|
Posted by admin |
|
Added in |
|
25/07/2008 |
|
کونجــــــــــــــــــــرینی |
|
|
بۆ ئازادی ئازاده‌کان
ئه‌م
وێنه‌یه هی سایتی سبه‌یه
من پێش ئه‌وه‌ی ملی ڕێگای بادینان بگرم ، ئازادم ده‌ناسی
. سه‌ره‌تایه‌ک نه‌بوو له هاوسۆزی من بۆ ئه‌و ، به‌ڵکوو
جیهانێک له‌خۆشه‌ویستی و سۆز و هه‌ست به یه‌کییه‌وه گرێی
دابووین جگه له چاره‌نوسه‌بنه‌ڕه‌تیه‌کان ئه‌و وه‌ک
سه‌رکرده‌یه‌ک و من و هاوڕێکانم وه‌ک پێشه‌مه‌رگه‌و
قوتابیه‌ک . خۆشه‌ویستی ئێمه‌و ئه‌و وه‌ک له‌نگه‌رگرتنی
به‌له‌مێک نه‌بوو بۆ که‌ناری ده‌ریا ، به‌ڵکوو خوێن و
هه‌ست و بۆچونه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتری کرد بووین . ئێمه و
ئه‌و له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا په‌یامێکمان پێ بوو ، ئه‌و
په‌یامه داخوازی زمانی جله ڕه‌شپۆشه‌کانی نیشتمان و
بریسکه‌ی گریانی سه‌ر ڕوومه‌تی منداڵانی ڕێگا دووره‌کان و
هاواری کۆمه‌ڵیک مرۆڤی له‌یه‌کچووی ئه‌م گه‌له به‌ش
مه‌ینه‌ته بوو .
ئازاد ، یادگاریه‌کانت فلیمی نێو سینه‌ماکانی میشک و
سه‌رپه‌رده‌ی سۆمای چاوه‌کانمانن ، تا جوڵه و گیان له
جه‌سته‌ماندا مابێت لێمان جیا نابنه‌وه ، له‌بیرم دێت
نه‌ت ده‌زانی توڕه‌بوون چییه ، خه‌نده‌کانی سه‌رلێوت
جیهانێک له خۆشه‌ویستی و چاوه‌کانت کانگایه‌ک له سه‌رنج
و وته‌کانت داهاتویه‌ک بوو له ئامۆژگاری . هه‌موو
ئێواره‌یه‌ک هه‌ر جاره‌ی به جۆرێک ، جارێک گیتاره‌که‌ت
ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و به هاوارێکی نه‌رم و جه‌سته
بزوێن ده‌تووت : (کوره‌کان کۆببنه‌وه ) به هێواشی و
به‌ده‌سته زێڕینه‌کانت گیتاره‌که‌ت ده‌ژه‌نی و هه‌ر
یه‌که‌مان له‌جێی خۆمانه‌وه گۆرانیمان ده‌چڕی ، جارێکی تر
و له شه‌وێکی تردا تۆ وه‌ک مامۆستا‌و ئێمه‌ش وه‌ک شاگرت ،
وانه‌ی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تیت پێمان
ده‌وته‌وه ، تۆ فێری ڕه‌وشت به‌رزی و خۆگونجاندن و گیانی
لێبوردنت کردین .
نه‌م بیست و نه‌مدی لێت" نه‌به‌زین و چۆکدادان " ، دیار
بوو به‌ڵێنت به‌نیشتمان و گه‌له‌که‌ت دابوو " له‌شه‌ڕگه‌ی
به‌رامبه‌رو سه‌ختدا له‌سه‌ر ئه‌نشک نه‌جه‌نگایت "
بۆیه‌هه‌ر به‌پێوه پێکرایت و تفه‌نگه‌که‌ت کرده خه‌ڵاتی
مۆزه‌خانه‌ی نه‌به‌زیوانی
نیشتمان.
ئه‌مڕۆکه هه‌مان به‌رنامه‌و هه‌مان هه‌ست و هه‌مان
خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و گه‌ل له نێو خێزانه‌که‌ی یه‌کێتی
دا " که‌تۆ مینبه‌ری بوویت بوونی نه‌ماوه ، شته‌جوانه‌کان
ژاکاون و " دارسێوه‌کان " مه‌مکه شوشه‌و کاروازی (
مه‌لاعیب ) بۆ منداڵانی کورد به‌رناگرن ، کێڵگه‌کان پڕن
له توترک و گیاکه‌ڵه‌و داڵه‌که‌رخۆره ، له‌به‌هاراندا
گوڵاڵه سوره‌کان سه‌ما ناکه‌ن ، هیچ که‌س پێ ناکه‌نێت و
که‌س سه‌رچۆپی و گاوانی ناگرێت ، ده‌نگی " گیتارژه‌ن "
نایه‌ت و هاواره سه‌رنج ڕاکێشه‌کان به‌نه‌رمی گازمان
ناکه‌ن ، که‌س سه‌رکرده‌و مامۆستامان نییه ، جیهانێکی
په‌شیمانی و ته‌مومژاوی له‌کۆڵمان ده‌گرێت و به‌ره‌و
چاره‌نوسێکی نادیارمان ده‌بات . .
ده‌هه‌سته‌وه ، ڕێگای خواری ڕێبازه‌که‌ی ئه‌مڕۆمان ڕاست
که‌ره‌وه ، هه‌ر وه‌ک جاران سه‌رقافڵه‌که‌ی شۆڕشگێڕی
به‌ده‌ست بگره‌ره‌وه ، وانه‌ی داوێن پاکی و هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی ببێژه‌ره‌وه ، به‌گیتاره‌که‌ت جگه له سرود
بۆ نیشتمان هۆره‌ی جاف و قه‌تاروئاڵاوه‌یسی تا
سیاچه‌مانه‌که‌ی لای هه‌ورامانمان بۆ بژه‌نه‌ره‌وه.. که
هه‌ستایته‌وه نه‌سڵـمێیته‌وه له‌هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری
دڕندانه‌ی ئاوانه‌ی دوێنێ له ژێر ناوی کرێکاران و
ڕه‌نجده‌راندا هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رمان بوون ، له‌وانه‌ی
له‌سه‌ر خۆشه‌ویشتی "ڕێبوار و شه‌مه‌که‌ی " قه‌راخ ، له
چرکه‌یه‌کی دراماویدا ڤالانتینایان سه‌ربڕی و کلتوری
شه‌رمه‌زاریان وه‌ک مۆم بۆ مێژوو داگیرسان و ئێستا خۆیان
داوێن پیسترین که‌سن . که ویستت سه‌رت بڵندکه‌یت ، سه‌رت
نه‌دا له‌ته‌لاری زێر و کۆشکی شاهانه‌ی هاوڕێکانی دوێنێمان
که غه‌ریب کونجرینیان له‌سه‌ر یه‌ک کڵاشنکۆف فرۆشتن بۆ
خه‌رجی منداڵه‌کانی به زیندانیان سپاردو هه‌ست و نه‌ستیان
وه‌ک کراس له‌به‌ر داکه‌ندو به زۆر ده‌ستیان به خوێنی
هاوڕێکه‌ی سور کرد ، به‌ڵام ئێستا خۆیان له‌چه‌ته‌ی
شارڕێگر تر‌و خراپ ترن... لێم ببوره له‌وانه‌یه گه‌ر ئه‌م
مه‌شهه‌دانه ببینی لێم توڕه ببیت و بڵێیت شاڵا به‌ئاگات
نه‌هێنامایه و نه‌م دیبایه ، دوێنێ له قه‌ندیل شه‌هید
بووم و ده‌ترسم ئه‌مڕۆ له نێو داستانه به‌ناو
مۆدێرنیته‌که‌ی سه‌رکرده‌کانی هاوڕێی دوێنێم ، هه‌ناسه
سارده‌کانی نێوجه‌سته‌م لێم ڕابپه‌ڕن و به‌داری
ئازه‌ره‌کانی ده‌رونمدا بم به‌ستنه‌وه‌و به ڕێژنه‌ی
گوله‌ی ویژدانم ، جارێكی تر هه‌ر به‌پێوه شه‌هیدم
که‌نه‌وه
..
کونجــــــــرینی
سویس / 21 . یولی .
2008
kuncryni@gmx.ch
|
| |
|
|