له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رکه‌سێك بخوازێت له نێو فکر و فه‌لسه‌فه‌ی حوکمدا ، گه‌ڕیده‌ی دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشور له‌سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی لیستی کوردستانی‌دا بێت ، به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت . چونکه چۆن خوازیاربیت بیگێڕیته‌وه سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ناله‌باری فه‌رمانڕه‌وایش ، هه‌رکورت ده‌هێنێت
ئه‌و گۆمه‌ی که‌شڵه‌قا ، ماوه‌یه‌کی دیکه‌ش شه‌پۆله‌کانی به‌رده‌وام ده‌بن ... !!
له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رکه‌سێك بخوازێت له نێو فکر و فه‌لسه‌فه‌ی حوکمدا ، گه‌ڕیده‌ی دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشور له‌سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی لیستی کوردستانی‌دا بێت ، به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت . چونکه چۆن خوازیاربیت بیگێڕیته‌وه سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ناله‌باری فه‌رمانڕه‌وایش ، هه‌رکورت ده‌هێنێت . ئه‌وه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌وان هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ده‌سه‌ڵات نییه .به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ، له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر فه‌لسه‌فی حوکمی ئه‌م مۆدێله له‌ده‌سه‌ڵات بگێڕیته‌وه سه‌ر چرکه‌ساته ( ساتیاری و سایکۆلۆژیه‌کانی ) سه‌رده‌می منداڵی ، کوتومت ده‌رده‌چێت . چونکه له‌که‌مترین تێڕامان و هێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری سه‌رده‌می منداڵیمان وچواندنی ىه‌م مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵات ، ڕێك له‌یه‌کتر ده‌چن . به‌تایبه‌ت له‌کاتی تێکچون و شپرزه‌یی باری ده‌رونیاندا ، ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی سه‌رده‌می منداڵیمان بۆ وێنا ده‌که‌نه‌وه و ده‌مانهێننه‌وه یاد .هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، دێته بیرم که‌منداڵ بوم : هه‌روه‌ك سروشتی ئاسایی هه‌مو منداڵێك زۆر له‌ڕێگه ڕۆیشتندا ده‌که‌وتم . به‌جۆرێك که‌مجارهه‌بو په‌ترۆکه‌ی برینی سه‌رئانیشك و ئه‌ژنۆکانم جارێکی دیکه و له‌که‌وتنێکی نوێ‌دا نه‌کولێنه‌وه . جاری واهه‌بو تاسم ده‌کرد و له‌تاو ئازاردا بیانوم به‌به‌ردێك ده‌گرت . پێم وابو ئه‌وه خه‌تای ئه‌و بوه بۆیه که‌وتوم ، منیش به‌ڕقه‌وه تێی به‌رده‌بوم و ده‌مشکان . بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ، به‌شکانه‌که‌ی که‌مێك ئازاره‌که‌م که‌می ده‌کرد و سوکناییم بۆ ده‌هات . بڕواتان هه‌بێت که گه‌وره بوم ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ، بیرله‌وکاته‌ی خۆم ده‌که‌مه‌وه زۆرجار ده‌ده‌مه قاقای پێکه‌نین ! دیسان هه‌ر له‌سه‌رده‌می منداڵیمدا دێته بیرم : جاری واهه‌بو خه‌تام ده‌کرد ، دیاره منداڵیش کاتێك هه‌ست به خه‌تا ده‌کات ، له‌ناخه‌وه خۆی به گوناهبار ده‌زانێت . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو بۆ دڵنه‌وایی کردنی خۆم و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌تایه‌یی که‌ده‌مکرد ، ده‌که‌وتمه شه‌ڕفرۆشتن به‌ده‌وروبه‌ره‌که‌م . جاگه‌ر که‌سێك لێی بکڕیمایه ئه‌وه شه‌ڕی منداڵانه ده‌قه‌وما . خۆگه‌ر که‌سیش نه‌بوایه به‌تێپه‌ڕبونی ماوه ئارام ده‌بومه‌وه و ده‌ڕۆیشتمه‌وه باری ئاسایی خۆم ..ڕه‌نگه بۆ زۆر له‌خوێنه‌ران ئه‌و یاده‌واریانه هیچ نه‌بن و پێیان وابێت ئه‌وه له‌زۆر منداڵدا دوباره ده‌بێته‌وه ، لانیکه‌م ڕه‌وشتێکی ئاسایی منداڵانی کۆمه‌ڵی کورده‌وارییه . منیش ده‌ڵێم ڕاسته ، ئه‌وه گرفتی سه‌ره‌کی نییه ، به‌ڵکو گرفت له‌وه‌دایه ئێمه زۆرینه‌مان ( ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ) که‌گه‌وره‌ش ده‌بین به‌هه‌مان ڕێوڕسومی سه‌رده‌می منداڵیمان سه‌یری ژیان ده‌که‌ین و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رماندا ده‌گرین . خۆمان هه‌ڵه ده‌که‌ین و ده‌که‌وین ، که‌چی ده‌وروبه‌ره‌که‌مان تاوانبار ده‌که‌ین و به‌هه‌مان ئاوه‌زی منداڵیه‌وه ده‌خوازین که‌ماسیه‌کانی خۆمان له‌تێکشکاندنی ئه‌وی دیکه‌دا په‌رده‌پۆش بکه‌ین . له‌وه‌ش کاره‌ساتبارتر سیاستمه‌داره‌کانی کورد ده‌خوازن به‌هه‌مان پێودانگ موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت بکه‌ن و به‌رده‌وامی بکه‌ن . ئاخر شه‌رمه بۆ که‌سێك سه‌روڕیشی سپی بوبێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته لوتکه ، به‌ڵام له‌هه‌ڵسوکه‌وتدا هێشتا گڕوگاڵی سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می منداڵی بکات . هه‌روه‌ك چۆن کاره‌ساته بۆ گه‌لێك ، پارته سیاسیه‌کانی به حساب نه‌خشه‌ی سیاسی وڵات دابڕێژن که‌چی به‌هه‌مان ڕێوڕسومی منداڵانه‌وه سه‌رنجبخه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریاندا بگرن ..! له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه گه‌ر که‌سێك به‌سه‌رپێیه‌وه ، که‌مێك سه‌رنجبخاته سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌رخستنانه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌کانه‌وه و دواترخستنه‌ڕوی ئاکامه به‌رایه‌کان له‌لایه‌ن کۆمۆسیۆنی باڵاوه وردبێته‌وه ، ئه‌وا بێشك سه‌رده‌می منداڵی بیرده‌که‌وێته‌وه .هه‌رحاڵ ، پێش ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌رچه‌کرداری منداڵانه‌ی لیستی کوردستانی بۆ ئاکامه به‌رایه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌م ، به‌په‌سه‌ندی ده‌زانم له‌سه‌ر به‌رنامه خه‌یاڵاویه‌که‌ی ئه‌و لیسته بۆ چۆنیه‌تی و شێوازی حوکمکردنیان له کوردستاندا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌م :
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئاوه‌زگیرییان هه‌ڵه بو .. !
... ڕاپه‌ڕین له‌ساڵی 1991 دا ڕویدا و له‌گه‌ڵ خۆیدا قۆناخ و هه‌لومه‌رجێکی نوێی بۆ خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌کانی کورد هێنا . ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خۆیان به‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی دا پۆلبه‌ند کرد بو . یه‌کێتی و هه‌واداره‌کانیان له‌باری سایکۆلۆژیه‌وه به‌هێز و سه‌قامگیر بون . ئه‌وه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت ، که یه‌کێتی پێش ڕاپه‌ڕین هێزێکی کارای نێو گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێکۆشان بو ، به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی هێزێکی لاوه‌کی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی تێکۆشان بو ، هه‌روه‌ك چۆن یه‌کێتی جاڕدانه‌وه‌ی شۆڕشی له چیاکانی کوردستانه‌وه ڕاگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی بو که‌له‌تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌وه له‌کاتێکدا پشکی گه‌وره‌ی له هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵکردنی شۆڕشی کوردا هه‌بو ، له‌خه‌یاڵگه‌ی کورددا شوناسی دوژمنی پێدرا بو ، خۆی ڕاگه‌یاند . به‌وپێیه‌ی یه‌کێتی زۆرینه‌ی پێکهاته‌که‌ی له‌نه‌وه‌ی لاو پێك هاتبو ، زۆرترین جه‌نگاوه‌ری له‌خۆیدا کۆکردبویه‌وه وکاریگه‌رترین ده‌ستیان له‌دوژمن ده‌وه‌شاند ، هاوکات قوربانی زۆریشیان پێشکه‌ش ده‌کرد . جگه له‌وه‌ش ، به‌کرده‌وه دژی دوژمنه‌کانی کورد له‌سه‌ر ئاستی کوردستانی گه‌وره ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان ڕێکخست و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوکاری ته‌واوی بزوتنه‌وه‌کانی کوردیان له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا ده‌کرد . له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین تێکۆشه‌رگیانیان به‌خشی . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی ، زۆرینه‌ی پێکهاته‌ی که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان بون . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه که دور بون ، که‌مترین کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دوژمن هه‌بو . هه‌روه‌ك چۆن که‌مترین جه‌نگاوه‌ری جه‌ربه‌زه‌شیان تێدا کۆده‌بویه‌وه . له‌وه‌ش زیاتر ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕی یه‌کێتی نیشتمانی و هه‌مو بزوتنه‌وه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنه‌کانی کوردا ڕاگه‌یاند . له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك که‌سیان بۆ هاوکاری دوژمن له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدا دژ به‌پێشمه‌رگه‌ی پارته سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کرانه قوربانی . به‌کرده‌وه‌ش له‌سه‌رجه‌م شه‌ڕو ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتیدا ترازوی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ند یه‌کێتیدا ده‌بو گه‌رله‌لایه‌ن پارتیه‌وه له‌شکرکێشی دوژمن نه‌کرایه . به‌ڵام وه‌ك هێزێکی ناکارا به‌رده‌وام ترازوی هێزی به له‌شکرکێشی دوژمن ڕاستده‌کرده‌وه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ سنورێکی تاوه‌کو ئێستاش نییه و ئاماده‌یه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ده‌ست بۆ هه‌مو پیرۆزیه‌کانی نیشتمان و نه‌ته‌وه به‌رێت ..له‌ده‌رنجامی ئه‌و تێبینیانه‌و ده‌یانی دیکه‌شه‌وه تاوه‌کو پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ساڵی 1992ز دا ، یه‌کێتی له‌باری سایکۆلۆژیه‌وه خۆی به‌باڵاده‌ست ده‌زانی و به‌شێوه‌یه‌کی لاوازوکه‌م سه‌رنجی ده خسته سه‌ر پارتی . به‌جۆرێك گه‌یشتبوه ئاستی له‌خۆبایی و لوت به‌رزی . هه‌ر لێره‌شه‌وه بو نه‌یتوانی ده‌رکی ئه‌و واقعه نوێیه‌ی کوردستان بکات که ڕاپه‌ڕیهه‌روه‌ك چۆن ئاپۆره‌یه‌ك له‌خه‌ڵکی کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا و به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌و کاته چوبونه نێو به‌ره‌ی دوژمنه‌وه ، پاش ڕاپه‌ڕین هه‌ستیان به‌گوناهده‌کرد ، هاوکات به‌هۆی جۆردرێژخایه‌نی شۆڕشی ن له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا بوی .کورده‌وه که‌م که‌سیان هه‌بو ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌شداری شۆڕسی ئه‌یلولیان نه‌کرد بێت پارت زیره‌کانه دڵی هه‌مو ئه‌وانه‌ی دایه‌وه ته‌نانه‌ت زۆر تاوانباره‌کانیشی به‌کوڕو که‌سی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی داده‌نا . که‌ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌داماڵینی ئه‌وانه له‌گوناهه‌کانیان و خۆبه‌خۆ نۆکه‌رایه‌تیان به‌پێشمه‌رگایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا به‌و جۆره‌ش پارتی بویه میراتگری حزبی به‌عس . له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ریتی په‌لکێشکردنی دوژمن له‌کاتی پێویستدا سیاسه‌تی پارتی له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ترازوی هێزی له‌بارامبه‌ر یه‌کێتی پێکهێنابو .سه‌باره‌ت به‌پارتیش بۆ خۆی هه‌ستی به‌لاوازی باری ده‌رونی هێزه‌که‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی دا ده‌کرد ، به‌ڵام هه‌میشه له‌ڕێگای ئه‌و په‌یوه‌ندیه بێ سنورانه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن و ئه‌و واقعه‌ی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵی کورده‌واری گوزه‌ری ده‌کرد ، هه‌وڵی ده‌دا خۆی له‌به‌رده‌م ئه‌و شه‌رمه ده‌رونیه‌دا بدزێته‌وه . وه‌ك ده‌زانرێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ڕوی ئه‌و لاوازه ده‌رونیه‌وه زۆر به‌ناڕه‌حه‌ت پارتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی قبوڵ کرد . به‌جۆرێك گه‌ر له‌ژێر فشاری نێو ده‌وڵه‌تی و فشاری نێو خۆدا که خۆی له یه‌کێتیدا ده‌بینیه‌وه نه‌بوایه هه‌رگیز به‌وناچاریه‌ش ملی به‌هه‌ڵبژاردان نه‌ده‌دا . یه‌کێتیش به‌هیوابو له‌پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌یه‌کجاری پارتی تێك بشکێنێت و له‌وه‌ڕسی گیزه‌گیز کردنی ڕزگاری بێت ، پاشان به‌وشێوه‌یه که‌ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی سیاسی دابڕێژێت و وڵات به‌ڕێووه به‌رێت . واته به‌هه‌مان پێوه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ژمارده‌یه‌ك بۆ ئه‌و که‌ناڵه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بکات ده‌یخواست پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردان به‌ڕێوه بچێت . به جۆرێك هینده له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاری سلێمانی وهه‌ولێرله‌بردنه‌وه‌ی دڵنیا بو ، هیچ ئه‌ژمارده‌یه‌کی بۆ پارێزگای دهۆك نه‌کردبو ، له‌کاتێکدا له‌سه‌رده‌می شاخیشدا نه‌یتوانیبو ئه‌و بازنه‌یه بشکێنێت . هه‌روك ئاماژه‌م پێدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌پارتی هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی به‌شێکی کوردستانی بۆ خۆی قۆرخ کردبو، یان ڕاستر بڵێم ده‌ستی یه‌کێتی پێڕانه‌گه‌یشت بو. هاو کات له‌گه‌ڵ ئه‌و جومگانه‌ی دیکه‌دا که‌شوێنگه‌ی هه‌وادارانی بون وله هیچ که‌س بێمنه‌ت نه‌ده‌بو . به‌جۆرێك به‌شێکی به‌رچاوی کورد که‌له‌هه‌لومه‌رجێکی زۆر دژوار‌دا به‌دژی گه‌له‌که‌یان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت یه‌کێتی ده‌جه‌نگان و به (جاش ) ناوزه‌ده ده‌کران و زۆرینه‌شیان به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولیان کرد بو ، پارتی باوه‌شی نه‌ك هه‌ربۆکردنه‌وه بگره زۆر له‌تاوانباره‌کانیشیانی کرده کوڕی به‌رزانی و برای سه‌رۆکی پارتی و به‌ناوی به‌شداریکردنیان له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا نۆکه‌رایه‌تیانی بۆ کردنه شۆڕشگێڕێتی و پێشمه‌رگایه‌تی . به‌وه‌ش سه‌رسه‌ختانه کردنیه جه‌ماوه‌ری پارتی . جگه له‌وه‌ش زیاتر پشتی به‌پلانی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ست و به‌مه‌به‌ستی به‌رگری له‌خۆکردن هه‌مو کرده‌یه‌کی به‌ڕه‌وا ده‌بینی . تاکار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ زۆر ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردن برد . ده‌رنجام هه‌ڵبژاردن به پێچه‌وانه‌ی ویستی یه‌کێتی به‌ڕێوه چو ، له‌ئاکامیشدا نه‌ك هه‌ر له گیزه‌گیزی پارتی ڕزگاری نه‌بو بگره بوار بۆ پارتی ڕه‌خسا تاوه‌کو وه‌ك برا گه‌وره هه‌ڵسوکه‌وت بکات .هه‌ڵبه‌ت له ڕێگای ساخته‌کاریه‌وه ڕێگا بۆ پارتی خۆش بو که خۆی به‌براوه بزانێت . به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌خۆشیانه‌وه ده‌یانزانی که بایی ئه‌وجیاوازیه که‌مه ساخته‌یان کردوه و براوه نیین . که‌چی ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌باری ده‌رونیه‌وه کاریگه‌ری کارای له‌سه‌ر هه‌ردوکیان به‌جێ هێشت . به جۆرێك بۆ یه‌که‌م جار یه‌کێتی هه‌ستی کرد که پارتی وه‌ك هێزێکی لاواز له‌به‌رده‌میدا تێکنه‌شکاو خۆی گرت . ئه‌وه‌ش له‌و ڕوانگه‌وه که‌هێزی باڵاده‌ست ئه‌و کاته‌ی خۆی به‌براوه ده‌زانێت که‌هێزی لاوازی به‌رامبه‌ری تێکده‌شکێنێت . واته بردنه‌وه‌ی هێزی باڵاده‌ست له‌تێکشکانی هێزی به‌رامبه‌ریدایه . که‌ئه‌وه‌ش ڕوینه‌دا له‌ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه خۆی به‌دۆڕاو ده‌زانی . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارتی خۆی به‌لاواز له‌به‌رده‌م یه‌کێتیدا ده‌بینیه‌وه . به‌رگری و مانه‌وه‌ی هێزی لاوازیش له خۆیدا سه‌رکه‌وتنه . له‌و ده‌رنجامه‌شه‌وه که ڕویدا پارتی له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه خۆی به‌براوه ده‌زانی و هه‌ر به‌نه‌فه‌سی براوه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و یه‌کێتیدا ده‌کرد .
دوساڵ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ پارتی ، یه‌کسانه به‌دوساڵ ئاماده‌کاری بۆ زۆرانگرتن :
وه‌ك ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌کرده‌وه هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێنا بارته‌قای سیستمی په‌نجا به په‌نجا ، چونکه ئه‌وانه‌ی که‌له ئێستادا وه‌ك ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره ئاماژه‌یان پێده‌که‌ن ، هه‌ر ئه‌وکاته و پاش ماوه‌یه‌ك له گاڵته‌جاڕیێك زیاتر هیچی دیکه نه‌بون ، په‌رله‌مان ئه‌وه بو که له‌ڕوداوه‌کانی پاشکات به‌چاوی خۆمان بینیمان و حکومه‌تیش وه‌زعی له‌و باشتر نه‌بو . به‌هه‌رحاڵ ، سیستمی په‌نجا به‌په‌نجا گیزه وه‌ڕساویه‌که‌ی پارتی بۆ یه‌کێتی کرده هوڕه‌یه‌کی وه‌ڕسکه‌ر و ڕێك وه‌ك ئه‌و کرێکاره خۆی ده‌هاته‌پێش چاو که‌به‌درێژایی ڕۆژ زه‌حمه‌ت بکێشێت و که‌سێکی دیکه بێئه‌ووه‌ی کار بکات به‌زۆر لێی بسێنێت و مه‌منونیشی نه‌بێت . بۆیه هه‌میشه یه‌کێتی مه‌یلی ڕاکێشانی دواکارتی ده‌کرد . به‌تایبه‌ت له‌و ڕوانگه‌وه که‌پێی وابو ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ترازوه‌ی پارتی نه له‌ڕوی ڕه‌وایه‌تیه‌وه ڕه‌وایه و نه‌ڕوی کاراییه‌وه کارایه ، هه‌روه‌ك چۆن به‌شێکی زۆری ده‌نگه به‌ده‌ستهاتوه‌کانی پارتیشی به‌وه ده‌زانی که‌ده‌نگی پاکژ نین و شایسته به‌دادگایی کردنن . بۆیه له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه سه‌قام گیر نه‌بو ، هه‌میشه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له‌سه‌ر پێ بوو .هه‌رچی په‌یوه‌ستیشه به پارتیه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌یه‌کی ئۆخه‌یی بو که‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێکۆشانه سه‌خته‌ی یه‌کێتی به‌و شێوه‌یه ده‌رچوه . له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه نه‌بوایه هه‌رگیز پارتی وێرانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد به‌گژ یه‌کێتیدا بچێت . هه‌رچۆنێك که‌هه‌یه ، پاش ئه‌وه پارتی به‌ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵکه‌وته‌ی کوردستان و چۆنیه‌تی دابه‌شبونی جه‌ماوه‌ری هه‌ردو پارته‌که به‌سه‌ر کوردستاندا و به ده‌ستتێکه‌ڵکردنی بێ‌سنور له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ( ئێران و تورکیا و ئێراق ) دا ، مه‌یلی تێپه‌ڕاندن وخۆڕزگارکردنی له‌و گرێ ده‌رونییه که هه‌میشه هێزه‌که‌ی له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی یه‌کێتی به‌لاوازده‌بینی ، ده‌کرد . له‌و پێناوه‌شدا پاشئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حسابی کورد به‌دژی یه‌کێتی به‌ته‌واوی ، خۆی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانی کورداڕێکخست ، له‌شکرێك له‌خه‌ڵکی برسی وڵاتی کۆکرده‌وه و پڕچه‌کی کردن . پاشئه‌وه‌ی چه‌ندین کێشه‌ی لابه‌لای بۆ یه‌کێتی دروست کردن ڕاسته‌وخۆ خۆشی ده‌ستیکرد به‌گێچه‌ڵ کردن .ماویه‌تی ...
ڕیزدار ، په‌ی ئاگادار بیه‌ی جه دمایین ده‌نگووباس و بابه‌ته‌کا تایبه‌ت به هۆرامان و کوردستانی ، داواکارێنمێ جه هه‌واڵنێروو هه‌وراماننۆی وێت تۆمار که‌ره
نام‌نویسی
نامــــێ:
ئیمه‌یڵ: