ڕێکخران ، که‌ته‌واوی توانایان له‌خزمه‌تکردنی حزبدا کۆتایی پێبێت . به‌و شێوه‌یه‌ش له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا مانایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه نه‌مایه‌وه گه‌ر له‌خزمه‌ت حزبدا نه‌بێت ، هه‌روه‌ك چۆن نیشتمانیش تاوه‌کو ئه‌و شوێنه مانای هه‌بو که‌یه‌کێك له‌حزبه‌کان له نێویدا مانای هه‌بێت . له‌و ده‌رنجامه‌شه‌وه خۆ به‌خۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه به‌پێی سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان له ناوه‌ڕاستدا دوله‌ت کرا . به‌جۆرێك سنوری نێوانیان به‌کرده‌وه دیاری کرد ، گومرگیان خسته سه‌رکالاکان ، دوهێزی سه‌ربازی و ده‌زگای سیخوڕیان دامه‌زراند ، هه‌روه‌ك چۆن دوئاڵایان تێدا هه‌ڵدا و هه‌ریه‌که‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌کان سه‌رکرده‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و دواجار به‌دودیدی جیاوازه‌وه سه‌رنجیان ده‌خسته سه‌ر هاوڵاتتیان ، ئێستاشی له سه‌ر‌بێت هه‌ردولا ئاواره‌یان هه‌یه ، بێسه‌رو شوێن کراویان هه‌یه . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ژێر فشاری نێو ده‌وڵه‌تی و هیلاکبونیان له‌زۆرانگرتندا گه‌یشتنه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که‌له‌واشنتۆندا مۆر کرا . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ڕوکه‌شانه ته‌واوی دامه‌زراوه حکومیه‌کانیان له‌به‌رچاوی میدیاکانه‌وه قوتکرده‌وه و له‌سه‌ر هه‌ر ته‌لارێکیش ناوی ده‌زگایێکی حکومیان نوسی . به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا هیچ نه‌بون جگه له‌وه‌ی سێبه‌ری حزب بون ، به‌جۆرێك بڕیاری سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌ری هه‌ر ئه‌و بڕیارانه بون که‌له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبه‌وه ده‌رده‌چون . واته شه‌ڕه‌کان له‌وێنه‌یێکی دیکه‌دا به‌رده‌وام بون و جه‌سته‌ی هه‌وادارانی یه‌کتریان کرده مه‌یدانی خاڵیکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیان . هه‌ربۆیه به‌درێژایی پێنج ساڵ سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی ته‌بایی و پیشاندانی وێنه‌ی کۆبونه‌ووه‌کان و دروستکردنی ده‌یان لیژنه‌ی ڕوکه‌شانه بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی نێوانیان به‌ڵام له‌کرده‌وه‌دا هیچ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێك ڕوی نه‌دا . ئه‌وه‌نده‌ی له‌پشتی ڕاگه‌یاندنه‌وه خه‌ریکی ته‌سفیه‌ی حساباتی خۆیان بون ، به‌هیچ ئه‌وه‌نده که‌مترین هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی کوردستان به‌جۆرێك سیمای شارستانی حکومه‌تی پێوه دیار بێت ، نه‌نا . ماویه‌تی تێبینی / هه‌ر خوێنه‌رێك مه‌به‌ستیه‌تی به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته بخوێنێته‌وه ، ده‌توانێت هه‌رله‌م شوێنه‌دا به سه‌ردێڕی ( ئه‌و گۆمه‌ی که شڵه‌قا ، ماوه‌یه‌کی دیکه‌ش شه‌پۆله‌کانی به‌رده‌وام ده‌بن ) به‌ر ده‌ستی بکه‌وێت .
 |