
سۆران خدری
کێشه‌ی که‌رکوک و رۆڵی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌رانبه‌ر به‌و
کێسه‌یه؟....
له سیاسه‌تی تازه‌ی عێراقی فیدراڵ؛ کێشه‌ی که‌رکوک بووه
به یه‌کێک له کێشه گرنگه سیاسی یه‌کان له عیراقدا.
وه هه‌تاکو ئێستا به شێوه‌یه‌کی یاسایی یا سیاسی
دیپلۆماسی چاره‌سه‌رێکی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌ویش
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند فاکتۆرێک؛ که هه‌ندێکیان
نێوده‌وڵه‌تین؛ وه هه‌روه‌هاش هه‌ندێکیان هه‌ڵه‌ی سیاسی
سه‌رکردایه‌تی کورد بۆ خۆیه‌تی.
وه‌کو ده‌زانین وڵاتانی دراوسێ هه‌موو کات له پلاندا بوون
بۆ سه‌رکوب کردنی گه‌لی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی
کوردستان؛ وه هه‌موویان به یه‌که‌وه کاریان کردوه که
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه له به‌رده‌م کێشه‌ی کورد
قووڵترکه‌نه‌وه‌و؛ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت نه‌هێلن کێشه‌ی
کورد چاره‌سه‌ر بکرێت. تورکیا و ئیران له سیاسه‌تی نێو
عێراقدا رۆڵێکی به‌رچاویان بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی
که‌رکووک دوابخرێت؛ وه هه‌موو جار گوشاریان خستوه‌ته
سه‌ر هاوپه‌یمانان که جێ به جێ کردنی ماده‌ی 140 دوا
بخرێت. پیلانی دوژمن هه‌موو کات چاوه‌ری بکرێت؛ چوونکه
دوژمنه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌یه‌وێت؛ به‌ڵام ئه‌ی ئایا
نابێت سه‌رکردایه‌تی کورد خۆی حازر کات بۆ به‌رنگار
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره پیلانه‌دا که دوژمن دروستی
ده‌کات.
سه‌رکردایه‌تی کورد که‌م ته‌رخه‌می یه‌کی زۆری کرد
به‌رانبه‌ر به کێشه‌ی که‌رکووک هه‌ر له بیدایه‌ته‌وه؛
به هه‌ندێ به‌ڵێنی هاوپه‌یمانان باوه‌ریان کرد که کێشه‌ی
کورد دروست ده‌بێت به‌ڵام کورد ده‌بێت چاوه‌روان بێت.
گه‌وهره‌ترین هه‌ڵه‌ی کورد ئه‌وه بوو که درۆیان کرد
له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له باشووری کوردستان؛ وه‌هه‌رجار که
پرسیارێکیان لێ ده‌کرا سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه ده‌یان
گووت؛ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی داوا که کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر
ده‌کرێت. به‌ڵام وا ده‌چێت که به‌ڵێنه‌که‌ی ئه‌مریکا
هه‌مان به‌ڵێنی نایاسی یه که حاکمی نیزامی به‌ریتانیا
له نێوان ساڵانی 1919-1923 به خه‌ڵکی دا له باشوری
کوردستان؛ سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تاپۆی
عه‌سمانییه‌کان و گۆرینی به یاسایه‌کی تازه( حاکمی
نیزامی گووتی: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێ پشتگیریمان کات بۆ گۆرینی
یاسای تاپۆ ئه‌وا هه‌موو که‌سێک مافی خۆی
وه‌رده‌گرێته‌وه؛ وه زه‌ویو زاره‌کان به شێوه‌یه‌کی
یه‌کسانی دابه‌ش ده‌کرێنو مافی هه‌موو که‌سێک ده‌پارێزێت.
دوای گۆرانی یاسای تاپۆ ته‌نها فئۆداڵه‌کان بوونه‌وه به
خاوه‌ن زه‌ویو زار؛ بۆیه خه‌ڵکی دژ به‌وه راوه‌ستا.
حاکمی نیزامی به‌ریتانیا: گووتی ئێمه مه‌به‌ستمان له‌وه
ئه‌وه بووه که مافی ئه‌و که‌سانه ده‌پارێزرێت که
پێشتر مافیان بووه؛ نه‌وه‌ک هی ئه‌و که‌سانه‌ی که مافیان
نه‌بووه) ( سه‌رچاوه......ئاغا‌و شێخ و
ده‌ڵه‌ت.....مارتین ڤان برونه‌سن). ئێستاش به‌ڵێنه‌که‌ی
ئه‌مریکا هه‌ر له‌وه ده‌چێت؛ ماده‌ی 140 ده‌یه‌وێت به‌و
شێوه‌یه جێ به جێ بکات که مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه
بپارێزێت که پێشتر حوکمی که‌رکوکیانکردوه؛ نه‌وه‌ک
ئه‌وه‌ی که مافی یاسایی کورد بپارێێت؛ وه که‌رکووک
بگه‌رێنێته‌وه بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. وه
هه‌روه‌ها ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ی که له‌لایان ئه‌مریکاوه
به‌سه‌رکردایه‌تی کورد دراوه هیچ مسداقی یه‌تێکی نی یه؛
چونکه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی واژۆ نه‌کراوه که وه‌کوو
په‌یمانێکی ستراتیژی سیاسی سه‌یر بکرێت. ئه‌مریکاو
حکومه‌تی عراقی؛ ده‌ستوری عێراقی پێشێل ده‌که‌ن که
له‌لایان زۆربینه‌ی خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی بۆ دراوه؛ که
ماده‌ی 140 به‌شێکه له‌و ده‌ستوره؛چۆن ده‌بێت
سه‌رکردایه‌تی کورد پشت به هه‌ندێ قسه ببه‌ستێت که هیچ
مسداقی یه‌تێکی یاسایی نی یه.
ماده‌ی 140 پێش ئه‌وه له‌لایان دوژمنه‌وه پێشێل بکرێت؛
له‌لایان سه‌رکردایه‌تی کورد خۆیه‌وه پێشلکرا؛ ئه‌وێش به
رێگه‌دان به هه‌ندێ شێوازی که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
که‌رکووک؛ وه‌کوو راپۆرته‌که‌ی کرۆکر، دیمۆسترا؛ وه له
هه‌مووی گرنگتر ؛ دابه‌شکردنه نایاسایی یه‌که‌ی سه‌رۆک
کۆمار به‌رێز مام جه‌لال. که هه‌ر ئه‌وه بوو که
زه‌مینه‌ی بۆ عه‌ره‌به فاشیسته‌کان دروست کرد که کوده‌تا
بکه‌ن؛ هیچ مسداقی یه‌تێک دانه‌نێن بوو ماده‌ی 140. کاتێک
که سه‌رۆک کۆمار رێز له یاسا نه‌گرێت؛ وه به مایلی خۆی
بریار بات له‌سه‌ر یاسایه‌ک که ماده‌یه‌که له ده‌ستوری
گشتی؛ بێ گۆمان دوژمنیش سوود له‌وه وه‌رده‌گرێت؛ وه
ده‌توانێت بڵێت که پارله‌مان ده‌سته‌ڵاتی له‌سه‌رۆک کۆمار
یاسایی تره چوونکه هه‌ڵبژێراوی گه‌لن. چونکه له هه‌موو
وڵاتێکی دیمۆکراسی پارله‌مان شه‌رعی یه‌تی له هه‌موو دام‌و
ده‌زگاکانی تری حکومه‌ت زۆرتره. وه هه‌ر وه‌ها
سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت ئاگادار بێت؛ به پێی پرنسیپڵی
ده‌موکراسی هه‌ر ماده‌یه‌ک کاتێک شه‌رعییه‌ت په‌یدا
ده‌کات؛ وه ده‌بێت به ده‌ستورو یاسا کاتێک که
پارله‌مان؛ موافقه‌تی له‌سه‌ر کرد؛ بغه‌یر له‌وه له
سیسته‌می دیموکراسیدا؛ پێش ئه‌وه هه‌ر پێشنیارێک یا
ماده‌یه‌ک ده‌توانرێت له‌لایان په‌رلامه‌نه‌وه هه‌ڵ
بوه‌شێنترێته‌وه.
هه‌موو جار ئه‌م هه‌ڵانه دووباره ده‌کرێنه‌وه؛ له‌لایان
سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه؛ وه زۆر رخنه‌شیان لێ ده‌گیرێت،
به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌و
رخنانه به‌رچاو ناگرێت که له لایان کۆمه‌ڵگای کوردی
یه‌وه لێی ده‌کرێن. به‌ڵام کاتێک که دۆزێکی ئاوا
ناله‌باریان بۆ دێته پێشه‌وه ( له‌به‌ر سیاسه‌ته
هه‌ڵه‌کانیان) له رێگه‌ی میدیاکانیانه‌وه هه‌ڵ ده‌ستن بۆ
ووتنی شعار که هه‌ستی خه‌ڵکی کورد بجووڵێنن که
پشتگیری‌یان لێ بکات. ئه‌مه‌ش بێ گومان هه‌ڵه‌یه که
سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌یکات. سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت
راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ میلله‌تدا، وه هه‌موو جار خه‌ڵکی
ئاگادار که‌نه‌وه له به‌ره‌و پێش چوونی سیاسه‌ته‌کانیان.
بۆ نموونه: له‌م رۆژانه‌دا زاگرۆس تی ڤی، وه کاناڵه‌کانی
که‌ی کوردی، به‌رنامه‌یه‌کیان بڵاو ده‌کرده‌وه له‌سه‌ر
کێشه‌ی که‌رکوک؛ که پێش رووخانی سه‌دام کرابوو له
تاراوگه. ئه‌ویش ئه‌وه بوو که عه‌ره‌به فاشیسته‌کان
که هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون وه په‌نابه‌ربوون؛
داکۆکی یان ده‌کرد له سه‌ر سیاسه‌ته‌که‌ی سه‌دام؛ به
شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی
کورد ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی له میلله‌ته‌کایان شارده‌وه؛
چوونکه بروایان زۆر به دوژمنه‌کایان بوو تاوه‌کوو به
گه‌له‌که‌یان.
بۆ به‌رگیری له‌م کوده‌تایه پوێسته کورد کارته‌کانی خۆی
وه‌کار بهێنێت؛ له‌وانه لاواز کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی
مه‌رکه‌زی، له هه‌موو روانگه‌یه‌که‌وه. 2- سه‌رۆک کۆمار
پێوه‌سته راگه‌یینێت که له‌سه‌ر کار لا ده‌چیت و
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کوردستان.3- وه‌زیره‌کان بکشێنه‌وه
به‌یه‌کجاری. که ببێته هۆی دروست کردنی قه‌رانێکی سیاسی
له عێراقدا که عه‌ره‌به فاشیسته‌کان، خۆیان مه‌جبوور بن
بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ماده‌ی 24ی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان. ده‌ست که‌ن به دروست کردنی
ئاژاوه له ناو عه‌ره‌به‌کاندا بۆ لاواز کردنیان؛
په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ لایانه‌کان له عێراقدا
په‌یوه‌ندی یه‌کی ستراتیژی بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌له‌که‌یان، نا بێت په‌یوه‌ندی یه‌کی درێژخایه‌نیان
هه‌بێت له گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک، که دژ به به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانیانه. 4- هه‌ر له ئێسته‌وه بانگه‌واز که‌ن بۆ
یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان؛
که گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه گرێ به‌ن به کێسه‌ی
که‌رکوکه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ میلله‌ت
راستگۆ نه‌بێت ئه‌ا هه‌م که‌رکوک له ده‌ست ده‌دا هه‌م
میلله‌ت، وه ده‌بێت. زۆر جار ده‌بیسین که
سیاسه‌تمه‌دارانی کورد جه‌خت له شێوازی دیموکراسی ده‌ده‌ن
وه ده‌ڵێن که کێشه‌ی که‌رکوک ده‌بێت به شێوازێکی
ده‌موکراسی وه له رێگه‌ی دیپلۆماسی یه‌وه چاره‌سه‌ر
بکرێت. به‌ڵێ راسته؟ به‌ڵام دیپلۆماسی ئه‌وه نی یه که
تۆ ده‌ست له هه‌موو مافه ره‌واکانی خۆت هه‌ڵبگرێت؛ وه
به‌رانبه‌ره‌که‌ت حازر نه‌بێت پاشگه‌زی بکات له هیچ
ویستێکی خۆی. راوێژکاری تایبه‌تی تۆنی بله‌یر له
به‌رنامه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونی بی بی سی گووتی: (
دیپلۆماسییه‌ت هیچ کات ئیش ناکات، ئه‌گه‌ر بێت و هێزێکی
نیزامی سیاسی له پشتیه‌وه نه‌بێت). بۆیه ئه‌و دیپلۆماسی
یه‌ی که ئه‌وان باسی له‌سه‌ر ده‌که‌ن؛ ده‌بوایه
هاوپه‌یمانان؛ خۆیان بۆ کێشه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان
به‌کاریان بهێنایه. به‌ڵام دیاره دیپلۆماسی یه‌ت له
هه‌موو شوێنێکدا وه‌ڵامگۆ نابێت، ده‌بێیت هێزت هه‌بێت که
به‌رانبه‌ر پرنسپڵه‌کانی دیپلۆماسی یه‌ت قه‌بووڵ کات.
ئه‌م نوسراوه‌ی خواره‌وه له 27/9/2007 بڵاو کرده‌وه
سه‌باره‌ت به ماده‌ی 140: تکایه بیخوێنه‌ره‌وه بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی نوسراوه‌که‌ی سه‌ره‌وه.
سه‌رکردایه‌ت کورد گه‌ر وریا نه‌بێت شکستێکی گه‌وره‌ی
دیکه‌مان له پێشه: کوورته باسێک له‌سه‌ر شکسته‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی کورد.
سۆران خدری:
به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌نگلۆ-ئه‌مریکاو جیوپۆلۆتیکی ناوچه‌که‌و؛ وه گوشاری
وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی وا
ده‌کات که بۆ ئه‌م جاره‌ش شۆرشی گه‌لی کوردستان له
باشووری کوردستان ببێته قوربانی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر که‌م
ته‌رخه‌می و نه گرتنه به‌ری رێگای( ستراتیژی
نه‌ته‌وه‌یی) پێویست له لایان سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه
له باشووری کوردستان.
گه‌لی کورد له هه‌موو راپه‌رینه‌کانیدا بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی مافه‌کانی رووبه‌رووی هه‌زاران شێوازی
سه‌رکوتکه‌رانه کراوه‌ته‌وه له لایان وڵاتانی
داگیرکه‌ری کوردستانه‌وه. وه ئه‌و وڵاتانه به هه‌ر
نرخێک بووبێت حازر بوون که له گه‌ڵ یه‌کتردا رێک که‌ون
بۆ چه‌وساندنه‌وه و له ناو بردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
ناوچه‌که‌دا. وڵاتانی داگیرکه‌ری که‌ری کوردستان زۆر جاریش
چاو پۆشییان کردوه له مافه‌کانی خۆیان به‌رانبه‌ر به
وڵاتانی مل هێزی دونیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له کێشه‌ی کورد وه‌ر
نه‌ده‌ن.
نموونه( مۆرکردنی 9 ماده له نێوان تورکیا‌و عێراقدا له
ساڵی 1925، رێککه‌وتنی به‌ریتانیاو تورکیا له ساڵی
1917-1926 له‌سه‌ر کێشه‌ی موسڵ به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی که
به‌ریتانیا په‌یمانی سیفه‌ر پووچه‌ڵ کاته‌وه که له ساڵی
1920 دا مۆر کرا بوو، په‌یمانی جه‌زاییری ساڵی 1975؛ وه
رێککه‌وتنی ئێران و یه‌کیه‌تی شۆره‌وی له ساڵی 1946 له
سه‌ر ماده‌ی 1 به‌و مه‌رجه‌ی شۆره‌وی پشتگیری خۆی بۆ
کۆماری مهاباد کۆتایی پێ بێنێت. سه‌رنه‌که‌وتنی شۆرشی
کوردی به‌شێکی سه‌ره‌کیشی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که‌م
ته‌رخه‌می و که‌م هه‌لوێستی سه‌رکرده‌کانی کورد، وه هه‌ر
وه‌ها نه‌گرتنه‌به‌ری رێگای ( ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی) پێویست
له لایان سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌وه.
باشووری کوردستان:
دوای رووخاندنی ئیمپراتۆری عوسمانی و پێکهینانی ده‌وڵه‌تی
عێراق له لایان هاوپه‌یمانانه‌وه له ساڵی 1920 که
به‌شیکی گرنگی کوردستانیشخرایه سه‌ری؛ گه‌لی کورد له‌و
به‌شه داگیرکراوه‌دا له لایان رژێمه‌کانی به‌غداوه
ڕووبه رووی هه‌موو جۆره شێوازێکی سه‌رکووتگه‌رانه
هاتووه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی عێراق له
ساڵی 1920 تا رووخانی رژێمی به‌عسی فاشیستی عه‌ره‌بی له
ساڵی 2003. رژێمه جۆر به‌جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
عه‌ره‌ب(به پاشایه‌تی و کۆماری‌یه‌وه) هیچ که‌م
ته‌رخه‌میان له سه‌ر کووتکردنی گه‌لی کورد نه کردووه و
به هه‌موو هێزێکیانه‌وه تێکۆشاون بۆ جینۆسایدکردنی گه‌لی
.
به‌ڵام هه‌ندێ جار که زانیویانه بارودۆخی سیاسی
ناوچه‌که ئالۆزه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له
مه‌ترسیدان؛ هه‌ستاون به گرێ به‌ستنی چه‌ند په‌یمانێک
له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی کورددا. یا چه‌ند ماده‌یه‌ک یان
نوسیووه له ده‌ستوره‌کانیاندا سه‌باره‌ت به مافه‌کانی
گه‌لی کورد له باشووری کوردستان بۆ نموونه مادی (2و 3ی )
ده‌ستووری کۆماری نوێی عێراق له ساڵی 1958. له‌و
مادانه‌دا ئاماژه به مافه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی
باشووردا کرا بوو؛ به‌ڵام له چوار چێوه‌ی عێراقێکی
یه‌کگرتوودا. هه‌روه‌کوو فیدراڵییه‌که‌ی ئه‌مرۆ کوردستان
له چوارچێوه‌ی عێراقی دێ‌مۆکراتی فیدرالدا.
له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ماندا زۆرتر ئاماژه‌یان پێ
ده‌که‌م، وه ده‌یان خه‌مه به‌ر ده‌ستان؛ وه له‌لایێکی
که‌شه‌وه ده‌وری وڵاتانی مل هێز که هه‌ر جارێک
ناکۆکییکیان بۆ دروست بوو بێت، به ناو بردنی.... کێشه‌ی
کورد‌و رێگا یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه گوشاری خۆیان
له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه زۆر کردوه‌و تا دووباره به‌و
شێوه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بپارێزن. وه‌کوو
بلێین کێشه‌ی کورد بووه به تفه‌نگێک بۆ شه‌ر کردن
به‌رانبه‌ر به یه‌کتری به کاری ده‌هێنن. هه‌ر وه‌کوو چۆن
نموونه‌یه‌کم له سه‌ره‌وه باس کرد وه هه‌روه‌ها له
درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌شدا روونتری ده‌که‌مه‌وه.
له سیاسه‌تی ئه‌مرۆی ناوچه‌که‌شدا چه‌ند شتێک هه‌ن که
سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه را ده‌کێشن که ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه خه‌باتی چه‌ند ساله‌ی باشووری کوردستان دووباره
ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی داگیر که‌رو
وه ئه‌نگلۆ-ئه‌مریکا. بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رکردانی
کورد درێژه به‌و ستراتیژییه‌ی خۆیان بده‌ن ئه‌وا کورد بۆ
جارێکی که‌ش مال وێران و سه‌رگه‌ردان ده‌بێته‌وه.
یه‌که‌م:
کێشه‌ی ئۆتۆمی ئێران و
ستراتیژه‌یه سیاسی و ئابووری یه‌کانی ئسرائیل ئه‌مریکا
له‌و ناوچه‌دا
ئاشکرایه که دۆزی ئۆتۆمی ئێران بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و
درێزه ره‌وانه‌ی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی
کراوه؛ وه هه‌تاکو ئیستا هیچ کام له‌و لایه‌نانه به
نه‌تیجه‌یه‌کی ئه‌و تۆ نه‌گه‌یشتوون. ئه‌گه‌ر بێت و ئیران
ده‌ستی به ئۆتۆم بگات ئه‌وا ستراتیژیه درێژ خاینه‌کانی
ئسرائیل و هاوپه‌یمانانی ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیی یه‌کی
گه‌وره‌وه؛ بۆیه ئیسرائیل حازره به گرتنه به‌ری
هه‌موو رێگایه‌ک بۆ چاره سه‌ر کردنی ئه‌و مشکله‌یه؛
ئه‌گه‌ر به رێگه‌ی دیپلوماسی بیت یا نیزامی یا وه‌کوو
گوشار خستنه سه‌ر ئه‌مریکاو ولاتانی رۆژ ئاوا.
کارناسه ئسرائیلی یه‌کان له بنکه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی
ستراتیژیه‌کانی ئیسرائیل رایان له راپۆرتێک‌دا گه‌یاندووه
که هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئیران سوود به‌خشیه‌کی ئه‌وتۆی
نابێت. هه‌ر وه‌کوو چۆن له ره‌پۆرته‌که‌یاندا هاتبوو،
ئیسرائیل و ئه‌مریکاو وڵاتانی رۆژئاوا تاوه‌کوو ئێستا
نازانن بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆتۆمی ئیران له کوێ دا
حه‌شار دراون. دیاره هۆیه‌کی ئه‌و که‌مبوونی زانیارییه
یان به‌ربڵاوی خاکی ئیران زانیوه. وه هه‌روه‌ها ساز
کردنی هه‌ندێ له‌و بنکانه له قووڵایی و ژێر خاک‌دا.
دووه‌م تا وه‌کوو ئیستا ده‌زگا هه‌والگره‌کانی رۆژ ئاوا و
ئه‌مریکا وه ته‌نانه‌ی ئیسرائیلیش نازانن ئه‌گه‌ر هاتوو
هێرشی نیزامی‌یان کرده سه‌ر ئیران هێز و توانایی نیزامیی
ئیران له چ ئاستێکدایه. بۆیه کارناسه ئیسرایلییه‌کان
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه که به
شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسی چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزنه‌وه.
دووه‌م:
یارمه‌تی دانی جه‌کداره شیعه‌کان له لایان ئیرانه‌وه؛
چالاکی یه نیزامی یه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی پژاک له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
یارمه‌تی دانی چه‌کداره شیعه‌کان له لایان ئیرانه‌وه بۆ
ئالۆز کردنی بارودۆخی ناو خۆی عێراق که گوشارێک بێت له
سه‌ر ئه‌مرێکا تا ئه‌و وڵاته مه‌جبور کات به دانیشتن و
سازان له‌گه‌ڵ ئیران‌دا له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
هه‌ردوو لا. هه‌روه‌کوو چۆن له‌م ماوه‌ی پێشودا به
ئاماده بوونی ده‌زگای میتی تورکه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی
هاوبه‌شیان له ئێراق پێکهێنا. دیاره ئه‌م کۆبونه‌وانه
که ئه‌مرۆ ئیران ئه‌مریکا و تورکیا ده‌یان به‌ستن بێگۆمان
دوور له باسی کێشه‌ی کورد نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ست پێکردنی ئه‌م ئاخیره‌ی چالاکی یه
نیزامییه‌کانی پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردستان(پژاک) له رۆژ
هه‌ڵاتی کوردستان دژ به سوپای داگیرکه‌ری پاسدارانی ئیران
که هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌دارنی جیهان به‌وه لێکی
ده‌ده‌نه‌وه که ئه‌مریکا یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی
گوشار خاته سه‌ر ئیران که وا ده‌ست له یارمه‌تی دانی
شیعه چه‌کداره‌کان هه‌لبگرێت. وه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه
که ئه‌مریکا داوا کارییه‌کانی ئیران له‌سه‌ر چه‌ند خالێکی
دیاری کراو بهێلێته‌وه.
هه‌ر چه‌ند که ئه‌م لکۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی بیانی
راست نیه سه‌باره‌ت به هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ پژاک.
چوونکه وه‌کوو رونه زۆر به‌ی هێرشه‌کان که ده‌کرێنه
سه‌ر باره‌گه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئه‌مریکا
ده‌ستی تێدا هه‌یه.
سێ یه‌م:
کێشه‌ی ئیسرائل و عه‌ره‌ب له
ناوچه‌که‌دا.
بێ گومان ولاتانی عه‌ره‌بی سونیی مه‌زهه‌ب به هیچ
شێوه‌یه‌ک رازنین له سه‌ر فیدرالییه‌ت و حکومه‌تی شیعه
له عێراقدا. هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب له لایان سونی
مه‌زهه‌به‌کانه‌وه حکومه‌ت ده‌کرێن؛ وه عێراقیش تا
رووخانی سه‌دام له لایان سونی‌یه‌وه حکوم ده‌کرا. ئیستا
وڵاته عه‌ره‌به سونیی مه‌زهه‌به‌کان به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک تێده‌کۆشن که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت حکومه‌ت
بکه‌ویته‌وه ژێر ده‌سه‌لاتی سونی مه‌زهه‌بانی عێراق.
بۆیه لێره‌دا چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی عه‌ره‌بی ئه‌مریکی
دێته ئاراوه. له‌وانه‌یه چه‌ند ئیمتیازێک بده‌ن به
یه‌کتر. گه‌رانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات بۆ سوننه‌کان له عێراقدا
به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی که وڵاتانی عه‌ره‌ب له گه‌ل
ئیسرائیل‌دا په‌یمانی ئاشتی مۆر بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاو
عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌مه رێک که‌ون ئه‌وا به گرتنه‌وه
ده‌ستی حکوم له لایان سوننه‌کانه‌وه هه‌موو ئه‌و
ده‌سکه‌وتانه‌ی باشووری کوردستان بۆ جارێکی که و سه‌ر له
نوێ پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه. بۆیه ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی کورد
هه‌موو چه‌شنه رێگه‌یه‌ک بگرنه به‌ر چاو که ئه‌مریکا
نه‌توانێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و
خاڵانه له‌گه‌ڵ دووژمنانی گه‌له‌کاماندا رێک که‌وێت.
گرێدانێکی کێشه‌ی که‌رکوک(رفراندۆم- ماده‌ی140) به کێشه‌ی
موسڵ(1917-1926) له نێوان تورکیا‌و به‌ریتانیادا په‌یمانی
جه‌زاییری 1975؛وو پشتگیری یه‌کیه‌تی شۆره‌وی له کۆماری
مهاباد
1946.
به‌کاربردنی ووشه‌ی فیدرالیه‌ت و ماده‌ی 140 به‌و شێوه‌ی
ئیستا له لایان ئه‌نگلۆ-ئه‌مریکیه‌کانه‌وه وه هه‌روه‌ها
راپۆرته‌که‌ی( به‌یکێر- هامیلتۆن)؛(کرۆکر) گۆمانێک دروست
ده‌کات بۆمان که کێشه‌ی ئیستای که‌رکوک له‌گه‌ڵ ئه‌و
کێشانه‌ی سه‌ره‌وه پێکه‌وه گرێ بده‌ین. ئه‌مه ئه‌وه
راده‌گه‌یینێت که ئه‌مریکییه‌کان ئه‌م شتانه ته‌نها
وه‌کوو چه‌کێک به‌کاری ده‌هێنن دژ به ئه‌و وڵاتانه‌ی
ناوچه‌که که خه‌ته‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی؛ وه هه‌موو جارێک به
باس کردنی له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکووک و ماده‌ی 140 ناحه‌زانی
ئاگادار ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی
ئه‌مریکا نه‌پارێزن ئه‌وا ئه‌مریکا به جیاکردنه‌وه‌ی
کورده‌کان به‌رژه‌وه‌ندی ئیوه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه وه
نموونه‌ش بۆ ئه‌مه زۆرن که من لێره‌دا باس له چه‌ند
دانه‌یه‌کیان ده‌که‌م.
کێشه‌ی موسڵ له نێوان به‌ریتانیاو تورکیادا(1917-1926):
دوا به دوای ته‌واو بوونی شه‌ری جیهانی یه‌که‌م وه
ده‌سته‌ڵات گرتنی که‌مالیسته‌کان له تورکیادا؛ دروست
کردنی کۆماری تورکیای نوێ له‌و ناوچه‌دا له لایان
که‌مالیسته‌کانه‌وه؛ ناکۆکی که‌وته نێوان تورکیا‌و
به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به موسڵ. تورکیا ده‌یویست به هه‌ر
چه‌شنێک بێت موسڵ بکات به هه‌رێمێک له کۆماری تورکیای
نوێ. به‌ڵام به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و داواکارییه‌ی تورکیا
رازی نه‌بوو؛ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی
ئابوورییه‌کانی خۆی له هه‌رێمی موسڵ، و به ته‌واوه‌تی
کۆنترۆڵ کردنی چاڵه نه‌وته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌ریتانیا که زانی تورکیا ده‌ست به‌ردار نیه له سه‌ر
داواکاری موسڵ؛ هه‌ستا به ده‌ر کردنی بیرۆکه‌یه‌ک بۆ
دروست کردنی وڵاتێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی ستراتیژی
به‌ریتانیا بوو، که به‌و شێوه‌یه بتوانێت
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بپارێزێت.
1- پشتگیری کردنی کورد له‌و کاته‌دا هۆیه‌ک بوو بۆ گوشار
خستنه سه‌ر تورکیا که واز له ویلایه‌تی موسڵ بهێنێت.
2- گوشار خستنه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و رێکخراوه
سه‌ربه‌خۆییه‌کانی عێراق که داوای سه‌ربه‌خۆیی عێراق و
چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و کاته‌دا نه‌که‌ن.
3- پێشنیاری دروستکردنی وڵاتی کوردی له‌و کاته‌دا بۆ
ده‌سه‌ڵات گرتن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه ستراتیژییه
بوو(کوردستانی مه‌رکه‌زی) که به هێڵی سنووری
قه‌فقازه‌وه نووسرابوو؛ ئه‌وه‌ش بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه
له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی شۆره‌ویدا، که به دووژمنێکی سه‌ره‌کی
به‌ریتانیا له قه‌ڵه‌م ده‌درا دووای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی 17
ئۆکتۆبه‌ری 1917.
به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه پێشان بات به تورکیا‌و عه‌ره‌به‌کان
که ئه‌و سووره له‌سه‌ر دروست کردنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆیی
کورد هه‌ستا به به‌ستنی په‌یمانی سیفه‌ر له 10 ئاگۆستی
1920 وه له ماده‌ی 63 دا ئاماژه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان کرد. تورکه‌کان که بۆیان ئاشکرا بوو پێشنیاری
گرتنی رفراندۆمیان کرد له موسڵ وه هه‌روه‌ها ناردنی
کێشه‌ی موسڵ بۆ وڵاته هاوپه‌یمانه‌کان؛ به‌و مه‌رجه‌ی که
به‌ریتانیا په‌یمانه مۆرکراوه‌که‌ی سیفه‌ر پووچه‌ڵ
کاته‌وه. به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره هه‌ستا به
گرتنی په‌یمانێکی که ئه‌ویش په‌یمانی لۆزان بوو که له
ساڵی 1923 مۆرکرا. وه له‌و په‌یمانه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک
باس له کێشه‌ی کورد نه‌کرا. تورکه‌کان که دڵنیا
بوونه‌وه که په‌یمانی سیفه‌ر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، و
له‌به‌ر ئه‌وه که له رفراندۆمه‌که‌ی موسڵ بیباته‌وه؛
هه‌ستان ده‌ستیان کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی پرپاگه‌نده دژ
به به‌ریتانیا له موسڵ وه سه‌رنجی کورده‌کان بۆ خۆیان
راکێشان. ئه‌وه بوو له فورئه 1925 وه‌فدێکی سێ قۆڵی
ره‌وانه‌ی موسڵ کرا بۆ لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی
هه‌رێمه‌که. وه‌فده‌که رایگه‌یاند که پێنج له هه‌شتی
ناوچه‌که کوردن وه بۆیان هه‌یه که وڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆیان بۆ دیاره بکرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌شیان را
گه‌یاند به به‌ریتانیا که کورده‌کان بوونیان به به‌شێک
له تورکیا پێ باشتره تا ئه‌وه‌ی ببن به به‌شێک له
وڵاتی عه‌ره‌بی.
هه‌ر له‌و کاته‌شدا شۆرشی شێخ سه‌عید هه‌ڵگیرسا؛ ئه‌وه
بوو که به شێوه‌یه‌کی درندانه له لایان
که‌مالیسته‌کانه‌وه سه‌رکوت کرا. وه سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و
شۆرشه له‌و کاته‌دا گومانێکی لای که‌مالیسته‌کان دروست
که ده‌ستی به‌ریتانیایی تێدا هه‌بوه. به‌م شێوه‌یه
به‌ریتانیا تورکیایی مه‌جبور کرد که مه‌رجه‌کانی
به‌ریتانیا قه‌بووڵ کات. ئه‌وه بوو که به‌ریتانیاو
تورکیا و عێراق له 8 ژۆئن 1926 په‌یمانێکی سێ قۆڵیان مۆر
کرد، مه‌رجه‌کانی به‌ریتانیا بۆ عێراق ئه‌وه بوو که موسڵ
ده‌بێت به به‌شێک له هه‌رێمی کۆماری عێراقی نوێ به‌و
مه‌رجه‌ی که به‌ریتانیا بۆ 25 ساڵی داهاتوو مافی
مانه‌وه‌ی له عێراق پارێزراو بێت. به‌ڵام تورکیا دوو
مه‌رجی دانا بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی واز له موسڵ
بهێنێت. یه‌که‌م به‌ریتانیا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک
پشتگیری شۆرشه کوردیه‌کان بکات و هانیان بدات بۆ دروست
کردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ. دووه‌م 10% له ده‌رامه‌تی چاڵه
نه‌وته‌کانی موسڵ و ناوچه‌کانی ده‌بێت بۆ تورکیا بێت.
به‌ریتانیاش زۆر به پێ خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و مه‌رجانه‌ی
تورکیای په‌سه‌ند کرد. دوای رێکه‌وتنه سێ قۆڵییه‌که
ئه‌وه بوو هێڵی سنووری برۆکسلیان په‌سه‌ند کرد که سنووری
نێوان تورکیا‌و عێراق جدا ده‌کاته‌وه.
په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر 1975:
دوا به دوای کوودیتای رژێمی به‌عسی فاشیست له ته‌مووزی
1968؛ وه راگه‌یاندنی بۆ دروست کردنی وڵاتێکی به‌هێز له
ناوچه‌که‌دا له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات؛ و
ده‌ر که‌وتنی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان سه‌دام و رزێمی تاران.
ئیران و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌و کاته‌ی هه‌ستیان به
مه‌ترسییه‌کی زۆر کرد له لایان رزێمی به‌عسه‌وه. بۆیه
ئیران داوای گۆرانکاری کرد له په‌یمانه مۆرکراوه‌که‌ی
ساڵی 1937 له نێوان رژێمی به‌غداو رژێمی تاران؛ به‌ڵام
رژێمی به‌عس پێشنیاره‌که‌ی ئیرانی ره‌د کرده‌وه. ئیران و
هاوپه‌یمانه‌کانی نگرانییه‌کی زۆریان لا دروست بوو وه
هه‌ستان به به‌کار بردنی شۆرشی کوردی بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌که‌ی له ناوچه‌که‌دا؛ به تایبه‌ت له
که‌نداوی (فارس- عه‌ره‌ب). بۆیه ده‌ستی کرد به یارمه‌تی
نیزامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی
مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌غدا دا
رووبه‌رووی شه‌ر بێته‌وه، وه به‌و شێوه‌یه سه‌رگه‌رمی
شه‌ری ناو خۆی که‌ن که نه‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئیران و ئه‌مریکا له ناو چه‌که‌دا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت شۆڕشی کورد پێشتر ده‌ستی پێ‌کردبوو(1961) .به‌ڵام
له سه‌ره‌تادا پێوه‌ندیه‌کی به ئێرانه‌وه نه‌بوو.
به‌ڵام پاشتر ئێران و ئامریکا خۆیان لێ نزیک کرده‌وه تا
به یارمه‌تیدانی بارزانی ، عێراق بخه‌نه ژێر گوشارێکی
زۆره‌وه که ته‌سلیمی ویسته‌کانی ئیران و ئه‌مریکا بێت.
به‌ڵام ئه‌و شه‌ره عێراقی به‌وه ناچار نه‌کرد که
پاشگه‌زبکات له په‌یمانه‌که‌ی 1937. ئیران که بۆی
ده‌رکه‌وت که عێراق هه‌ر سووره له سه‌ر په‌یمانه که،
خۆی یه‌ک لایه‌نه له ساڵی 1969 په‌یمانه‌که‌ی
هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یاند. وه هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ئیران و
ئه‌مریکا دوو خالیان پێشکه‌ش به رژێمی به‌غدا کرد.
یه‌که‌م: عێراق ده‌بێت مافه‌کانی کورد له کوردستانی
باشوور به ره‌سمی بناسێت. دووه‌م: یا ئه‌وه که عێراق
ده‌بێت ته‌سلیمی ئیران و ئه‌مریکا بێت. خاڵی یه‌که‌م بۆ
ئه‌وه نه‌بوو که ئیران و یه‌مریکا پێخۆشحالن به
وه‌رگرتنی مافی کورد له کوردستانی باشوور، به‌ڵکوو بۆ
ئه‌وه بوو که له‌و رێگه‌یه‌وه خاڵی دووه‌م به سه‌ر
عێراقدا بسه‌پێنن. به‌ڵام رژێمی عێراق خاڵی یه‌که‌می
قه‌بووڵ کرد و له گه‌ڵ بارانی که‌وته وتووێژ و سه‌رنجام
له‌سه‌ر به‌یانی 11 ئازاری 1970 رێککه‌وتن. ئیران و
ئه‌مریکا به‌م وه‌زعه پێ خۆشحاڵ نه‌بوون. بۆیه هه‌ر به
به‌ر ده‌وامی یارمه‌تی پارتی دێ‌مۆکراتی کوردستانیان کرد‌و؛
وه سه‌رکرده‌کانی کوردیان هان ده‌دا که ئه‌و خاڵانه‌ی 11
ئازار قه‌بووڵ نه‌که‌ن.
چوونکه هه‌موو مافه ره‌واکانی کوردی تێدا نیه. حکومه‌تی
ئیران به شێوه‌یه‌ک نفوزی کردبووه ناو شۆڕسی کوردستانی
عێراقه‌وه، که حکومه‌تی به‌غدا به‌و باوه‌ره گه‌یشت که
ئه‌گه‌ر بێت و خاڵی دووه‌م قه‌بووڵ نه‌کات ئیمکانی
له‌ده‌سدانی کوردستان که‌م نابێت. چوونکه له 1974
،بارزانی و حکوومه‌ت رێکنه‌که‌وتن و شه‌ڕ ده‌ستی
پێکرده‌وه. ئه‌مجار شه‌ڕه‌که به هێز و پشتیوانیی ئێران
بووه شه‌ڕی جبهه‌یی و شۆڕشی کورد سه‌رکه‌وتنی زۆری
به‌ده‌ست هێنا . بۆیه دوای پێنج ساڵ تێپه‌ر بوون به‌سه‌ر
به‌یانی 11 ئازار حکومه‌تی به‌غدا خاڵی دووه‌می قه‌بووڵ
کرد. له ساڵی 1975 په‌یمانی جه‌زاییر مۆر کرا به‌و
مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر عێراق ده‌ست تێوه‌ر نه‌دات له
به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژییه‌کانی ئیران له که‌نداوی(فارس-
عه‌ره‌ب) ئه‌وا به‌رانبه‌ر به ئه‌وه حکومه‌تی ئیران و
ئه‌مریکا یارمه‌تییه‌کانی خۆیان بۆ کورده‌کان راده‌گرن.
پاش ئه‌و رێکه‌وتنه، ئه‌وه بوو شۆرشی کوردی بۆ جارێکی
دیکه بووه قووربانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌و
وڵاته زل هێزه‌کان.
کۆماری مهابادو یه‌کیه‌تی شۆره‌وی 1946:
له ژانوویه‌ی سالی 1942 یه‌کیه‌تی شۆره‌وی و هاوپه‌یمانان
په‌یمانێکیان مۆر کردبوو که دوای کۆتایی هاتنی شه‌ر
ده‌بێت هێزی ئه‌و وڵاتانه له ئیران بچنه ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش شۆره‌وی داوای کردبو له رژێمی تاران
که شرکه‌ته نه‌وته‌کانی له چاڵه نه‌وته‌کانی باکوور‌ی
ئیران سه‌رماییه گوزاری که‌ن. ئیرانیش له‌به‌ر گوشاری
هاوپه‌یمانان ئه‌و داوا کاریه‌ی دوا بخات بۆ دوای شه‌ری
جیهانی دووه‌م. شۆره‌وی هه‌ستی به‌وه کردبوو که ئیران
گوشاری له‌سه‌ره که دوای کۆتایی هاتنی شه‌ر به ته‌واوی
ئه‌و داواکاریه‌ی ره‌د کاته‌وه. بۆیه شۆره‌وی راپه‌رینی
کورد و ئازه‌ریه‌کانی به هه‌لێکی باشی دانا که بیکات به
فشارێک بۆ سه‌ر ئیران که داوا کاریه‌که‌ی جێ به جێ کات.
له‌م پێناوه‌دا شۆره‌وی ده‌ستی کرد به یارمه‌تی نیزامی
کۆماری مهاباد. وه جنراڵ ئاتاکشیوف به‌ڵێنی دا که
یارمه‌تیه‌کانیان بۆ کۆماری مهاباد زۆرتر که‌ن، بۆیه له
پێش هه‌موو شت 60 قووتابی کوردیان له کۆلێژی سه‌ربازی
باکۆ وه‌رگرت بۆ روونکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد بۆیان و
راهێنانیان له بواری نیزامی و سه‌ربازیه‌وه. له ساڵی
1945 ئێزگه‌و ده‌زگایه‌کی چاپی کوردی ره‌وانه‌ی کوردستان
کرا، له گه‌ڵ هه‌شت ماشێنی پر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی؛
دوو هه‌فته دوای ئه‌وه‌ش پێنج ماشینی که‌ی پڕ له
ته‌قه‌مه‌نی نارده‌وه بۆ کۆماری مهاباد. به‌ڵام چه‌که
قورسه‌کانی وه‌کوو تۆپ و ته‌یاره دوا خران.
ئه‌م یارمه‌تیانه‌ی سۆڤییه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که
یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد بدات؛ به‌ڵکوو بۆ
ئه‌وه بوو که دوای ته‌واو بوونی شه‌ری جیهانی دووه‌م،
یارمه‌تیه‌کانی بۆ کۆماری مهاباد ببنه هۆی ئه‌وه که
ئیران و هاوپه‌یمانان داوا کاریه‌کانی شۆره‌وی سه‌باره‌ت
به سه‌رمایه‌گوزاری شرکه‌ته‌کانی له نه‌وتی باکوور‌ی
ئیران قه‌بووڵ که‌ن. دوای کۆتای هاتنی شه‌ری جیهانی دووه‌م
و سه‌رکه‌وتنی شۆره‌وی و هاوپه‌یمانان به پێ په‌یمانی
1942 ده‌بوایه هێزه‌کان برۆیشتناته ده‌ره‌وه. بۆیه
ئه‌مریکیه‌کان له 31 دیسامبر 1945 ئیرانیان به‌جێ هێشت
وه له 1 مارسی 1946 به‌ریتانیه‌کانیش ئیرانیان به جێ
هێشت. به‌ڵام هێزه‌کانی شۆره‌وی هه‌ر له ئیران مانه‌وه
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی دوا خست. ئیران و هاوپه‌یمانان
ده‌یانزانی که مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی شۆره‌وی له
کۆماری مهاباد قه‌بووڵ کردنی داوا کاریه‌که‌یه‌تی له
لایان ئیرانه‌وه. بۆیه له مارسی 1946 سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئیران رۆیشت بۆ مۆسکۆ بۆ تاوتێ کردنی بارودۆخه‌که. به
پێ ماده‌ی 1 ی ئه‌و په‌یمانه ئیران و شۆره‌وی له سه‌ر
ئه‌وه رێک که‌وتن که ئه‌گه‌ر شۆره‌وی یارمه‌تی یه‌کانی
بۆ کۆماری مهاباد بوه‌ستێنێ و هێزه‌کانی خۆی له ئیران
بکێشێته‌وه ئه‌وا به پێی ماده‌ی یه‌کی ئه‌و رێکه‌وت
نامه‌یه شرکه‌ته‌کانی شۆره‌وی له ده‌رهێنان و سه‌رمایه
گوزاری له چاڵه نه‌وته‌کانی باکوور‌ی ئیران سوودمه‌ند
ده‌بن. له گه‌ڵ مۆرکردنی ئه‌و رێکه‌ت نامه‌یه له
26/3/1946 جرۆمیکو رایگه‌یاند که هێزه‌کانی شۆره‌وی له
5-6 هه‌فته‌ی داهاتوودا خاکی ئیران به‌جێ ده‌هێڵن. وه
ئه‌مجاره‌ش کێشه‌ی کورد بووه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی
شۆره‌وی و ئیران و هاوپه‌یمانان.
سه‌رئه‌نجام:
جا بۆیه ئه‌م نموونانه‌م هێنایه‌وه له سه‌ره‌وه که
بۆمان ده‌رکه‌وێت بۆچی کێشه‌ی کورد هه‌موو جار له کۆتایی
قۆناغی سه‌رکه‌وتنیدا ده‌بێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئاماژه‌مان پێکردن.
وه ئایا ده‌بێت له‌م شکستانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌رکردایه‌تی
کورد چ ده‌رسێک فێر بوو بێت؛ وه له چ روانگه‌یه‌که‌وه
ده‌بێت هه‌ڵسوو که‌وت کات له گه‌ڵ باروودۆخی سیاسه‌تی
ئه‌مرۆی ناوجه‌که؛ وه راپۆرته‌که‌ی کرۆکر چۆن هه‌ڵ
ده‌سه‌نگێنن. ئایا راپۆرته‌که‌ی کرۆکر ئه‌وه را نا گه‌ینت
که ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵات دارانی ناوچه‌که‌و عێراق (
عه‌ره‌بی سونه‌و شیعه) له‌سه‌ر داواکاریه‌کانی ئه‌مریکا
رێک که‌ون ئه‌وا کێشه‌ی کورد دوا ده‌خرێت و ده‌سه‌ڵات
ده‌درێته‌وه ده‌سته‌ڵاتادارانی پێشوو؟
پێویسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له باشووری کوردستان
ستراتیژی خۆی بگۆرێت ؛ و هه‌موو رێگه‌یه‌ک بگرێته به‌ر
بۆ رێگرتن له‌سه‌ر رێکه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی له نێوان
ئه‌مریکاو دووژمنانی کورد. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ده‌ستیشیان
به‌ر تفه‌نگ دابێت وه‌کوو عه‌ره‌به شێعه و سونه‌کان که
هێزێکی چه‌کداریان دروست کردووه له پشت هێزه سیاسی
یه‌که‌ی خۆیانه‌وه له حکومه‌تی عێراق بۆ په‌رچ دانه‌وه‌ی
هێرشی ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری پێشێل کردنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ناو خۆی عێراقدا
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک(ماده‌ی 140) و فدراڵییه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ساڵانی رابووردو هه‌ڵ بسه‌نگێنین
ده‌بینین که هیچ جێوازییه‌کی ئه‌و تۆ تێدا نابینرێت، و
هه‌تاکو ئێستا سه‌رکرده‌کانمان نه‌یانتوانیوه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک دروست که‌ن له نێوان کورد‌و ئه‌مریکادا
که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ببێته هۆی ئه‌وه که ئه‌مریکا
نه‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌که‌نی له ناوچه‌که‌دا بپارێزێت
به بێ پاڵ پشتی کورد.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بۆ جێ به جێ کردنی
ماده‌ی 140 له کاتی دیاری کراوی خۆی دا ده‌بێت
هه‌ڵوێستێکی جیدی پێشان بده‌ن و جه‌خت له سه‌ر جێ به جێ
کردنی له کاتی خۆیدا بکه‌نه‌وه. ؛ و به ئه‌مریکا
راگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه جێ به جێ نه‌کرێت،
ئه‌وا به بێ گومان هه‌ڵوێست و ستراتیژی خۆیان له گه‌ڵ
ئه‌مریکا ده‌گۆرن. چونکه دوا خستنی ئه‌م ماده‌یه ئه‌وه
را ده‌گه‌ینێت که ئه‌مریکا له ووت‌و وێژدایه له گه‌ڵ
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به کێشه‌ی کورده‌وه. وه
ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت پێش ئه‌وه‌ی
ئه‌مریکاو ئه‌و لایه‌نانه رێک که‌ون، ئه‌وا سه‌رکردایه‌تی
کورد وه‌زنی سیاسی و رۆلی خۆی له ناو چه‌که‌دا له ده‌ست
ده‌دات.ودیسان ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی شکستی کورد
ده‌بین له مه‌یدانی سیاسه‌تدا.
سه‌رچاوه‌کان:
1- ئیسرائل پرۆژه‌ی ئۆتۆمی
ئێران؛ لاپه‌ره‌ی 83-91...نووسه‌ر جیل فایلار
2- عێراق وه کێشه‌ی
کورد....دکتۆر سه‌عد ناجی جه‌واد.
3- کێسه‌ی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. دکتۆر حامد مه‌حموود عیسا
4-مێژووی کوردستان. م.س.
لازاریف.
5- کۆمه‌ڵ ناسی کورد. مارتین
وان برۆیین سین.
6-کورد له عیراقدا. که‌ریم
یه‌ڵدز.
وه هه‌روه‌ها سه‌رچاوه
ئلیکترۆنی یه‌کانی جیهانی که خۆر به‌ی سیاسه‌تمه‌دارو
ئه‌کادیمیه‌کان له‌سه‌ر عێراقی تازه شت ده‌نووسن.