|
Posted
by admin |
|
Added in |
|
29/06/2008 |
|
به‌یاننامه |
|
|
به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی هۆرامان
ناوچه‌ی هۆرامان وه‌کوو قه‌ڵایه‌کی به‌هێز، نه‌ک ته‌نها
مێژووی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکه فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌که‌شی
پاراستووه. هه‌مووکاتێک ڕۆڵی مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتمانی
بینیوه‌و ، توانیوویه‌تی کولتووری ڕه‌سه‌نی
میلله‌ته‌که‌مان له نه‌مان ڕزگاربکات. زمان و ئه‌ده‌بی
هۆرامی ، که کۆنترین شێوه‌ی نووسینی کوردیه، لێ مه‌خابن
وابۆماوه‌ی سه‌دساڵێک ده‌چێت ، به‌ته‌واوی له‌بیرکراوه.
هه‌ربۆیه ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و رۆشنبیری
هۆرامان ، به‌هێزکردن و ڕزگارکردنی ئه‌م قه‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی
کولتووری کوردی ، به‌ئه‌رکێکی پیرۆزی سه‌رشانی خۆمانی
ده‌زانین .
ئێمه وه‌کوو ( ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان) له‌ڕێگای
ئه‌م ئامانجانه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین که خزمه‌تی
گه‌له‌که‌مان بکه‌ین :
• ئه‌م زمانه چیتر نه‌خرێته په‌راوێزه‌وه‌و پشتگوێ
نه‌خرێت . هه‌وڵ ده‌ده‌ین دیسانه‌وه زمانی هۆرامی ،
بکرێته‌وه به زمانی ئه‌ده‌ب و نووسینی فه‌رمی ناوچه‌ی
هۆرامان .
• پارێزگاریکردن و پاراستنی هه‌موو ده‌قێکی مێژوویی و
ئه‌ده‌بی ، که به‌زمانی هۆرامی نووسراوه.
• ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌وڵ ده‌دات ، زمان و ئه‌ده‌بی هۆرامی
به‌ره‌وپێش به‌رێت و، گیانێکی نوێ به ده‌قه کۆنه‌کان
بداته‌وه ،که‌به هۆرامی نووسراون.
• ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌وڵ ده‌دات ، که‌هه‌موو نووسه‌رانی
هۆرامان چ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان یان له‌ده‌ره‌وه ، به‌بێ
گوێ دانه بیروبۆچوونی ئایدۆلۆژی و ئایینیان ، له‌م
ڕێکخراوه‌دا کۆبکاته‌وه.
• ئه‌م ده‌سته‌یه ،هه‌مووکاتێک داکۆکی له مافه‌ڕه‌واکانی
خه‌ڵکی ناوچه‌ی هۆرامان ده‌کات و به‌رگری له‌کێشه
هه‌مه‌جۆره‌کانیان ده‌کات .
• گۆڤارێکی مانگانه به‌ناوی ( هۆرامان) به زمانی هۆرامی
ده‌ربکات ، که گۆڤارێکی گشتی بێت.
• ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌وڵ ده‌دات ، له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه
پیشه‌یه‌کانی تر، له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان دا ،
به‌شداری خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بکات.
• ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌مووکاتێک به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ
، ژنان ، منداڵان ده‌کات . هه‌رده‌م دژی گه‌نده‌ڵی و
نابه‌رابه‌ری و کاری نامرۆڤانه ب‌وه‌ستێته‌وه.
هه‌ربۆیه داواکارین له‌گشت نووسه‌ران و رۆشنبیرانی
هۆرامان ، که یارمه‌تیمان بده‌ن و به‌شداری ئه‌م
پرۆژه‌یه بکه‌ن .
26/06/2008
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان
|
|
|
|