
شه‌ری گورجستان(جورجیا) و روسیا و کاریگه‌ر بوونی له‌سه‌ر
کێشه‌ی کورد؟
سۆران خدری
وه‌کوو دیاره شه‌ری سارد له نێوان ئه‌مریکا و روسیا له
زۆر بواردا و به تایبه‌ت له بواره‌کانی ئابووری و
سیاسی‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه . دوای سه‌رکه‌وتنی شورشی
ئۆکتۆبه‌ر له روسیا و په‌ره‌سه‌ندنی ؛ ئه‌وه بوو وڵاته
سه‌رمایه‌داره‌کان هه‌موو جۆره رێگایه‌کیان گرته به‌ر بۆ
که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنیسته‌کان له روسیا. وه
یه‌کیکیش له هۆکاره‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی
سیڤه‌ر؛ مه‌وقعی جوغرافی کوردستانی مه‌رکه‌زی بوو که
په‌یوه‌ند بوو به هێلی سنووری قه‌فقازه‌وه؛ که ئه‌م
هێڵه سنووری یه بۆ ووڵاتانی سه‌رمایه‌دار وه‌کوو
به‌ریتانیا زۆر گرنگ بوو. بۆیه وڵاتانی سه‌رمایه‌دار که
له‌وه دڵنیا بوون مسته‌فا که‌مال (ئاتاتورک) له بیرۆکه‌ی
کۆمۆنیستی وه دووره، هه‌ستان به یارمه‌تی دانی بۆ دروست
کردنی وڵاتی تورکیا که ببێت به له‌مپه‌ر و په‌رژینێک که
ئه‌و ناوچه ستراتیژی یه بپارێزێیت.
ئه‌وه بوو پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ی به توندی
دژایه‌تیی په‌یمانی سیڤه‌ری کرد، هاوپه‌یمانان بۆ ڕازی
ڕاگرتنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته په‌یمانی سیڤه‌ریان پووچه‌ڵ
کرده‌وه و له جێگه‌ی په‌یمانی "لۆزان"یان به‌ست. وه‌ک
ده‌زانین به رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه
،سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌لانرا و وێڕای دابه‌شکردنی
کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به سێ پارچه،
کوردستانی مه‌رکه‌زیان خسته سه‌ر تورکیا. هه‌رچه‌ند که
ئه‌م کاره به شێوه‌یه‌کی ئه‌و تۆ نه‌یتوانی به‌رنگاری
شۆره‌وی ببێته‌وه.
هاوپه‌یمانان له ئۆروپا یارمه‌تی هیتله‌ریان دا که
به‌رنگاری شوۆره‌وی بیته‌وه؛ له ئه‌نچامدا له وێشه‌وه
سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون؛ سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که
خۆیان مه‌جبوور بوون له‌گه‌ڵ هیتله‌ر به شه‌ر بێن.
چوونکه هه‌موو شت به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌کانی ئه‌وان
بوو. دوای کۆتای هاتنی شه‌ری جیهانی دووه‌م ئه‌وه بوو که
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانای ترسێکی زۆریان لا دروست بوو
به‌رانبه‌ر به په‌ره‌ساندنی کۆمۆنیزم له رۆژئاوا. بۆیه
له ساڵی 1947 ژنراڵ جۆرج مارشاڵ له زانکۆی هاڤارد له
ئه‌مریکا، پلانێکی خسته به‌ر ده‌ست سه‌رانی ئۆروپا‌و
ئه‌مریکا که پاشتر به "گه‌ڵاله‌ی مارشاڵ" ناوبانگی
ده‌رکرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه له ڕاستیدا دروست کردنی یه‌کیه‌تی
یه‌ک له ئۆروپا بوو به‌مه‌به‌ستی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی
شۆره‌وی هه‌م له بواری نیزامی و سیاسی یه‌وه وه هه‌م
له بواری ئابووری یه‌وه. هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیه
ئه‌مریکا 20 بلیۆن دۆلار یارمه‌تی ئۆروپای دا، راسته‌وخۆ
ئه‌و کاته 13 بلیۆن دۆلاری خسته بازاری ئۆروپاوه. ئه‌م
پلانه‌ی ژنراڵ جۆرج مارشاڵ په‌ره‌ی سه‌ندوو توانی وڵاتانی
ئورپایی که له شه‌ری دويمی جیهانیدا خه‌ساره‌تی زۆریان
دیتبوو، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ببووژێنه‌وه. تاوه‌کوو
راگه‌یاندنی (سچومه‌ن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، که
بازاری هاوبه‌شی نێوان رۆژئاوای ئه‌ڵمان و چه‌ند ووڵاتێکی
دیکه‌ی ئۆروپای راگه‌یاند.
ئه‌م یه‌کیه‌تی‌یه له ڕاستیدا گوشاری ئه‌مریکا بوو بۆ
ئه‌وه‌ی پێگه‌ی نیزامی و سیاسی خۆی له نزیک شۆره‌وی به
هێز بکات بۆ به‌رنگار بوونه‌وه و پێش گرتن له دزه‌ی
فێکری کومونیزم بۆ رۆژئاوا. له ساڵی 1949 دوای واژه
کردنی په‌یمانی واشنگتۆن له نێوان ئه‌مریکاو وڵاتانی
ئۆرۆپادا، په‌یمانی ناتۆیان (که هاوبه‌شی‌یه‌کی نیزامی
بوو) راگه‌یاند. ناتۆ بوو به‌و هێزه‌ی که به‌رنگاری
شۆره‌وی ببێته‌وه. وه هه‌تاکوو ساڵی 1990 ده‌ورێکی گرنگی
هه‌بوو بۆ به‌رگری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه کانی
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی له دونیادا. قه‌بوڵ کردنی تورکیا
له هێزی ناتۆ ته‌نها له‌به‌ر هه‌ڵکه‌وتی ستراتیژی وڵاتی
تورکیا بوو که هێڵی سنووری به شۆره‌وی وه نوسابوو.
دوای له ناوچونی شۆره‌وی زۆربه‌ی وڵاته‌کانی چوارچێوه‌ی
له‌به‌ریه‌ک ترازاوی شه‌وره‌وی سه‌ربه‌خۆی یان وه‌رگرت و
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هێندێکێان بوون به ئه‌ندامی ناتۆ‌و
یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا. ئیستا ئه‌گه‌ری بوونی گورجستان به
ئه‌ندامی ناتۆ له ئارادایه. وڵاتی گورجستان بۆ ئه‌مریکا
شووێنێکی ستراتیژی زۆر گرنگه هه‌م له بواری
ئابووری‌یه‌وه وه هه‌م له بواری نیزامی یه‌وه. ئه‌گه‌ر
بێت و گورجستان له ناتۆدا وه‌ربگیرێت، ئه‌وا بێگومان رۆڵی
تورکیا له ناوچه‌که‌دا وه‌کوو شوێنێکی ستراتیژی که‌م
ده‌بێته‌وه؛ وه ئه‌و گرنگی‌یه‌ی که ئه‌مرۆ وڵاتانی
رۆژئاوا به تورکیای ده‌دن بێ گومان که‌م ده‌بێته‌وه و
گرنکی یه‌که به گورجستان ده‌ده‌ن. چونکه له‌سه‌ر
ده‌ریای ره‌ش هه‌ڵکه‌وتووه؛ له بواری ئابووری یه‌وه
ئه‌مریکا ده‌توانێت؛ سودی زۆری لێ وه‌ربگرێت، وه
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی نه‌وت و گازی روسیا له رێگه‌ی
گورجستانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ جیهان. وه ئه‌مه‌ش
ده‌توانێت له داهاتوودا کاریگه‌ریی ستراتێژیکی له‌سه‌ر
نفووز و به‌رژه‌وه‌نده‌یه سیاسی و ئابووریه‌کانی روسیا
له ناوچه‌دا دابنێت.
ئه‌گه‌ر گورجستان له‌م شه‌ره‌دا سه‌رکه‌وتو بێت؛ وه به
فه‌رمی له ناتۆدا وه‌ربگیرێت؛ ئه‌وا باکووری کوردستان؛
پله‌یه‌کی که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی نزیکتر
ده‌بێته‌وه. به‌ڵام به مه‌رجێک که سه‌رکردایه‌تی کورد
له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان؛ له سه‌ر ئه‌م مژاره پێش
بینی خۆیان بکه‌ن؛ وه پلانێکی وه‌ها دابرژن که بتوانن
له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی ناتۆ له ناچه‌که‌دا رۆڵ
بنوێنن.
هۆکارێکی که هه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ری نێوان روسیا‌و
گورجستان له‌م کاته‌دا که له چین یاری یه‌کانی ئۆڵمپیات
ده‌ستی پێکردووه. ئه‌ویش کێشه‌ی ئۆتۆمی یه‌که‌ی ئیرانه.
بۆی ده‌چێت که ئه‌مریکا له‌م رێگه‌یه‌وه که یارمه‌تی
گورجستان ده‌دات، وه هه‌روه‌ها جۆرج بۆش سه‌رۆککۆماری
ئامریکا که له‌م کاته‌دا رخنه له چین ده‌گرێت سه‌باره‌ت
به مافی مرۆڤ له چین، وه یارمه‌تی مسڵمانه چینیه‌کان
ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌ن به ته‌قێنه‌وه ؛ تاوه‌کوو
ئۆڵه‌مپیات به‌و شێوه‌یه به‌رێوه نه‌چێت که چین پێش
بینی بۆ کردبوو، وه زه‌ره‌ری ماڵی له چین بدات. ئه‌م دوو
شته که له یه‌ک کاتدا ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وه
راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له‌م رێگایه‌وه گوشار
بخاته سه‌ر روس و چین که پێشنیاره‌کانی سه‌باره‌ت به
کێشه‌ی ناوه‌کی ئیران قه‌بوڵ بکه‌ن، له به‌رابه‌ردا
ئه‌ویش واز له یارمه‌تی دانی گورجستان و مسڵمانه‌کانی چێن
بهێنێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا له‌م کاته‌دا کاریگری
ده‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.