
ماڵی ئاوا ئه‌وکه‌سه‌ی ماڵی
تۆ ئه‌کات ئاوا
عه‌بدی خۆته‌و خۆت ئه‌زانیت چی له تۆ داوا ئه‌کا
کوڕی کانی عاشقان – سوید
Falah_30@hotmail.com
زۆر ده‌مێکه ده‌گه‌ڕێم بۆ دیوه‌خانێک ئارامی و ئاسوده‌ییم
بداتێ، خه‌ونم بوو که‌مێک له میحرابی هه‌ناسه‌کانی
عه‌شقێکی پاکدا خه‌ونێکی سه‌وز ببینم، له بیابانێکدا وێڵی
قومێک ئاوی ساردی کوێستانه‌کان بووم، ئیمڕۆ پێی شاد بووم،
ئه‌ویش ماڵیکی جوان و پڕ له پیت و فه‌ڕی نه‌غمه و
ئاوه‌زه‌کان، ئه‌و ماڵه‌ش ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی
گه‌له‌که‌مان کاکه مه‌ریوان سه‌فادین بوو!! ماڵت ئاوا
کاکه مه‌ریوان گیان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه جوانه‌ت، له‌ناو
کۆچه و کۆڵانه‌کانیدا ته‌نیا تر له خۆم و ئاشناتر له
هاوڕی ی مناڵی یه‌کانم پڕ سۆز تر له جاری جارانم، هێمن تر
له‌کاتی مناڵیم، به گوڕ تر له هه‌رزه‌ییم، چاو پڕ له
قه‌تیسه‌کان له کاتی ڕوخان و ماڵوێناری هه‌ڵه‌بجه‌که‌م،
گه‌ڕام وازم نه‌هێنا هه‌تا هه‌نجیرێکی ڕه‌شی عه‌بابه‌یلێم
دۆزیه‌وه، به‌شتان ناده‌م، چونکه که‌سێک نه‌بوو
له‌تانگه‌نه‌کان و نه‌هه‌مه‌تی یه‌کانم ئاوڕێکم
لێبداته‌وه، سه‌رسام مه‌بن به‌وه‌ی له‌و له‌زه‌ت و خۆشی
یه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی مه‌ره‌ی هاوڕێم به‌شتان نه‌ده‌م،
ئێوه‌ش وه‌ک من بڕۆن و سه‌ردانی ئه‌و ماڵه جوانه بکه‌ن،
نالی ئاسا پێ ی بڵێن مالت ئاوا مه‌ریوان گیان ئه‌و که‌سه‌ی
سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ئه‌کات، پێ ی بڵێن کوڕی کانی
عاشقان هاوڕێی منداڵی خۆته و خۆت ده‌زانی لوتف و
مه‌رحه‌مه‌تی تۆ داوا ئه‌کات،، ماڵپه‌ڕه‌که‌ت هێنده
جوانه ئه‌ڵیی سلێمانی یه‌و تازه له هه‌ڵه‌بجه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پێشتر له بن سێبه‌ره‌کانی خاک و
خۆڵه‌که‌ی حه‌زره‌تی نالی پشویه‌کی داوه و قومێک ئاوی له
سه‌راوی سوبحان ئاغا نۆش کردوه، ماڵه‌که‌ت بۆ چاوی
دوژمنه‌کانی تۆ و هونه‌رمه‌نده‌کانی کورد هنده تیژ و
پیرۆزه ئه‌و ڕق و کینه‌یه وه‌ک دووپشکی عه‌ربه‌ته‌که‌ی
خۆمان به دوژمنه‌کانته‌وه ئه‌دات، له ده‌لاقه‌ی
ماڵه‌که‌ته شنه‌یه‌کی بای کوردستانم بۆهات له‌م ته‌نگه
نه‌فه‌سی و بێهه‌وایه‌دا ڕزگاری کردم، چه‌نده بنووسم
ناگاته جوانی و ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌کانی هه‌ناسه‌کانی
گه‌رمیان، کوردبوونت هێنده به‌هێزه وه‌ک که‌رکوک چییه‌تی
یه‌که‌ی گشتمان گه‌ردن به‌رز و لا مل ئه‌ستووره وه‌ک
قه‌لا و مناره‌که‌ی هاولێرم، پڕ له ڕه‌نگی جوانه وه‌ک
ئاڵا بێنازه‌که‌ی کوردستانه‌که‌م، پڕ له نۆته‌ی نه‌غمه‌ی
کورده هه‌روه‌ک و بادینانه سه‌رکه‌شه‌که‌م، له کۆتایدا
ئه‌ڵیم سه‌د جار ـالت ئاوا هونه‌رمه‌ندی ناسراوی
گه‌له‌که‌مان ئه‌و مه‌ریوان سه‌فادینی هێمن و له‌سه‌رخۆ و
به‌ڕێز و به‌ئه‌ده‌ب و شه‌رم و که‌م دو زۆر بیرکردنه‌وه و
که‌م شه‌نست، ئه‌گه‌ر تۆش ملکه‌چی یاسا و ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵه‌کان بوویتایه؟ ده‌مێک بوو ده‌یان کلیپ و سی دی
یان بۆ ده‌رئه‌کردیت، سات و کاتێکی خۆش ئارام بۆ تۆ و بۆ
خوێنه‌ران، هه‌شاد بن.