
شەڕی ئایندەی كورد و عەرەب
هەورامان عەلی تۆفیق
كاتەوەختێك كە گوێمان لە ووشەی شەڕ دەبێت ، ئەوكات ئێمەی
كورد ڕۆژگارە سەختەكانی ژیان و كاتە نائاساییەكانی ئەم
نەتەوەیەمان دێتەوە یاد ئەوكات هەست بەنەهامەتیەكانی چەند
ساڵە دەكەین سەختی و دەرەنجامەكانی بۆ ئایندە هۆكارێكی
بنەڕەتین و سیستەمی ئایندەی كۆمەڵگای لەسەربنیات دەنرێت ..
كەواتە هیچ وەختێك كورد بڕوایی بەشەڕ و توند و تیژی نەبووە
و هەمیشەش ناچاركراوە پەنا بۆ شەڕ بەرێت ... ئەگەر چی
داواكانی كورد لە بەدی هێنانی خواستە نەتەوەییەكانی ڕەوان
و مافێكی ئاساین بۆ هەر نەتەوەێكی بن دەست .. دەبوو كورد
لە دێر زەمەنەوە بەمافەكانی خۆیی بگەیشتایە بەڵام
هۆكارەكان و پێشهاتەكان و بارودۆخە ناوچەیی و
نێودەوڵەتیەكان ئەو بارەیان نەڕەخساندوە و ڕێگایی ئەوەشیان
بەكورد نەداوە بەمافەكانی خۆیی بگات و هەركاتیش داوایی
كردبن بە توندو تیژی و بەزەبری ئاگرو ئاسن وەڵامیان
داوەتەوە ..
ئەوەی باسمان كرد ئەو زەمەنە بوو كە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان
باڵا دەست بوون ، بەڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس تێڕوانینی
كورد و خواستەكانی گۆڕان و هیوایی ئایندەیی بەجۆرێك
گەشایەوە وایی دەزانی لە شەو ڕۆژێك دا ئەوەی سەدان ساڵە
قوربانی بۆ دەدا بۆیی دێتەدی .. دوبارە مامەڵە كردنەوەی
سیاسەتمەدارانی كورد لەو كاتانەدا جێگایی سەرنج و لێدوانە
ولەم بارەیەوە زۆر گلەیی و گازندە ڕوبەڕویان دەبێتەوە
لەوەی كە بە شێوەیەكی نەرم كاریان بۆ چارەسەركردنی كێشە
نەتەوەییەكان كردوە ، دواتر نەگەڕانەوە بۆ خواستی جەماوەر
، ڕەنگە نەبوونی شەفافیەت و ڕازی بوون بەزۆر كەمتر لەوەی
كە ڕەوایە .. دڵنەوایی كردنی عەرەب وئەمریكا و ووڵاتانی
دراوسێ و خواستەنەتەوەیەكان و خواستی تاكی كورد و ڕاگرتنی
پێوەرەكان لەم نێوەندەدا كارێكی ئاسان نیە ، بەڕوخانی
دیكتاتۆریەت دەیان دیكتاتۆر و فاشست و ڕەگەز پەرستی عەرەبی
لەهەمان دیدو ڕوانگەوە لە مەسەلەكان دەڕوانن ..
یەكلانەبوونەوەیی كێشەكان و قوڵبونەوەیان لەخۆیان زیاتر و
گەلەكۆمیەكان لە كورد و كۆسپ خستنە ڕێگایی كارەكان
هۆكارێكی دین بۆ نەگەیشتن بەئامانج ...
گرنگ ترین كێشە مادەی 140 و كەركوك و ناوچەدابڕاوەكان وەك
لایەنێكی نەتەوەیی لە پێشەوەیی كێشەكانە و دەبێ كورد زیاتر
پێدابگرێ لەسەر خواستەكانی ، ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست بێت لە
عێراقێكی یەك پارچەدا دەبێتە دەرگاێكی بەربەست بۆ خواستە
ئایندە نەتەوەیەكانمان .. كێشەی یاساكانی هاڵبژاردن و
مادەی 24 و ڕایی لایەنە عەرەبیەكان و ناوچەكە لەم بارەیەوە
زەنگێكی ترسناكە بۆ كورد ، بەخۆداچونەوەیەكی خێرایی
پێویستە ئەوەی دەوترێ جیاوازە لەوەی كەدەكرێ .. تاێستاش
لایەنی عەرەبی لەو دەهۆڵە لێدەدات كە جەماوەری هاوپشتی
سەركردەكانی نیە و ئەوەی داوادەكرێت تەنها خواستی چەند
لایەنێكی كوردیە بۆ بەدەست هێنانی دەسكەوتی تایبەتیە ...
دەبێ پێچەوانەیی ئەوە بسەلمێنرێت كە كورد بێ جیاوازی
بیروڕا خواستە نەتەوەیەكانمان یەكمان دەخەن تەبامان
دەكەنەوە .. ڕاپەڕینەكانی هاوڵاتیان بەڵگەیەكی دین ، بەڵام
دەكرێ زیاتر لەم ڕوانگەیەوە كاربكرێت تا ڕایگشتی و ناوچەیی
و عەرەب بەشێوەیەكی گشتی تێبگەێنرێن كە ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست
هاتوە و ئەوەی داواشی دەكرێت زۆر لەوە كەم ترە كە جەماوەری
كورد دەیخوازێ ...
بۆیە لێرەدا دەكرێ لەو ڕوانگەیەوە قسەبكەین كە ئێمەی كورد
لە خواستەكانمان پاشگەزنابینەوە و عەرەبی ئەمڕۆیی عێراقیش
بەربەستە و هەمان سیاسەتی شۆڤێنیستی بەعسی پیادەدەكات ،
لەگەڵ ئەو جیاوازیەی كە پێشوەخت تەنها دوژمنێك بوو دیاربوو
دەناسرا بەڵام ئەمڕۆ بەسەدان دوژمنن و زۆربەشیان نەناسراون
و شێوازی جەنگەكان گۆڕاون .. كەواتە دەكرێ بە
سەركردەكانمان و سیاسەتمەدارانی كورد بڵێین بە گەیشتنە
بەربەستی دانوستاندنەكان یا بەلەدەست دانی كەركوك و
ناوچەكانی دی ... هەڵوێست لێرەدا چی دەبێت ...؟
ئەگەر كورد لە ئێستاوە خۆیی بۆ ئەم ئەگەرە ئامادەنەكردبێ
ئەوە نائومێدیەكان دووبارە دەبنەوە جارێكی دی مێژوو خۆیی
دوبارە دەكاتەوە .. بەو ئومێدی بەم قۆناخەنەگەین جارێكی دی
شەڕو و كوشتن دەرگایی ماڵەكانمان نەگرێتەوە ، بەڵام بەپێی
هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكانی ئەمڕۆ ئەوشەڕە جارێكی دی بەرۆكی
كورد دەگرێتەوە و كوردیش دەبێ چەند هەوڵی ئاشتیانە دەگرێتە
بەر ئەوەندەش ئامادەباشی ڕێگا چارەیی لەڕێگایی شەڕەوە بۆ
بكات ...