
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
له‌یاده‌وه‌ریدا و هۆشدارییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد
!! که‌مال هه‌ورامی
سروشت بێ مه‌به‌ست مرۆڤ له ( شوێنکاتێکی ) ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌دا دروست ده‌کات ، مرۆڤ به‌وپێیه‌یی به‌پێی
سروشت ( هه‌مبه‌رکار و هه‌مبه‌کاره ) واته هه‌م
ده‌به‌خشێت و هه‌م وه‌رده‌گرێت ، واته کاریگه‌ری ده‌خاته
سه‌ر ده‌ورو به‌ره‌که‌ی و ده‌ورو به‌ره‌که‌شی کاریگه‌ری
له‌سه‌ر داده‌نێت . مرۆڤیش به‌وپێیه‌یی که‌بونێکی
ناته‌واوی هه‌یه به‌رده‌وام به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی خۆی
تێده‌کۆشێت ، که‌واته مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای بونیدا زۆرتر
ناته‌واوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وساتانه‌ی که
ته‌مه‌نێك ئه‌زمون که‌ڵه‌که ده‌کات ، لێره‌شه‌وه ئه‌وه
ساخده‌بێته‌وه که‌مرۆڤ له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زۆرتر
وه‌رده‌گرێت تاوه‌کو ببه‌خشێت ، به‌مه‌ش ده‌چێته ژێر
کاریگه‌ری ( شوێنکاته‌وه ) . ئه‌مه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه
ده‌گرێت که مرۆڤ له خۆیدا بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه .
به‌م شێوه‌یه‌ش ( شوێنکات ) ده‌بێته ئه‌فڕێنه‌ری دوه‌می
ئێمه‌ی مرۆڤ .
ئیتر ئه‌وشوێنه‌ی که‌ئێمه ژیانی له‌سه‌ر به‌رده‌وام
ده‌که‌ین به‌هه‌مو ڕایه‌ڵه‌کانی په‌یوه‌ندیکردنمانه‌وه ،
ده‌مانکاته موڵکی خۆی و ڕۆحی وابه‌سته‌یی له‌ناخماندا
گه‌شه و باڵا پێده‌کات . دیاره ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا زیاتر
ڕه‌نگڕێژ ده‌بێت ، که تاکه‌کانی مرۆڤ زه‌مینه‌یان بۆ
له‌بار بکرێت تاوه‌کو به‌ئاسانی و بێ هیچ له‌مپه‌رێك
مافه‌کانی موماره‌سه بکات نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌رکی بخرێته
سه‌ر شان . زۆر گرنگه له‌شوێنکدا په‌یڕه‌وی ماف بکرێت
ئنجا ئه‌رك له‌ڕوانگه‌ی مافه‌وه دیاری بکرێت نه‌ك
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئه‌رکه‌وه بپه‌ڕیته‌وه بۆ ماف .
ده‌رنجام سروشت بێ مه‌به‌ست مرۆڤ ده‌هێنێته بون و پاشکات
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ژیاندا مرۆڤ ده‌بێته خه‌ڵکی
شوێنێك و به‌رامه‌ر به‌و شوێنه‌ش ده‌بێته خاوه‌ن ماف و
له‌به‌رابه‌ریشدا له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌رك که
به‌پێی سه‌رده‌مه‌که‌ی ده‌خرێته سه‌رشانی به‌ر پرسیار
ده‌بێت . هاوکات پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌ومافانه ده‌بنه مافی
سروشتی و مرۆڤه‌کان بۆیان نییه له‌شوێنێکیتردا
موماره‌سه‌یان بکه‌ن به هینده‌یتر وابه‌سته‌یی مرۆڤ به
شوێنه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت و سنوری موماره‌سه‌کردنی
مافه‌کان ده‌بێته سنوری نیشتمان و لێره‌شه‌وه هه‌ستی
نیشتمانی چه‌که‌ره و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کاتدا باڵا
ده‌کات . پاش ئه‌وه‌ش به‌پێی پلان و به‌رنامه‌یه‌ك کار
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته ده‌کرێت ، هه‌ست قۆناخێك
ده‌گوێزرێته‌وه و ده‌چێته خانه‌ی بیری نه‌یشتمانییه‌وه
. خۆ به‌پێچه‌وانه‌وه کاتێك مرۆڤ به کرده‌وه بۆی
ساخده‌بێته‌وه نه‌ك هه‌ر ناتونێت به‌ئاسانی موماره‌سه‌ی
مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی له شوێنکدا بکات بگره
کۆسپ له‌به‌رده‌م مافه سروشتی و سه‌ره‌تاییه‌کانیشی دروست
ده‌کرێت و له به‌رامبه‌ردا زۆرترین و گه‌وره‌ترین ئه‌رکی
ده‌خرێته سه‌رشان ، نیشتمان ده‌بێته دۆزه‌خ و مرۆڤه‌کان
نه‌ك هه‌ر به‌نیشتمانی نازانن بگره لاشیان ده‌بێته
گۆڕستانێکی گه‌وره و خودی ژیانی تێدا ده‌نێژرێت .
له‌بارێکی ئاوهادا به ئاگایی یان نائاگایی ده‌خوازن
شوێنێکتر بکه‌نه نیشتمان که هه‌رگیز بۆشیان ناکرێت .
چونکه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا جگه له‌وه‌ی که مرۆڤ له (
شوێنکاتێکدا ) ژیان ده‌گوزه‌رێنێت ده‌بێته ئه‌فڕێنه‌ری
دوه‌می و به‌چاکی و خراپیه‌وه دروستی ده‌کات . له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا کاتێك که‌شوێنێکی دیکه ده‌کاته نیشتمانی خۆی
به‌هه‌مان شێوه مرۆڤه‌کانی ئه‌و شوێنه به‌جۆرێکیتر(
شوێنکات )ه‌که‌ی خۆیان دروستی کردون ، ئیتر سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش بخوازێت و مه‌یلی ئه‌وه‌بکات هاوشێوه‌ی ئه‌وان
جوڵه‌کانی ڕێکبخات پێی ناکرێت و له‌گه‌ڵ ناخی خۆیدا توشی
به‌ریه‌ك که‌وتن ده‌بێت . لێره‌شه‌وه هه‌رچه‌ند بخوازێت
له‌ڕواڵه‌تدا هاوسه‌نگی خۆی ڕاگرێت به‌ڵام له‌ناخدا و
له‌ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه په‌رێشانه و توشی شپرزه‌یی ده‌بێت
. له‌به‌رامبه‌ریشدا باله‌ڕوی یاساوه مافی هاوڵاتیبونت
له‌لایه‌ن یاسای ئه‌و شوێنه‌وه پێبدرێت به‌ڵام له‌ڕوی
ناخه‌وه په‌سه‌ندکراو نیت و مرۆڤه‌کانی ئه‌و شوێنه بێ
ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه‌سه‌رت به‌و پێیه‌یی که‌پشکت
له‌دروستکردنی ئه‌و نیشتمانه دا نییه په‌سه‌ندت ناکه‌ن .
هه‌ر بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام مرۆڤێك هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نێکی
درێژیش له نیشتمانێکیتردا به‌سه‌ر به‌رێت و خاوه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریش بێت ئه‌وا هه‌ر خۆی به کۆچه‌ر
ده‌زانێت و به‌و هیوایه‌وه‌یه که ڕۆژێك بێت بگه‌ڕێته‌وه
نیشتمانی یه‌که‌می خۆی که‌زێدی دایه گه‌وره و باپیرانی
بوه . له ڕۆشنایی تێکڕایی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌دا ئێمه
ده‌بینه و بوینه‌ته کوردستانی .
دیسان به‌بێ مه‌به‌ست سروشت به‌رمه‌بنای چێژی مرۆڤه‌کان
مرۆڤێك دێنێته بون که به‌هیچ وه‌جێێك پرس به خودی
مرۆڤه‌که ناکرێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌هاتنه بونیدا به هیند
وه‌رناگیرێت . ئیتر به‌پێی سروشتی مرۆڤه‌کان ئه‌وکه‌سانه‌ی
به‌رمه‌بنای چێژ مرۆڤێك دێننه بون خودبه‌خود ده‌شبنه
به‌رپرسیاری و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ش تێکه‌ڵ به ڕۆحیان
ده‌بێت . له‌سه‌ره‌تادا تائه‌و شوێنه‌ی ئه‌م مرۆڤه
سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌تی و مه‌تۆلکه و منداڵه ته‌نها مافی
هه‌یه و هیچ ئه‌رکێکی له ئه‌ستۆ نییه ، واته
له‌به‌رامبه‌ردا و له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌رک
ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وکه‌سانه‌ی که هێناویانه‌ته بون
. ئه‌مانه‌ش به‌دایك وباوك ناوزه‌ند ده‌کرێن . پاشان
ئه‌گه‌ری هێنانه به‌رهه‌می ژماره‌یه‌ك له‌کوڕو کچ به
هه‌مان مه‌به‌ست و هه‌مان په‌یوه‌ندیه‌وه بهێنرێنه
به‌رهه‌م هه‌یه ، که به خوشك و برا ناوزه‌ند ده‌کرین و
جۆرێك له‌په‌یوندیان بۆ دروست ده‌بیت که جیاوازی هه‌یه
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی
ده‌وروبه‌ریاندا ده‌یگرن . له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ندا
ژماره‌یه‌ك ماف و ئه‌رکیان له گه‌ڵ یه‌کتردا بۆ دروست
ده‌بێت که په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌کانیان پێده‌وترێت .
یه‌که‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش به‌یه‌که‌مین یه‌که‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی که خێزانه ناوزه‌ند ده‌کرێت و هه‌مو
پێکهاته‌که‌شی له خێزانی ساده‌دا که‌سی پله یه‌کن .
وه‌ك ده‌زانرێت مرۆڤه‌کان هاوته‌مه‌ن نین ، واته هه‌مویان
خاوه‌نی یه‌ك ئه‌زمونی که‌ڵه‌که‌کراو نین و به‌هه‌ر
ڕێگایه‌ك بێت وه‌كو یه‌ك زانیاریه‌کانیان که‌ڵه‌که
نه‌کردوه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ته‌مه‌نه‌کان (
مه‌به‌ست له‌نه‌وه‌کانی پێشوشه ) به‌پێی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی
که هه‌یانه لانی که‌م مانایێکی په‌سه‌ندکراوی
کۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ هه‌مو جوڵه و کرده مرۆیی و
هه‌بوه‌کانی ده‌وروبه‌ریان هه‌بوه و هه‌یه ، واته خود
به‌خود ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانی ته‌مه‌ن
بجوکه‌کان ئه‌گه‌ر چی زانیاریه‌کانیشیان له‌خودی خۆیاندا
په‌سه‌ند نه‌بن . وه هه‌رله‌ڕێگای ئه‌و زانیاریه
باوانه‌وه‌یه ته‌مه‌ن ساواکان ناچار ده‌کرێن دنیای چێژ
به جێبهێڵن و ته‌سلیم به‌دنیای واقع بن ، هه‌ر له‌و
ڕێگایه‌شه‌وه که‌لتورێک به‌مانافراوانه‌که‌ی فێر ده‌بن و
پێش ئه‌وه‌ی به‌توانا ژیریه‌کانی خۆیان بگه‌ن و ئاوه‌زیان
له کرده‌و تێگه‌یشتنه‌کانیاندا به‌کار به‌رن ده‌بنه‌وه
به‌ده‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ، هه‌رله‌وێشه‌وه مانا
ده‌ده‌نه دراوسێ و هاوماڵ و دواجار مرۆڤه‌کانی
ناوچه‌که‌یان و تاده‌گاته وڵاته‌که‌یان . به‌م شێوه‌یه‌ش
مرۆڤه‌کان له‌سنورێکی دیاریکراودا نه‌ك هه‌ر مێژویه‌ك
دروسیان ده‌کات بگره به‌جۆرێك له‌جۆره‌کانیش ئه‌و مێژوه
که‌فه‌رهه‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی له‌مێژویه‌کی
ڕابردودا به‌رهه‌مهێناوه کاریگه‌ری له‌سه‌ریان داده‌نێت و
چاکی ده‌بێته خێرێکی پاشه‌که‌وتکراو و خراپیشی
به‌ڵایه‌که به ئاسانی ناتوانێت خۆی لێداڕنرێت . له‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕبونی نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئێمه بوینه‌ته کورد و
نابینه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر ، ڕونتر بڵێم هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئێمه‌ی وه‌ك کورد قبوڵ نیه جگه له‌وکاته‌ی
که ده‌بێت واز له‌کوردبونی خۆمان هه‌ڵگرین ئه‌مه‌ش
ئاسته‌مه و شیاوی په‌سه‌ندکردن نییه .
هه‌رچۆنێک هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌بین پێویسته کورد وه‌ك
نه‌ته‌وه بونێکی ڕاسته‌قینه و گه‌وهه‌ری هه‌بێت ،
پێویسته کوردستان نیشتمان بێت و وێنه‌که‌ی به‌رمه‌بنای
بونێکی هه‌قیقی له‌زه‌ینی تاك به تاکماندا ئاماده‌ی
هه‌بێت . بونێك له‌نێویدا ئه‌وه‌ی بۆیه‌ك که‌سمان وه‌ك
مرۆڤ ڕه‌وابێت بۆ هه‌موان ڕه‌وا بێت ئه‌وه‌ش له
هه‌رکه‌سێکمان بڤه ده‌کرێت وه‌ك مرۆڤ بۆ هه‌موان بڤه بێت
.. هتد .
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێدا ( مرۆڤ به‌سروشتی
حاڵ به‌کاره و هه‌م به‌رکاره ) له‌به‌ر ئه‌وه بخوازین
یان نه‌خوازین ڕاسته‌وخۆ ده‌چینه ژێر کاریگه‌ری (
شوێنکاته‌وه ) واته ئه‌گه‌ر له‌مسه‌رده‌مه‌دا باری کورد
وه‌ك نه‌ته‌وه و کوردستان وه‌ك نیشتمان له‌بار و باش بێت
ڕاسته‌وانه به‌باشی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی
ئێمه‌دا ده‌بێت . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه که‌خراپ بێت
کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت ، به‌دیوێکیتردا ئه‌و ڕه‌وشه‌ی
ئێستای کورد و کوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت
وێناکردنه‌وه‌ی تواناکانی ئێمه‌یه و گوزارشت له‌ئیراده‌ی
ئێمه ده‌کات ، هه‌ریه‌که‌شمان به‌ئاستی به‌ر
پرسیاریه‌تیمان لێی به‌ر پرسیارین ، گه‌ر باشیش بێت
هه‌رکه‌س و بارته‌قای به‌رپرسیاریه‌تی پشکی
له‌دروستکردنیدا هه‌یه . ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که
مرۆڤ له‌خودی خۆیدا بونه‌وه‌رێکی هۆشله‌به‌ری به‌رپرسیاره
و که‌س ناتوانێت له‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی که‌سروشت پێی
به‌خشیوه خۆی بدزێته‌وه ، چونکه به‌خۆ دزینه‌وه‌ی
کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وش و بونی مرۆیی خۆی ده‌بێت و
ده‌یانخاته ژێر پرسیاره‌وه . هه‌ربۆیه گه‌رکه‌سێک
له‌که‌مترین کاتدا هه‌لومه‌رجی ناله‌باری کورد‌و کوردستان
بێنێته نێو یاده‌وه‌ری خۆیه‌وه ئه‌وائاسان بۆی
ساخده‌بێته‌وه که‌چه‌ند له‌بارێکی شپرزه‌یدا ژیان
ده‌گوزه‌رێنێت . په‌یوه‌ندیگرتن و ڕه‌وشی ده‌ره‌وه‌ی
نه‌ته‌وه و نیشتمانێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا تائاستێکی
باش په‌یوه‌سته و گوزارشت له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی
کورد له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌کات . گه‌ر سه‌رنج بدرێت
ده‌سه‌ڵاتی کوردی گه‌ر له‌شێوه‌ی پارتی سیاسی‌دا بێت یان
له‌شێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئێستا له کوردستانی
باشوردا ئه‌زمون ده‌کرێت به‌درێژای مێژوی کورد
به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رمن په‌یوه‌ندی ده‌کات و ده‌رنجام له
هه‌مو دانیشتنه‌کانیدا توشی شکست بوه . ئه‌مه‌ش له‌وێوه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه که که‌سایه‌تی کورد که‌سایه‌تیێکی
لاواز و تێکشکاوه و به‌رمه‌بنای ئیراده‌یه‌کی به‌کار
به‌رهه‌منه‌هاتوه . هه‌رچۆنێك هه‌یه ئێمه چوار مێخه
کێشراوین وه‌ك که چۆن نیشتمانمان چوار مێخه و له خاچ
دراوه ، ئێمه به‌رده‌وام له‌شه‌ڕداین وه‌ك چۆن هه‌میشه
و به‌رده‌وام پارته سیاسیه‌کانمان له‌شه‌ڕدا بون ، ئێمه
پێکه‌وه‌ش هه‌ڵده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی خۆشیمان به‌چاره‌ی
یه‌کتر بێت ڕیایی و درۆی نه‌جیب په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێمه
به‌رده‌وام ده‌کات ، وه‌ك چۆن پارته سیاسیه‌کانی ئێمه
له‌ناچاریدا پێکه‌وه هه‌ڵده‌که‌ن و درۆی نه‌جیب نه‌جیب
گریکی په‌یوه‌ندیه‌کانیانه و له‌ڕاستیدا چاڵ بۆ یه‌کتر
هه‌ڵده‌که‌نن و مه‌یلی یه‌کتر شکاندنیان هه‌یه . ئێمه
وه‌ك تاک و نه‌ته‌وه و نیشتمان وێرانین و گوزه‌رانمان
په‌رێشانه ، پێویست به‌وه ده‌کات به‌مه‌به‌ستی
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م باره ناله‌باره تێ‌بکۆشین .
لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ، بۆ تازه به‌تازه
ده‌زانینین که باری کورد له ڕه‌وشێکی خراپدایه ! گه‌ر
زانیومانه بۆ تێکۆشانمان به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی
نه‌کردوه !! گه‌ر ئه‌وه‌شمان کردوه ئه‌ی له‌پای چی
له‌شوێنی خۆماندا هه‌ر ڕا ده‌که‌ین و ناگه‌ینه ئامانج !!!
گه‌ر هه‌رکه‌سێك زۆرنا ته‌نها که‌مێکیش شاره‌زایی له‌مێژوی
کوردا هه‌بێت ، ئه‌وا زۆر زو بۆی ساخ ده‌بێته‌وه
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانێکی شایسته‌دا که مرۆڤ مافی
خۆیه‌تی موماره‌سه‌ی بکات ، له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا و له هیچ
ڕویه‌که‌وه ڕه‌وشی سیاسی و ژیاری کورد باش نه‌بوه ،
مه‌گه‌ر ته‌نها که‌سانێك سه‌رده‌مه‌کان به‌راورد
له‌گه‌ڵ خراپه‌دا به‌راورد ده‌که‌ن سه‌رده‌مێکی ڕواڵه‌تی
باشان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مێکیتردا بۆی وێنا ده‌بێته‌وه ، که
له‌ڕاستیدا هه‌مو خراپه‌کانی دنیا ته‌نها باشێکیان لێوه
به‌رجه‌سته نابێت ، گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه
له‌خۆیدا کارێکی هه‌ڵه‌یه و ناکرێت په‌یڕه و بکرێت . خۆ
گه‌ر که‌سێکیش له‌ڕوانگه‌ی ژیانی خۆیه‌وه سه‌رنج بخاته
سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵ ، ئه‌وا به‌وپێیه‌یی که هه‌میشه
ڕابردو به زیندویی وێنه‌ی له‌ئێستایدا ئاماده‌یی هه‌یه ،
ئه‌مه‌ش گوزارشته بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی له ئێستادا توشی شکست
بوه ، چونکه هیچ که‌سێك گه‌ر له‌ئێستادا ژیانێکی
سه‌رکه‌وت و شه‌رافه‌تمه‌ند موماره‌سه‌بکات هه‌رگیز مه‌یلی
گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ژیانی ڕابوردوی ناکات ، لێره‌شه‌وه
ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌گه‌رچی له‌ڕواڵه‌تدا هه‌ست
به‌کۆمه‌ڵێ گۆڕانکاری له‌ده‌وروبه‌رماندا ده‌که‌ین به‌ڵام
له‌گه‌وهه‌ردا ده‌رده‌که‌وێت که‌ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ
پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی سه‌رده‌مدا ڕێبکه‌ین و
له‌دوای دواوه سه‌یری ژیانی خه‌ڵکانیتر ده‌که‌ین ، واته
گوزه‌رانمان هه‌ر به‌شپرزه‌یی به‌ڕێده‌که‌ین و
ئاسوده‌ییمان له‌خاڵی سه‌ره‌تادایه‌و ڕێ ناکات . خۆ
گه‌رکه‌سێکیش له‌گه‌ڵ ئاکامدا په‌یوه‌ندی بگرێت ئه‌وه‌ش
واقعه‌که‌یه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت ، گه‌ر خۆی سه‌رمه‌ست
نه‌کات ده‌بینێت که ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کورد
که‌مترین سه‌قامگیری تێدا نیه‌و له‌و په‌ڕی خراپیدا
ده‌گوزه‌رێت . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت که ئێمه
ئێستامان توشی شکست بوه و پێویستی به‌تێپه‌ڕاندن هه‌یه ،
به‌م شێوه‌یه‌ش نا‌توانیین له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا که‌دروست
له‌گه‌ڵ ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌دا بێته‌وه ڕێبکه‌ین .
له‌و دیدگایه‌شه‌وه که تاوه‌کو چاوی مێژو بڕبکات کورد
له‌خه‌بات و تێکۆشانی سه‌ختی به‌رده‌وام کردوه ئه‌وه
ده‌رده‌خات که نه‌وه له‌دوای نه‌وه هه‌ستیان به‌و باره
ناهه‌مواره کردوه و ژیان له‌به‌رده‌میاندا پرۆسه‌یه‌کی
زه‌حمه‌ت بوه ویستویه‌تی به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری
دروستکردن تێکۆشانی به‌رده‌وام بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ئاماده بوه گیانی به‌خت بکات . له‌وپێناوه‌شدا
نه‌هه‌مه‌تی زۆری چێشتوه و توشی ده‌یان کاره‌ساتی مرۆیی
بوه . به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ر و ئه‌زمونکردنی ده‌یان
ڕێڕه‌وی خه‌بات له‌چه‌په‌وه بۆ ڕاست و له سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه به‌درێژایی مێژو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
نه‌توانراوه که‌مترین گۆڕانی گه‌وهه‌ری له‌نێو ژیاندا
به‌ده‌ست بهێنێت و ساڵ له‌دوای ساڵ گرفته‌کان قوڵتر و
گه‌وره‌تر ده‌بن و ڕه‌وشی کورد له‌نێو خودی خۆیدا و
ده‌ره‌وه‌یدا به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت .
پاش ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه
هێنرایه‌وه نێو یاده‌وه‌ری خوێنه‌ره‌وه که به‌ڵی کورد
به‌درێژایی مێژو نه‌ك هه‌ر هه‌ستی به‌ناله‌باریه‌کانی
کردوه به‌ڵکو به کرده‌وه‌ش ئه‌زمونیان کردون و
له‌به‌رامبه‌ریشدا تێکۆشانی جدییان به‌مه‌به‌ستی
تێپه‌ڕاندنی تا ئاستی به‌خشینی ژیانی به‌کۆمه‌ڵ کردوه
که‌چی وه‌ك که‌ده‌رده‌که‌وێت سه‌رکه‌وتنی کورد ته‌نها
به‌ئاستی مانه‌وه‌ی بوه و له‌وه زیاتر هیچ هه‌نگاوێك
به‌ره‌و باشه ئه‌ولاتر نه‌چوه .
واته کورد وه‌ك مێژوه‌که‌ی گه‌واهی بۆ ده‌دات ، هه‌ستی
به‌نه‌هامه‌تیه‌کانی خۆی کردوه له‌به‌رامبه‌ریشدا
تێکۆشانی به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی به‌رده‌وام کردوه ،
به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه که هۆکاره‌کانی
سه‌رنه‌که‌وتن و له‌گه‌ڵ شکستدا ڕوبه‌ڕوبونی به‌شێوه‌یه‌کی
زه‌نجیره‌یی چین !! هه‌ڵبه‌ت بۆ وه‌ڵامی پرسیارێکی
له‌وجۆره زۆرجار گۆێبیستی ژماره‌یه‌ك فاکته‌ر ده‌بین که
له‌خۆیاندا فاکته‌ری هیوابڕ و چاره‌سه‌رنه‌کراون ، واته
گه‌ر به‌هیوابین چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بکرێت ئنجا کورد
پێی ده‌کرێت ئه‌م باره ناله‌باره‌ی تێپه‌ڕێنێ ، ئه‌وا
داوایێکی هێجگار ئاسته‌مه و هه‌رگیز شیاوی جێبه‌جێکردن
نییه . چونکه گه‌ر کوردستان له‌باری جوگرافیه‌وه به‌و
پێیه‌یی به‌دوژمنه‌کانی ده‌وره‌دراوه و خراپ هه‌ڵکه‌وتوه
وه‌ك هۆکارێك بۆ به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی له‌تێکۆشانیدا
به‌نمونه وه‌ربگرین ، خۆ ناکرێت کوردستان بگوازرێته‌وه
یان به‌هیوابین دوژمنه‌کانمان بگوازینه‌وه ئه‌وجا
به‌مافه ڕه‌واکانی خۆمان بگه‌ین ! دیاره هیواو داوایه‌کی
له‌و جۆره‌ش هیند منداڵانه‌یه له‌و بڕوایه‌دا نیم هیچ
که‌سێك هه‌بێت بیری لێبکاته‌وه . بڕواشم وایه هه‌رکه‌سێك
بیری له‌تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردبێته‌وه ئه‌وه‌شی
زۆر به‌باشی زانیوه و له‌وه‌ش تێگه‌یشتوه که مافه‌کانی
کورد لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه که له‌چوار ده‌وریدان ،
ئه‌مه‌ش مانا و مه‌غزای سیاسی خۆی هه‌یه و ده‌بو له‌نێو
نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا ئه‌ژمارده‌ی وردی بۆ بکرێت . جا
له‌کاتێکدا ئه‌و به‌رنامه سیاسیه سه‌ره‌ڕای تێکۆشانی
سه‌خت له‌گه‌ڵ شکستدا ڕوبه‌ڕو ده‌بێت ده‌رنجامی ئه‌ژمارده
دشته‌کانی نه‌خشه‌ی به‌رنامه‌که‌یه و به‌مه‌به‌ستی
خۆدزینه‌وه له‌باری به‌رپرسیاریه‌تی ده‌کرێته تاوانی
جوگرافیا . له‌کاتێکدا که‌جوگرافیا ناسی به‌مانا
سیاسیه‌که‌ی ده‌بێت ئاماده‌یێکی به‌رچاوی هه‌بێت
له‌نه‌خشه سیاسیه‌که‌دا . ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وپاساوه‌ی که
هۆیه‌کی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی خه‌بات و تێکۆشانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌یبه‌ستنه‌وه به‌وه‌ی که کوردستان
له‌ڕێگای ده‌ریاوه نابه‌سترێته‌وه به دنیایاوه ڕاست
ده‌رده‌چێت . له‌وه‌ش زیاتر بۆ که‌م وڵات و گه‌ل له‌دنیادا
هه‌ن ناکه‌ونه سه‌ر ده‌ریا که‌چی وڵات و قه‌واره‌ی سیاسی
خۆشیان هه‌بێت !!
که‌میش نین ئه‌وکه‌سانه‌ی دڕنده‌یی و سه‌رسه‌ختی
دوژمنه‌کانی کوردستان ده‌که‌نه هۆکارێك بۆ به‌ئاکام
نه‌گه‌یشتنی تێکۆشانه‌کانی کورد . زۆر سه‌یره بۆدوژمن
ده‌بێت نه‌رم و نیان بێت ئه‌وجا تێکۆشانی
له‌به‌رامبه‌ردابکرێت ! بۆ که‌سێك هه‌یه نه‌زانێت
دوژمنه‌کانی کورد چ باکگراوندێکی فکری شۆفێنیستیان هه‌یه
! بۆ ئه‌وان له‌درێژایی مێژودا ته‌نانه‌ت ناوی کوردیشیان
وه‌ك خزمه‌تکار پێ قبوڵ بوه !! یان ده‌کرێت کورد تێکۆشانی
خۆی دوابخات سابه‌ڵکو دوژمنه‌کانی نه‌رمونیان ببنه‌وه !!
به‌ڕاستی تێڕوانینێکی ساکار و منداڵانه‌یه . ڕونتر بڵێم
خۆدزینه‌وه‌یه‌کی منداڵانه‌یه .ئه‌رێ به‌ڕاست هیچ که‌سێك
بیستویه‌تی له‌کاتی شه‌ڕی دومنداڵدا یه‌کێکیان مه‌رجی
شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وه‌بێت که‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌ست
نه‌کاته‌وه ئه‌وجا شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بکات ، به‌جۆرێك چڕنوك
وگاز نه‌گرێت ، زله و شه‌ق نه‌هاوێژێ .. هتد !! بۆ که‌سێك
گه‌ر گوێی له‌م مه‌رجانه بێت قاقای پێکه‌نینی
به‌رزنابێته‌وه!! یان زۆرجار باس له‌وه‌ده‌کرێت کۆمه‌ڵی
کورده‌واری له‌ڕوی هوشیاریه‌وه دواکه‌وتوه ... منیش
ده‌ڵێم دروست پێشکه‌وت و نییه ته‌نانه‌ت
سیاسه‌تمه‌داره‌کانیشمان له‌وباره‌وه هه‌ژارن و تائێستاش
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری کام بیروڕای سیاسی
پێشکه‌وتوخوازانه‌ش بن که‌چی به‌هه‌مان په‌روه‌رده‌ی
خێزانی خۆیانه‌وه ده‌خوازن سه‌رۆکایه‌تی شۆڕش و وڵات
بکه‌ن . به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ش پاساوێکه هاوشێوه‌ی
هه‌مو پاساوه‌کانیتر . چونکه ئه‌وه‌کاری
نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی سیاسیه که‌پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست
به‌هه‌رجوڵه‌یه‌کی سیاسی بکه‌ن پێویسته ناسینێکی دروستیان
بۆ هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌که‌یان هه‌بێت تاوه‌کو به‌پێی پلان و
به‌رنامه‌یه‌کی په‌سه‌ند پێش هه‌موشتێك لانیکه‌م سه‌باره‌ت
به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هوشیاریان پێ ببه‌خشن
که‌به‌کرده‌وه ژیانی دیلیه‌تی قبوڵنه‌که‌ن ، ئه‌وه
ئه‌رکی ئه‌وانه که پێشه‌نگی شکانی ته‌وقی دواکه‌وتویی
کۆمه‌ڵ بن . وه پێویسته ڕێوشوێنێ سیاسه‌ت به‌جۆرێك
بگیردرێته‌به‌ر که ئه‌مه وه‌ك گرفتێکی سه‌ره‌کی ڕه‌چاوی
بکه‌ن و هه‌نگاو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڵگرن .
تۆبڵێی نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی سیاسی کورد له
هه‌رسه‌رده‌مێکدا بێت ئه‌ژمارده‌یان به‌جۆرێك کردبێت که
کۆمه‌ڵی کورده‌واری زۆر پێشکه‌وتوه و که‌چی به‌ئه‌زمون
بۆیان ساخبۆته‌وه دواکه‌وتوه ، بۆیه تێکۆشان ڕوبه‌ڕوی
شکست بۆته‌وه ! یان دروست زانیویانه دواکه‌وتوه و
خه‌باتیان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی کردوه !!
هاوکات که‌میش نین ئه‌وجارانه‌ی که مرۆڤ گوێبیستی یه‌ك
له هۆکاره‌کانی تێکشاندنی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌بێت
، گوایه سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ند
کوردانه‌بوه و هه‌میشه به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
وه‌ستاوه‌ته‌وه . منیش ده‌ڵێم هه‌میشه کورد نه‌یتوانیوه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بکات و
له‌ناسینی ڕۆحی سه‌رده‌مه‌وه تێکۆشانی خۆی هاوسه‌نگ بکات
و زۆرجار که‌شڵه‌قانی سیاسی له‌ناوچه‌که‌دا ڕویداوه خۆی
له‌گه‌ڵ لایه‌نی دوژمنی سه‌ره‌کی و به‌ره‌ی دۆڕاودا
ڕێکخستوه ، له‌بارێکی وه‌هاشدا خود به‌خود که‌وتۆته به‌ر
کاریگه‌ری سیاسه‌تێکی پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌ی براوه‌وه .
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی
نێو ده‌وڵه‌تی له ناوچه‌که‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی بوایه
کورد پێی ده‌کرا به هیند وه‌ریبگرێ و بیقۆزێته‌وه .
له‌ڕاستیدا به‌و پێیه‌یی په‌یمانی ( سیڤه‌ر ) که
به‌په‌یمانی له‌دایکبونی کورد دێته ئه‌ژمار که‌چی کورد
به‌ده‌ستی خۆی له‌په‌یمانی ( لۆزان ) دا ده‌یخاته
چاڵه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ش له کاتی هاتنه سه‌ر کاری ڕژێمی
کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، خۆرئاوا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و
کۆماره تاوه‌کو ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه لاوازبکات و بۆ
ئه مه‌به‌سته‌ش ئه‌م خواسته له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
کورددا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و کوردی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتدا
به‌تایبه‌ت دروست دێته‌وه ، که‌چی نه‌توانراوه که‌مترین
سودی لێوه‌ربگیرێ . پاشتریش له‌کۆتایی هه‌شتاکان و
سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تاوه‌کو ئێستا هه‌لێکی که‌م
وێنه بۆ کورد له‌به‌شی باشوری کوردستاندا هاتۆته پێش ،
که‌چی به‌ده‌ستی سه‌رکردایه‌تی کورد ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ
له‌بار ده‌برێت و وا بۆ 18 ساڵ ده‌چێت کورد له‌کێشه
سه‌ره‌کیه‌کانی خۆی ، خۆی کردۆته که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت ،
به‌تایبه‌ت ڕێکه‌وتنی پاریس ، که‌هیچی که‌متر نه‌بو له
په‌یمانی سیڤه‌ر و سه‌رکردایه‌تی کورد به‌ده‌ستی خۆی قبوڵی
نه‌کرد و له‌باری برد ، ئیتر به‌گومانم کورد له‌توانایدا
هه‌بێت هیچ هه‌لێك بقۆزێته‌وه . به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر
ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌ڵێن که‌ئه‌م ده‌رفه‌ته که‌مه‌ش
ماوه له‌ده‌ست ده‌رچێت و به‌جۆرێکیتر ئه‌گه‌ریی
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای بۆشای بازنه‌ی شکسته مێژویه‌کان
له ئارادایه . پاشان دروسته گه‌ر سیاسه‌تی سه‌رده‌م
له‌ناوچکه و جهاندا له‌به‌رژه‌وه‌ند کورد و
بزوتنه‌وه‌که‌ی بێته‌وه باشتره ، به‌ڵام خۆ ناکرێت که
ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نه‌بو ئیتر واز له مافه‌کانت
بهێنیت و تێکۆشان به‌مه‌ستی موماره‌سه‌کردنیان دوا بخه‌یت
له‌کاتێکدا نه‌یار و دوژمنه‌کانی کورد ته‌نها ساتێك چییه
دژ به کورد به‌سه‌رکات و هه‌لدا تێنا په‌ڕن .
جێگای ئاماژه‌شه پاش ئه‌وه‌ی کورد له ڕابوردوه‌که‌یدا
توشی شکستی گه‌وره بوه ، ژماره‌یه‌ك که‌سیتر بۆ وه‌ڵامی
سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیان هاتون بانگه‌وازی سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی
شۆڕ‌شیان کردوه و ته‌واوی تاوانه‌که‌یان کردۆته تۆمه‌ت و
له کۆڵی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان ناوه . ئیتر زۆرینه‌ی
ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێرانه‌یان بۆ هه‌ڵه و ناشیرینیه‌کانی
پێش خۆیان ته‌رخان کردوه ، واته هه‌رچه‌نده
به‌نه‌فه‌سێکی تازه‌وه هاتونه‌ته مه‌یدان به‌ڵام جوانی
خۆیان به‌رمه‌بنای ناشیرینیه‌کانی پێش خۆیان
وێناکردۆته‌وه باشیان له‌خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش
خۆیانه‌وه بونیادناوه . هه‌ربۆیه له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ند
کرده‌یه‌کی ئاکاریی ڕۆژانه‌یان ڕاستکردۆته‌وه ، له‌ڕوی
په‌روه‌رده‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی که‌مێك
گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیش بۆ هه‌ندێك
مه‌سه‌له‌ی دوژمنناسی براوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی
کاتدا نه‌فه‌سه‌که‌ش کاڵبۆته‌وه چونه‌ته‌وه هه‌مان
بازنه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیانه‌وه .
هه‌ر له‌م گۆشه نیگایه‌شه‌وه پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه
بدرێت که له‌میانه‌ی هه‌مو ئه‌و تێکشکانانه‌دا به‌تێکڕا
چه‌ند جارێك ته‌واوی ئایدۆلۆژیه سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌کان
له‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه بۆ ڕاست ئه‌زمونکراون جگه‌له‌وه‌ی
وه‌ك هه‌مو جاره‌کانی دی هیچ ئاکامێکی باشیان نه‌بوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئێستادا بونه‌ته کێشه‌یه‌کی بار
به‌سه‌ر کێشه‌کانیتره‌وه .
ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر چی زۆرینه‌ی
ڕه‌وشی سیاسی کورد به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له مێژودا
پێکده‌هێنن به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌کی له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌یه
که‌هه‌مان دید له‌لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه ئاماده‌یی
هه‌یه و کوردیش گرفتاری هه‌مان گرفتی سه‌ره‌کیه‌تی . هیچ
ئاماژه‌یه‌ك نییه ئه‌وه‌ساخبکاته‌وه که کورد
له‌توانایدا هه‌بێت ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌یی تێپه‌ڕێنێت .
له‌ڕێگای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که له‌کوردستانی باشوردا نزیك
به هه‌ژده‌ساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌وه‌ش سه‌لمێنرا
ته‌نانه‌ت یاسا و ده‌ستوریش گرێنتی ده‌ستخستنی مافه‌کانی
کورد ناکه‌ن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که وێنه‌یه‌کی خراپی
ده‌سه‌ڵات بۆ کورد وێناکرایه‌وه که نه‌یتوانی که‌مترین
سود له‌و هه‌له مێژوییه نه له‌ئاستی ناو خۆ و نه
له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌یدا بقۆزێته‌وه . پاش ئه‌وه‌ش پێویسته
هه‌موان مل به‌وڕاستیه بده‌ین که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئێستا له کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌کات ده‌رنجامی
هه‌لومه‌رجێکی مێژوییه له‌ناوچه‌که‌و جهاندا به‌رهه‌می
هێناوه نه‌ک له‌ده‌رنجامی ئیراده‌ی به‌گه‌ڕخراوی
نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه به‌رهه‌مهاتبێت . بۆ سه‌لماندنی ئه‌و
ڕاستیه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌سه‌ر ده‌ستی شۆرشه‌که‌یدا پێش ساڵی 1991 بهێنێته‌وه
نێو یاده‌وه‌ری خۆیه‌وه ، ئنجا تێده‌گات و ده‌یسه‌لمێنێت
که ئه‌و هێزه‌ی کورد هه‌یبو پاشماوه‌ی شاڵاوه
سه‌ربازیه‌کانی لوتکه‌ی ژینۆسایدکردنی کورد که به‌هه‌ڵه
ئه‌نفال و کیمیابارانی پێده‌ڵێن بو . له‌کاتێکدا پێی
نه‌ده‌کرا ته‌نها لادێیێکی کوردستان ڕزگار بکات و
بیپارێزێت ، که‌چی ئه‌و هه‌له مێژویه‌و خواستی زلهێزه‌کان
ئه‌وه‌ی هێنایه پێش که تاوه‌کو ئیستا به لاوازی
خۆیه‌وه به‌رده‌وامه . ڕاستیه‌که‌ی تائه‌و کاته‌ش بۆ
ئه‌وانه‌ی هێناویه‌تیه بون پێویست بێت ، ده‌مێنێته‌وه .
به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاوبگیرێت که مه‌رج
نییه تاوه‌کو سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی زلهیزه‌کان
له‌دابه‌شکردنی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا که‌کورد ده‌سه‌ڵاتێکی
لاوازی هه‌یه ئه‌مه بخوازێت ، بۆیه ده‌بو سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کورد زۆر به‌دروستی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م
هه‌لومه‌رجه هه‌بوایه و به‌رمه‌بنای دو ته‌وه‌ره‌ی
زۆرگرنگ کاره‌کانی خۆیان ببردایه‌ته پێشه‌وه . به جۆرێك
که‌ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌میان : به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌وه‌دابو
به‌شێوه‌یه‌ك کاره‌کانیان ڕێکبخستایه ، که‌ماوه‌ی پێویستی
کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ، له هاوکیشه‌ی سیاسی
به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کاندا دریژتریان بکردایه‌ته‌وه .
هاوکات له‌ته‌وه‌ره‌ی دوه‌مدا : کاریان له‌سه‌ر
فۆرمۆڵه‌کردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکردایه ، که له
هه‌موڕوه‌کانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی بونێکی سه‌ربه‌خۆ
تواناکانی کوردیان وێنا بکردایه‌ته‌وه . که ئه‌مه‌شیان
له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆدا ده‌کرا . به‌وه‌ش سودیان له‌م
هه‌له مێژوییه وه‌رده‌گرت و ده‌سه‌ڵاتی کوردیان له‌ویستی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ ویستێکی میللی
نه‌ته‌وه‌یی کورد و ده‌بویه فه‌رمانی واقع . که
به‌داخه‌وه له‌سه‌ر هیچکام له‌وته‌وه‌رانه وه‌ك
که‌ئاماژه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن کاریان نه‌کرد و
به‌پیچه‌وانه‌وه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ گه‌مه‌سیاسیه‌کانی
خۆیاندا گه‌مه‌یان ده‌کرد که ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی کورد
له‌هاوکێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا بۆ خاوه‌ن
به‌رژه‌وه‌نده زلهێزه‌کان کورتر ده‌بویه‌وه و ئیراده‌ی
کوردیش به‌ته‌واوی مانا به‌به‌ر باڵای حزبدا کرا و
به‌هینده‌یتر ڕه‌وشه‌که له‌وبارانه‌وه خراپتر چوه .
واته بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد زۆردره‌نگه ،
سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕبونی کاتی ئه‌م هه‌له مێژویه‌ش
دره‌نگتره ، زۆری چوه و که‌می ماوه . ئێستا
له‌کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پانعه‌ره‌بیه کاندا نۆره‌ی
کێشه‌کانی کورده له کوردستانی باشوردا له‌بارببرێن ،
له‌بیرینه‌که‌ن عه‌ره‌به شۆفێنسته‌کان هه‌رچه‌نده ئێستاش
پڕاو پڕن له‌ناکۆکی به‌ڵام بۆ له‌باربردنی مافه‌کانی کورد
هاوده‌نگ و کۆکوته‌بان ، هه‌رگیز هیند خۆشباوه‌ڕیش مه‌بن و
به‌وه‌دا مه‌نازن که‌له‌سه‌ره‌تادا پێکه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکا دژ به‌تیرۆر له‌به‌ره‌یه‌کدا بون . له‌بیری
مه‌که‌ن خودی تیرۆر بۆ ئه‌مه‌ریکا گه‌ر
له‌دژی‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نه‌بێت هیچ مانایێکی نییه .
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا مانا له‌ڕوانگه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیه‌وه ده‌داته هه‌رکه‌س و لایه‌نێك ،
جا هه‌رکاتێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
به‌غدادا دروست هاته‌وه هه‌زاران کورد ده‌کاته قوربانی و
خود به‌خودیش ده‌یان هاو په‌یمانێتی فرامۆش ده‌کات . ئاخر
براڵه !! ئه‌وان وه‌ك ئێمه نیین سیاسه‌ت به‌رمه‌بنای
ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رن ، ئه‌وان به‌رپرسیارن
له نه‌ته‌وه و نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا نه‌کا به‌رپرسیار و
په‌یوه‌ست بن به ئاکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به
خۆیانه‌وه . ئه‌وان دروست پێیان شه‌رم نییه له قسه‌ی
خۆیان په‌شیمان ببنه‌وه به‌ڵام دوستر پێیان ڕسواییه سازش
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مریکیه‌کان
بکه‌ن . له به‌ر ئه‌وه زه‌مه‌ن زۆری چوه و که‌مێکی
که‌می ماوه ، له‌گه‌ڵ به‌هێزبونی ده‌سه‌ڵاتی به‌شی
ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقدا و دڵنیابونه‌وه‌ی
ئه‌مریکیه‌کان که‌ئه‌وان هه‌م ده‌توانن
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بپارێزن و هه‌میش گه‌ر له‌گه‌ڵیاندا
دروست نه‌هاته‌وه پێیان ده‌کرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ته‌نها داوا و مه‌رجیشان داگرسانی
گڵۆپی سه‌وزه بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و گه‌ر ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای کوردیش به‌هه‌مومه‌رجه‌کانی حکومه‌تی
عێراقی ڕازی نه‌بێت ڕوخاندنیه‌تی ، ئه‌وا دڵنیابن
هه‌زارانجار گڵۆپی سه‌وزیان بۆ داده‌گرسێنی . ئێوه‌ش
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیتاندا سه‌باره‌ت به‌گه‌لی کورد
هینده کاری باشتان نه‌کردوه تاوه‌کو ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌م حوکمه‌ی ئێوه‌ی له‌ده‌ست بجێت هه‌ست به‌وه
بکه‌ن که‌شتێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چوه تاوه‌کو ئاماده‌بن
له‌پێناویدا خۆیان به‌کوشت بده‌ن . جگه له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداندا هیند له‌ڕوی به‌رهه‌مهێنانه‌وه
کوردستانتان ئاوه‌دان نه‌کردۆته‌وه تاوه‌کو ئێوه‌ش و
ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان به‌جۆرێك له‌جۆره‌کان بێمنه‌ت
بکات و ده‌ست له‌دوژمنه‌کانی کورد پاننه‌کرێته‌وه و گه‌لی
کوردستان له‌توانایان بێت له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێت .
ئاخر هه‌ڵه‌کانی ئێوه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا له
هه‌مو ڕویه‌که‌وه گه‌لێکی خه‌ساند ، له‌ده‌رنجامی
سیاسه‌ته چه‌وته‌کانتانه‌وه به‌ته‌واوی مانا بویه
گه‌لێکی به‌کار به‌ر ، له‌ڕێگای موچه‌یه‌کی نه‌مری و
نه‌ژیه‌وه کردتانه زه‌ڕنه‌قوته ، له‌ڕێگای
دوژمنایه‌تیکردنی خۆتان و برسیکردنه‌وه کوردستانتان خاڵی
کرده‌وه له‌لاوه‌کانی که‌باشترین هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ره
له هه‌مو ڕویه‌که‌وه . به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه هه‌مو ئه‌و
فاکته‌ره له‌ده‌ستچوانه‌ن که‌ترازوی هێز ده‌گۆڕن ،
ئه‌مانه هه‌مو ئه‌و خاڵه به‌هێزه له‌باربراوانه‌ن که
له‌ڕێگایانه‌وه تونای گه‌لێك به‌رمه‌بنای بونێکی
ڕاسته‌قینه وێناده‌که‌نه‌وه و ده‌نگی ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌که‌شی له‌سه‌ر مێزه‌کانی دانوسان دلێر ده‌کات ،
که‌ئاماده‌نییه و له‌سه‌ر ده‌ست و له‌سایه‌یی سیاسه‌ته
چه‌وته‌کانتانا به‌رجه‌سته نه‌بۆته‌وه . تێده‌گه‌م
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆدۆڕاندن و هێمایه‌که بۆسازشتان
وه‌ك له‌مێژوی ده‌سه‌ڵاتدانتانا دیاره و خۆی ده‌رده‌خات ،
ده‌زانم ئه‌مه‌ش به‌ومانایه‌دێت له‌شێوازی خه‌باتی
دیبلۆماسیشدا به‌رنده‌نابین . ئه‌وه‌ش ده‌زانم بۆئێوه خۆ
و گه‌ل ڕزگار کردن له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه هیند ئاسان نییه و
له‌دواجاردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ر وروژاندنی سۆزی خه‌ڵکی
کوردستان و له‌دوا هه‌نگاویشدا که ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری
گرفته‌کان ناکات به‌سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کۆتای پێدێت . به‌مه‌ش
هینده‌یتر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که‌ئه‌گه‌ر له‌زه‌مه‌نێکدا
سه‌رکردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌تان کردبێت ، به‌ڵام له
ئێستادا له‌تواناتانا نییه سه‌رکردایه‌تی کورد له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا بکه‌ن . به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر
به‌وشێوه‌یه ده‌ربچێت مێژو ڕه‌حم به‌که‌س ناکات و ڕۆژێك
ده‌بێت ئێسك و پروسکه‌که‌تان بهێنرێته به‌رده‌م دادگا و
نه‌وه‌کانی ئه‌م گه‌له دادگایتان بکه‌ن . جا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکاری وا شیاوی گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێت له‌ئێستادا شك نابه‌م تاوه‌کو گه‌لی
کورد به‌هیوابێت له‌ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی بکات
تاوه‌کو بوترێت باشتر وایه ده‌سه‌ڵات به‌وان ڕاسپێردرێت ،
هاوکات سه‌ره‌ڕای هه‌مو که‌مو کوڕیه‌کانتان تاوه‌کو ئێستاش
جه‌ماوه‌رێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستان پشتگیریتان ده‌کات
بۆیه ئێستاش ده‌توانن له‌و ماوه که‌مه‌دا له‌به‌ر
ده‌ستدا ماوه له‌ستراتیژه‌وه ده‌ستکاری شێوازی خه‌بات و
تێکۆشان بکه‌ن و گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنن ، تاوه‌کو
له‌ڕێگایه‌وه هه‌م ته‌واوی مافه ڕه‌واکانی کورد
ده‌سته‌به‌رده‌کرێن و هه‌م ئێوه‌ش ده‌بنه جێ شانازی
نه‌وه‌کانی ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له و هه‌مو یه‌ك ده‌نگ ئه‌و
سروده ساده‌یه‌یی سپارتاکۆسیه‌کان ده‌ڵێنه‌وه که
ده‌یانوت ( ئێمه شانازی ده‌که‌ین که‌له‌ئێوه‌ین و
ده‌شخوازین به ئێوه بین ) ...
تێبینی /
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ی خوێندته‌وه ده‌روازه‌ی
وتارێکه که‌ڕێگاچاره‌یه‌کی نوی له‌ستراتیژی بیرکردنه‌وه‌ی
تێکۆشانی کورددا ده‌خاته به‌ر باس ، بۆ گۆڤارێك
ئاماده‌کراوه به‌وهیوایه‌یی له‌نزیکترین کاتدا بخرێته
به‌ر دیدی خوێنه‌رانی ....