که‌مال هه‌ورامی
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سروده سپارتاکۆسیه‌یه که پێویسته منداڵانی گه‌لێك هه‌میشه و نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌وانه‌ی پێش خۆیان بڵێن : ( شانازی به ئێوه‌وه ده‌که‌ین و ده‌شمانه‌وێت به ئێوه بین ) .
شانازی به ئێوه وه ناکه‌م و ناشخوازم به ئێوه بم ... !!
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سروده سپارتاکۆسیه‌یه که پێویسته منداڵانی گه‌لێك هه‌میشه و نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌وانه‌ی پێش خۆیان بڵێن : ( شانازی به ئێوه‌وه ده‌که‌ین و ده‌شمانه‌وێت به ئێوه بین ) . وتنه‌وه‌ی ئه‌م سروده ، زه‌نجیری به‌ستنه‌وه‌ی ڕۆحی تاکه به‌نه‌ته‌وه‌وه ، به‌ناخدا ڕۆچونی ، ئاماژه‌یه بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی هێڵه سوره بڤه‌کانی نیشتمان و نه‌ته‌وه ، به‌جۆرێك که‌س وێرانی ئه‌وه نه‌کات به‌هیچ پاساو و بیانویه‌که‌وه بیانبه‌زێنێت . ئه‌م سروده ، ده‌روازه‌ی هه‌می هاوبه‌ش و ئایدیای هاوبه‌ش ده‌کاته‌وه و خۆشه‌ویستی نیشتمان و نه‌ته‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت . هه‌رچۆنێك که هه‌یه مه‌غزای ئه‌م سروده هه‌ڵگری ده‌یان مه‌دلولی دیکه‌یه ...
به‌ڵام ئه‌رێ جگه‌رگۆشه‌کانی وڵاتی من له ئێستادا پێم ناڵێن ! ئێوه شانازی به‌کێوه ده‌که‌ن و ده‌شخوازن به‌کێ ببن !! ناهه‌قتان ناگرم وێنه‌ی که‌سێك نییه له زه‌ینتاندا وێنا بێته‌وه .. به‌ڵام به ئامانه‌ته‌وه پێتان ده‌ڵێم باپیرانی ئێوه مێژویێکی دێرینه‌یان له‌ناوچه‌که‌دا هه‌بوه ، به‌جۆرێك له‌نێو کولتوری میللی‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت که له‌سه‌رده‌می خۆیدا داهێنه‌ر بون . پیشه ده‌ستییه‌کانیان ساخیده‌که‌نه‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا خودێتی تاکی کوردی له‌پانتایی ژیاندا ئاماده‌یی هه‌بوه . نوسراوه دێرینه‌کانیش ده‌یخه‌نه‌ڕوو له‌ساتی خۆیدا که‌سانی هوشیارمان هه‌ن ، که‌له‌توانایدا هه‌بوه له‌دنیادا ڕیکۆردی یه‌که‌م تۆمار بکه‌ن . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کێ هه‌یه له توخمی مێی ڕه‌گه‌زی مرۆڤدا بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده وێنه‌ی ( مه‌ستوره خانمی ئه‌رده‌ڵان ) م وه‌ك مێژونوس نیشان بدات !! ئێمه خاوه‌نی ده‌یان تێکۆشه‌ری جه‌ربه‌زه بوین که‌ڕوبه‌ڕوی دوژمن تاوه‌کو دواهه‌ناسه ده‌جه‌نگان و له‌به‌رده‌م نوێترین ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌شکه‌نجه‌داندا له‌نێو زیندانه‌کانی دوژمن‌دا ( ئاخێکیان ) نه‌ده‌کرد ، به‌وه‌ش به‌رگریان له‌مافی ئێوه ده‌کرد و به‌زینییان نه‌ده‌ناسی !!
به‌ڵام ئه‌فسوس منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌یڵێمه‌وه ، هه‌رگیز شانازی به‌مانه‌وه ناکه‌م که‌له‌ئه‌وان بوم و ناشمه‌وێت به ئه‌وان بم . که نیشتمانیان هینده‌ی جانتاکانی ده‌ستیان ته‌سک کردۆته‌وه ، نه‌ته‌وه‌یان له خۆیاندا بچوک کردۆته‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن مێژوشیان له‌ته‌مه‌نی خۆیاندا کورت کردۆته‌وه ..
هه‌یهات ! ئه‌مانه له‌هه‌زاره‌ی سێ دا نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نامۆن ، بگره له‌دنیاشدا نامۆن .. ئاخر چ ئاوه‌ز و ژیریێك په‌سه‌ندی ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر نه‌خێرێکی کوڕ و کچێکی لاو که‌ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته ئاستێك مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ، که‌چی وێرانی ئه‌وه بکه‌یت قوتی ژیانی پیاوێکی به‌ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوی هه‌شتا و سێ ساڵه ببڕیت ! وه‌ك له‌ناوچه‌ی پشده‌ر و بتوێن له‌شاشه‌ی میدیاکانه‌وه بینیمان و بیستمان!!
به‌ڕاستی مایه‌یی شه‌رم و ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانییه کاتێك ده‌بینم له‌شاره‌دێیکی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژیم بۆ به‌ساڵاچوه‌کانی له‌و جۆرانه خه‌ڵوه‌تخانه‌یان به‌هه‌مو پێداویسته‌کانیانه‌وه ( که هه‌ر له‌ته‌لاری شاهانه ده‌چێت )ئاماده‌کردوه ، بۆ خزمه‌تکردنیشیان چه‌ندین کارمه‌ندیان دامه‌زراندوه به‌جۆرێك موچه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان له‌ده‌وروبه‌ری 3500 دۆلار دایه ، ته‌نانه‌ت بۆ هیچ که‌سێك نییه قسه‌ی به‌رزیان له‌گه‌ڵدا بکات نه‌کا پێی نیگه‌ران بن . بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ش نه حزب و نه حکومه‌ت منه‌ت ده‌که‌ن و نه‌جێگای سه‌رنجی هاوڵاتیانیشه ، بگره وه‌ك مافێکی به‌ساڵاچوان و ئه‌رکێکی حکومه‌ت ته‌ماشای ده‌که‌ن . به‌ڵام هه‌یهات ! ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئێمه‌دا تێده‌په‌ڕێت حزب و حکومه‌ت به‌رمه‌بنای تۆڵه‌گه‌رایی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان جوڵه ده‌که‌ن ، تاوه‌کو کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی تۆڵه له‌که‌مئه‌ندام به‌ساڵاچوانیش بکه‌نه‌وه وه‌ك که بینیمان .
ئه‌رێ خزمینه ده‌زانن هه‌مو هاوڵاتیه‌کی که‌مئه‌ندام له‌م وڵاته‌ی منی تێدا ده‌ژیم جگه له‌وه‌ی هه‌مو هۆکارێکی خزمه‌تکردنی بۆ فه‌راهه‌م کراوه ته‌نانه‌ت کارمه‌ندێکیشی بۆ ته‌رخانکراوه تاوه‌کو ئاگاداری بکات و هاوڕایی بێت نه‌کا بێتاقه‌تی بکات ! به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌حزب نادات حکومه‌ت تۆڵه‌ی لێده‌کاته‌وه و موچه په‌نجا دۆلاریه‌که‌ی ده‌بڕێت !! به‌ڕاستی کرده‌یه‌کی شه‌رمئاوه‌ر و تاوانه !!




