|
Posted
by admin |
|
Added in |
|
31/07/2008 |
|
حه‌سه‌نی قازی |
|
موحسین جوامێر! یا /
ئا یا با یا / نا
حه‌سه‌نی قازی
ماوه‌یه‌که به‌ڕێز موحسین جوامێر له‌به‌ر بۆچوونی
زمانیمان و له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی فره‌چه‌شنێتی زمانیی له
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، به‌ربینگی به من و هێندێک له
دۆستانم گرتووه وله هیچ خۆی لێ کردووینه فرۆشیاری "
کوردایه‌تی " و گزیری " زمانی دایه‌گه‌وره"! جارێک به
لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی پشت به‌ستوو به تیۆری و
به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌ڵێ " "کا" له " پووش" بژاردن"
"،ساتێک ناساندنه‌کانی کۆمه‌ڵناسیی زمانی به " فێڵ"کردن
له خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و له‌و
دواییانه‌شدا خۆی کردووه‌ته قسه وێژی من و فه‌رمان
ده‌رده‌کا " باوه‌ڕم به هیچی کورد" نییه و، هه‌ر ئه‌وه‌ش
نا ده‌مکاته نموونه‌ی ئه‌و بێ باوه‌ڕییه.
ئه‌من له‌وباره‌یه‌وه داوه‌ری به‌جێدێڵم بۆ خوێنه‌ره‌وان
و ته‌نیا داوخوازییه‌کم لێی هه‌یه؛ ئه‌ویش وڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌و پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌یه به ئا، با، یان نا، هه‌ر
ئه‌وه‌نده.
1- گه‌لۆ شێوه‌زارێک/زمانێک به نێوی کوردیی سه‌روو/
کرمانجی هه‌یه یان نا؟
2- گه‌لۆ ناوچه‌یه‌ک ، شێوه‌زاڕێک/زمانێک به نێوی
هه‌ورامان ، هه‌ورامی/ گۆرانی هه‌یه یان نا؟
3- گه‌لۆ له کوردستانی ترکییه له چه‌ند مه‌ڵبه‌ندی
جیاواز به شێوه‌زارێک/زمانێک قسه ده‌کرێ، که له
کرمانجی جیاوازه یان نا؟
4- گه‌لۆ له کرماشان، ئیلام، خانه‌قی و به‌دره و جه‌سان
شێوه‌زارێک/ زمانێک هه‌یه که جیاوازه له زمانی
"دایه گه‌وره" یان نا؟
5- گه‌لۆ ده‌قه‌کلاسیکه ئه‌دبییه کوردییه‌کان به‌و
شێوه‌زاره/زمانه نین که له پنتی 1 دا ده‌ستنیشان
کراوه؟
6- گه‌لۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی به شێوه‌زار/ زمانی
هه‌ورامی/گۆرانی پێشینه‌ی مێژووی [ که ئه‌مه خۆی له
خۆیدا هیچ نادرکێنێ] له ده‌قه‌کانی شێوه‌زار/ زمانی "
دایه‌گه‌وره " کۆنتر نییه؟
7- گه‌لۆ هێزێکی بان ده‌سته‌ڵاتی مرۆ هه‌یه بتوانێ
شێوه‌زارێک/زمانێک له سه‌راوه‌ردی تاقه جوگرافییایه‌ک دا
به‌رته‌نگ و قه‌تیس بکا؟
8- گه‌لۆ یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی "کوردی" به شێوه‌زار/زمانی
کرمانجی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه؟
9- گه‌لۆ شێوه‌زار/ زمانی پێڕۆیانی "شاهی نه‌خشبه‌ند" به
ڕێڕه‌وه جیاوازه‌کانیانه‌وه کرمانجی سه‌روو، هه‌ورامی /
گۆرانی نه‌بووه و نییه ؟
10- گه‌لۆ " شه‌ره‌فخانی بدلیسی "، " شێخ سه‌عید"، "سه‌ید
ڕزا"، "عه‌لی شێر" ، " دوکتور فوئادی جوبرانلی" ، " ئێحسان
نووری پاشا" ،" سه‌عید قرمزی تۆپراق"، " نه‌جمه‌دین بۆیۆک
کایا"، " مه‌عسووم قورقماز" ، "عه‌بدوسه‌لام بارزانی" ،
"شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی"، " مه‌لا مسته‌فای بارزانی "، "
شێخ عوسمانی بیاره"، " جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان "، "
کامران عالی به‌درخان "، " عوسمان سه‌بری"، " جگه‌رخوێن "
، "قه‌دری جان"، " عهڕهبێ شه‌مۆ"، " قه‌ناتێ کوردۆ"، "
جاسمێ جه‌لیل " ، " عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز"، " میرحاج
ئه‌حمه‌د ئاکره‌یی" ، " سادق به‌هائه‌دین "، " هه‌مزه
عه‌بدوڵا " ، " سالح یووسفی "، " محه‌مه‌د عارفێ جزیری " ،
"برایمی نادری" ،" دوکتور جه‌عفه‌ری ڕه‌حمانی"، "له‌یلا
قاسم "، " ئازاد هه‌ورامی"، " عه‌لی کاشف‌پوور" و کێ و کێ
زمانی زکماکییان سۆرانی بووه ؟
11- گه‌لۆهه‌وه‌ڵین تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی کوردی به
کرمانجی ده‌ستی به چالاکی نه‌کردووه؟
12- گه‌لۆ ئه‌و شێوه‌زار/ زمانه‌ی که تا ئێستاش به
ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی له سه‌ر لا نه‌چووه کرمانجی نییه؟
13- گه‌لۆ دیوانی مه‌وله‌وی تاوگۆزی به هه‌ورامی
نه‌نووسراوه ؟
14- گه‌لۆ ئه‌و کورته چیرۆک/ ڕۆمانانه‌ی به زمانه
ئوڕووپاییه‌کان وه‌رگێڕدراون زۆربه‌یان به کرمانجی نین ؟
15- گه‌لۆ ده‌زانی " شوانی کورد" یه‌که‌م ڕۆمانی کوردی
عهڕهبێ شه‌مۆ به کرمانجی نووسیویه ؟
16- گه‌لۆ ئاگات لێیه ڕۆمانی " تفه‌نگه‌که‌ی باوکم "، له
نووسینی هنه‌ر سه‌لیم سینه‌ماکارو نووسه‌ری خه‌ڵکی ئاکرێی
مه‌ڵبه‌ندی بادینان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به زیاتر
له بیست زمانی دنیا وه‌رگێڕدراوه و له چه‌ندین ڕۆژنامه
و گۆواری به‌نێوبانگی جیهانیدا پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر
نووسراوه؟
17- گه‌لۆ زۆربه‌ی ئه‌و کتێب و نامیلکانه‌ی له سوێد بڵاو
بوونه‌ته‌وه به کرمانجی نین ؟
18- گه‌لۆ محه‌مه‌د ئوزوون و مه‌ده‌نی فه‌رحۆ ڕۆمانه‌کانی
خویان به کرمانجی نه نووسیوه؟
19- گه‌لۆشێوه‌زار/ زمانی ئێزه‌دیان کرمانجی نییه؟
20- گه‌لۆ مامۆستا سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین
نکووڵی له زمانی زگماکی خۆی ده‌کا؟
21- گه‌لۆ کوردی ئه‌وتۆ هه‌ن که بۆ نووسینی زمانی کوردی
ئه‌لفوپێتکه‌ی ڕۆمی [ لاتینی] به‌کاربهێنن؟
22- گه‌لۆ جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان و کامران عالی به‌درخان
چه‌ندین ڕێزمان و قامووسیان به کرمانجی دانه‌ناوه ؟
23- گه‌لۆ " عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشییان"، به کوردیی
که‌لوڕی نانووسێ ؟
24- گه‌لۆ " شه‌هرامی نازری"، به کوردیی که‌لوڕی و
به‌زمانی ئه‌هلی حه‌ق ناچرێ ؟
25- گه‌لۆ ژماره‌یه‌کی زۆر فه‌رهه‌نگ و قامووس به
شێوه‌زار/ زمانی کرمانجی گرده‌وه کۆیی نه‌کراون وبڵاو
نه‌کراونه‌ته‌وه؟
26- گه‌لۆ هه‌ژاری موکریانی دیوانی مه‌لایێ جزیری و مهم و
زینی ئه‌حمه‌دێ خانی به سۆرانی لێکنهداوهتهوه؟
27- گه‌لۆ زۆربه‌ی نێوه‌رۆکی گۆڤاری "هاوار" به کرمانجی
نییه ؟
28- گه‌لۆ ئه‌م ڕۆژنامه و حه‌وته‌نامه و مانگانه‌یانه‌ی
خۆاره‌وه که ئێستا له کوردستانی عێراق ده‌رده‌چن
به کرمانجی بڵاو نابنه‌وه: ئه‌ڤڕۆ، به‌هدینان، ڕاسان ...
؟
29- گه‌لۆ له هه‌موو ئه‌و شه‌رح و لێکدانه‌وانه‌ی وا
سه‌باره‌ت به زمانی کوردی به زۆر زمانان بڵاو
بوونه‌ته‌وه باس له‌وه ناکرێ کوردان چه‌ندین "
له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بی" یان هه‌یه؟
30- گه‌لۆ ئاگات لێیه له ساڵی 2004وه تائێستا "
ئێکه‌تییا نڤیسه‌رێن کورد – دهۆک" 146 کتێبیان به
شێوه‌زار/زمانی کرمانجی بڵاو کردووه‌ته‌وه؟
31- گه‌لۆ ئه‌و زنجیره کتێبه‌ی منداڵان که له وڵاتی
سوێد وه‌رگێڕدراونه ته سه‌ر شێوه‌زار/زمانی دملکی به
کوردی داده‌نێی ؟
32- گه‌لۆ هێندێک له‌و ڕۆژنامه و حه‌وتوونامانه‌ی له
سلێمانی و هه‌ولێر چاپ و بڵاو ده‌کرێنه‌وه هێندێک له
بابه‌ته‌کانیان به کوردیی بادینی نییه ؟
33- گه‌لۆ له شاری یۆته‌بۆری کاتێک کوردێک ڕێی له
داییره ڕه‌سمییه‌کان بکه‌وێ به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌چ
شێوه‌زارێک / زمانێک بدوێ دیلمانجی لۆ ناهێنن؟
34- گه‌لۆ دیار دێرسیمی که ده‌زانم ده‌نگیت زۆر پێ خۆشه
به کرمانجی ناچڕێ؟
35- گه‌لۆ شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی بادینان و به‌ری سۆران و
بابان وه‌ک یه‌ک وایه؟
36- گه‌لۆ کوردی که‌لاماکێ و پشتکوو وه‌کوو یه‌کتر ده‌دوێن
؟
37- گه‌لۆ ئه‌و زمانه‌ی چوار ده‌نگ و نیشانه‌کانی له
نووسین دا له ترکییه قه‌ده‌غه‌یه و خه‌ڵکی له سه‌ر
ده‌گیرێ زمانی " دایه‌گه‌وره" یه ؟
38- گه‌لۆ ئه‌وانه‌ی به هه‌زاران ده‌ڕژێنه گۆڕه‌پان و
کۆڵانان و ده‌ڵێن " ئیدی به‌سه" و داوای په‌روه‌رده و
به ڕه‌سمی ناسینی زمانی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌و
شێوه‌زاره/زمانه‌ی ده‌یانه‌وێ به ڕه‌سمی ددانی پێدا
بهێندرێ کرمانجی و دملکی نییه ؟
39- گه‌لۆ جه‌نابت سیاسه‌تێکت بیستووه به نێوی "
زمانکوژی" که به‌ساڵانی درێژ له سه‌ر به‌شێکی گه‌وره
له نه‌ته‌وه‌ی کورد تاقی کراوه‌ته‌وه؟
40- گه‌لۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی " زمانکوژی" له لایه‌ن غه‌یری
کورد و کورده‌وه خۆی په‌یڕه‌و بکرێ هیچ جیاوازییان ده‌ناو
دا ده‌بینی؟
41- گه‌لۆ زمانی عه‌ڕه‌بی به ئه‌فزه‌لی زمانی کوردی
ده‌زانی؟
42- گه‌لۆ " له‌یلا قاسم" وه فه‌یلی نه‌دواوه ؟
43- گه‌لۆ زمان له کۆڵه‌که‌کانی ناسێنه ( ناسنامه) ی
کوردی یه؟
44- ئه‌گه‌ر وڵامت ئایه، گه‌لۆ ئه‌و کوردانه‌ی خۆیان وه‌ک
کورد هه‌ست پێده‌که‌ن ، به‌ڵام شێوه‌زاری "دایه‌گه‌وره "
نازانن، کوردن یان نا؟
45- گه‌لۆ داسه‌پاندنی "شێوه‌زارێک" به سه‌ر ئه‌وانیدیدا
ئه‌گه‌ر ئاخێوه‌رانی " ئه‌وانیدی" به دڵ و دا‌و
نهیپهژرێین به پێی پرێنسیپی ئه‌خلاقی ، زانستی و
بنه‌ماکانی مافی مرۆ ڕه‌وایه؟
46- گه‌لۆ ده‌کرێ کورد ته‌نێ به شێوه‌زار/ زمانێک بنووسن
؟
47- ئه‌گه‌ر وڵامت ئایه، ئه‌ی ئه‌و به هه‌زاران کتێب و
نووسراوه‌ی به شێوه‌زار/زمانی بێ له" دایه گه‌وره "چاپ
کراون ده‌بێ کۆبکرێنه‌وه و له ڕێوڕسێمی " سووتمانه
کتێب" دا له نێو ببردرێن؟
48- ڕه‌نگه وڵامت ئا بێ، ئه‌گه‌ر وابێ نکوولی لێکردنیان
ناڕه‌وا نییه ؟
49- گه‌لۆ ، ئاگات لێیه زۆربه‌ی تێلێڤیزیۆنه مانگیله
کوردییه‌کان به کرمانجی و سۆرانی ده‌نگووباس و
بهرنامهبڵاو ده‌که‌نه‌وه؟
50- گه‌لۆ ده‌زانی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی له بادینان قسه‌ی پێ
ده‌کرێ و پێی ده‌نووسرێ درێژه‌ی شێوه‌زاری جزیری – بۆتی
یه؟
وابزانم وڵامی ئه‌و گه‌لۆیانه یان "ئا" و " با" ن ، یان "
نا " جا به‌ڕێزت به هه‌ر بارێک دا وڵام بده‌یه‌وه فه‌رق
ناکا، چونکوو ئاکامی زۆر ئاشکرا له‌م تێسته ده‌رده‌که‌وێ،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێستا کورد زیاد له یه‌ک ستانداردی
نووسینیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش هێنده ئاشکرا و
به‌ده‌ره‌وه‌یه ئیدی شێروڕێوی هێنانه‌وه‌ی زیاتری ناوێ.
ئه‌وه‌ی گرینگ بێ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی ئینسانییه
بۆ کێشه‌ی زمانی له‌کوردستانی عێراق و دامه‌زراندنی
سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وتۆ که جێی ئاخێوه‌رانی هه‌موو
شێوه‌زاره‌کان بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان به ئی خۆیانی
بزانن.
http://www.ruwange.blogspot.com
|
| |
|
|