|
 ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنفراسی ڕوناکبیری (ژیوا ) تێکڕای ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
له دوره وڵاته‌وه سڵاوی زانست و هونه‌رتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و سه‌رکه‌وتنی زیاترتان به ئاوات ده‌خوازین . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌م نامه‌یه پشتگیری به‌کرده‌وه‌ی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یێنین و کاره‌که‌تان به‌رز ده‌نرخێنین .
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنفراسی ڕوناکبیری (ژیوا ) تێکڕای ئاماده‌بوانی به‌ڕێز له دوره وڵاته‌وه سڵاوی زانست و هونه‌رتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و سه‌رکه‌وتنی زیاترتان به ئاوات ده‌خوازین . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌م نامه‌یه پشتگیری به‌کرده‌وه‌ی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یێنین و کاره‌که‌تان به‌رز ده‌نرخێنین . هاوکات سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ژیانی هه‌ورامان له‌ڕابردو و ئێستادا وه‌ك پرسێکی مه‌عریفی ، به‌جۆرێك کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌گشتی و خه‌ڵکی هه‌ورامان به‌تایبه‌ت لێی به‌هره‌مه‌ند بێت ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ ده‌هێنینه‌وه نێو یاده‌وه‌ری به‌ڕێزتان . ئازیزان : وه‌ك زانراوه هه‌ر مرۆڤێك له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا کاتێك ده‌توانێت گوزارشت له‌بونی خوی بکات ، که گومانێکی فه‌لسه‌فی و ئه‌زمونێکی زانستی له‌سه‌لماندنیدا پشتگیری بکات . هه‌ر بۆیه یه‌که‌م میتۆدی گوزارشت له خۆ کردن ، قسه‌کردن له گومانی بون بوه . له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌ره‌تای هه‌مو هه‌وڵه‌کانی مرۆڤیش له خودی خۆیدا ململانێی دیالێکتیکی له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ و سروشت بو . مرۆڤ و بونه کۆمه‌ڵایه‌تیه ـ سیاسیه‌که‌ی له‌م دیدگایه‌وه وه‌ك بونێکی ناکامڵ و پرۆژه‌یه‌کی به‌که‌ماڵ گه‌یشت و به‌رپرسیار کراوه‌ته‌وه له بونی خۆی. که‌واته به‌رپرسیارێتی مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی به‌رپرسیاریتێکی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئه‌ستۆیدا بێت ، به‌ر پرسیارێتیێکی مه‌عریفی وه‌ك ئه‌نگێزه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له‌بونیدا گه‌شه‌ی کردوه . لێره‌وه هه‌مو بنه‌مایه‌کی زانستی ـ مه‌عریفی ، ده‌رنجامی ویستی مرۆڤه بۆ به‌که‌ماڵگه‌یشتن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره ناکۆتاکانی بون و ژیان . مه‌به‌ستمانه بڵێن به‌ر له‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێکی به‌بنبه‌ست گه‌یشت و بێ وه‌ڵام به‌ژیاندا گوزه‌ر بکات ، به‌ر له‌وه‌ی به‌ئایدیا و مانا پڕبکرێته‌وه به ئه‌زمونی پرسیاردا گوزه‌ر ده‌کات و ده‌شبێته به‌شێك له‌وه‌ڵام . واته مرۆڤ وه‌ك ده‌رکه‌وته‌یه‌کی به‌ر پرسیار له‌سه‌ر ئاستی ئاسۆی هزر و له جوگرافیای ئه‌و وه‌ڵامانه‌دا خۆی ده‌کاته به‌شێك له حه‌تمیه‌تی بون به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌ی . به‌ڕێزان : له‌مه‌غزای ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه‌شدا ، ڕوناکبیر وه‌ك ڕاستییه‌کی حه‌شا هه‌ڵنه‌گر له‌به‌رده‌م ترۆپکی به‌رپرسیارێتی مرۆیی‌دا ڕاده‌گیرێت . له‌و پێناوه‌شدا به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌رز ڕاگرتنی پێویسته ئاماده‌ی هه‌مو قوربانیدانێك بێت . هه‌رلێره‌شه‌وه‌یه مرۆڤی ڕوناکبیر له‌دیدگایی که‌سانی ئاسایی‌دا نا ئاسایی ده‌کرێته‌وه . چونکه له‌سه‌ر هه‌مو دیارده نامۆکان پرسیاری جددی هه‌یه ،له‌وه‌ڵامه‌کانیشیاندا وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا هه‌ست به‌بونی خۆی ده‌کات ، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به بیر و هزر به‌بێ شه‌رم تێده‌کۆشێت وبه وزه‌ی هۆش ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر دیوه نه‌دیوه‌کانی ناهه‌مواریه‌کان و ده‌یانخاته ڕوو . واته که‌سایه‌تی ڕوناکبیر به‌رمه‌بنای ئازادی و ئازایه‌تی و هۆشیاری و هه‌ڵوێسته‌کانی بونیاد ده‌نرێت . ئێوه‌ش که ئه‌و ئه‌رکه‌تان له ئه‌ستۆی خۆتان ناوه و به‌هیوان له‌ڕێگای مه‌عریفه‌وه به‌تایبه‌ت خزمه‌ت به هه‌ورامان پێشکه‌ش بکه‌ن ، وه‌ك ده‌زانن هه‌ورامان به‌خاك و خه‌ڵکیه‌وه هه‌زاران پرسیاری وه‌ڵام نه‌دراوه‌ی که‌ڵه‌که کراوی لێکه‌وتۆته‌وه . هیوا خوازین وه‌ڵامه‌کانیان لای ئێوه بێت و بێ هیچ شه‌رمێك بیانخه‌نه‌ڕوو ، له‌سه‌ر هه‌مو گرفته‌کان بوه‌ستن و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ڕوناکبیرانه‌تان ده‌ر بڕن . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه ئێمه بڕوامان وایه گه‌ر هه‌رکه‌سێك چاو پۆشی به هه‌ر پاساوێکه‌وه له‌و گرفته که‌ڵه‌که بوانه بکات با خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌می چاپه‌مه‌نیش بێت مرۆڤی ڕوناکبیر نییه . دۆستانی زانست و شه‌یدایانی هزر وه‌ك ده‌شزانن هه‌ورامان هه‌میشه مه‌به‌ستی بوه ، ئه‌زمون به‌قۆناخی هزراندندا تێپه‌ڕێنێت و ببێته به‌شێك له‌و پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌یی که‌له‌لای فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی نیتشه خراوه‌ته ڕو : ( که‌ئایا چۆن پراکتیك بکرێته ئایدیا ؟! ) به‌مانا ئایا چجۆره ژیانێك شایسته به ئه‌زمون کردنه و هزر چۆن ده‌توانێت ئه‌و هونه‌ره ژیانییه په‌یپی به‌رێت ، که خۆی بکاته‌وه به‌مانا. مه‌به‌ستمانه بڵێین ئایا له هه‌وراماندا فێرگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی پرسه فه‌لسه‌فیه‌کانی هه‌ورامانیه‌کانه‌وه ، ئه‌رکی خۆی وه‌ك فێرگه‌یه‌کی ئه‌کادیمی جێبه‌جێ بکات ! گه‌ر له‌مێژودا ته‌ماشا بکه‌ین ئه‌وا پێده‌چێت ده‌رگاکانی ئاته‌شگای زه‌رده‌شت بکه‌ینه‌وه و بپرسین ، ئایا زه‌رده‌ست وه‌ک مرۆڤێك هه‌ورامان به‌رهه‌می هێناوه ، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه . که‌واته ئه‌وه‌ی له ( شوێنکات ) دا ڕوی داوه ، وه‌ڵامێکه بۆ پرسه فه‌لسه‌فیه‌که‌ی پرۆفیسۆر که‌مال موحه‌مه‌د : ( که فۆرم پێش ناوه‌رۆك ده‌که‌وێت و له گه‌وهه‌ریشدا هه‌میشه تارماییه‌ك له ماده گوزارشت له خۆی ده‌کات ) له‌م دیدگایه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ورامان بۆته خاوه‌نی ، گه‌وهه‌رێکه وه‌ڵامی بۆ گومانه‌کانی مرۆڤ هه‌یه‌و ده‌خوازێت وه‌ك زانستگه‌یه‌ك بۆ ژیان خۆی وێنا بکاته‌وه . هه‌ر لێره‌وه ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به ئه‌رکی خۆتانی ده‌زانن قسه‌کردن و بانگه‌شه‌کردنی دیوه نادیاره‌کانی ژیان نییه تاله‌پێناویدا بکه‌ونه جه‌نگێکی مه‌عریفیه‌وه ، هینده‌ی ساخکردنه‌وه و به‌یاد هێنانه‌نه‌وه‌ی کۆی ئه‌زمونی ڕابردوه وه‌ك به‌شێك له‌هزر و پراکتیک ئاماده‌یی هه‌یه له مرۆڤدا ، به‌مانا ئه‌فلاتونیه‌که‌ی . که‌واته ئه‌وه‌ی پێویسته له‌کۆی دنیای هزردا قسه‌کردنه له‌سه‌ر مانا دیاره‌کانی نێو ژیان گه‌رنا گوزارشتکردن له ژیان وه‌ك تارمایێکی نادیار هه‌مان چاوه‌ڕوانی کاراکته‌ری ( کاف ) که‌له ڕۆمانی ( دادگایی ) کافکادا ، بونی هه‌یه . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه گه‌ر ئه‌رکی ڕوناکبیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ورامان ، قسه‌کردن و شرۆڤه‌کردنی مه‌عریفه به‌مه‌به‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه بێت ، ئه‌وا ئه‌رکی به‌ڕێزتان و ته‌واوی ڕوناکابیران له هه‌وراماندا هزراندنی ژیانی ئه‌زمونکراوی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌ورامانیه‌کانه که به باشترین شێوه پراکتیزه کراوه‌ته‌وه و له فه‌رهه‌نگدا جێی خۆش کردوه . ئه‌مه‌ش فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی هیند ( کریشنا مۆرتی ) وه‌ك گه‌یشتن به‌هه‌قیقه‌ت له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت . جێگای سه‌رنجه له‌کاتێکدا کریشنای فه‌یله‌سوف ، له‌ده‌رنجامی بیرمه‌ندی خۆیه‌وه به‌و ڕاستیه گه‌یشتوه و بانگه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌مه‌به‌ستی ئه‌زمونکردنی ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ده‌کات ، ئه‌وا له هه‌وراماندا زۆر له مێژه له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ ئه‌و شێوه ژیانه‌یان ئه‌زمون کردوه . بۆیه جارێکی دیکه وه‌بیر هه‌موانی ده‌هێنینه‌وه که پێویسته له‌و باره‌وه ڕوناکبیرانی هه‌ورامان ده‌رکی ئه‌و ڕاستیه بکه‌ن و له‌و ئاسته‌دا کاری مه‌عریفی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان وه‌ك فێرگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی تایبه‌ت به‌خۆی ، بکه‌ن . گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه با مه‌به‌ستی چاکه‌ش له پشته‌وه‌ی کاره‌کاندا بێت به گران و زیان له‌سه‌ر ئه‌و خه‌زێنه مه‌عریفیه ده‌وه‌ستێت . به‌ڕێزان و ئازیزانی ئێمه : وه‌ك ده‌زانن به‌شێکی دیکه‌ی ژیانی هه‌ورامانییه‌کان له‌وێدا خۆی وێنا ده‌کاته‌وه ، که توانیویه‌تی به‌چاکترین شێوه گوزارشت له خودێتی خۆی بکات ، تاوه‌کو ئاستی به‌ستاتیککردنه‌وه‌ی مرۆڤ و سروشت کاریگه‌ری جێبهێڵێت . له‌و دیدگایه‌شه‌وه له‌میژودا ، که‌سانی شاعر و هونه‌رمه‌ندی له‌بواره جیاجیاکاندا به‌مه‌به‌ستی فراوانکردنی مه‌وداکانی خه‌یاڵ و گفتوگۆیه‌کی نه پساوه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ کاته بێده‌نگه‌کانی خۆیدا ، به‌رهه‌مهێناوه . که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌تێکه‌ڵکردنی دنیای هزر و دنیایی ئه‌ده‌ب . واته هه‌ورامان گه‌ر له ئه‌زموندا وه‌ك خوێندنگه‌یه‌کی هزری خۆی ئه‌دا کردبێت ، ئه‌وا له فه‌نتازیاشدا خۆی ووه‌ك دێره شعریه‌کانی سه‌یدی و بێسارانی و مه‌وله‌وی و هتد .. ته‌ماشا کردوه . ئه‌مه‌ش وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسه فه‌لسه‌فییه‌یه که‌با ژیان گرفته‌کانی چاره‌سه‌رکراو بن ئه‌وا هه‌میشه به‌شێك له خودێتی مرۆڤ وه‌ك بونێکی شعریی خۆی نه‌خش ده‌کات . له‌گه‌ڵ پشتگیریکردنمان وه‌ك به‌شێك له هه‌ورامانیه‌کانی تاراوگه ، پێمان باشه پشتگیری و ده‌ستخۆشی کردنمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی هزر دۆست دوباره بکه‌ینه‌وه ، بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌کی به‌به‌های له‌م شێوه‌یه که‌دڵنیاین ئێوه‌ش له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی مه‌عریفیه‌وه بۆ هه‌ورامان هه‌ڵده‌ستن به‌م کاره به‌نرخه . ده‌سته‌ی پشتیوانی ڕوناکبیرانی تاراوگه بۆ کۆنفرانسی ڕوناکبیری ( ژیوا ).
 |